Admin
02-11-2019, 02:27 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
14 - 12 - 1430 کۆچی
01 - 12 - 2009 زایینی
12:33 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1148
ــــــــــــــــــــــــ
قنوت و ھەستانەوە لە شەوداو کات و ماوەکەی ..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە،
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای پرسیارکارم اللە ماندوو نابێت تا ئەوکاتەی ئێوە ماندوو دەبن، جا بە گوێرەی ھەوڵ و ماندووبوونەکەت لە شەوەکەتدا ھەستەوە، جا اللە ماندوو نابێت تا ئەوکاتەی ئێوە ماندوو دەبن، وە تەنیایی و خەڵوەتەکەت لەگەڵ پەروەردگارەکەت لە ڕووی کردارو گوفتارەوە کاریگەرترو بەردەوامترە، چونکە کەسە دڵسۆزە ڕەببانیەکان بۆ اللە حەزناکەن لەبەردەستی اللە بگرین لەکاتێکدا کەسێکیش گوێی لێیان بێت یان بیان بینن؛ بەڵکو دەیانبینی فرمێسک لە چاوەکانیان بەند دەکەن و ڕایدەگرن تا کاتی خەڵوەت و تەنیاییەکەیان لەگەڵ پەروەردگارەکەیان، جا ئەوکاتە چێژ لە گریان لە بەردەستی پەروەردگارەکەی دەبینێت بەهۆی ئەو حەقەی زانیویەتی، جا ئەگەر ماندوو بوویت ئەوا کۆتایی بە ھەستانەوەکەت بهێنە، چونکە ھەڵسانەوەی شەو کاتێکی دیاریکراوی نیە، بۆیە دەبینی لەکتێبدا کاتەکەی زانراو نیە، ئەمەش بۆ ئەوەی نەبێت بە فەرز، جا ئەگەر ویستت نیوەی وەربگرە، یان کەمێکی لێ کەم بکەرەوە یان زیادی بکە؛ جا ئەوە بریتیە لە کارێکی چاکەی حەزی خۆبەخشانە بۆ ئەوانەی اللە یان خۆشدەوێت بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەیان، بەڵام ئەوانەی بەیانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو بە شەوو ڕۆژ بڵاودەکەنەوە لەلای اللە گەورەترە، ئەمەش چونکە لەوەدا ڕزگاربوون و ھیدایەتی ئوممەتی تێدایە، بۆیە ماندوومەبن و سڵ مەکەنەوە لە بڵاوکردنەوەو گەیاندن ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، سوێند بە اللە هیچ قسەیەکی چاکتر کە زمان پێی بدوێت یان پەنجەکان بینوسن لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە ی ڕەحمان نادۆزمەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّـهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [فصلت].
بەومانایەی ھیچ قسەیەک لەوە چاکتر نیە.
جا کاتێک لهکاری بانگەوازکردن لێ بوویتەوە ڕوو لە پەروەردگارەکەت بکەو بیپەرستە لە بێدەنگی شەودا؛ {فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ ﴿٧﴾ وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَارْغَب ﴿٨﴾}، جا شەونوێژ لە ڕووی کردارو گوفتارەوە کاریگەرترو بەردەوامترە؛ {إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا ﴿٦﴾}، وە پێشبڕکێ بەرەو کارە چاکەکان بکەن و بە ترس و ئومێدو تامەزرۆییەوە پەلە بۆلای پەروەردگارەکەتان بکەن و ههمیشەو بەردەوام ملکەچ بن بۆی، وە ببورن لەوکەسەی ستەمی لێکردوون و ببەخشن بەوەی پێتاندەبەخشن و بەوەش بێبەشتان دەکەن، وە چاکەکار بن لەگەڵ ئەوەی چاکەکارە لەگەڵتان و لەگەڵ ئەوکەسەش خراپە لەگەڵتان، وە ئەگەر نەفامان ئێوەیان دواند پێیان بڵێن سڵاوتان لێبێت و اللە لێتان ببورێت و ناکرێت ئێمە لە نەفامان بین؛ {وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿٦٣﴾}، وە ڕق و توڕەییەکەتان بخۆنەوەو لە خەڵکی ببورن ئەوکاتە اللە ئێوەی خۆشدەوێت، وە ببن بە کەسانێکی چاکەکار، وە خۆبەکەم زان بن بۆ ھەژارەکانتان و سوکایەتیان پێمەکەن و مەیانشکێننەوە، وە ببەخشن بە کەمدەرامەت و هەژاران، جا ئەوەی ڕەحم بە خەڵکی بکات اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر ڕەحمی پێدەکات، وە ئەوەی خۆبەکەم زانبێت بۆ کەمدەرات و ھەژاران و ھەست بە ڕێزو بوون و پێگەکەیان بکات و بەو شێوەیە مەمەڵەیان لەگەڵ بکات کە ئەوانیش خەڵکانی بەڕێزن ئەوا اللە پلەو پێگەکەی بەرز دەکاتەوە، وە ئاواتەخوازی ئەوە مەکەن کە اللە بە ھەندێکتانی داوە
و داوای چاکە لە اللە بکەن؛ {وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّـهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّـهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿٣٢﴾}، وە بە ماڵ پێشبڕکێ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بکەن، ئهمە چاکتره له ههموو ئهو شتانهی خهریکن کۆی دهکهنهوهو ھەڵی دەگرن پاشانیش نابینن ھیچ لەوە مابێتەوە کە ھەڵتان گرتووە، بەڵام ئەوانەی لەپێناو ڕەزامەندی اللە و جێگیربوونی خۆیان بەخشیویانە دواتر ئەوە لەلای اللە بە پاداشتێکی چاکترو گەورەتر دەبیننەوە؛ {وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّـهِ وَتَثْبِيتًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ۗ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢٦٥﴾}، جا با ههموو کهسێک سهرنج بدات و بزانێت چی بۆ سبهی پێشخستووە؛ {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾}، وە ههمیشهو بهردهوام پارێزکارو لە اللە ترس بن اللە ش فێرتان دەکات، بەڕاستی اللە زاناو ئاگادارە بە ھەموو شتێک، وە داوای لێخۆشبوونی لێبکەن بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، جا ئەوان شایستەترین کەسی ناو خەڵکین بۆ ئەوەی چاکەیان لەگەڵ بکەن، وە بڵێ پەروەردگارا ڕەحمیان پێبکە ھەروەک چۆن منیان لە بچوکیدا پەروەردە کردووە، وە ئازاری دراوسێکانتان مەدەن، جا ئەوەی ئازاری درواسێکەی بدات ھیچ شتێکی لە اللە وە بۆ نیە، موسڵمانیش ئەوکەسەیە خەڵکی لە دەست خراپەو ئازارەکەی سەلامەت بن، وە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بێباوەڕ بکەن وەکو چۆن باوەڕداران مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن تا ئەوکاتەی ئەوەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئایینەکەتان لە ڕەوشتە پەسندو بەرزەکان فەرمانتان پێدەکات، وە ئامادەبن بۆ ڕۆژی گەیشتنەوە بە اللە لە ڕۆژی جێھێشتنی ئەم دنیایە بەرەولای ئەو، جا ئەوە ڕۆژی گەیشتنەوەیە پێی، جا ھەموو ئەوانەی دهیانەوێت بگەنەوە لای پهروهردگارەکەیان ئامادەبن و کاروکردهوهی چاک و دروست ئهنجام بدەن و به هیچ شێوهیهک له پهرستنیدا هیچ کهسێک نهکاته هاوبەش و هاوهڵی پەروەردگارەکەی.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4161