ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - 08 - 1431 کۆچی
08 - 08 - 2010 زایینی
12:03 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=6502
___________
اللە بەیعەتتان لێ قبوڵ بکات ئەی خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان ئەوانەی شوێن بەیانی ڕاست و دروستی قورئان کەوتوون ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
سڵاوی اللە تان لێبێت خۆشەویستەکانم ئەو پێشبڕکێکارە پێشکەوتووانەی بەیعەتتان داوەو ئەوانەشی پێیان دەگەن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، لەوە ئاگادارتان دەکەمەوە بەیعەت بۆ ئەو اللە یە یە کە لەگەڵ من و ئێوەشە، وە لەھەر کوێ بن دەستی اللە لەسەر دەستی ئەوانەیە کە بەیعەت دەدەن، جا لەھەر شوێنێکی جیھان بن لە ھەموو کات و سەردەم و شوێنێک، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّـهَ يَدُ اللَّـهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَاهَدَ عَلَيْهُ اللَّـهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿10﴾} صدق الله العظيم [الفتح].
جا پەیمانەکەتان لەگەڵ اللە ببەنە سەر ئەویش پەیمانەکەتان بۆ دەباتە سەرو دەتانخاتە ناو ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، وە اللە بەڕاست دابنێن ئەویش بەڕاستان دادەنێت، وە لە کردەوەکانتان ڕاستەوخۆ لەگەڵ اللە مامەڵە بکەن کە بە ناخ و دەروونتان دەزانێت، وە ستاییشی خەڵکیشتان لا گرنگ نەبێت، گوێش مەدەنە قسەو قسەڵۆکیان لەبەرامبەر ئێوە مادام لەسەر ڕێگای ڕاست بن، وە بزانن ئەگەر هەموو فریشتەکان و جن و مرۆڤیش ستاییشتان بکەن بەڵام اللە ستاییشتان نەکات ئەوا ھەرگیزاو ھەرگیز ستاییشی ئەوان ھیچ سودێکتان پێ ناگەیەنن.
وە نەکەن نزیکی ڕووپامایی (ڕیا) بکەونەوە، بەڕاستی ئەوە شەریک و ھاوبەش دانانی شاراوەیە وەکو ھاتووچۆی مێروولە، جا ئایا یەکێک لە ئێوە ھەست بە ھاتووچۆی مێروولە دەکات ئەگەر بەتەنیشتیدا تێپەڕ بێت؟ بەھەمان شێوە شەریک و ھاوبەشدانانی شاراوەش بەندە تێی دەکەوێت بێ ئەوەی بزانێت شەریک و ھاوەڵی بۆ اللە داناوە.
ھەرچی دەربارەی ئەوەیە چۆن دەزانێت کەوتۆتە ناو شەریک و ھاوبەشدانانی شاراوەوە ئەوا بەوە دەزانێت لەوکاتەی گرنگی بە ستاییشی خەڵکی بۆ خۆی دەدات، جا چەندە زۆر لە باوەڕداران کەوتوونەتە ناو ئەم شیرکەوە؛ بەڵکو هەم لە ڕواڵەت و هەم لە ناوەوەش مامەڵە لەگەڵ اللە بکەن و گرنگی بەوە مەدەن بەندەکانی اللە ھیچ سوپاس و ستاییشێکتان بکەن، چونکە ئەم شتە نه ئهوهیه گۆشتی پێبگرن و نە پێشی قهڵهو دەبن و نه ئهوهشه سودی ھەبێت تا پێی تێرببن مادام پەروەردگارە حەقەکەتان ستاییشتان لەسەر نەکات و نەفسەکەی لەسەرتان ڕازی نەبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوا وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍ مِّنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿188﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
وە ئەی گەلی پشتیوانان، بەڕاستی اللە بە گەورەترین نیشانە لە کتێبدا پشتگیری لە ئیمام مەھدی کردووە، ئەویش بریتیە لە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) لە دڵی پشتیوانە دڵسۆزەکانی ئیمام مەھدی کە ھەیانە ڕەببانین، ئەوانەی بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) یان زانیوە، ئەوانە بە دڵنیاییەوە بێ هیچ گومان و دوودڵیەک دەزانن ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، چونکە بەوەیان زانیووە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازی بوونی نەفسەکەی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، جا ھەرچەندێک بێت و بگاتە ھەر چەندیش، ئەوانە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش بە گەورەترین خۆشەویستی ئەویان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه).
جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەوانە بە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە ش لە دنیاو دوایی ڕازی نابن تا ئەوکاتەی ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی دێتەدی. وە بەوپێیەی اللە لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە لەسەر بەندە چاکەکارەکانی ڕازی بێت وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە ڕاستەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
بەڵام لەناو ئەوانە کەسانێک هەن اللە لە سزاکەی ڕزگاری دەکات و دەیخاتە ناو بەھەشتەکەی، جا لەوکاتەدا خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت بەوەی اللە لە چاکەو بەخششەکەی خۆی پێیداوە، وە ھەیانە حەزی شەھیدبوون لەپێناو اللە دەکەن، جا دەیانبیننەوە لە پەروەردگارەکەیان ڕازی بوونە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربِّهم يُرْزَقُونَ ﴿169﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿170﴾ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللَّـهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿171﴾} صدق الله العظيم[آل عمران].
جا دەیانبینن لە ناخیاندا ڕازیبوونە بەوەی اللە لە چاکەو بەخششی خۆی پێیداون، بۆیە اللە وەسفی حاڵی ئەوانی بۆ کردوون، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ} صدق الله العظيم.
ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی ئەوان لە ناخیاندا ڕازی بوونە، جا اللە ش بەڵێنە ڕاستەکەی خۆی بۆ بەڕاستداناون لەوەی دەفەرموێت: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
وە ئەوانە لە بەرامبەر ئەو بەھەشتەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆی باسکردوون نەفسی خۆیان و ماڵ و سامانەکەیان بە پەروەردگارەکەیان فرۆشتووە، بەهەشتیان وەک نرخ و بەھای ماڵ و سامانەکانیان و نەفسی خۆیان وەرگرتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە ڕاستەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {إِنَّ اللَّـهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّـهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿111﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
ھەرچی ئەو گەلەی ترن ئەوا ھەرگیزو بەھیچ شێوەیەک اللە بە بەھەشتەکەی ڕازیان ناکات ھەرچەندە گەورەترو زۆرتریشی بکات بۆیان و ھەرچەندیش بێت تا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەیان بۆ بەدی دێنێت کە لە بەهەشتەکەی گەورەترە پاک و بێگەردی بۆی، ئەوانە بریتین لەو بەندانەی گەورەترین و زۆرترین خۆشەویستیان بۆ اللە یە، جا اللە بە ڕاددەی خۆشەویستیەکەیان بۆ ئەو خۆشیدەوێن، ئەوانە پەرستن و بەندایەتیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان لەبەر حەزو تەماحی نیعمەتە ماددیەکان پاکبۆتەوە، بۆیە نابینن اللە لە بەرامبەر داواکاریەکەیان بەھەشتی خۆیان نیشان بدات، ئەوانە بریتین لەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی پێدابوون کە ئەگەر بێتو باوەڕداران لە ئایینەکەیان هەڵگەڕانەوە ئەوا دەیان نێرێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّـهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّـهِ يُؤْتِيهِِ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿54﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
جا بەوپێیەی اللە لەسەر نەفسی ئەوەی نوسیوە لە بەندە چاکەکارەکانی ڕازی بێت وەکو پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە ڕاستەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا دەبێت ئەوان بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی ببن لەکاتێکدا خۆشەویستەکەیان اللە ی ڕەحمان بەھۆی ستەمی بەندەکانی لە خۆیان لە نەفسی خۆی ڕازی نەبێت، وە زانیویانە حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە گەلێک گەورەترو زۆرترە لە حەسرەتی خەفەتباری دایکێک لەسەر ڕۆڵەکەی؟ جا فریشتەکان دێن بۆ لای ئەوانەو مژدەی ئەو بەھەشتەیان پێدەدەن کە پەروەردگارەکەیان بەڵێنی پێدابوون، جا دەیانەوێت بەرەو ئەو بەهەشتەیان ببەن، بەڵام لەوکاتەدا فریشتەکان شتێکی سەیر لە ڕوخساریاندا بەدی دەکەن کە بریتیە لەوەی خەفەتباریەکی قوڵی بێدەنگ ڕوخساریانی داپۆشیوە، بۆیە فریشتەکان پێیان دەڵێن: "ئێوە نە ترستان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن"، ئەوانیش دەڵێن: "سوێند بە اللە ئەگەر اللە گەورەترین نیعمەتەکەمان بۆ بەدی نەهێنێت ئەوا خەفەتباریەکەی ئێمە لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە لە خەفەتباری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە گەورەترە"، جا فریشتەکان درک بە قسەکەیان ناکەن و نازانن مەبەستیان چیە، وابیردەکەنەوە بەڵکو مەبەستیان لە نیعمەتەکانی بەھەشت بێت! بۆیە دواتر فریشتەکان مژدەکەیان بۆ دووبارە دەکەنەوەو دەڵێن: {أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ} صدق الله العظيم [فصلت:30].
بەڵام ھیچ سودێک لەم مژدەیەی فریشتەکان بۆ ئەوان بە بەدەستھێنانی نیعمەکانی بەھەشتی پەروەردگارەکەیان نیە، بۆیە ئەوە سەرنجی فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان ڕادەکێشێت و دەڵێن: "باس و خواسی ئەم گەلە چیەو ھۆکاری خەفەتباریەکەیان چیەو بۆ وان، بۆچی بە نیعمەتەکانی بەھەشت خۆشحاڵ نین هەروەک چۆن زۆرێک لە باوەڕداران پێی خۆشحاڵ بوونە؟ وە ئایا ئەو گەورەترین نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەهەشت گەورەترە چیە کە ئەوان لە پەروەردگارەکەیان ئاواتی بۆ دەخوازن؟". جا ئەم باس و خواسەی ئەوان فریشتەکان دەخاتە سەرسامیەوە! چونکە لەوکەسانە نین کە بۆ ئاگر ڕاپێچ دەکرێن و لەهەمان کاتیشدا ئەوە ڕەتدەکەنەوە بڕۆنە ناو بەھەشتەوە! جا لەدوای ئەوە وەکو شاندێک لەنێو لە اللە ترس و پارێزکارەکان بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿85﴾} صدق الله العظيم [مريم].
جا ئیمام و پێشەواکەیان پێشیان دەکەوێت تا لەبەردەستی اللە ی ڕەحمان دەوەستێنرێن، وە باس و فەرمانەکەیان بۆ ماوەیەک دوادەخرێت، جا لێپرسینەوە لەنێوان ئوممەتەکان بەردەوام دەبێت و ھەموو کەسێک دەربارەی خۆی دەدوێت و خهمی خۆیهتی و بهرگری له خۆی دهکات و پاکانه بۆ خۆی دهکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ تَأْتِي كُلُّ نَفْسٍ تُجَادِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿111﴾} صدق الله العظيم [النحل].
ھەرچی ئەو شاندەن ئەوا لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان بێدەنگن، لەپاش ئەوە ھاوبەشدانەران بەشوێن شەفاعەتکارەکانیاندا دەگەڕێن، لەوانەی لە دنیادا بە گەورەیان گرتبوون و اللە یان تایبەت کردبوو بەوان بەبێ خۆیان، وە دەیانوت ئەوانە لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن، ھەروەک چۆن موسڵمانان چاوەرێی شەفاعەتی محمد نێردراوی اللە دەکەن درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی. وە ھەروەک نەصاراکانیش چاوەڕێی شەفاعەتی نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەکەن درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.
جا لەپاش ئەوە ھەموو ئەو نێردراوو پێغەمبەرو بەندە دڵسۆزە نزیکانەی اللە ئامادە دەکرێن کە شوێنکەوتووەکانیان زیدەڕەوی ناڕەوایان دەربارە کردبوون، جا ئەو کاتەی دەیان بینن ئەو شوێنکەوتووانەیان دەناسنەوە کە زێدەڕەوی ناڕەوایان دەربارە کردبوون: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿86﴾} صدق الله العظيم [النحل].
جا لەپاش ئەوە اللە پێیان دەفەرموێت داوایان لێبکەن بۆ ئەوەی وەڵامتان بدەنەوەو لەلای پەروەردگارەکەتان شەفاعەتتان بۆ بکەن ئەگەر ڕاست دەکەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ ﴿64﴾} صدق الله العظيم [القصص].
دوای ئەوە اللە پرسیارێک ئاڕاستەی ئەو بەندە دڵسۆزو نزیکانەی دەکات کە شوێنکەوتووەکانیان بە ناڕەوا بە گەورەیان گرتبوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَـٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿17﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿18﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
جا بەندە دڵسۆزو نزیکەکانی اللە نکۆڵی لەوە دەکەن ئەوان فەرمانی ئەوەیان پێکردبن بە ناڕەوا بە گەورەیان بگرن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].
ھەرچی دەستەکانی ترن ئەوا سەرزەنشتی ئوممەتەکانی پێش خۆیان دەکەن، چونکە بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنیان کەوتبوون لەکاتێکدا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿63﴾} صدق الله العظيم [القصص].
جا مەبەست لەم قسەیان کە دەڵێن: {رَبَّنَا هَؤُلَاء الَّذِينَ أَغْوَيْنَا}؛ مەبەستیان لە ئوممەتەکەی پێش خۆیانە کە بریتین لە باوک و باپیرانیان، ئەوانەی ئەوانیان بینیبوو بەندە چاکەکارەکان دەپەرستن تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە، جا بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنیان کەوتبوون، بۆیە کێشەکە لەدژی باوک و باپیرانیان بەرزدەکەنەوە، واتە ئەو ئوممەتەی لە پێش خۆیان بوون، جا دەڵێن: {رَبَّنَا هَؤُلَاء الَّذِينَ أَغْوَيْنَا}.
بەو مانایەی ئەوانە بریتین لەوکەسانەی هۆکاری گومڕابوونی ئێمە بوون لە بەرامبەر ڕاستی، دواتر ئەوان دان بەو قسەیەدا دەنێن و دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.
بەومانایەی ئێمە گومڕامان كردن وهکو چۆن خۆمان گومڕا بووین، جا بە ناڕەوا زێدەڕەویمان دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانت کرد تا ئەوکاتەی لەبری تۆ داوامان لێکردن، دوای ئەوە بەندە ڕێزلێگیراوەکان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم.
ھەرچی سەبارەت بە دەستەکەی ترن، ئەوا فریشتەکانیان دەپەرست، بەڵام فریشتە نەبوون، بەڵکو شەیتانە جنەکان بوون، کە پێیان دەوتن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمانین، جا فەرمانیان پێدەکردن بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەیان سوژدەیان بۆ ببەن، جا لەپاش ئەوە اللە پرسیارێک ئاڕاستەی فریشتە نزیکەکانی دەکات و دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿40﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الجنّ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿41﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
وە اللە پێیان دەفەرموێت: داوایان لێبکەن بزانن ئایا وەڵامتان دەدەنەوەو ڕاستە ئەوان لەلای پەروەردگارەکەتان شەفاعەتتان بۆ دەکەن؟ ئەوانیش داوایان لێدەکەن، بەڵام وەڵامیان نادەنەوە، وە سزاکەش دەبینن و ھەموو ھۆکارەکان دەپچڕێن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ ﴿64﴾} صدق الله العظيم [القصص].
لەوکاتەدا بەندەیەک لە بەندەکانی اللە بە سکاڵاکردن بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەبەر ستەمی ئەو گەلەی شەریک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە هاوار دەکات بەوەی ستەمیان لێکردووە، جا لەپاش ئەوە خەم و پەژارەکەیان زیاتر دەکات، کە بۆ ئەوەیە تا لە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو بێ ئومێد بن، تا بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوە لەدوای ئەوەی لە ڕەحمەت و میھرەبانی بەندەکانی بێئومێد دەبن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الحقّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿30﴾} صدق الله العظيم [يونس].
جا لەپاش ئەوە اللە ی ڕەحمان نیعمەتی بەھەشتەکەی نیشانی ئەو ئیمامە دەدات کە دهستهیهکی کهمی لەگەڵە، ئەمەش بۆ ئەوەی بەندەکەی و ئەوانەش ڕازی بکات کە ھاوشێوەی ئەون (واتە هەمان داواکاری ئەو ئیمامەیان هەیە)، جا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی (الدرجة العالية الرفيعة) ی بەهەشتی پێ نیشان دەدرێت و ئەویش ڕەتی دەکاتەوە، لەپاش ئەوە اللە بۆی زیاتر دەکات و دەفەرموێت تەنانەت تۆم کرد بە خەلیفەی پەروەردگارەکەت بەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک، بەڵام دووبارە ئەو هەمووی ڕەت دەکاتەوە، دواتر اللە بە فەرمانی ببە یەکسەر دەبێت واتە (کن فیکون) بۆی زیاتر دەکات، جا بە مۆڵەتی خۆی بە توانا بێ سنورەکەی پشتگیری لێدەکات و وای لێدەکات بە ھەر شتێک بڵێت ببە یەکسەر ببێت، بەڵام ئەوەش ڕەت دەکاتەوە، پاشان ئەوە سەرنجی ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە ڕادەکێشێت، تەنانەت فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمانیش، جا دەڵێن: "کەواتە ئەو نیعمەتە چیە کە لەوە گەورەترە اللە نیشانی داوە، چەندە سەیرە!"، ھەرچی چاکەکارەکانن لە خەڵکی گومانێکی ناڕەوا بەم بەندەیە دەبەن و لەناخیاندا دەڵێن: "دەبێت چ نیعمەتێک لەوە گەورەتر بێت کە پەروەردگارەکەی نیشانی داوە، ھەروەک بڵێی ئەو بەندەیە بیەوێت ببێتە پەروەردگار! جا ئەوە چیەتی و چی وای لێکردووە خەلیفەی اللە بەسەر مەلەکوتی ئەو بەھەشتە ڕەتبکاتەوە کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، بەڵکو تەنانەت کردوویەتی بە خەلیفەی اللە بەسەر ھەموو مەلەکوتەکەی، جا چ نیعمەتێک لەم ھەموو مەلەکوتە گەورەترە، چۆن اللە ھەموو بوونی بۆ ڕام ھێناوەو ئەویش ڕەتی دەکاتەوە؟".
بۆیە سەرسامیەکی گەورەی لە ڕاددەبەدەر لەسەر ڕوخساریان بەرامبەر ئەو بەندەیە دەردەکەوێت، وە ئەوکاتەی ئەو دەستەیە دەبینن کە لەگەڵیدان سەرسامی لە ڕوخساری چاکەکاران زیاتر دەبێت و سەرسامیەکە ھەموو فریشتە نزیکەکانیش دەگرێتەوە، جا ئەو دەستەیەی لەگەڵ ئەو بەندەیەن بە پێکەنین زەدەخەنە دەکەن لەبەرامبەر سەرسامی بەندە نزیک و چاکەکارەکانی اللە، چونکە بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دەزانن، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەمە ئەو کاتە ڕوودەدات کە ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە، بۆیە ئەو دەستەیەی لەگەڵیدان بە ھەمان شێوە وەکو ئیمامەکەیان پێداگری لەسەر ھاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکەن کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، بەڵکو ئەو بەندەیە بە ناوی خۆی و هەموو ئەوانیش قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات، چونکە ئامانجەکەیان یەک ئامانجەو دووەمی نیەو ھیچ هاوتایەکی تری نیەو ھیچ سازشێکیشی لەسەر قبوڵ ناکەن.
وە ئەو بەندەیە تاکە کەسە اللە مۆڵەتی پێداوە سەبارەت بە بەندەکانی قسەی لەگەڵ بکات، چونکە لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ ناکات و بەوەش گومڕاییەکەیان بۆ زیاتر بکات لەسەر گومڕاییەکەی خۆیان؛ بەڵکو اللە مۆڵەتی پێداوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات چونکە دەزانێت بەندەکەی قسەیەکی ڕاست و بەجێ دەکات لەکاتێکدا ھەموو لە اللە ترس و پارێزکارەکان خاوەنی ئەوە نین قسە لەلای اللە ی ڕەحمان بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿31﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿32﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا ﴿33﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿34﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿35﴾ جَزَاءً مِّن رَّبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ﴿36﴾ رَّبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ﴿37﴾ يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ﴿38﴾} صدق الله العظيم [النبأ].
ئەمە ئەو بەندەیە کە اللە مۆڵەتی پێدەدات تا دەربارەی نھێنی شەفاعەت قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات، چونکە ھەرگیز داوای شەفاعەت لە اللە ناکات و بۆشی نیە ئەوە بکات، بەڵکو شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە، جا بەندە بە ڕەحم و میھرەبانتر نیە لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵکو ئەو بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە، ھەرگیزیش ئەوە بەدی نایەت تا ئەوکاتەی اللە پاک و بێگەردی بۆی لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، جا ئەو بەندەیەی کە اللە ی ڕەحمان مۆڵەتی پێدەدات و قسەی ڕاست و بەجێ دەکات تاکە بەندەیە بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ی زانیوە، پاشان خەڵکی فێرکردووەو دوای ئەوەش ئەو پشتیوانانەی بە دڵ و بە گیان شوێنی کەوتوون بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە یان زانیوە، جا بەوپێیەی دواتر بە حەقیقەتی گەرەترین ناوەکە کە نھێنی شەفاعەتی تێدایە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بۆیە اللە مۆڵەتی پێدەدات قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ﴿23﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
وە خاوەنی ئەو دڵانەی وا گومان دەبەن اللە کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا بێنێت دوای ئەوەی گوێیان لە لێبوردنەکەی اللە دەبێت ترس و تۆقینەکە لە دڵەکانیان نامێنێت و بەو دەستەیە دەڵێن کە لەگەڵ ئەو بەندەیە دان: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ}؟
پاشان دەستەکەی ئەو بەندەیە وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم.
جا لێرەدا ھەموو بەندەکانی اللە بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دەزانن، وە بە نهێنیە شاراوەکەی کتێبەکەی اللە دەزانن، اللە ش منەتی بەسەر کەمێک لەو بەندانەی کردووە کە اللە لەسەر مینبەری نور کۆیان دەکاتەوەو نێردراوو پێغەمبەران لەسەر پێگەو پلەکەیان لەلای پەروەردگارەکەیان ئیرەییان پێ دەبەن، ئەوان ئەو شاندە بەڕێزەن کە وەکو شاندێک بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿85﴾} صدق الله العظيم [مريم].
ئەوانە شاندێکی بەڕێزن لە سەرووی هەموو دروستکراوەکانەوە، وە بۆ ھەریەکێکیان پلەی تایبەت ھەیە بەپێی ئەوەی کردوویانە، ئەوانە بریتین لەو گەلەی نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان ئیرەییان پێدەبەن، لەکاتێکدا لە پێغەمبەرانیش نین، وە ئاواتەخوازیش نین شەهید بن، چونکە ئامانجەکەیان گەورەترە لەوەی لەپێناو اللە شەھید بن؛ بەڵکو دەیانەوێت ژیانیان بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی ھیدایەتی مرۆڤایەتی بەدی دێت (تا بەو هیدایەتەی هەموو خەڵکی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، واتە نەفسەکەی چیتر نە توڕە بێت نە خەفەتبار لەسەر بەندەکانی، ئەمەش بەدی نایەت تا ئەوکاتەی اللە هەموو خەڵکی هیدایەت دەدات و ڕەحم بە هەموویان دەکات)، ئەوانە بریتین لەو گەلە خۆشەویستەی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی پێدابوون لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّـهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّـهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿54﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
ئەوانە بریتین لەو گەلەی نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان ئیرەیی بە شوێنەکانیان لەلای پەروەردگار دەبەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕێی گێڕانەوەیەکی ڕاست و دروستەوە، وأخرج ابن أبي الدنيا وابن جرير وابن المنذر وأبو الشيخ وابن مردويه والبيهقي عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: [ إن من عباد الله عبادا يغبطهم الأنبياء والشهداء يوم القيامة بمكانهم من الله. قيل: من هم يا رسول الله؟ قال: قوم تحابوا في الله من غير أموال ولا أنساب، وجوههم نور على منابر من نور، لا يخافون إذا خاف الناس، ولا يحزنون إذا حزن الناس]. صدق محمد رسول الله صلَّى الله عليه وآله وسلَّم.
وأخرج ابن أبي شيبة والحكيم الترمذي في نوادر الأصول عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: [ إن للمتحابين في الله تعالى عمودا من ياقوتة حمراء في رأس العمود سبعون ألف غرفة، يضيء حسنهم لأهل الجنة كما تضيء الشمس أهل الدنيا، يقول بعضهم لبعض: انطلقوا بنا حتى ننظر إلى المتحابين في الله، فإذا أشرفوا عليها أضاء حسنهم أهل الجنة كما تضيء الشمس لأهل الدنيا].
ئەوانە بریتین لەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی دابوو: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
جا ئایا لە ئایەتەکە دەبینن باسی بەھەشت یان ئاگری کردبێت؟ ئەوە چونکە بەندایەتی و پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان گەورەترین پەرستن و بەندایەتیە لە کتێبەکەی اللە، جا ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا اللە یان نە لە ترسی ئاگرەکەی و نە لەبەر حەزی بەھەشتەکەی پەرستووە، بەڵکو {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} {اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت}.
وە بەو پێیەی اللە یان بە خۆشەویستیەکی زۆر گەورەو گەورەتر لە ھەموو شتێک لە هەموو بووندا خۆشدەوێت کەواتە چۆن دواتر بە ھەر شتێک لە بوون ڕازیدەبن لەکاتێکدا ھێشتا پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی نەبووە؟ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت، وە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر نیە بەندایەتی بۆ بکرێت ئەگەر اللە قسە لەگەڵ یەکێک لە پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی بکات و پێی بڵێت: ئەی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النعيم الٲعظم) ھەرگیز ڕازیبوونی پەروەردگارەکەت لە نەفسی خۆی نایەتەدی تا ئەوکاتەی خۆت دەکەی بە فیدیەی بەندەکانی و خۆت فڕێدەدەیە ناو ئاگری دۆزەخەوە! ئەویش دەڵێت:
[سوێند بە شکۆمەندی و پایەبەرزیت پەروەردگارم، من بۆ منداڵەكەشم كە پارچەیەکە لە جەرگی من خۆم ناخەمە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام تۆ لەلای من لە خۆشم و منداڵەکەم و هەموو نێردراوو پێغەمبەران و حۆریە قوڕەکان و حۆریە چاوگەشەکانیش خۆشەویستری، جا ئەگەر ھەرگیز ئەو نیعمەتەم بۆ بەدی نەهێنیت کە لە بەھەشتەکەت گەورەترە تا ئەوکاتەی خۆم فڕێدەدەمە ناو ئاگری دۆزەخەوە ئەوا ئەی پەروەردگارەکەم تۆو ھەموو ئەو بەندانەشت کە لە ئاسمانەکان و زەوی بۆ پەرستنی خۆت دروستت کردوون دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت لەسەر ئەوەی ھەرگیز بە ڕۆیشتنێکی ئاسایی بەرەو لای ئاگری دۆزەخ ناڕۆم؛ بەڵکو بە ڕاکردن بۆ لای دەردەپەڕم مادام لەوەدا گەورەترین نیعمەتەکەم بۆ بەدی دێت و لە نەفسی خۆت ڕازیدەبیت و چیتر نە خەفەتبار دەبیت نە توڕە، ئەمەش لەبەرئەوەی تۆم خۆشویستووە پەروەردگارەکەم، وە خۆشی و چێژ وەرگرتن و ھەموو ئامانج و ئاواتەکەم و ھەموو نیعمەت و خۆشیەکانم بریتیە لەوەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم لە نەفسی خۆی ڕازی بێت و نە بە خەفەتباری بمێنێتەوە نە بە توڕەیی، بۆیە بەندەکەت ھەرگیزو بۆ هەمیشە لە نەفسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی تۆ لە نەفسی خۆت ڕازی دەبیت پەروەردگارەکەم، بەوەی چیتر نە خەفەتباربیت نە توڕە، ئەمەش چونکە ئەی پەروەردگارەکەم من نیعمەتی ڕازی بوونەکەت دەپەرستم، جا ئەگەر ئەوە بۆ بەندەکەت بەدی نەهێنیت کەواتە ئەی پەرستراوەکەم بۆچی منت دروست کردووە؟ جا ئەگەر بێتو گەورەترین نیعمەتەکە بۆ بەندەکەت بەدی نەهێنیت ئەوا بەڕاستی ستەمت لە بەندەکەت کردووە ئەی پەرستراوەکەم، بەڵام پەروەردگارەکەم تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش ڕاستە: {وَلَا يَظْلِمُُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
ئەمەش لەبەرئەوەیە بەندەکەت ناتوانێت و نایەوێت بتوانێت قەناعەت بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بکات، جا ئۆف لە نیعمەتەکانی بەھەشت ئەگەر ئەو نیعمەتە بۆ بەندەکەت بەدی نەهێنیت کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، جا ھیچ پێویستیەکەم پێی نیە ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، جا چۆن ئەو کەسە لەسەر گومڕاییە کە بەدوای ڕازی بوونی اللە کەوتووە، کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت و نیعمەتێکی گەورەترە لە مەلەکوتی دنیاو دوایی، دەشزانم لەوەدا حیکمەتی دروستکردنی بەندەکەت و هەموو بەندەکانت هەیە، وە ھەرگیز شتێکی تری جگە لەوە وەکو جێگرەوە قبوڵ ناکەم، بەو شێوەیەش ڕێگام بۆ لات گرتۆتە بەر پەروەردگارەکەم]. کۆتایی ھات.
وە خەڵکینە، سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم کە ئێسکەکان دروست دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو بووەو شیبۆتەوە ئەوەی دەربارەی ئەو بەندەیە پێم وتوون کە ئەگەر بێتو اللە قسەی لەگەڵ بکات تا وەکو فیدیەیەک خۆی فڕێ بداتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا لەبەرامبەردا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بەدی بێت ئەوا ئەو بەندەیە هەمان ئەوە دەڵێت کە ئیمام مەھدی وتویەتی، ئەمەش چونکە پێشتر لەلایەن اللە وە زانیومە کەسێکە لەوانەی اللە تایبەتیان دەکات بە خۆی، لەنێو ئەوانەش ئەو پیاوە بوو کە یەکەم کەس لەنێو هەموو مرۆڤایەتی زەکاتەکەی دا بە مەھدی چاوەڕوانکراو، جا لەپاش ئەوە محمد نێردراوی اللە دەربارەی فەرموو: [ربح البيعة] [بەیعەتەکەی بردەوە]، بۆیە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، جا شەرمەزارم مەکەن لەوەی بڵێم ئەو بەندەیەی ناو پشتیوانەکان کێیە، وە بێگومان دواتر ئەوو بنەماڵە بەڕێزەکەشی لەدوای فەتحە ئاشکراکە دەناسن؛ بەڵکو لە ئال و بەیتی محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەڵکو لە نەوەی ئیمام حسێن کوڕی عەلی کوڕی ابو طالبە، جا ئەو دەزانێت ئیمام مەھدی بەوە قسە دەکات کە دواتر زمانەکەی ئەو قسەی پێدەکات.
ڕەنگە شەیتانە مرۆڤەکان بڵێن: "ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو چیەتی بەم شێوەیە ستایشی ئەو پیاوە دەکات، ئایا لەبەرئەوەیە چونکە یەکەم کەس بووە زەکاتەکەی پێداوە کە لە کتێبەکەی اللە لەسەری فەرزکراوە؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەو دەزانێت تۆ لە درۆزنانی، وە دەزانێت ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوە ستایشی ناکات چونکە یەکەم کەس بووە فەرزی زەکاتەکەی بە مەھدی چاوەڕوانکراو داوە، بەڵکو ستایشەکەم بۆی بە حەقە بە مۆڵەتی اللە، جا ئەگەر اللە کە بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەی سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت خۆی فەتوای بۆ نەدابام ئەوا هیچم نەدەزانی لەسەر ڕاستی پەرستنەکەی بۆ پەروەردگارە حەقەکەی لە نەفسیدا.
جا خەڵکینە، چ زیان و دۆڕاویەک لە زیان و دۆڕاوی ئەوکەسانە گەورەترە کە پشتیانکردۆتە شوێنکەوتنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی؟ ئەوانەی اللە لە ئوممەتەکەی ئەو بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەمان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئاگاداری کردوونەتەوە؟ بەڵام پشتیانکردە پێشکەش کردنی بەیعەت و هاوسۆزی و بیستن و گوێڕایەڵی و پشتقایمکردنی ئەو فەرمان و بانگەوازە گرنگ و گەورەیەو دەرخستنی بۆ مرۆڤایەتی؟ جا ئەوەی ئەمانە دۆڕاندوویانە چەندە زیان و دۆڕانێکی گەورەیە؟ جا پەشیمانیەکەیان چەند گەورەیە.. پەشیمانیەکەیان چەند گەورەیە.. پەشیمانیەکەیان چەند گەورەیە!
وە خەڵکینە، من بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم، جا بەوپێیەی ئەم قسەیە ھەواڵێکی گەورەیە، جا یان ئەوەتا ناصر محمد یەمانی بە حەق قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، یان ناصر محمد یەمانی شێتە، جا ئەگەر شێت بوو مانای ئەوەیە عەقڵی لەدەست داوە، بۆیە هەرگیز ناتوانێت بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ بکات بەڵکو دواتر بەڵگەکە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەبێت، جا ئەگەر ئەوو شوێنکەوتووانی لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بن بێگومان دواتر ناصر محمد یەمانی خۆی و شوێنکەوتووەکانی بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبی قورئانی گەورە شکستان پێدەهێنن.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة