الموضوع: من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بێنێت وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕبێت

1

من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕبێت ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 11 - 1428 کۆچی
19 - 11 - 2007 زایینی
12 : 11 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?t=2630
ــــــــــــــــــــــــ


من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕبێت ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و ئەوەشی بە چاکە شوێنیان کەوتوون و هەموو شاهێدێکی بە حەق کە شاهێدی دەدات بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە، لە پێشینەکان و پاشینەکان، جیاوازی لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی ناکات و بانگەواز بۆ لای اللە دەکات و کاروکردەوەی چاک ئەنجامدەدات و وتوویەتی من لە موسڵمانانم، دوای ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ئیمام ناصر محمد یەمانیم بەسەر مرۆڤایەتی لە بنەماڵەی پاکی ئەو، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، وە بەوەی نوح نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و ئیلیاسیش نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و ھودیش نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و صالح نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و ئیبراھیم نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و یونس نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و شوعەیب نێردراوی اللە یە، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و یوسف نێردراوی اللە یە، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و موسا نێردراوی اللە یە، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و داوود نێردراوی اللە یە، شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمد نێردراوی اللە و دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرانە بۆ هەموو خەڵکی، جیاوازی ناکەم لە نێوان ھیچ یەکێک لە نێردراوانی اللە و منیش لە موسڵمانانم.

ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، ئەوانەی دەڵێن اللە ڕێزو چاکەی محمد نێردراوی اللە ی لە سەرووی پێغەمبەرانی تر داناوە، جا بە قسەی خۆیان ناوەکەیان زیادکردۆتە سەر ناوەکەی اللە، بەوەی ئەوکەسەی بە وشەی تەوحیدی "هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە" قسە دەکات دەبێت ناوەکەی نێردراوی اللە شی لەگەڵ بھێنێت و بڵێت: "وە محمد نێردراوی اللە یە"، ئایا نابینن جیاوازیتان لە نێوان نێردراوەکانی اللە کردووەو شاھێدی دانەکەتان بۆیان بە پەیامەکە لابردووە، جا ھیچ شاھێدیەکتان لەسەر وشەی تەوحیدەکە زیاد نەکردووە جگە لە شاھێدی دان بە محمد نێردراوی اللە نەبێت درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان؟ جا ئەگەر بە قسەکردنەکەتان ئەو شاھیدیەتان تەنها تایبەت کرد بە ناوی محمد نێردراوی اللە کە دەڵێن ناوی اللە بە وشەی تەوحید نابرێت بەڵکو هەردەبێت ناوی محمد نێردراوی اللە شی لەگەڵ زیادبکرێت ((هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت محمدیش نێردراوی اللە یە))، جا ئەگەر بەو حسابەی ئێوە بێت کە دەڵێن ئەوە تەنھا بۆ محمد نێردراوی اللە یە ئەوکاتە کوفرتان کردووە بە شاھێدی دانی حەق بۆ ھەموو نێردراوەکانی اللە و جیاوازیتان لە نێوان نێردراوەکانی کردووە، ئێوەش نازانن ھەڵەیەکی گەورەتان کردووەو بە زێدەڕەوی کردن و بە گەورەگرتنی ناڕەوا کەوتوونەتە ناو کوفرکردن بە نێردراوەکانی اللە وە، بەڵکو شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە، چونکە ئومێدی ئەوە دەکەن محمد نێردراوی اللە لە بەردەستی اللە شەفاعەتتان بۆ بکات، جا ئایا دەبینن محمد نێردراوی اللە بە بەزەیی و میھرەبانتر بێت بۆ ئێوە لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا لە ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری گومڕاو سەرلێشێواو بوونە، ھەروەک چۆن پێش ئێوە نەصاراکان گومڕاو سەرلێشێواو بوون و بە ناڕەوا زێدەڕەویان دەربارەی مەسیح و دایکی کرد. وە ئەی گەلی موسڵمانان، زۆربەتان باوەڕتان بە اللە نەھێناوە تەنھا بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، جا دەیانپەرستن تا لە اللە نزیکتان بخەنەوە بۆ ئەوەی لە بەردەستی اللە شەفاعەتتان بۆ بکەن، تەنھا ئەوانەتان پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت، وە ئێوە وەک ئەوانەن بتەکان دەپەرستن، جا لەبری اللە داوایان لێدەکەن، وە ئایا دەزانن نھێنی پەرستنی بتەکان چیە؟ لە سەرەتادا شێوەی داتاشراوی بەندە نزیکەکانی اللە ن، جا نھێنی پەرستنەکەی لەنێو نەوەکاندا ون بووە، تا دەڵێن ئێمە باوک و باپیرانمان بینیوە بەم شێوەیان کردووە، جا زانستی ئەوەیان دەگەڕاندەوە لای باوک و باپیرە پێشینەکانیان، ئەوانیش لە نھێنی پەرستنی ئەو بتانە ئاگاداربوون، وە اللە لە قورئان فەتوای بۆ داون ئەوانە شێوەو پەیکەری داتاشراوی بەندە نزیک و ڕێزلێگیراوەکانی اللە بوون لەنێو نەوەکانی گەلان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ‌ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿56﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَ‌بُ وَيَرْ‌جُونَ رَ‌حْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورً‌ا ﴿57﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

بەو مانایەی ئەوانە کۆمەڵێک پەیکەر بوون لەدوای مردنیان بۆ بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە داتاشرابوون، وە ھەریەکێک لەو بەندە نزیکانەی اللە نازانن لەدوای مردنیان پەیکەرو شێوەیان بۆ داتاشیون و لەبری اللە داوایان لێدەکەن، خۆ ئەگەر بیان زابیبووایە لەبەرامبەر ئەوەدا ڕێگریان لێدەکردن، بەڵام لەدوای مردنەکەیان بە ناڕەوا زیادەڕەویان دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکان کردووە لەکاتێکدا بەوە نازانن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].

بەڵام ئەوانەی بەندە نزیکەکانی اللە دەپەرستن تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

بەڵام لەنێو خۆیاندا نایانبیننەوە چونکە وەکو خۆیان بێباوەڕ نین، نە موشریک و ھاوبەشدانەریشن، بەڵکو چەند بەندەیەکی ڕێزلێگیراون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَ‌ادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّ‌ةٍ وَتَرَ‌كْتُم مَّا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَ‌اءَ ظُهُورِ‌كُمْ ۖ وَمَا نَرَ‌ىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَ‌كَاءُ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿94﴾} [الأنعام].

جا لەدوای ئەوە اللە بەربەستەکەی نێوانیان لادەدات، جا پەرستراوەکانیان دەبینن تا گوێبیستی وەڵامەکانیان بن، جا دەبینن کوفر بە پەرستنەکەیان دەکەن و دەبن بە دوژمنیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].

وە ئەی گەلی مرۆڤایەتی، منی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی بانگەوازتان دەکەم بۆ ئەوەی تەنها ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشەو ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی نیە، بۆیە ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دامەنێن، وە بزانن اللە لەوە خۆشنابێت شەریک و هاوەڵی بۆ دابنرێت، وە ئەوە بزانن زۆربەتان باوەڕتان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، جا ئەوەمان بە وردی لە کتێبەکەی اللە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ڕوونکردەوە، وە ئایا کەس تێدەگات جگە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندە خاوەن عەقڵ و بیرە ھۆشیارو وریاکان نەبن؟

وە ئەی گەلی جولەکەو موسڵمانان و نەصاراکان و ھەموو خەڵکی هۆشداریتان پێدەدەم لەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێن، وە بە سزایەکی توندوتیژی بەھێز لەلایەن خۆیەوە ئاگادارتان دەکەمەوە، وە نازانم لەدوای ھەزار ساڵی مانگی لە شەوی شەممە شەوی لە دایکبوونی ھیلالی شەوالی 1428 اللە چیتان لێدەکات، جا ئەوەی بیەوێت لە ئێوە لەناوی دەبات یان ئەگەر بیەوێت بۆ کاتێکی دیاریکراو دوای دەخات.

ئێستاش ئەی گەلی موسڵمانان شتێکتان پێدەڵێم بۆچی نکۆڵی لە فەرمان و بانگەوازەکەم دەکەن و نە بەدرۆی دەزانن و نە بەڕاستیشتان داناوەو هه‌میشه دوودڵن و لە دڵه ڕاوکێدا دێن و دەڕۆن، جا هەر یەکێک لە ئێوە دەترسێت لەوەی شاھێدی بدات من مەھدی چاوەڕوانکراو بم، پاشانیش بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە من مەھدی چاوەڕوانکراوم نەبادا ڕیسواو شەرمەزار بێت؟ بەڵام ئەگەر مەهدی چاوەڕوانکراو نەبم ئەوا ڕیسوایی و سەرشۆڕی و شەرمەزاریەکە تەنها بۆ منەو ھیچ ڕیسوایی و سەرشۆڕیەک لەسەر ئەو کەسە نیە، وە ئەگەر درۆزن بووم درۆیەکە لەسەر خۆم دەکەوێت، بەڵام ئەگەر ڕاستگۆ بووم ئەوا کوا ڕێگای دەربازبوون ئەی ئەوانەی فەرمان و بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر مروڤایەتی لە بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر بە درۆ دەزانن؟ من بانگەوازتان دەکەم بەو شێوەیە اللە بپەرستن کە ڕەواو شایستەیەو دەبێت بپەرسترێت، جا لەناو ئێوە کەسی وا هەیە نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات، وە هەیە بە شێت وەسفم دەکات، وە هەر خاوەن مەکۆیەک لە مەکۆکەی وەڵامی ئەو کەسە جێبھێڵێت کە نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکات ئەوا نەفرەت لێکراوە، چونکە ئەوەی بەوە ڕازی بێت وەک ئەو کەسە وایە کارەکە دەکات، تەنھا ئەگەر نەیزانیبێت کەسێک نەفرەتی لێکردووم یان جنێوی پێداوم، جا ئەوکاتە ئەو کەسە گوناھی لەسەر نیە ئەگەر بێتو بزانێت لە مەکۆکەی دەیسڕێتەوە، وە دەشزانم ھەندێک لە خاوەن مەکۆکان واز لەوانە دێنن کە نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکەن چونکە لە کەسانێکی تری جگە لە اللە دەترسێت و لە ناخی خۆیدا دەڵێت: "واز لەو کەسە دەهێنم کە جنێوی پێداوە تا ئەوە ببێتە بەڵگەیەک بۆم، تا لە ڕێی ئەوەی وازم لە قسەی ئەوکەسە هێناوە کە لە مەکۆیەکەم جنێوی پێداوە بزانن من دڵنیانیم و قەناعەتم پێی نەهێناوە، وە ئەگەر دڵنیابام لەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە وەڵامی ئەوانەم جێنەدەهێشت کە نەفرەتی لێدەکەن و جنێوی پێدەدەن، وە ئەگەر ڕوون بوویەوە مەھدی چاوەڕوانکراوە دواتر دەبێتە شانازی بۆم بەوەی لەوانەم کە بەشداریان لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و دەنگوباسەکەی بەر لە دەرکەوتن کردووە". منیش پێی دەڵێم: گوێبگرە سوێند بە اللە وتارەکەمت جێنەھێشتووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت دەترسیت لەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت، جا مادام وەڵامی ئەوانەت جێهێشتووە کە نەفرەتم لێدەکەن و جنێوم پێدەدەن ھیچ پاداشتێکت بۆ نیە، وە کەسی ڕازیبووش وەک بکەرەکە وایە، بۆیە پێویستمان بە کەسانی وەک تۆ نیە، جا ئەگەر لەبەر اللە لە لۆمەی لۆمەکاران نەترسابایت ھەواڵ و مژدەکەت بڵاودەکردەوە، وە نوسینی ئەو کەسەشت جێنەدەھئێشت کاتێک نەفرەت لە ناصر محمد یەمانی دەکات و جنێوی پێ دەدات، دەشزانم زۆربەتان لە سەرسامیدان دەربارەی فەرمان و بانگەوازەکەم و دەترسن لەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت، جا لە فەرمان و بانگەوازەکەم پشتھەڵدەکەن، تەنانەت شیعەش (ئەوانەی زۆربەی نەفرەتکارەکان لەوانن) دەترسن لەوەی ئەوکەسە مەھدی چاوەڕوانکراو بێت، وە ئاواتی ئەوە دەکەن مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ئەوانەی لە فەرمان و بانگەوازەکەم ئاگادارن بیروباوەڕەکەیان دەربارەی ئیمام محمد بن حەسەن عەسکەری دەستی بە شلۆق بوون کردووە، جا پێیان دەڵێم سوێند بە اللە ئەوانەی نایانەوێت ناصر یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاستەقینە بێت و بابەتەکە بە گوێرەی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت دەشێوێنن و ئەوەیان ناوێت کە اللە دەیەوێت و ھەڵیدەبژێرێت ئەوا هەرگیز اللە هیدایەتیان نادات، جا ئەوان دەزانن خەلافەت بە ڕاوێژکردن نیە، بەڵکو بە ھەڵبژاردنە لەلایەن اللە خۆیەوە، جا ئەوکەسەی بیەوێت هەڵیبژێرێت دەسەڵاتی زانستەکەی زیاد دەکات، بەڵام ئەوان ھیچ زانستێکیان لەو کەسەدا نەدیوە کە خۆیان هەڵیان بژاردووە، جا سەرپێچی فەرمانی اللە یان کردووەو بە گوێرەی بیروباوەڕەکەی خۆیان منداڵێكیان ھەڵبژاردووە بەبێ زانست و ڕێنمایی و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا؛ بەڵکو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا ئایا وا گومان دەبەن ئیمامەکەی یەکەم هەر ئەو ئیمامەی لێ پەیدا ببێت کە لەدوای ئەو دێت! ئایا باسی میراتە تا پێتان وابێت ھەردەبێت لەوەدا میراتگری باوکی بێت؟ جا دەڵێم: ئەگەر منداڵەکە شایەنی ئەوەبێت وەک سولەیمان ئەوا بەم شێوەیە دەبێت، یان اللە ئەوە بۆ کاتێکی دیاریکراو دوادەخات، فەرمانی اللە ش بە وردی لە کاتی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە جێبەجێ دەبێت، جا ئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی لە اللە بترسن، وە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبی ڕوون و ئاشکرای اللە کە وتەکەی اللە قورئانی گەورەیە تەحەددای هەمووتان دەکەم، جا ئەگەر بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوەو ئێوەش ڕاستیتان بوێت ئەوا ڕاستیەکەتان بۆ ڕوونبۆتەوە، وە ئەگەر ئێوە لە قورئانی گەورە بەڵگەتان بەسەردا ھێنامەوە ئەوکاتە سەلماندووتانە اللە ھیچ شتێکی دەربارەی بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی دانەبەزاندووە ئەگەر ڕاست بکەن، ئەگەر منیش بە حەق بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوەو زمانتانم لاڵ و بێدەنگ کرد ئەوا زانیوتانە من ئیمامی دوانزەهەم لە ئەھلی بەیتی پاک مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م بەسەر مرۆڤایەتی، جا ئەگەر لەدوای ئەوەی بۆتان ڕوون بوویەوە ئەو حەقە بە ناڕەوا خۆتان بە گەورەو زل گرت ئەوا دەترسم اللە ئەوەی بیەوێت لە ئێوە تا ئەوکاتەی دەیەوێت بخاتە سەر شێوەی بەراز، هەروەک چۆن ئەوکەسەی بیەوێت لە جولەکەکان دەخاتە سەر شێوەی بەراز، جا هۆشداری اللە بن، وە بزانن ئەوەی ڕاستی بۆ ڕوون بوویەوەو پشتیشی ھەڵکرد لەبەرئەوەی دژو پێچەوانەی ویست و ئارەزووەکەیەتی بەڕاستی شایەنی خەشم و توڕەیی اللە یە لەسەر خەشم و توڕەییەکەی.

وە ئەی گەلی شیعە هۆشداریتان پێدەدەم؛ ئەوانەی لەبری اللە داوا لە مەھدی چاوەڕوانکراوو ئەھلی بەیتەکەی دەکەن جا لە ڕاستیدا ئێوە شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوەو ھەرگیزیش نە مەھدی چاوەڕوانکراوو نە ئەھلی بەیتەکەشی لەلای اللە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن، جا بە سزایەکی سەخت سزاتان دەدات، اللە ش لەوە خۆشنابێت شەریک و ھاوەڵی بۆ دابندرێت، جا من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام. وە قورئانیش بە گوێرەی ویست و ئارەزووەکەتان تەفسیر مەکەن بەوەی بەناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا نازانن و گومانتان هەیە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام.

وە ئەی گەلی ئەھلی سوننە؛ ئەوانەی شوێن زۆرێک لەم فەرموودانەی جولەکە کەوتوون کە بە تەواوی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ قورئان، ئایا اللە ئەوەی فێر نەکردوون قورئانی گەورە بریتیە لە سەرچاوە بۆ فەرموودەکانی نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وە ئەوەی تێیدا لەلایەن جگە لە اللە وە بێت دواتر دەبینن لە نێوانی ئەوو قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە؟ یان ئەی گەلی سوننە دەبینن ئەو ئایەتەم بە گومانەوە تەفسیر کردبێت کە ھیچ سودێکی لە بەرامبەر زانینی ڕاستی نیە؟ جا ئەگەر توانیتان تەفسیرێکی چاکتر لە تەفسیرەکەم بهێنن و باشتر لێکدانەوەی بکات ئەوکاتە توانیوتانە بە تەواوی بەڵگە بەسەر ناصر یەمانیدا بھێننەوەو بەوەی اللە قورئانی نەکردووە بە سەرچاوە بۆ فەرموودەکانی سوننەت، جا ئەگەر توانیتان ئەوا چەکەکەی بانگەوازکار ناصر محمد یەمانیتان بردووە، چونکە تاکە چەکی بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی بریتیە لەوەی قورئان سەرچاوە بێت بۆ ڕاستی و دروستی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان، تا بەوە بەرگری لە سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوی اللە بکات کە بە ویست و ئارەزوو قسەی نەکردووە، جا ئێستا جارێکی تریش بەیانی ئەو ئایەتە دەنوسمەوە، وە اللە و (ئیبن عومەرو فارس الصحراء و ئیبن حمیرو ھتار) و ھەموو ئەوانەشی منیان بەڕاست داناوە دەکەم بە شاھێد، اللە ش بە ڕاستگۆییەکەیان زاناترە، بەھەمان شێوە ھەموو ئوممەتی ئیسلامیش دەکەم بە شاھێد کە ئەگەر بێتو ئەھلی سوننە یان شیعە یان ھەموو زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکان بەڵگەیان بەسەردا ھێنامەوەو ھاتن بە لێکدانەوەیەکی چاکتر لە لێکدانەوەکەم لێکدانەوەیان بۆ کرد کە بە تەفسیرێکی باشتر تەفسیری بکات ئەوکاتە بۆ ئوممەتی ئیسلامی سەلماندوویانە من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، وە ئەو ئایەتە تایبەت دەکەم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ئەگەر توانی بەڵگەتان پێ بەسەردا بھێنێتەوەو زمانەکانتانی لاڵ کرد ئەوا بەڕاستی سەلماندوومانە اللە قورئانی لە دەستکاری و شێواندن پاراستووە تا ببێتە سەرچاوە بۆ ئوممەتی ئیسلامی، سەبارەت بەوەی لە فەرموودەکانی سوننەت لەسەری جیاوازو ناکۆکن تا قەناعەت دەهێنن بەوەی بەڕاستی قورئان بریتیە لە سەرچاوە بۆ زانایانی فەرموودە، جا ئەوکاتە ناصر یەمانی دەتوانیت فەرموودەو گێڕانەوە ھاتووەکان جیا بکاتەوە، جا ڕاستی دەسەلمێنێت و بەتاڵیش پوچ و بەتاڵ دەکاتەوەو بە بەتاڵی دادەنێت، جا سەبارەت بەوەی لە نێوان زانایانی موسڵمانان جیاوازو ناکۆکن حوکم دەکات، جا وەرن تا بە حەق ھەموو موسڵمانە ڕۆشنبیرەکان لە نێوانمان بکەین بە شاھێد، جا ئەگەر بینیتان زانایانی ئوممەت ناتوانن نکۆڵی لە بەیانە ڕاست و دروستەکە بکەن ئەو کاتە ئەی ئەو گەلەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن زانیوتانە من مەھدی چاوەڕوانكراوم بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێن ڕاستی بکەوێت، وە ئەگەر ئەوان بەڵگەیان بەسەر مندا ھێنایەوە ئەوا بەڕاستی دەستھەڵدەگرم لەوەی موسڵمانان بە بێ زانست گومڕاو سەرلێشێواو بکەم. ئەمەش بەڵگەی ئایەتەکەیە بەوەی اللە قورئانی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) سەبارەت بەوەی لە فەرموودەکانی سوننەتدا لەسەری جیاوازو ناکۆکن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقرآن ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿82﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَ‌دُّوهُ إِلَى الرَّ‌سُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ‌ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، من قورئان بە ڕاو بۆچوون تەفسیر ناکەم، جا بە ناوی اللە وە قسە بکەم لەکاتێکدا نەشزانم و گومانم هەبێت، جا وەرن لێکدانەوەی ئەم ئایەتەتان بۆ دەربھێنم کە فەرموودەی اللە یە لە خودی فەرموودەکەی اللە، جا لەدوای ئەوە باوەڕ بە چ قسەیەکی تر دەکەن؟ جا ئەوانە بریتی بوون لە چەند کەسێک کە ئەگەر لەدوای کۆتایی ھاتنی وانە وتنەوەکەی پێغەمبەر - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دەربچووبانایە بە نھێنی و پیلانێکی شاراوەو تۆکمەوە چەند قسەو فەرموودەیەکیان ھەڵدەبەست کە پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە ی لەسەر نەیوتبوو، جا ئەوانە دەستەیەک بوون لە جولەکەکان، کە دەھاتن بۆ لای محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - و بە درۆ لەبەردەستیدا دەیانوت: "شاهێدی دەدەین هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە، محمدیش نێردراوی اللە یە"، تا لە ڕواڵەتدا ببن بە ھاوەڵی نێردراوی اللە و گێڕەرەوە (ڕیوایەتکار) ی فەرموودەکان، جا ئەوان ناتوانن فێڵ لە موسڵمانان بکەن تا ئەوکاتەی بە درۆ لە ڕواڵەتدا موسڵمان دەبن، وە ئەگەر لە موسڵمانان نەبن ئەوکاتە موسڵمانان ھیچ شتێکیان لێ وەرناگرن، بۆیە باوەڕەکەیان کردبوو بە قەڵغانێکی شاراوە تا لە کاتێکی گونجاو بە کۆمەڵە فەرموودەیەک کە بە تەواوی دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بێت پیلان لەدژی نێردراوی اللە بگێڕن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿1﴾ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿2﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُ‌وا فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ ﴿3﴾ وَإِذَا رَ‌أَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْ‌هُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّـهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿4﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

کەواتە خەڵکینە چەند کەسایەتیەکی دیار لەلایان جولەکەکانەوە هەڵبژێردراون؛ بەڵکو لە زاناکانیان، ئەوانەی وتەکەی اللە دەشێوێنن لەدوای ئەوەی تێیگەیشتوون، جا ئەوان وەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن ئاوا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی وکەس و کارەکەی - دەناسن، وە ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن شوێنی ناکەون، چونکە دەزانن ئەوە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر ڕێگای خوارو سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر، چونکە دەزانن ئەوە ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواویە، جا دەستەیەکیان ھاتنە لای محمد نێردراوی اللە و ئیسلامەکەی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام اللە ھەواڵی بە نێردراوەکەیدا ئەوانە درۆزنن، بەڵکو ئەوان باوەڕەکەیان کردبوو بە قەڵغان تا بەربەست لە ڕێگاکەی اللە دابنێن، بەڵام اللە ڕێگری کرد لەوەی محمد بەندەو نێردراوەکەی ئەم جولەکانە دەربکات، بەڵکو تەنھا وریاو ئاگاداریان بێت لەبەرامبەر ئەوەی اللە وەحی بۆ دەکات تووشی ئاشوبی نەکەن، بەڵگەش لەسەر ئەوەی اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی نەکردووە دەریان بکات ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا ئایا دەزانن بۆچی اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی نەکردووە دەریانبکات؟ ئەمە تا سەیر بکات کێ دەست بەوە دەگرێت کە اللە لە قورئانی گەورە فەرموویەتی، وە بە فەرموودەکانی بەیانی ڕاست و دروستی پێغەمبەریش کە ھیچ لەم قورئانە زیاد ناکەن جگە لە ڕوونکردنەوەی زیاتر نەبێت، ھەرچی ئەو فەرموودانەن کە جیاوازو ناکۆک و دژن لەگەڵ وتەکانی اللە لە قورئانی گەورە، وە لەنێوان فەرموودەکەی اللە و ئەو فەرموودەیەی بەناوی پێغەمبەری اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وتراوە بێگومان دواتر هەروەک اللە ھەواڵی پێداوین لە نێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکەو فەرموودەکەی اللە لە قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەدۆزنەوە، ئەمەش یاسایە بۆ جیاکردنەوەی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان ئەگەر بزانن! جا بەڕاستی ئەوان لە ڕێگای ڕاست گومڕایان کردوون.

{وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ} جا ئەگەر فەرمانێکی پارێزراوتان بۆ هات کە فەرموودەیەکە لەلایەن پێغەمبەرەوە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا ئەوەی گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکات لەڕاستیدا گوێڕایەڵی اللە ی کردووە وە بە پارێزراوی لە ژیانی دنیادا دەژی و لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە پارێزراویەوە دێت.

ھەرچی ئەوەیە کە دەفەرموێت {أَوِ الْخَوْفِ} ئەمەش لەلایەن ئەوانەیە کە کۆمەڵێک فەرموودە بەناوی نێردراوی اللە وە هەڵدەبەستن لەکاتێکدا ئەوە نیە کە ئەو فەرموویەتی درودو سڵاوی لەسەر، دواتر دووبەرەکی و ناکۆکی دەکەوێتە نێوان زانایانی ئوممەت و ھەیانە دەڵێت ئەوە لەلایەن نێردراوی اللە وەیە، ھەشیانە تانەی لێدەدات و فەرموودەیەکی تر دەھێنێت کە دژبەیەکە لەگەڵ ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوە، وە ئەگەر فەرموودەکەیان بگەڕاندبایەوە لای نێردراوی اللە ئەگەر ھێشتا پێغەمبەر لەناویاندا مابوو، وە ئەگەر مردیش بیانگەڕاندبایەوە لای فەرمان بەدەستەکانیان کە لە خۆیانن کە بریتین لە پێشەواو ئیمامەکانی دوای نێردراوی اللە، کە اللە کردوونی بە میراتگری لێکدانەوەی ڕاست و دروستی قورئان؛ ئەوکاتە لەوەی بۆی دەردەھێنان دەیانزانی؛ بەو مانایەی دوواتر ئەوان ھەڵدەستان بە حوکم کردن لە نێوان جیاوازو ناکۆکەکان، جا سەبارەت بە فەرموودە ھەڵبەستراوەکە لە،نێوانیان داوەریان دەکردو ئەو ئایەتانەیان لە قورئان دەردەھێنا کە دژایەتیەکی زۆری لەگەڵ فەرموودەکە هەیە، ھەمووکاتیش لە نێوان حەق و بەتاڵ جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە، بەڵکو بە تەواوی دوو ڕێگای پێچەوانەن. جا ئەوان ئێوەیان لە ڕێگای ڕاست دەرهێناوە، وە ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر بە ناردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزو چاکەو میهرەبانیەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان، هەمووتان بەدوای شەیتان مەسیحی دەجال دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن، بەڵام اللە ڕەوانەی کردووم بۆ ڕزگارکردنی ئێوەو ھەموو خەڵکی جگە لە دۆست و پاڵپشتەکانی نەبێت، کە دەزانن ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیەو درۆزنەو خودی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جا شوێن شەیتان دەکەون لەکاتێکدا دەزانن، جا اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون و نەفرەتی لێکردوون، وە لەناویاندا کەسانێک هەن لە سەرەتادا کردوونی بە مەیمون و دواتریش دەیانکات بە بەرازو سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردوون، تەنھا ئەوەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو هاتووە دان بەوەدا دەنێت کە حەق دەیڵێت، جا دواتر ئەوکەسە دەبینێت اللە زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە، وە اللە لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورەی دەداتەوەو بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدات.

دواتریش مەسیح عیسای کوڕی مەریەم هۆشداریتان پێدەدات لە شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو، ئەو کەسەی دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو خۆی اللە یە؛ بەڵکو درۆزنە، بۆیە پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن، وە مەسیحی حەق پێتان دەڵێت: "شوێن مەھدی چاوەڕوانکراو بکەون ئەوەیە ڕێگای ڕاست"، وە خۆی دەبێتە یەکێک لە شوێنکەوتووەکانی. جا ئەی گەلی موسڵمانان چۆن مافی ئەوەتان ھەیە ئەوکەسە ھەڵبژێرن کە اللە خۆی بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی لەسەر هەڵیبژاردووە؟ ئایا ئەوەتان کردۆتە دیموکراسیەکەی بۆشی بچوک تەنانەت سەبارەت بە مەھدی چاوەڕوانکراویش؟ جا لەسەرتان قەدەغە کردووە خۆیتان پێ بناسێنێت و پێتان بڵێت اللە بە خەلیفەو ئیمام ھەڵیبژاردووم بەسەرتاندا، جا پێتان وابێت ئێوە پێی بڵێن ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین ھەر کات و ساتێک بمانەوێت بۆ ئەوکەسەی دەمانەوێت پێی بڵێن تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت؟ جا ئێوە چەندە دەستان لە کاروبارەکانی اللە وەرداوە ھەروەک بڵێی ئێوەنە میهرەبانیەکەی اللە دابەش بکەن! اللە بتان کوژێت چۆن بەم شێوەیە لادەدرێن و قسە ھەڵدەبەستن ئەی ئەوانەی وا بیردەکەنەوە، جا وەرن لە قورئان بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە ئەگەر ڕاست دەکەن.

پەروەردگارا لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکە، وە بە حەق لە نێوانمان دادوەری بکە بەڕاستی تۆ خێراترین ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەیت، ئەو اللە یەم بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، پشتم ھەر بە ئەو بەستووە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانیت من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم ئەوا دەسەڵاتێکم پێبدە بەسەریاندا بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان، وە ئەگەر دەزانی من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم ئەوا دەسەڵاتی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەوان بدە بەسەرمدا، وە لە نێوانمان بە حەق دادوەری بکە، تۆ چاکترینی ئەوکەسانەیت دادوەری دەکەن، وە کێ ھەیە حوکم و دادوەریەکەی لە اللە چاکتربێت بۆ گەلێک کە باوەڕدەهێنن؟ وە درودو سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

پێشەوای ئوممەت و لابەری خەم و ناخۆشیەکان بە مۆڵەتی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 21-02-2026 03:09 PM