الموضوع: فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ئایەتە پێکچوو موتەشابیھەکان ی قورئانی پیرۆز دوای ئەوەش بەیانێکی زیادە ھەیە کە مژدەیە بۆ پشتیوانەکان سەبارەت بە پێشبڕکێ کردن تا دەرکەوێت کامیان لەلای اللە نزیکترە

1

فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکان) ی قورئانی پیرۆز دوای ئەوەش بەیانێکی زیادە ھەیە کە مژدەیە بۆ پشتیوانەکان سەبارەت بە پێشبڕکێ کردن تا دەرکەوێت کامیان لەلای اللە نزیکتر

- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
19 - 9 - 1432 کۆچی
19 - 8 - 2011 زایینی
7:22 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=20541
ــــــــــــــــــــ


فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکان) ی قورئانی پیرۆز
دوای ئەوەش بەیانێکی زیادە ھەیە کە مژدەیە بۆ پشتیوانەکان سەبارەت بە پێشبڕکێ کردن تا دەرکەوێت کامیان لەلای اللە نزیکترە ..



بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو ئوممەتی ئیسلام لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لێبێت ئەی گەلی پشتیوانان و هەموو موسڵمانان، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

لە ڕاستیدا ئیمام مەھدی پشتگیری لە بۆچوون و ئامۆژگاریەکەی "بالقرآن نحيا" دەکات، چونکە اللە ئەم قورئانە گەورەیەی دانەبەزاندۆتە سەر خەڵکی تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تا بە عەقڵ و لۆژیک لە ئایەتەکانی ورد ببنەوە، جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و ھۆشمەندە بیرمەندە بیرکەرەوەکان ڕاستیەکە دەبینن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [ص].

تا ئەوکاتەی ئەو کەسەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ڕاستیەکەی بینی، جا لەپاش ئەوە خەڵکی فێری ئەوە دەکات کە اللە فێری کردووە دوای ئەوەی بێ هیچ گومان و دوودڵیەک لە ئەنجامی گەڕانەکەی لە کتێبەکەی اللە بە بەڵگەی ڕاست و دروستەوە بە فەتواکە گەیشتووە، بەڵام پێویستە لەسەر ئەوانەی لە قورئان ورد دەبنەوە ھۆشداری شوێنکەوتنی ڕواڵەتی وشە پێکچووەکانی قورئان بن (المتشابه)، چونکە لێکدانەوەکەیان جیاوازە لە مانای ڕواڵەتی ئەو ئایەتانەو کەس نایزانێت جگە لە اللە و ئەوانەی لە زانستی کتێبەکەی اللە دا ڕۆچوون (الراسخون في العلم) کە بە زانستی هەموو ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە بە مەحکەم و پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) دەزانن، ئێستاش بە ڕاست و دروستی فەتواتان بۆ دەدەم سەبارەت بە چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) ـی قورئان، جا دەبینن ڕواڵەتی زۆرێک لە ئایەتە پێکچووەکان دژو پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیکن، چونکە لێکدانەوەیەکیان ھەیە کە جگە لە مانای ڕواڵەتی ئایەتەکەیە، بۆ نموونە وەکو ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:54].

جا چۆن لەلای بەدیهێنەرەکەتان ئەوە چاکترە بۆ ئێوە مرۆڤ خۆی بکوژێت؟ جا ئەوە دژو پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیکە! پاشان سەیری فەتوا ڕوون و ئاشکراکە دەکەن لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە، بەوەی ئایا ڕەوایە بۆ مرۆڤ خۆی بکوژێت؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ﴿٢٩﴾ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّـهِ يَسِيرًا ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە اللە پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الاسراء:33].

جا دەبینن اللە قەدەغەی کردووە لەسەرتان خۆتان بکوژن، وە کوشتنی هەر کەسێکیشی قەدەغە کردووە تەنھا بە حەق نەبێت، دواتر جارێکی تر دەگەڕێینەوە سەر ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:54].

جا لەپاش ئەوە بەدڵنیاییەوە دەزانین ئەم ئایەتە وشەی پێکچوو - تشابه - ی تێدایە کە وەکو خۆی بریتیە لە وشەی {فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ}.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا مەبەستی ئەوەیە هەر یەکێک لە نەوەی ئیسرائیل خۆی بکوژێت تا تۆبە بکات و بگەڕێتەوە لای اللە؟ بەڵام ئەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قەدەغە کراوە! وە ئەگەر گەڕاینەوە لای عەقڵ و لۆژیکیش دواتر فەتوای عەقڵ و لۆژیک دەبینین دەڵێت ھەردەبێت مەبەستی اللە ی پایەبەرز لەوەی دەفەرموێت: {فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم؛ بریتی بێت لەوەی فەرمان بە موجاھیدو خەباتکاران دەکات بە شەڕکردن و کوشتنی تێکدەرو خراپەکارەکانیان لە زەوی، ئەوانەی دژایەتی اللە و نێردراوەکەی دەکەن و دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوەو بە ناڕەوا دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵکی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

بەو مانایەی ھەندێکتان ھەندێک بکوژن (واتە ئەو خراپەکارانە بکوژن کە بە ناڕەوا خوێنی خەڵکی دەڕێژن و تێکدەری لە زەوی ئەنجام دەدەن)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ‌ فِيهَا اسْمُ اللَّـهِ كَثِيرً‌ا ۗ وَلَيَنصُرَ‌نَّ اللَّـهُ مَن يَنصُرُ‌هُ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ﴿٤٠﴾ الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْ‌ضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُ‌وا بِالْمَعْرُ‌وفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ‌ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ‌ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الحج].

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم لەوانەی ورد دەبنەوەو بەرچاوڕوونن و بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد ناکەون بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵام ئەی ئیمامەکەم بەڵگەیەکی ئاشکرامان لە تۆ دەوێت لەسەرئەوەی مەبەستی اللە لە هەندێک شوێنی کتێبەکەی کاتێک دەفەرموێت (أنفسكم) واتە (یەکتر)، جا بەڵگە ئاشکراکەمان لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بهێنە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە سەبارەت بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز چی دەڵێی: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ} صدق الله العظيم [الحجرات:11]؟

جا وەڵامی هەر زانایەک یان موسڵمانان بەگشتی ئاشکرایەو دەڵێت: لەم شوێنەدا اللە ی پایەبەرز مەبەستی لەوەی دەفەرموێت: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ}؛ واتە یەکتری عەیبدار مەکەن و بە ناوو ناتۆرەی خراپ سوکایەتی بە یەکتر مەکەن، جا لەپاش ئەوە دەڵێین بەھەمان شێوە مەبەستەکە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم؛ مەبەستی شەڕو کوشتنی (یەکتریە) واتە ھەندێکتان بەدەستی ھەندێک، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ‌ فِيهَا اسْمُ اللَّـهِ كَثِيرً‌ا ۗ وَلَيَنصُرَ‌نَّ اللَّـهُ مَن يَنصُرُ‌هُ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ﴿٤٠﴾ الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْ‌ضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُ‌وا بِالْمَعْرُ‌وفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ‌ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ‌ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الحج].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا أَرْ‌سَلْنَا مِن رَّ‌سُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوا أَنفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُ‌وا اللَّـهَ وَاسْتَغْفَرَ‌ لَهُمُ الرَّ‌سُولُ لَوَجَدُوا اللَّـهَ تَوَّابًا رَّ‌حِيمًا ﴿٦٤﴾ فَلَا وَرَ‌بِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ‌ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَ‌جًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٦٥﴾ وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُ‌جُوا مِن دِيَارِ‌كُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرً‌ا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا ﴿٦٦﴾ وَإِذًا لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّا أَجْرً‌ا عَظِيمًا ﴿٦٧﴾ وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَ‌اطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿٦٨﴾ وَمَن يُطِعِ اللَّـهَ وَالرَّ‌سُولَ فَأُولَـٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّـهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُولَـٰئِكَ رَ‌فِيقًا ﴿٦٩﴾ ذَٰلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ عَلِيمًا ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

بەڵام لێکدانەوەی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم؛ لە کتێبی ئەوانەی قسە بە ناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانیان هەیەو دوودڵن و نازانن کۆمەڵێک تەفسیرو لێکدانەوەی پڕو پوچی وا ھاتووە کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووەو دژو پێچەوانەی مەحکەمی ئایەتەکانی کتێبن و شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئان کەوتوون، چونکە لە دڵەکانیان زیغی لاری لادان هەیە لەبەرامبەر حەقی مەحکەمی کتێبەکەی اللە، جا سەیری تەفسیری بەتاڵ و پوچی ئەو ئایەتە بکەن کە تەفسیرێکە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووەو بەم شێوەیە:

بسم الله الرحمن الرحيم
تفسير القرطبي
{فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِ‌ئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ‌ لَّكُمْ عِندَ بَارِ‌ئِكُمْ}
لَمَّا قَالَ لَهُمْ فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ قَالُوا كَيْف ؟ قَالَ " فَاقْتُلُوا أَنْفُسكُمْ " قَالَ أَرْبَاب الْخَوَاطِر ذَلِّلُوهَا بِالطَّاعَاتِ وَكُفُّوهَا عَنْ الشَّهَوَات وَالصَّحِيح أَنَّهُ قَتْل عَلَى الْحَقِيقَة هُنَا , وَالْقَتْل إِمَاتَة الْحَرَكَة وَقَتَلْت الْخَمْر كَسَرْت شِدَّتهَا بِالْمَاءِ قَالَ سُفْيَان بْن عُيَيْنَة التَّوْبَة نِعْمَة مِنْ اللَّه أَنْعَمَ اللَّه بِهَا عَلَى هَذِهِ الْأُمَّة دُون غَيْرهَا مِنْ الْأُمَم وَكَانَتْ تَوْبَة بَنِي إِسْرَائِيل الْقَتْل وَأَجْمَعُوا عَلَى أَنَّهُ لَمْ يُؤْمَر كُلّ وَاحِد مِنْ عَبَدَة الْعِجْل بِأَنْ يَقْتُل نَفْسه بِيَدِهِ قَالَ الزُّهْرِيّ لَمَّا قِيلَ لَهُمْ " فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنْفُسكُمْ " قَامُوا صَفَّيْنِ وَقَتَلَ بَعْضهمْ بَعْضًا حَتَّى قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا فَكَانَ ذَلِكَ شَهَادَة لِلْمَقْتُولِ وَتَوْبَة لِلْحَيِّ عَلَى مَا تَقَدَّمَ , وَقَالَ بَعْض الْمُفَسِّرِينَ : أَرْسَلَ اللَّه عَلَيْهِمْ ظَلَامًا فَفَعَلُوا ذَلِكَ وَقِيلَ : وَقَفَ الَّذِينَ عَبَدُوا الْعِجْل صَفًّا وَدَخَلَ الَّذِينَ لَمْ يَعْبُدُوهُ عَلَيْهِمْ بِالسِّلَاحِ فَقَتَلُوهُمْ وَقِيلَ قَامَ السَّبْعُونَ الَّذِينَ كَانُوا مَعَ مُوسَى فَقَتَلُوا - إِذْ لَمْ يَعْبُدُوا الْعِجْل - مَنْ عَبَدَ الْعِجْل وَيُرْوَى أَنَّ يُوشَع بْن نُون خَرَجَ عَلَيْهِمْ وَهُمْ مُحْتَبُونَ فَقَالَ مَلْعُون مَنْ حَلَّ حَبْوَته أَوْ مَدَّ طَرَفه إِلَى قَاتِله أَوْ اِتَّقَاهُ بِيَدٍ أَوْ رِجْل فَمَا حَلَّ أَحَد مِنْهُمْ حَبْوَته حَتَّى قُتِلَ مِنْهُمْ يَعْنِي مَنْ قُتِلَ , وَأَقْبَلَ الرَّجُل يَقْتُل مَنْ يَلِيهِ ذِكْره النَّحَّاس وَغَيْره , وَإِنَّمَا عُوقِبَ الَّذِينَ لَمْ يَعْبُدُوا الْعِجْل بِقَتْلِ أَنْفُسهمْ عَلَى الْقَوْل الْأَوَّل ; لِأَنَّهُمْ لَمْ يُغَيِّرُوا الْمُنْكَر حِين عَبَدُوهُ , وَإِنَّمَا اِعْتَزَلُوا وَكَانَ الْوَاجِب عَلَيْهِمْ أَنْ يُقَاتِلُوا مَنْ عَبَدَهُ , وَهَذِهِ سُنَّة اللَّه فِي عِبَاده إِذَا فَشَا الْمُنْكَر , وَلَمْ يُغَيَّر عُوقِبَ الْجَمِيع رَوَى جَرِير قَالَ قَالَ رَسُول اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( مَا مِنْ قَوْم يَعْمَل فِيهِمْ بِالْمَعَاصِي هُمْ أَعَزّ مِنْهُمْ وَأَمْنَع لَا يُغَيِّرُونَ إِلَّا عَمَّهُمْ اللَّه بِعِقَابٍ ) أَخْرَجَهُ اِبْن مَاجَهْ فِي سُنَنه , وَسَيَأْتِي الْكَلَام فِي هَذَا الْمَعْنَى إِنْ شَاءَ اللَّه تَعَالَى فَلَمَّا اِسْتَحَرَّ فِيهِمْ الْقَتْل , وَبَلَغَ سَبْعِينَ أَلْفًا عَفَا اللَّه عَنْهُمْ قَالَهُ اِبْن عَبَّاس وَعَلِيّ رَضِيَ اللَّه عَنْهُمَا , وَإِنَّمَا رَفَعَ اللَّه عَنْهُمْ الْقَتْل لِأَنَّهُمْ أَعْطَوْا الْمَجْهُود فِي قَتْل أَنْفُسهمْ فَمَا أَنْعَمَ اللَّه عَلَى هَذِهِ الْأُمَّة نِعْمَة بَعْد الْإِسْلَام هِيَ أَفْضَل مِنْ التَّوْبَة.ي
تەفسیرە بەتاڵەکە کۆتایی ھات.

دوای ئەوە دەڵێین: ئەی بەندە موسڵمانەکانی اللە، بەڕاستی یاسای تۆبەکردن و گەڕانەوە لە کتێبدا بۆ هەمووان یەک یاسایە، جا ئایا لەوەتەی اللە ئادەمی دروستکردووەو لە ھەموو کتێبە ئاسمانیەکان بینیوتانە تۆبەو گەڕانەوە تەنھا بۆ ئوممەتی محمد بێت درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ھەروەک ئێوە بانگەشەی دەکەن کە یاسای تۆبەکردن پێش قورئان ئەوە بووە دەبێت تۆبەکار خۆی بکوژێت تا اللە تۆبەکەی لێ وەربگرێت؟ جا ئەوە ھەڵبەستراوێکە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە! وە پێشتریش چەندین بەیانمان دەربارەی ئەوە دەرکردووە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَاقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ عِنْدَ بَارِئِكُمْ} صدق الله العظيم.

جا لە اللە بترسن و خەڵکی مەکوژن تەنھا بە حەق نەبێت، وە بە ناوی اللە وە قسەیان بۆ مەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو و نازانن.

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ئیمام مەھدی، پێناسەی ئیجتیھادم بۆ بکەو پێناسەکەش کورت بکەوە" لەپاش ئەوە بە پشتیوانەکان و هەموو ئەوانەش دەڵێم کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن؛ ئیجتیھاد بریتیە لە گەڕان بە شوێن ڕاستی تا ئەوکاتەی اللە کەسەکە هیدایەت دەدات بۆ لێکۆڵینەوەیەکی پشتگیری کراو بە تێڕوانین و دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا، جا دوای ئەوە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکە بانگەواز بکات بۆ لای اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

وە ئەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن اللە ڕێگری لە خەڵک نەکردووە بۆ ئەوەی لە ئایەتەکانی قورئانی گەورە ورد ببنەوە، بەڵکو چاکترینتان ئەوکەسەیە فێری قورئان دەبێت و خەڵکیش فێر دەکات (بە وردبوونەوە لێی تا دەگاتە ڕاستیەکە بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراو ڕوون بێ ھەبوونی کەمترین گومان و دوودڵی لە بەڵگەکە)، بەڵام اللە قەدەغەی کردووە لەسەرتان بە ناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو دڵنیانین و نازانن، بەڵام لە بەیانەکانی ئیمام مەھدی ورد ببنەوەو بیربکەنەوە وەکو کەسانێک کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن تا ئەوکاتەی بە زانست و دەسەڵاتی ئاشکرا دەگەنە ڕاستیەکە، وە ئەگەر وەڵامەکەشتان لە هیچ بەیانێکی ئیمام مەھدی نەدۆزیەوە ئەوکاتە پێویستە لەسەرمان بە مۆڵەتی اللە زانیاریتان زیاد بکەین، جا بە مۆڵەتی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە قسەی یەکلاکەرەوەی تەواوتان بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری بۆ دەهێنین.

ئەمەی خوارەوەش بەیانێکی زیادەیەو مژدەیە بۆ پشتیوانەکان و لە گرنگترین بابەتەکانی کتێبەکەی اللە یە، جا ئایا هەر یەکێک لە ئێوە بەوە ڕازی دەبێت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەلای اللە کەسێکی خۆشەویستر بێت لە ئێوەو نزیکتر بێت لەلای پەروەردگارەکەی؟ جا ئەگەر هەر پشتیوانێک وتی:

"هیچ پشتیوانێکی مەھدی چاوەڕوانکراو بەوە ڕازی نابێت مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد لەلای اللە خۆشەویسترو نزیکتر بێت، چونکە دەزانین ئەو مافەی بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد هەیە سەبارەت بە پەرستنی اللە هەمان ئەو مافەش بۆ ئێمە هەیە، چونکە ئەو منداڵی اللە نیە پاک و بێگەردی بۆی تا لە شوێنکەوتووەکانی شایستەتر بێت بە نزیکیەکەی لە اللە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن! جا بەوپێیەی باوەڕمان وایە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ھیچ نیە جگە لە بەندەیەک نەبێت لە بەندە چاکەکارەکانی اللە و تەنانەت ئەگەر اللە کردبێتی بە ئیمام و پێشەواش بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاویان لەسەر ئەوا ھەر بەندەیەکە لە بەندە چاکەکارەکانی اللە و هەمان ئەو مافەش دەربارەی زاتی اللە بۆ ئێمە هەیە کە بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و محمد نێردراوی اللە ھەیە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆیان و کەس و کارەکانیان، جا بە ڕێگا ڕاستەکەمان بۆ لای پەروەردگار زانی کە بریتیە لە پێشبڕکێ کردن لەنێوان هەموو بەندەکانی مەلەکوت بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کام لە ئێمە لێی نزیکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57]

وە ھەموو مرۆڤێکیش بە گوێرەی ھەوڵ و کۆششەکەی لەم ژیانەدا پلەو پایەکەی خۆی لەلای پەروەردگارەکەی دەگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَرَ‌أَيْتَ الَّذِي تَوَلَّىٰ ﴿٣٣﴾ وَأَعْطَىٰ قَلِيلًا وَأَكْدَىٰ ﴿٣٤﴾ أَعِندَهُ عِلْمُ الْغَيْبِ فَهُوَ يَرَ‌ىٰ ﴿٣٥﴾ أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ ﴿٣٦﴾ وَإِبْرَ‌اهِيمَ الَّذِي وَفَّىٰ ﴿٣٧﴾ أَلَّا تَزِرُ‌ وَازِرَ‌ةٌ وِزْرَ‌ أُخْرَ‌ىٰ ﴿٣٨﴾ وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾ وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَ‌ىٰ ﴿٤٠﴾ ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [النجم]

لەمەوە زانیمان ئاواتخواستن بێ ئەوەی هەوڵبدات بۆ گەیشتن بە ئاوات و خۆزگەکەی لە ڕێگەی کردارەوە هیچ سودێکی نیە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالْعَصْرِ‌ ﴿١﴾ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ‌ ﴿٢﴾ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ‌ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [العصر]

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: بەم شێوەیە ئێوە ھەمووتان لە شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە ڕزگارتان بووە، ھەرچی سەبارەت بە پلەکانی خۆشەویستی و نزیکیە لەلای اللە جا ئەوەیان هەریەکێک بەگوێرەی ھەوڵ و کۆششەکەیەتی بە پێشبڕکێ کردن بۆ لای پەروەردگارەکەی.

وە دەمەوێت بە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بڵێم: با وایدابنێین یەکێکتان بەرزترین پلەی نزیکی و خۆشەویستی لای اللە ی بەدەست ھێناوە، پاشان اللە کردی بە خەلیفەی خۆی بەسەر ھەموو مەلەکوتەکەی، ئایا ئەوکاتە ئامانجەکەی ھاتۆتەدی؟ جا ئەگەر یەکێکتان وتی: بەڵێ ئەی ئیمام ئامانجی ئەوکەسە ھاتۆتەدی کە بەرزترین پلەی نزیکی و خۆشەویستی اللە ی بەدەستھێناوەو پاشانیش اللە کردوویەتی بە خەلیفەی خۆی بەسەر ھەموو مەلەکوتەکەی، جا ئەوکەسە دوای ئەوە چیتری بوێت و هەرئەوەیە سەرکەوتنە گەورەکە لەکتێبدا، ئایا بۆ گەیشتن بەوە لەگەڵ هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە پێشبڕکێی نەکردووەو هەر یەکێکیشیان خۆی ویستوویەتی ئەوکەسە بێت کە دەبێتە خاوەنی ئەم پلە ھەرە بڵندو بەرزەیە (الدرجة العالية الرفيعة) لەلای اللە ی خاوەن عەرش لە بەرزترین و بڵندترین شوێنی نیعمەتەکانی بەھەشت کە ئیمام مەھدی ناوی لێناوە (طيرمانة الجنة)، بەوپێیەی بڵندترین و بەرزترین ژوورە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، چونکە ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە بریتیە لە ژوورێکی گەورە کە پانتاییەکەی ھیندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْ‌فَةَ بِمَا صَبَرُ‌وا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا ﴿٧٥﴾ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّ‌ا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم [الفرقان]

وە لەناو ئەم ژوورەی بەھەشتیش ژووری لەسەریەک بنیاتنراو ھەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ} صدق الله العظيم [الزمر:20]

وە بەرزترین و بڵندترین ژووری بەھەشتیش بە عەرشی پەروەردگاری پایەبەرزی مەزنەوە لکاوە، ئەم ژوورو نھۆمەش بۆ خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەی لای پەروەردگار لەنێو ھەموو بەندەکانی بنیات نراوە، اللە ش ئەو بەندەیەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو تا پێشبڕکێ کردنەکە لەنێوان هەموو بەندەکانی مەلەکوت بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو بەردەوام بێت تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای پەروەردگار تا بەدەستی بێنێت، جا اللە خاوەنەکەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو تا اللە لە بازنەی شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە دەریان بھێنێت ئەگەر بێتو پێشنڕکێ کردنەکە بەردەوام بوو لەنێوان بەندەکان بۆلای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیە لەلای. وە لەوەدا حیکمەتەکەی اللە لە شاردنەوەی خاوەن پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) خاوەنی (طيرمانة) ی بەھەشت دەردەکەوێت کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە.

بەڵام منی ئیمام مەھدی سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە دەخۆم لە پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی مەردو پیاوانێک ھەن ئەگەر بێتو ھەر یەکێکیان بەرزترین و بڵندترین پلەی خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە و لوتکەی هەرە بەرزی بەھەشتە گەورەکەی اللە شی بەدەست ھێناو پاشانیش اللە کردی بە خەلیفەی خۆی بەسەر ھەموو مەلەکوت پاشان پەروەردگارەکەی پێی وت: ئەی بەندەی پەروەردگارەکەت ئایا ڕازی بوویت؟ جا لەپاش ئەوە ئەم بەندەیە دەڵێت: "دوورەو زۆر دوورە بەندەکەت ڕازی بێت ئەی پەرستراوەکەم تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت". جا لەپاش ئەوە پەروەردگار پێی دەڵێت: خۆ ئەگەر لێت ڕازی نەبام و خۆشم نەویستبای نەمدەگەیاندیتە ئەم پلە ھەرە بڵندو بەرزەیەی لای پەروەردگارەکەت، ئەویش دەڵێت: "دوورەو زۆر دوورە بەندەکەت ڕازی بێت تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت، جا من چی لە موڵک و مەلەکوت بکەم، وە چۆن تێیدا خۆشحاڵ و ئاسودەبم لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەلام خەفەتبارە؟ ئەی اللە پەنات پێدەگرم ڕازی بم بە ھەر شتێک تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت". جا لەپاش ئەوە پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی پێی دەڵێت: جا ئایا دەستبەرداری ئەو موڵک و مەلەکوتەی لەلایەن پەروەردگارەکەت پێدراوە دەبیت تا بیدەیت بەو کەسەی من دەمەوێت لەناو بەندەکانم لەبەرامبەر ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت؟ پاشان وەڵامەکەی بەم شێوەیە دەبێت: "ڕازیمە پەروەردگارەکەم بە ھەموو خۆشحاڵی و ئاسودەییەکەوە بێ ئەوەی لە دڵمدا تۆزقاڵێکیش حەسرەت ھەڵبکێشم لەسەر مەلەکوت مادام تۆ لەبەرامبەردا ئەو نیعمەتە بۆ بەندەکەت بەدی دێنیت کە لە ھەموو ئەوانە گەورەترەو ڕازی دەبیت". پاشان پەروەردگارەکەی پێی دەڵێت: تەنانەت ئەگەر بتخەمە نزمترین ژووریش لە ژووری بەندە نزیکەکانم؟ ئەویش دەڵێت: "ڕازیمە پەروەردگارەکەم مادام لەوەدا ئەو نیعمەتە دێتەدی کە لە بەھەشتەکەت گەورەترە". دوای ئەوە پەروەردگار پێی دەڵێت: تەنانەت ئەگەر بۆ نزمترین ژووریش لە ژوورەکانی ھاوەڵانی دەستە ڕاستی بەھەشت (أصحاب اليمين) دامبەزاندی؟ ئەویش دەڵێت: "ڕازیم پەروەردگارەکەم مادام لەوەدا ئەو نیعمەتە دێتەدی کە لە نیعمەتی بەھەشتەکەت گەورەترە جا ڕازیدەبیت"، دواتر پەروەردگار پێی دەڵێت: "تەنانەت ئەگەر لە بەھەشتیش دەرمهێنایت و لە ئەعراف (ئەو شوێنە بەرزەی نێوان بەھەشت و دۆزەخ) نیشتەجێم کردیت و نە بتخەمە بەھەشت و نە ئاگریش؟ ئەویش دەڵێت: "ڕازیم پەروەردگارم مادام لەوەدا ئەو نیعمەتە دێتەدی کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە جا ڕازیدەبیت".

وە سوێند بە اللە ی مەزن ئەم وەڵامە بۆ پەروەردگار تەنها وەڵامی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نابێت لەلای پەروەردگارەکەی، بەڵکو وەڵامی هەموو شاندە لە اللە ترس و پارێزکارەکەیە، ئەوانەی بۆلای پەروەردگارەکەیان وەکو شاندێکی ڕێزلێگیراوی تایبەت لەبەردەستی پەروەردگار کۆدەکرێنەوە، جا لەنێویاندا پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو هەن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە بەپێی فەتوایەکی حەق ھەیانە باوک و ھاوسەرەکەی و منداڵەکەی و کەسانی تری ھەمان بنەماڵەن کە لەسەر ڕێگای ھیدایەتن، وە سەیر لەوەدایە بەهۆی هەڵوێستی غیرەکەیان لەسەر پەروەردگارەکەیان لەگەڵ یەکتری اللە دەخەنە پێکەنین، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن، سوێند بە اللە بە درێژایی تەمەنیشم لەسەر ئەرزی واقع و چاوی سەرم ئەوانم نەبینیوە، بەڵام ئەوان دەزانن بە حەق قسە دەکەم.

بەھەمان شێوە لەنێو ئەم شاندە ڕێزلێگیراوەی لای اللە ی ڕەحمان ژنان و پیاوان هەن لەو پشتیوانانەی مەھدی چاوەڕوانکراو کە دواتر بەندەکانی اللە سەرسام دەبن لێیان کاتێک پەروەردگار بەھەشت و موڵک و مەلەکوتیان نیشان دەدات بۆ ھاتنەدی ئەو بەڵێنەی اللە پێیدابوون تا ڕازیان بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119]

جا ھی وا ھەیە لەناو بەندەکانی اللە ڕازی بووە بەوەی اللە لە نیعمەتەکانی بەھەشت پێی داوەو بەوە خۆشحاڵن، لەناو ئەوانە شەھیدەکانن لە پێناو اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَ‌بِّهِمْ يُرْ‌زَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِ‌حِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُ‌ونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾ يَسْتَبْشِرُ‌ونَ بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللَّـهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ‌ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٧١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران]

جا ئەوانە بەوە ڕازی بوونە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119]

بەڵام ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم ويحبونه) ئەو بەڵێنەی اللە یان قۆستۆتەوە کە بەڵێنی داوە بەندە لە اللە ترس و پارێزکارەکانی ڕازی بکات، وە کێ هەیە لە اللە بە وەفاترو دڵسۆزتر بێت بۆ ھێنانەدی بەڵێنەکەی، جا ئەوان ئەوە ڕەت دەکەنەوە ڕازی بن تا ئەو کاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، جا سەبارەت بەوانە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە ڕوئیایەکدا پێی وتم:
[وإنهم ليعلمون بأنفسهم الآن كونهم يعلمون بما في أنفسهم وربّهم يعلم بهم إنه بعباده خبيراً بصيراً، ولذلك خلقهم ليعبدوا رضوان ربهم غاية قلوبهم، فما أعظم قدرهم وما أرفع مكانتهم عند ربهم يغبطهم الأنبياء والشهداء وهم ليسوا بأنبياء ولا شهداء كونهم لا يطمعون لحرب الكفار ليقتلوهم حتى يدخل أعداؤهم النار، ولا يطمعون أن يقتلهم الكفار ليكونوا شهداء إلا أن يجبروا على ذلك لقتل وقتال الكفار؛ بل يطمعون من ربهم أن يهدي الناس إليه فيجعلهم أمّةً واحدةً على صراطٍ مستقيم، وسبب إصرارهم على ذلك هو سرّ هدفهم في نفس الله. فلا تهن أيها الإمام المهدي ولا تحزن ولا تظنّ أنصارك المخلصين لربهم وهنوا وما استكانوا عن الدعوة إلى ما تدعوا إليه فإنك لا تعلم بما يفعلون الليل والنهار لتبليغ البيان الحقّ للذكر إلى كافة البشر ويلقون من الاستهزاء ما لا يلقاه الإمام المهديّ المنتظَر فيسخر الجاهلون منهم وتأخذهم الدهشة فيقولون وكيف صدّق هؤلاء القوم أنّ المهديّ المنتظَر هو ناصر محمد اليماني مع أن اسمه ناصر محمد وليس ما كانوا يزعمون من أسماء لديهم للمهدي المنتظر. أولئك قوم لا يتفكرون فهل يريدون أن يبعث الله المهديّ المنتظَر رسولاً جديداً من ربّ العالمين أم يبعث الله الإمام المهدي ناصر محمد خاتم الأنبياء والمرسلين حتى يحاجهم بما كان يحاجهم به محمد رسول الله خاتم الأنبياء والمُرسلين حتى يتم الله بعبده نوره على العالمين ولكن أكثر الناس لا يشكرون].
واتە/ [ئەوان لە ناخی خۆیاندا ئاگاداری ئەوەن، چونکە دەزانن ئێستا چی لە ناخیاندا دەگوزەرێت، وە پەروەردگارەکەشیان زانایە پێیان بەڕاستی ئەو شارەزاو بینایە بە بەندەکانی، وە ھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان وەکو ئامانجی دڵەکانیان بپەرستن، جا چەندە گەورەیە ڕێزەکەیان، وە چەندە بەرزە شوێن و پلەو پایەکەیان لەلای پەروەردگارەکەیان کە نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان ئیرەییان پێ دەبەن لەکاتێکدا نە پێغەمبەرن و نە نێردراو نە لە شەھیدەکانیش، چونکە حەزناکەن شەڕ لەگەڵ بێباوەڕان بکەن تا بیانکوژن بۆ ئەوەی اللە دوژمنەکانیان بخاتە ناو ئاگرەوە، وە حەزی ئەوەش ناکەن بێباوەڕان توشی ئاشوبیان بکەن تا شەھید بن تەنھا ئەگەر لەسەر ئەوە ناچاربکرێن بۆ شەڕکردن و کوشتنی بێباوەڕان، بەڵکو حەزی ئەوە لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ھیدایەتی خەڵکی بدات و بیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وە ھۆکاری پێداگریەکەیان لەسەر ئەوە بریتیە لە نھێنی ئامانجەکەیان لە نەفسی اللە، جا دڵگران مەبە ئەی ئیمام مەھدی، وە خەفەتبار مەبەو وا گومان مەبە پشتیوانە دڵسۆزەکانت بۆ پەروەردگارەکەیان سست و لاواز بوونە، وە وازیان لەو بانگەوازە نەهێناوە کە تۆ بانگەوازی بۆ دەکەی، جا تۆ بەوە نازانی ئەوان شەوو ڕۆژ چی دەکەن تا بەیانی ڕاست و دروستی زیکر بە هەموو مرۆڤایەتی بگەیەنن، جا ڕووبەڕووی گاڵتەجاڕی وا دەبنەوە کە تەنانەت ئیمامی مەهدی چاوەڕوانکراویش ڕووبەڕووی نابێتەوە، جا گاڵتەیان پێدەکەن و سەریان سوڕدەمێنێت و دەڵێن چۆن ئەوانە بڕوایان بەوە کردووە مەھدی چاوەڕونکراو بریتیە لە ناصر محمد یەمانی لەکاتێکدا ناوەکەی ناصر محمدەو ئەم ناوەش یەکێک نیە لەو ناوانەی بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو لەلایانە. جا ئەوانە گەلێکن بیرناکەنەوە، ئایا دەیانەوێت اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە پێغەمبەرێکی تازە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھان بنێرێت؟ یان اللە ئیمام مەھدی بە بەسەرخەری محمد ڕەوانە دەکات (واتە ناصر محمد) کە دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، ئەمەش تا بەهەمان ئەوە بەڵگەیان بەسەردا بهێنێتەوەو گفتوگۆیان لەگەڵ بکات کە پێشتر محمد نێردراوی اللە ی دوایین نێردراوو پێغەمبەران بەڵگەی پێدەھێنایەوەو گفتوگۆی پێ لەگەڵ دەکردن، تا اللە بەهۆی بەندەکەی نورەکەی بۆ ھەموو خەڵکی جیھان تەواو بکات بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزارنین].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 13-02-2026 04:50 PM