المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : سەبارەت بە ئاشوبی گومان و دوو دڵی پێغەمبەران و ئیمام مەھدی و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان پێیدا تێپەڕ دەبن پاشان اللە نیشانەکانی بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکان چەسپاو دەکات دایدەمەزرێنێت ھەر ئەویش زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە



Admin
03-11-2019, 02:14 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 06 - 1435 کۆچی
11 - 04 - 2014 زایینی
05:28 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=139042
ــــــــــــــــــــ

سەبارەت بە ئاشوبی گومان و دوو دڵی پێغەمبەران و ئیمام مەھدی و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان پێیدا تێپەڕ دەبن، پاشان اللە نیشانەکانی بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکان چەسپاو دەکات دایدەمەزرێنێت، ھەر ئەویش زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاوو لەسەر محمد نێردراوی اللە و کەس و کارەکەی و دۆست و شوێنکەوتووانی، دواتر..

پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، لە پێناو اللە بەرگە بگرن، بە هیچ شێوەیەک نەکەن شوێن ئەو بەروارانە بکەون کە مرۆڤەکان بۆ هاتنی هەسارەی سزا دیاریان کردووە، وە لەڕاستیدا بە بەڵگەی ئاشکراوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوەمان فێرکردن کە ھەسارەی سزا بریتیە لە ھەسارەی سەقەرو لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت، وە فێرمان کردن بە گوێرەی ڕۆژەکانی زەوی ناتوانن لە ڕۆژێکی دیاریکراو ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی سزا دەستنیشان بکەن، ھەرچەندە ببنە یارمەتیدەرو پاڵپشتی یەکتری، بۆیە ھەرگیز ھەسارەی سزایان بۆ نایەت تەنھا کتوپڕ نەبێت لە ڕۆژێکدا کە پێشبینی گەیشتنی ناکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا رَآكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا الَّذِي يَذْكُرُ آلِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ هُمْ كَافِرُونَ (36) خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ (37) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40) وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (41) قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مِنَ الرَّحْمَٰنِ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ ربّهم مُّعْرِضُونَ (42) أَمْ لَهُمْ آلِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ (43) بَلْ مَتَّعْنَا هَٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (44)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40)} صدق الله العظيم.

وە اللە ڕێگری لە نێردراوەکەی کردووە کاتی گەیشتنی ھەسارەی سزا دیاری بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌۭ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُۥ رَبِّىٓ أَمَدًا} صدق الله العظيم [الجن:25].

چونکە محمد نێردراوی اللە نەیزانیوە کەی وادەی گەیشتنی ھەسارەی سزایە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

بەڵکو شاردنەوەی کاتی گەیشتنی ھەسارەی سزا لە خەڵکی جیھان ڕەحمەتە بۆیان، چونکە ئەگەر دیاری بکرایە ئەوا تا ئەو بەروارە دیاریکراوە چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەیان دەکرد تا بزانن ئایا بۆیان دێت؟ جا ئەوکەسەی تا ڕۆژی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا چاوەڕێ بکات تا دوای ئەوە باوەڕ بھێنێت ئەوا لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نیە، چونکە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بریتین لەوانەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە تا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، جا ئەوانە ئەوکەسانەن کە بەشوێن ڕێگای ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان دەگەڕێن بۆ ئەوەی ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، جا لەدوای ئەوە اللە ھیدایەتیان دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاَلَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلنَا وَإِنَّ اللَّه لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت :69]

جا ئەوەی لە پەروەردگارەکەی دەوێت ھیدایەتی دڵەکەی بدات دەبێت بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی بپاڕێتەوەو ڕووی لێبکات تا بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دڵەکەی بدات، بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە ڕاست و دروستەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی: {اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ(13)} صدق الله العظيم [الشورى].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە ڕاستەکەی: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].

بۆیە پەروەردگارت ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، وە بزانن بەھەمان شێوە ئاشوبێک لە دوای ھیدایەت وەرگرتنەکە بوونی هەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [آل عمران:154].

جا تەنانەت پێغەمبەرو نێردراوەکانیش ڕووبەڕووی ئەم ئاشوبی گومان و دوودڵیە بوونەتەوە لەدوای ئەوەی اللە بە پەیامەکەی بۆ مرۆڤایەتی ھەڵیبژاردوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ( 52 )} صدق الله العظيم [الحج].

جا لێرەدا مەبەستی لە (الشَّيْطَانُ) بریتیە لە: وەسوەسە لە ناخی مرۆڤ و دروستکردنی گومان و دوودڵی لە ڕێگای ڕاست لەدوای ھیدایەتەکە، ھەرچەندە اللە ئاواتەکەی ھێناوەتەدی بە شوێنکەوتنی ڕێگای ھیدایەتی ڕاست و دروست، جا لەپاش ئەوە سەبارەت بە بابەتێک گومان و دوودڵی لە دڵەکەیدا دێت، بۆ نموونە خۆشەویستی اللە باوکم ئیبراھیم درودو سڵاوی لێبێت، کە سەرەتا کەسێک بوو بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: ‏{‏فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾} ‏صدق الله العظيم [الأنعام].

بەڵگەی ئاشکراش ئەوەیە ئیبراھیم درودو سڵاوی لێبێت بیرمەندو بیرکەرەوەیەک بوو کە بەشوێن ڕێگای ھیدایەتدا دەگەڕا، بۆیە خۆشەویستی اللە ئیبراھیم بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی پاڕایەوە تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ}.

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ} صدق الله العظيم.

جا سەیری قسەکەی خۆشەویستی اللە ئیبراھیم بکەن لە دوای ئەوەی مانگی پڕی کرد بە اللە کە ھێشتا نەیدەپەرست، جا کە ئاوا بوو وتی: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ}.

چونکە پێغەمبەری اللە ئیبراھیم ئاواتی دەخواست شوێن ڕاستی بکەوێت و بە گەڕانێکی هزری بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕا، جا لەپاش ئەوە اللە بە پێغەمبەر هەڵیبژاردو ڕایسپارد تا پەیامەکەی بگەیەنێت، چونکە ئاواتی دەخواست شوێن ڕاستی لای پەروەردگارەکەی بکەوێت، جا ئەوەیە بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ} صدق الله العظيم.

پاشان دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ} صدق الله العظيم.

ھەروەک وتمان ئەوە بریتیە لە گومان و دوودڵی لە ناخ و دەروونی کەسە هیدایەتدراوەکە بەرامبەر بەو ڕێگا ڕاستەی اللە بۆلای ھیدایەتی داوە، جا لەپاش ئەوە اللە وەحی بۆ فریشتە عەتید (فریشتەی لای چەپ) دەکات بەبێ ستەمکردن لێی تا کۆپیەک ڕێک وەک ئەو وەسوەسەیەی لە ناخی کەسەکە دروستبووە بنوسێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لِّلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَإِن تُبْدُوا مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (284)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا کۆپی (نەسخ) وێنەی هەمان شتەکەیە. بۆ نموونە مرۆڤەکان بەبێ ستەمکردن لێیان دەبینن ھەمان وێنەی کردەوەکانیان لە کتێبی کردەوەکانیان تۆمارکراوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَذَا كِتَابنَا يَنْطِق عَلَيْكُمْ بِالْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم.

جا بڕیارو حوکمەکان بریتیە لە ڕوونکردنەوەی نیشانەکانی اللە بۆ ئەوکەسەی بەشوێن شوێن ڕاستیدا لەدوای هیدایەتدرانی و ئاشوبی گومان و دوودڵی لە ڕێگای حەق، ھەروەک اللە بۆ ئیبراھیمی ڕوونکردەوە درودو سڵاوی لێبێت، چونکە ئاشوبی گومان و دوودڵی لە نەفسی ئیبراھیم بەو شێوەیە ڕوویدا کە: ئایا اللە چۆن مردووەکان زیندوو دەکاتەوە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (260)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا سەیرکەن چۆن اللە نیشانەکانی بۆ ئیبراھیم دامەزراند درودو سڵاوی لێبێت، تا ئەوکاتەی دڵی ئۆقرەی گرت و دڵنیابوو و گومان و دوودڵیەکەی نەما. جا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (260)} صدق الله العظيم.

بەھەمان شێوە تەنانەت محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیدا گومان و دوودڵی و وەسوەسەی شەیتانی لە بەرامبەر حەق بۆ دروستبووە. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِنْ كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكَ لَقَدْ جَاءَكَ الحقّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ} صدق الله العظيم [يونس:94].

جا اللە وازی لێنەھێنا تا بچێت پرسیار لە خاوەن کتێبەکان بکات؛ بەڵکو لە شەوی ئیسراو میعراج شەوڕەوی پێکرد تا نیشانە گەورەو گرنگەکانی پەروەردگارەکەی بە بەھەشت و ئاگرەوە پێ نیشان بدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].

جا ئەوانە بریتین لە نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی، لەوانە ئاگری ھەڵگیرساوی اللە و ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، جا ئەوە بریتیە لە نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَات ربّه الْكُبْرَى} [النجم:18].

ئەوە بریتیە لە شەوی ئیسراو میعراج. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} صدق الله العظيم [الإسراء:1].

وە ئایا سەرسوڕھێنەرترین ئایەتتان نیشان بدەم کە بۆ سەر محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دابەزی کە یەکێکە لەو ئایەتانەی ئەوەمان بیردەخاتەوە لە بەرامبەر ڕێگای حەق بە گومان و دوودڵ نەبین؟ ئەویش بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاسْأَلْ مَن أَرسَلْنَا مِنْ قَبلِكَ مِن رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِن دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:45].

جا محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرمووی: ئەی برایەکەم جبریل چۆن پرسیاریان لێبکەم لەکاتێکدا ئەوان مردوون؟ جبریلیش درودو سڵاوی لێبێت فەرمووی: پەروەردگارەکەت وای فەرمووە، ئەو خۆی زاناو داناترە پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئەوە لە شەوی ئیسراو میعراجدا ھاتەدی لەلای درەختی سیدرەتولمونتەھا کە پەردەی پەروەردگارو بنمیچی نیعمەتی بەھەشتە، جا لەوێدا نێردراوو پێغەمبەرەکانی بینی، پێشتریش بە وردی بەیانی ئەوەمان بۆ کردوون.

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، زۆرێک لە ئێوەش لەدوای ھیدایەتدران لە بەرامبەر ڕێگای حەق ڕووبەڕووی ئەم وەسوەسەیەی ناختان دەبنەوە، ئەوکاتە لەسەرتان پێویستە بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە تا نیشانەکانیتان بۆ دابمەزرێنێت و چەسپاوو جێگیری بکات، جا لەپاش ئەوە اللە بەیانێکی ئیمام مەھدی بۆ ئەوکەسە ڕەوانە دەکات، تا گومانەکەی بڕەوێنێتەوە یان لە منتدیاتی بوشرای ئیسلامی (منتديات البشرى الإسلاميّة) دەیدۆزێتەوە.

وە ئامۆژگاریتان دەکەم بەشتێک ئەویش ده‌ستگرتنە به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگاری و شوێنکەوتنی دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ کە هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نییەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌! ئەویش ئەوەیە لە دڵەکانتاندا حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بیرخۆتان بخەنەوە، جا بیر لەوە بکەنەوە ئایا دەکرێت بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی بن؟ جا وەڵامەکەی لە دڵەکانتانەوە دێت بەوەی: دوورەو زۆر دوورە ڕازی بم تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەم خۆشەویستی دڵم ڕازی دەبێت، ئێوەش شاھێدن لەسەری.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، بەڕاستی من لە کتێبەکانی تەفسیر دەربارەی تەفسیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز خوێندوومەتەوە کە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (52)} صدق الله العظيم.

جا تەفسیرەکەی ئەوان بۆ ئەم ئایەتانە بە هەموو شێوەیەک زۆر دوورە لە بەیانەکەی تۆ بۆ ئەم ئایەتە". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، ھەرگیز کەسێکی تر جگە لە ئیمام مەھدی لە هەموو کتێبی موفەسیرەکان نادۆزنەوە بەوشێوەی من بە حەق ڕوونم کردۆتەوە ڕوونی کردبێتەوە بێ ئەوەی ھیچ گومان و دوودڵیەکی تێدا بێت، چونکە ئەوان قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن، بەڵام ئیمام مەھدی بەیانی قورئانتان لە خودی قورئان بۆ دەهێنێت و بە وردی باسی دەکەین، چونکە قورئان ئایەتی ڕوونکەرەوەی تێدایە (مُّبَيِّنَات). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُّبَيِّنَاتٍ وَمَثَلًا مِّنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ (34)} صدق الله العظيم [النور].

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، تا کەی پشتھەڵکردن لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق؟ جا ڕووناکی و تاریکاییەکان لەگەڵ یەکتری کۆنابنەوە! سوێندیش بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، ئەو زاتەی جنی لە ئاگرێکی بڵێسەدارو مرۆڤیشی لە گڵێکی وشک دروستکردووەو ئاگری بۆ بێباوەڕان و بەھەشتیشی بۆ چاکەکاران ئامادەکردووەو شەو ھەڵدەکێشێت بەناو ڕۆژداو دروستکاری مرۆڤ و دابەزێنەری زیکری قورئانە؛ اللە منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ی نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەر ڕەوانەکردووە؛ بەڵکو بە بەسەرخەری محمد (ناصر محمد) ڕەوانەی کردووم درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی بۆ سەر محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دابەزێندراوە بانگەواز دەکەم، جا بۆ سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم دەتانگەڕێنمەوە، وە بانگەوازی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەش دەکەم بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە، جا ھەرشتێکیشمان بینی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بوو ئەوا بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوە، جا ئەگەر ئەم شتە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی بەیانی سوننەتی موحەممەدی، جا لە اللە بترسن و پارێزکار بن، وە گویڕایەڵم بن بەڵکو ھیداتەت بدرێن.

وە تەمەنی بانگەوازەکەی مەھدی گەیشتە سەرەتای مانگی چوارەمی ساڵی دەیەم، ھێشتا وەڵامی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورەتان نەداوەتەوە، نە زانایانی موسڵمانان نە زانایانی نەصاراو نە زانایانی جولەکە، بۆیە دواتر اللە بۆ کتێبەکەی قورئانی گەورە توڕە دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَذَا الْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (44) وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (45)} صدق الله العظيم [القلم].

وە بەداخەوە بۆ ھەر مرۆڤێکی تێگەیشتوو کە دەربارەی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی پرسیار لە وتاربێژی مینبەرەکان دەکات و ئەویش دەڵێت: "وازی لێ بێنە ئەوە گەمژەو شێتەو پێشتر چەندین کەسی تری وەکو ئەو بانگەشەی مەھدی بوونیان کردووە، ئەمەش وەکو ئەوانەی پێش خۆیەتی". دواتر وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەدەینەوەو دەڵێین: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت یەکێک لە هۆکارەکانی پاشەکشەکردن لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی بەھۆی فەتوایەکی وەک فەتوای ئەو خراپترین زانایانەی ژێر بنمیچی ئاسمانەوەیە؛ کە ڕێگری لە خەڵک دەکەن لەوەی شوێن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بکەون، خۆ ئەگەر بەڕاستی زانا بان ئەوا دەھاتن خۆیان دەگەیاندە ماڵپەڕەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرد ئەگەر ڕاست دەکەن، جا ھێشتا بە حەق فەتوا دەدەین و بە سوێند خواردن بە اللە ی چاکەکار دووپاتی دەکەینەوە بەوەی هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەش ناتوانن بە قورئانی گەورە لە یەک باس و بابەتیشدا بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بن ھەرچەندە ببنە پاڵپشت و یارمەتیدەری یەکتری، وە دەشزانین ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی موسڵمانان دێن و بەسەر بەیانەکانی ئیمام مەھدی بۆ قورئانی گەورە ئاگادار دەبن، جا پێیان وایە دەتوانن بەڵگەی بەسەردا بھێننەوە تا ئەوکاتەی سەرنجی بەیانەکانی دەدەن و بەسەریدا ئاگادار دەبن، ئەوکاتە سەرسامی دایان دەگرێت و یەکێکیان دەڵێت: "دەترسم ئیمام مەھدی بێت، بەڵام دەشترسم لەوەی شوێنی بکەوم و بەیعەتەکەمی بۆ ڕابگەیەنم و دواتریش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت!".

پاش ئەوە وەڵامی ئەوکەسانە دەدەینەوە کە بیرناکەنەوە تەنھا کەمێک نەبێت و دەڵێم: گوێبگرە، ئایا ئەگەر شوێن ناصر محمد کەوتیت و بە تەنها اللە ت پەرست بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێیت، وە شوێنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کەوتیت کە ھیچ دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نەبێت، جا ئایا وایدەبینی ئەگەر ناصر محمد ئیمام مەھدی نەبێت ئەوا لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بوویت؟ جا چیتانە لە قسە تێناگەن؟.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، اللە لەسەر کەسایەتی ناصر محمد یەمانی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکات ئەگەر ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت؛ بەڵکو لەسەر ئەو ئایەتانەی بەڵگەتان پێ بەسەردا دەھێنێتەوەو بە تەواوی کۆت و بەندتان دەکات لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکات لەکاتێکدا ئێوەش پشتی لێ ھەڵدەکەن، جا سوێند بە اللە، اللە بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکانی سزانەداوە تەنھا بەھۆی ئەوە نەبێت چونکە پشتیان لەوە کردووە شوێن ئایەتەکانی پەروەردگارەکەیان بکەون کە نێردراوەکانی بەسەریاندا دەیانخوێندنەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ ﴿١٠٤﴾ أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿١٠٥﴾ قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].

وە ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی من بەیعەتەکەی ئێوە وەردەگرم لەسەر ئەوەی وەکو ئیمام و پێشەوایەک بۆ موسڵمانان دان بنێن بە ئیمام ناصر محمد یەمانی، ھەرچی سەبارەت بەوەیە ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت ئەوا بڵێن: "اللە زاناترە؛ دواتر سەیر دەکەین بزانین ئایا زەوی پڕدەکات لە دادپەروەری ھەروەک چۆن پڕبووە لە ستەم و زۆرداری؟ جا لەدوای ئەوە بێ هیچ گومان و دوودڵیەک دەزانین ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە".

وە ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی من لەو ڕۆژە دەترسم کە سزا نەزۆکەکەتان توشدەبێت (عذاب یوم عقیم)، بۆیە وەڵامی بانگەوازی شوێنکەوتنی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بدەنەوە، جا دەبینن دڵەکانتان دەژیێنێتەوەو اللە بە نورەکەی خۆی بەرچاوتان ڕوون دەکات بەرلەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببینن؛ بەڵکو ئێوە ھێشتا لە سەردەمی گفتوگۆدان بەر لە دەرکەوتن. کەواتە چی دڵی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن زیندوو کردۆتەوە؟ وەڵامەکەی چونکە ئەوان دەستیان بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە گرتووەو بێباوەڕیش بوونە بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ئیسلام و گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەیان بوون لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105) يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ (106) وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (107) تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ (108)} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا لەدوای ئەوە وازیان لە حزب و مەزھەبەکان هێناو پشتگوێیان خستن و دەستیان بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە گرت، پاشانیش اللە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دان و ژیانیان گۆڕا، ئەوانیش شاهێدن لەسەرئەوە.

وە ھۆکاری ھیدایەتدرانەکەیان بریتیە لە دەستگرتن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە، جا اللە دڵی فراوان و ئاسودە کردوون و بۆ ڕێگای ڕاست ھیدایەتی دان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن ربّكم وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:175].

براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139042

Admin
04-11-2019, 12:07 AM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 06 - 1435 کۆچی
12 - 04 - 2014 زایینی
08:18 بەیانی
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139154
ــــــــــــــــــــ

دەسەڵاتی زانستی زیاتر سەبارەت بە ئاشوبی گومان و دوودڵی لە دڵی کەسە دڵنیابووەکان ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان و دۆست و شوێنکەوتووانیان لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..


ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، ئایا دەزانن دوای دڵنیابوون بۆچی گومان و دوودڵی لە دڵی پێغەمبەرو نێردراوەکان و مەھدی چاوەڕوانکراوو بەھەمان شێوە لە دڵی ئەو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووانەیان کە لە سەرەتای بانگەوازەکەیان بەر لە جێگیربوون بە فەتحێکی ئاشکرا سەریانخستوون ڕوودەدات؟ ئەمە بەھۆی ئەوەیە دێتە دڵی هەر یەکێکیان جارێکی تر دوای ئەوەی اللە ھیدایەتی داوە ناکرێت گومان و دوودڵیان سەبارەت بەحەق بۆ دروست ببێتەوە، چونکە بووەتە کەسێکی دڵنیابوو، جا لەپاش ئەوە اللە دەیەوێت وانەیەکی بنەڕەتی لە زانستەکانی هیدایەت فێری نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراوو پشتیوانە پێشکەوتووەکانیان بکات، بەوەی ھەرچەندە لە ناخی خۆشیان متمانەیان بەخۆیان هەبێت بەوەی باوەڕیان وابێت ئیتر ھەرگیز لە ھیدایەت لانادەن لەدوای ئەوەی پێیان زانیوە، لەوکاتەدا اللە دەیەوێت وانەیەکیان سەبارەت بە زانستی ھیدایەت فێربکات تا بزانن تەنها اللە خۆی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە نێوان ئادەمیزادو دڵەکەی بگۆڕێت بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک، وە ھەموو ئەوەی سەرەوە بریتیە لە بەیانی وردی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز کە دەفەرموێت: {وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].

وە بە قورئانی گەورەش ھۆشداری بە باوەڕداران دەدەین و بیریاندەخەینەوە بەڵکو ھۆشیار بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ (20) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (21) إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22) وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ (23) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)} صدق الله العظيم [الأنفال].

جا لە اللە بترسن و پارێزکار بن ئەی گەلی زانایانی ئوممەت وا بانگەوازەکەی مەھدیەتی جیھانی گەیشتە سەرەتای ساڵی دەیەم، ئێوەش ھێشتا بێدەنگن! جا پێویستە لەسەرتان بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئایینەکەتان بکەن ئەگەر وای دەبینن ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە.

وە ئەی خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، ھەرگیز کەس ناتوانێت شاھێدی ئەوە بدات ناصر محمد یەمانی قوتابی و داواکاری زانست بووە لەلای ئەو، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت هەرگیز زانستەکانی ئایینم لەلای ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان یان نەصاراکان یان جولەکە نەخوێندووە؛ بەڵکو پەروەردگارەکەم بە تێگەیشتن بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەو دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە فێری کردووم، نەک بە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا ھەڵیبژاردم و بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دام و زانست و حوکمی زیادکردم، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139154