تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : فەتوای ڕاست و دروست لە خاوەنی زانستی کتێبەکەی اللە ئیمام مەهدی سەبارەت بەوەی نوێژ خوێن لەکاتی ھەڵسانەوە لە ڕکوعی نوێژدا چی دەڵێت



Admin
29-10-2019, 02:45 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 07 - 1435 کۆچی
28 - 05 - 2014 زایینی
04:00 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?t=18266
ــــــــــــــــــ

فەتوای ڕاست و دروست لە خاوەنی زانستی کتێبەکەی اللە (ئیمام مەهدی) سەبارەت بەوەی نوێژ خوێن لەکاتی ھەڵسانەوە لە ڕکوعی نوێژدا چی دەڵێت ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو پێغەمبەرو نێردراوانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، دواتر..


ئەی ئەوکەسەی پرسیار دەکەی سەبارەت بەوەی ئەوەی نوێژخوێن لە کاتی هەڵسانەوە لە ڕکوعی نوێژ چی دەڵێت؛ جا دەڵێت الله أكبر، وە بە تەواوی ھەڵدەستێتەوەو ئەوە دەڵێت کە اللە فەرمانی پێکردووین بیڵێین: {{{ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا }}} [الإسراء:111].

جا لەپاش ئەوە تەکبیر دەکات و دەڵێت (اللە ٱکبر) و بەچۆکدا دەکەوێت بۆ سوژدەبردن، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.

ئەم تەسبیح و ستایشەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەردەھێنین: {قُلِ ادْعُوا اللَّـهَ أَوِ ادْعُوا الرَّ‌حْمَـٰنَ ۖ أَيًّا مَّا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ‌ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ﴿١١٠﴾وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=144936

Admin
29-10-2019, 03:24 PM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 08 - 1435 کۆچی
30 - 05 - 2014 زایینی
04:17 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=145173
ــــــــــــــــــ

تێبینیەکی زۆر گرنگ:

(سمع الله لمن حمده) ‌هەڵنەوەشاوەتەوە، چونکە تایبەتە بە ئیمامی نوێژخوێنەکەو لەکاتی ھەڵسانەوە لە ڕکوعدا دەڵێت: سمع الله لمن حمده، نوێژخوێنەکانیش لەدوای ئیمامەکە دەڵێن: {الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا} [الإسراء:111].

جا لەدوای تەکبیرکردن (اللە أکبر) ی هەڵسانەوەی دوای ڕکوع ئەوە دەڵێن، بەهەمان شێوە ئیمامەکەش لەکاتی هەڵسانەوە لە ڕکوع دەڵێت: {الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا}.

لەدوای ئەوە تەکبیر دەکات و بەچۆکدا دەکەوێت بەسوژدە بردن.

وە ئەوەی لە نوێژی بە کۆمەڵی دوای ئیمامەکە دەوترێت پێویستە لەنێوان ده‌نگ به‌رز نەکردنەوەو نزم نەکردنەوە بێت تەنھا ئیمامەکە نەبێت پێویستە دەنگەکەی بەرزبکاتەوە بۆ ئاگاداربوونەوەی نوێژخوێنەکان لەکاتی ڕکوع و ھەستانەوەو کاتی سوژدە بردن؛ مەبەستیشم لە دەنگ بەرزکردنەوە بەو شێوەیە نوێژخوێنەکان لەدوای ئەو بتوانن گوێیان لە تەکبیراتەکان و خوێندنەوەی قورئانەکە بێت تەنھا فاتیحەی کتێب نەبێت، جا ئەوە لەنێوان دەنگ بەرزکردنەوەو شاردنەوەی دەخوێندرێتەوە. بە پستڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [لا صلاة لمن لم يقرأ فاتحة الكتاب] صدق عليه الصلاة والسلام.
واتە/ نوێژ دروست نیە بۆ ئەوکەسەی فاتیحەی کتێب نەخوێنێتەوە.

بەڵام ئەو نوێژخوێنانەی بە سەرەتای نوێژەکە ڕاناگەن بەڵکو دواتر لەکاتی ڕکوعدا بە نوێژەکە ڕادەگەن و خوێندنی فاتیحەی کتێبی لەدەستچووە با لەگەڵ ڕکوعبەرەکان ڕکوع ببات وەکو زیادەیەک بۆ پەروەردگارەکەی، بەڵام ئەم ڕکوع و سوژدەیە بە نوێژە فەرزەکە حساب ناکرێت؛ بەڵکو نوێژەکە لەدوای سەلام دانەوەی ئیمامەکە تەواو دەکات و ھەڵدەستێتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕکاتەی لەدەستی چووەو فاتیحەی کتێبی تێدا نەخوێندووە (بەومانایەی ھەر کەسێک لەکاتی ڕکوعدا بەنوێژ ڕاگەیشت ئەوا بە ڕکات بۆی حساب ناکرێت، چونکە فاتیحەی نەخوێندووە، بۆیە کە ئیمامەکە سەلام دەداتەوە دەبێت ھەڵبستێتەوەو ئەو ڕکاتە بکاتەوە کە فاتیحەی تێدا نەخوێندووە) .

وە ئەی خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، نەموت پێویستە وردەکاری بەیانی نوێژەکان دوابخرێت تا پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی ناچارنەبن چەند مزگەوتێک بۆ خۆیان دروست بکەن، جا لەپاش ئەوە دەبن بە دەستەو بەشێکی تازە؟ ئەی نەموت وەکو ئەوەی ئەھلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن نوێژەکان بکەن؟ تەنھا ئەگەر بەتەنھا نوێژتان کرد ئەوا ھیچتان لەسەر نیە بەو شێوەیەی فێرمان کردوون جێبەجێی بکەن. بەڵام شاھێدی دەدەم پاداشتەکە لەوکاتەی بە کۆمەڵ نوێژ دەکەن و ھەروەک ئەوان دەیکەن گەورەترە، ئەمەش بۆ پاراستنی یەکڕیزی موسڵمانان و ڕێگری کردن لە سەرهەڵنەدانی دەستەو بەشێکی تازە لەنێو موسڵمانان تا لەوانە نەبن ئایینی اللە یان بۆ چەندین مەزھەب و ناوو بەش و حزبی جیا جیا دابەش کردووەو ھەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ} صدق الله العظيم [الأنعام:159].

جا پێویست دەکات پارێزگاری لە یەکڕیزی موسڵمانان بکرێت.

ئایا نازانن ئیمام مەھدی دەستی دەگرێت لەگەڵ ئەوانەی دەستیان لە نوێژەکانیاندا دەگرن و داشی دادەگرێت لەگەڵ ئەوانەی دەستیان لە نوێژەکان دادەگرن؟ وە ڕکاتە فەرزکراوەکانیش (لەگەڵ ئەوان) زیاد دەکەم، اللە ش نوێژەکەم لێ قبوڵ دەکات، وە ڕکاتە زیادەکانیشم بە زیادە بۆ دەنوسێت و پاداشتەکەم زیاتر دەکات بە گەورەتر لەوەی ئەگەر بھاتبا بەو شێوەیەی ڕوونم کردۆتەوە نوێژم بکردبا، چونکە لەلای اللە پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی موسڵمانان گرنگترە ئەگەر بتان زانیبووایە. لەکاتێکدا بەش بەش بوون دەبێتە ھۆی شکستهێنانی موسڵمانان و نەمانی شان و شكۆیان، پاشان تەواوی ئایینی ئیسلام نامێنێت، جا بە کۆمەڵ نوێژ بکەن وەکو چۆن ئەوان نوێژ دەکەن لەوکاتەی لە نوێژی بە کۆمەڵ ئامادە دەبن. جا گرنگترین شت ئەوەیە نوێژەکە خاڵی بێت لە خۆڵی حسین و شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە بۆ ئەوەی اللە نوێژەکانتان لێ قبوڵ بکات، بۆیە ھەردەبێت پاک و خاوێنی بکەنەوە لە شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە و ڕیاو بە ئەنقەست فشارخستنە سەر نێوچاوان تا شوێنەوارەکەی دەرکەوێت بەو مەبەستەی پێی بوترێت (لەبەر زۆر سوژدەبردن وای لێھاتووە)، جا بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێت، وە بە حەق و بە مۆڵەتی اللە فەتوا دەدەم و دەڵێم: ئەوەی بە ئەنقەست فشار دەخاتە سەر نێوچەوانی بە مەبەستی دەرکەوتنی شوێنەواری سوژدەبردنەکەی تا بەم شوێنەوارە ڕیای پێبکات ئەوا دەچێتە ناو بازنەی شەریک و ھاوبەشدانانی شاراوەوە، لەکاتێکدا ناشزانێت چۆتە ناو شیرک و هاوبەشدانانی ڕیاوە تەنھا ئەگەر ئەم شوێنەوارە لە نێوچاوانەکەیدا بەبێ ئەنقەست بێت، جا ئەوە پەروەردگارەکەی زانایە پێی و نوێژەکانیشیان لێ قبوڵ دەکات. ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە..

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=145173