المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بیرخستنەوەو هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ موسڵمانان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لە بانگەوازکاری ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی دنیاو ڕۆژی دوایی گەورەترە



Admin
20-10-2019, 01:43 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 10 - 1437 کۆچی
08 - 07 - 2016 زایینی
10:10 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=230844
ــــــــــــــــــــ

بیرخستنەوەو هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ موسڵمانان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لە بانگەوازکاری ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی دنیاو ڕۆژی دوایی گەورەترە ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و یاوەرەکانی لە ئالی بەیت و ھەموو باوەڕداران بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان، ئەوانەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن، جا لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێک ناکەن بۆ ئەوەی لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، چونکە جگە لە ئەو ھیچ پاڵپشت و ھیچ پێغەمبەرێکیش نیە شەفاعەت و تکایان بۆ بکات، جا شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یەو لەبری سزایەکەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لە نەفسی خۆی شەفاعەتیان بۆ دەکات، تا ئەوکاتەی ترس و تۆقینەکە لەسەر دڵی گومڕایەکان لادەچێت لە مانەوەی ھەتاھەتاییان لە ئاگری دۆزەخ، لەدوای ئەوەی ڕاستەوخۆ گوێیان لە پەروەردگارە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەکەیان دەبێت بەوەی لەبری سزایەکەی بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی لە نەفسیدا شەفاعەتی کردووەو لێیان خۆشبووەو بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەکەیەوە لەدوای ئەوەی سەرەنجامی کاری خراپ و ناپوختی خۆیان چەشت، جا بە شاندە ڕێزلێگیراوە لە اللە ترس و پارێزکارەکەی لای اللە ی ڕەحمان دەڵێن: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} [سبأ].

ئەمە وەڵامی ئەو دەستە پارێزکارو لە اللە ترسانەیە کە وەک شاندێک بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆکرابوونەوە؛ ئەوانەی خاوەن ئەوەن لەلای اللە قسە بکەن، وە قسەی ڕاست و بەجێ پێشکەش دەکەن و داوای هاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکەن کە لە بەهەشتەکەی گەورەترە، تا لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە بوێری ئەوەش ناکەن داوای شەفاعەت بکەن، نە بۆ باوک و دایکیان، نە بۆ منداڵەکانیان، نە بۆ خوشک و براکانیان، چونکە اللە لەوانەو ھەموو دروستکراوەکانی تریشی لەلایان خۆشەویسترە، جا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی و نەمانی خەفەتباریەکەی بریتیە لە پوختەی ھەموو ئامانجەکەیان، جا تاکە ئامانجەکەیان ڕازیبوونی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاریە، چونکە تەنھا بە ڕازیبوونی اللە لەسەر خۆیان وازناھێنن تا لە ئاگرەکەی بیان پارێزێت و بیانخاتە بەھەشتەکەی؛ بەڵکو حەزی ھاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکەن کە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە، ئەویش ئەوەیە اللە ڕازی بێت لەدوای ئەوەی بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) یان زانیوە کە سیفەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی، جا ئەوەیە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) کە اللە بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی ھێشتۆتەوە تا فێری خەڵکی بکات، چونکە نھێنی حیکمەتی دروستکردنی بەندەکانی تێدایە، جا لەپێناو نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی دروستی نەکردوون؛ بەڵکو اللە نیعمەتەکانی بەھەشتی بۆ ئەوان دروست کردووەو ئەوانیشی لەپێناو نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی دروستکردووە کە بریتیە لە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، جا لەبەرئەوە دروستی کردوون بۆ ئەوەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازی بوونی اللە بکەون، چونکە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت.

وە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم، کە پەروەردگاری مرۆڤ و ھەموو شتێک و پادشایانە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتیە لە گەورەترین نیشانەی بەڕاستدانەر، اللە پشتگیری پێ لە بەندەیەک دەکات کە لە نێو بەندەکانی لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بانگەواز بۆلای اللە دەکات! تەنانەت نیشانەیەکی گەورەترە لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی! تەنانەت نیشانەیەکی گەورەتریشە لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەویە! تەنانەت گەورەترو گەورەترو گەورەتریش لە نیعمەتەکانی مەلەکوت و نیعمەتەکانی بەھەشت بە یەکەوە لەلای بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبید النعیم الأعظم) بەبێ کۆتایی، جا ھەرچەندە پەروەردگارەکەیان پلەوپایەی نیعمەتەکانی بەھەشتیشیان بۆ زیاتر بکات ھەرگیز بە مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازیان ناکات، وە ھەموو پلەیەکیش لە نیعمەتەکانی ئەم موڵکە لە پلەیەکی تر گەورەترە، تەنانەت ئەگەر اللە پلەی نیعمەتەکانی بە ژمارەی گەردیلەکانی مەلەکوتە گەورەکەی بە چەندەھا ئەوەندە زیاتر بکات ناگاتە تۆزقاڵێکیش لە ناخی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە!.

ڕەنگە ھەموو موفتیەک لە ناوچەو شوێنە موسڵمانەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئەوەی پێتوایە مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەیت، ئەو نیعمەتە چیە کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە؟ ئێمە لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە ئەوەمان نەبینیووە، بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت و بانگەواز بۆ کوفرکردن بە اللە دەکەیت، جا ئێمە گوێبیستی نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت نەبووین". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی هەموو پرسیارکاران لە زانایانی موسڵمانان و دەستەکانیان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا وای دەبینن ئەوکەسەی مرۆڤ بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە وەکو ئامانج بانگەواز دەکات و بۆ ڕێگاکانی ئاشتی و ئاسودەیی ڕێنماییان بکات ئەوا بانگەواز بۆ بێباوەڕبوون بە اللە دەکات؟ دواتر هەموو زانایانی موسڵمانان و شوێنکەوتووانیان وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو دەدەنەوەو دەڵێن: "حاشا للە ئەوکەسە بانگەواز بۆ کوفرکردن بە اللە بکات، ئەوکەسەی بانگەوازی مرۆڤایەتی بکات بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونەکەی و ڕێنمایشیان بکات بۆ ڕێگاکانی ئاشتی و ئاسودەیی، بەڵام تۆ بە خۆت دەڵێیت بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النعيم الأكبر)، جا ئێمە چوزانین ئەو نیعمەتە چیە کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، وە لە مەحکەمی زیکری قورئانیش ئەوەمان نەخوێندۆتەوە، یان تۆ قورئان بە ڕای خۆت و لەلایەن خۆتەوە بە گوێرەی ویست و ئارەزووەکەت تەفسیر دەکەیت؟ جا چ نیعمەت و خۆشیەک لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە؟ فەرموو بەڵگە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بێنەوە بە ئایەتێکی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان بە ھەموو مەزھەب و دەستە جیاوازەکانەوە کە ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان و خەڵکیش بە گشتی نەتوانن دەربارەی تەفسیرەکەی دەمەقاڵێت لەگەڵ بکەن، چونکە ئەو گەورەترین نیعمەتەی وایدادەنێیت نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت بریتیە لە بنەمای سەرەکی بانگەوازە جیھانیەکەت، جا ئەگەر ئێمە بە تەفسیرێکی چاکتر ڕاستیمان بۆ هێنایت ئەوکاتە بەڕاستی بنەمای بانگەوازەکەی تۆمان ڕووخاندووەو فەرمان و باس و خواسەکەشت کۆتایی پێدێت و پشتیوانەکانیشت لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاجیاکان لە شوێنکەوتنت پاشەکشە دەکەن، جا دەی بەڵگە ئاشکراکەمان لەسەر ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە بۆ بهێنە ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت". لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی هەموو پرسیارکاران لە ھەموو خەڵکی دەداتەوەو دەڵێم: ھەرگیزاو ھەرگیز مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواکەتان بۆ نادات؛ بەڵکو اللە خۆی سەبارەت بەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە فەتواتان بۆ دەدات، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

جا ئایا ئەم ئایەتە پێویستی بە تەفسیری (ابن کثير) و جگە لە ئەویش ھەیە بۆ ئەم فەتوایەی اللە ی پابەبەرزی مەزن لە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی بەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ جا ئێستا ھیچ موسڵمانێکی ملکەچ بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان نابینم ھیچ ناڕەزاییەکی لەسەر ئەم ئایەتەی اللە هەبێت کە تێیدا فەتوای ئەوەی بۆ بەندەکانی داوە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت.

جا دواتر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڵگەکە جێبەجێ دەکات و دەڵێم: ئایا گونجاوە وەکو هۆکارو ئامراز بەدوای گەورەترین نیعمەتە بکەون بۆ هاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە نیعمەتەکانی بەھەشتە؟ جا ئایا اللە لەپێناو نیعمەتەکانی بەھەشت ئێوەی دروستکردووە یان نیعمەتەکانی بەھەشتی بۆ ئێوە دروست کردووەو ئێوەشی بۆ پەرستنی خۆی دروست کردووە؟ بۆیە وەکو ئامانج شوێن ڕازیبوونی اللە بکەون، جا سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە لەم ئوممەتەدا ئەو گەلە ھەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، زۆرێکیشیان ناناسم بەڵام بەوە دەزانن کە لە ناخ و دەروونیاندا ھەیە بەوەی ھەرگیز بە بڵندترین و بەرزترین پلەی نیعمەتەکانی بەھەشتیش ڕازی نابن کە بە وەسیلە ناونراوە، جا ئەگەر هەر یەکێکیش لەوان بەدەستی بھێنێت دواتر دەیکات بە هۆکارو ئامراز بۆ هاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە گەورەترە، ئەمەش تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازیبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار.

ڕەنگە یەکێک لەوانەی اللە بەسەر ئەو بەیانەمدا ئاگاداری کردۆتەوە لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسە ئەی ئەوکەسەی پێت وایە اللە خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایەکانی". دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا ئێوە دانتان بە گەورەیی خۆشحاڵی و ئاسودەییەکەی اللە دانەناوە بە تۆبەکردن و گەڕانەوەی بەندەکەی؟ جا بەھەمان شێوە خەفەتباریەکەشی گەورەیە لەسەر بەندە گومڕا پەشیمانەکانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، پاشان بوونی خەفەتباریەکەی نەفسی اللە لەو ئایەتەدا دەبیننەوە کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی سەبارەت بە حاڵی خۆی ئاگادارمان دەکاتەوەو دەفەرموێت بەهۆی ستەمی خۆیان لە خۆیان خەفەتبارە. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونََ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].

بەڵام بەھۆی ئەوەی بێئومێدبوونە لەوەی اللە ڕەحمیان پێبکات اللە وازی لێھێناون لە سزادا بمێننەوە، چونکە بەرگی بێئومێدبوونیان بەسەرخۆیاندا داوەو لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی بێئومێدبوونە، بۆیە بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی داوایان لە اللە نەکردووە؛ بەڵکو دوعاو پاڕانەوەیان لە پەروەردگارەکەیان ئەوەیە لە ئاگر دەریانبهێنێت و بیانگەڕێنێتەوە ژیانی دنیا تا ئەو کاروکردەوانە بکەن کە پێشتر نەیانکردووەو وازیش لەم کردەوە خراپانە بێنن کە پێشتر دەیانکرد، وە دەڵێن ئەگەر گەڕاینەوەو وازمان لەوانە نەھێنا بەڕاستی ستەمکارین، جا ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {رَبِّ ارْجِعُونِ ﴿٩٩﴾ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ} [المؤمنون:99-100].

بەڵام بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان و یادخستنەوەی ئەوانەی پەیام و بانگەوازەکەی اللە دەگەیەنن وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە یان ئاگادارکردنەوەی خەڵکی، جا ئەوانە بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ کردن و ئەوانیش کوفریان پێکردو بە نێردراوو شوێنکەوتووەکانیان وت: {إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾} [يس].

تا ئەوکاتەی نێردراوەکەو ئەوانەی لەگەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو دەیانوت کەی سەرکەوتنی اللە دێت؟ جا سەرکەوتنی اللە یان بۆ هاتووەو هه‌رگیزیش شتێک نەبووە وشەكانی بگۆڕێت و پێچەوانەی بەڵێنەکەشی ناکات، تا ئەوکاتەی پشتھەڵکەران ھەستیان بە سزاکەی اللە کردووە کاتێک زەوی لەژێر پێکانیاندا دەهەژێت، جا لە ترسی ئەوەی بنمیچەکانیان بەسەردا بکەوێت لە شوێنەکانیان ڕایانکردووە، پاشان اللە بە سزای جەنگەکەی لە وشکانی و ئاوی و کەش و ھەوا سەرسامی کردوون، جا لەوکاتەی ھەستیان بە بوومەلەرزە دەکرد لە ماڵ و شوێنەکانیان ڕایاندەکردو دەترسان لەوەی بنمیچەکانیان بەسەردا بڕوخێت، ئەوکاتە کانیاوی گڕکانی بەسەردا دەتەقاندنەوە، جا لە سەروویانەوە ئاگربارانی کردوون، بۆیە گەڕاونەتەوە ماڵ و شوێنی نیشەجێ بوونیان، چونکە داڕمانی بنمیچەکانیان بەسەردا سوکترە لە ئاگری گڕکانێک کە بەرد لە کانیاوە گڕکانیەکەی دەتوێنێتەوە، یا سوکترە لە خنکان لە شەپۆڵەکانی دەریای ھەڵچوو بەرەو وشکانی (البحر المسجور)، جا لە ھەموو شوێنێکەوە سزایان بۆ ھاتووەو ئەوانەی سەرەتا لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە بە ڕاکردن گەڕاونەتەوە ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بوونیان، جا بینیویانە بە تەواوی وێران و خاپور بووەو اللە ھیچ ڕێگایەکی بۆ ڕاکردن لە سزاکەی نەھێشتۆتەوە، ئیتر وتوویانە: "ئای ھاوار بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین"! وە بەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی داوایان لە اللە نەکردووە تا سزاکەیان لێ لابدات، بەڵکو ھەر ئەوەندە دوعاکەیان بووەو وتوویانە: "ئای ھاوار بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین"، جا ھەر ئەوە دوعاکەیان بووە تا اللە ھەموویانی دروێنەو خامۆش کرد، جا گوازراونەتەوە بۆ سزایەکی توندوتێژترو درێژخایەن، جا ھەر یەکێک لەم گومڕایانە دەڵێن: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} [الزمر].

جا ئەوان چیتر لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختی و خۆبەگەورەزانینەکەیان پێداگر نین؛ بەڵکو ستەمکاری وایان ھەیە لەبەرتوندی و گەورەیی پەشیمانیەکەی قەپ لە دەستی خۆی دەگرێت، وە لە زیندانی ناوەندی بە زیندانی ھەتاھەتایی بەند کراون.

ڕەنگە پرسیارکارێک بیەوێت بڵێت: "ئەو زیندانە چیە؟". ئێمەش دەڵێین: زیندانێکی گەورەیە کە حەوت دەرگای دیاری ئاگری بڵێسەداری ھەیە، کە ناوەوەی توندوتیژترو گەورەترو بەئێش و ئازارترە، جا لەسەروویانەوە دوکەڵی لە ئاگرو لە ژێریشیاندا ھەر دوکەڵی لە ئاگر دەوری داون و بەھەمان شێوە داخستنی ھەر حەوت دەرگاکەش بەسەریاندا؛ جا ژیانێکە بەبێ مردن و نە تێیدا دەمرن و نە تێیدا دەژین، وە هه‌موو جارێک کە پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا اللە بە کەمتر لە چاوتروکانێک پێستەکەیان بۆ بە پێستێکی تازە دەگۆڕێتەوە، جا ئایا لەسەر ئەم ئاگرە ئارام دەگرن کە سوتەمەنیەکەی بەردە؟ نەک ئەو ئاگرە بڵێسەدارەی بە سوتەمەنی درەخت ئاگری پێدەکەنەوە؟ بەڵکو سوتەمەنیەکەی بەردەو نیشتەجێکانیشی بریتین لەو بەندانەی اللە کە خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، کە تێیدا لە ڕەحم و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان بێ ئومێدن و داوای ڕەحم و بەزەیی لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن و پێیان دەڵێن: "داوا لە پەروەردگارەکەتان بکەن یەک ڕۆژ سزاکەمان لەسەر سوک بکات". وە ھۆکاری دوعاو پاڕانەوەکانیان لە بەندەکانی اللە لەبری اللە ئەوەیە چونکە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێدبوونە، جا لەپێشتر زیاتر ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە، ھەرچەندە لە دنیاو ڕۆژی دواییش دەرگای دوعاو پاڕانەوە لە پەروەردگار کراوەیە، بەڵکو اللە لە ڕۆژی دوایی تەنھا دەرگای ئەنجامدانی کاروکردەوەی داخستووەو دەرگای دوعاو پاڕانەوەش بە کراوەیی ماوەتەوە بۆ ئەوکەسەی داوای ڕەحمەت و میھرەبانی لە اللە بکات، جا بەڵێنەکەی اللە ڕاستەو ھەر خۆی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە، وە شوێن بانگەوازکاری لای ڕازی بوونی اللە بکەون، وە شوێن ئەوە بکەون کە لە مەحکەمی زیکری کتێبدا ھاتووە، جا ڕاکەن و ڕاکەن لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە بۆ لای ئەو، وە بزانن لە دنیاو ڕۆژی دوایی ھیچ دەرچەیەکی دەربازبوونتان لە سزاکەی نیە تەنھا ڕاکردن نەبێت لەوەوە بۆ لای ئەو، جا ھەرگیز شەفاعەتکارەکانتان لەلای اللە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن ھەروەک پێتان وایەو بوختان و درۆ بە ناوی اللە وە ھەڵدەبەستن، جا جگە لە ئەو ھیچ پاڵپشت و یاوەرێکتان نیە، نە ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکی شەفاعەتکاریش.

وە ئای لە سەرسامی گەورەو زۆرم لەو حزبە موسڵمانانەی دەزانن ئەم بەیانە لەوە دەرھێنراوە کە لە قورئانی گەورەدا ھاتووە پاشان دەچن بە ناوی ئایینەوە شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن، لەکاتێکدا دەسەڵاتی قێزەونیان لە ژیاندا دەوێت، چەندە سەیرە ئەوەی حەزیان لێیەو ئاواتە خوازن بگەنە کورسی دەسەڵات لەبەر حەزی دەسەڵات و ماڵ! ئایا نازانێت لە سەرەتادا تەنها بەرپرسیار بووە لە خێزانەکەی لەبەردەم اللە؟ بەڵام لەدوای گەیشتنی بۆ کورسی دەسەڵات لەبەردەستی اللە لە سەرتاسەری ئوممەت بەرپرسیار دەبێت؟ جا ئەگەر فەرمانڕەوایەکی ستەمکار بوو کە خواردنی ھەژارو نەدارەکانی نەدەداو مافەکانیانی لە بەیتولمالی موسڵمانان پێشێل دەکرد دواتر دەڵێت: {مَا أَغْنَىٰ عَنِّي مَالِيَهْ ﴿٢٨﴾ هَلَكَ عَنِّي سُلْطَانِيَهْ ﴿٢٩﴾} [الحاقة].

پاشانیش اللە بەم پادشا یان سەرکردەیە دەڵێت: {خُذُوهُ فَغُلُّوهُ ﴿٣٠﴾ ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ ﴿٣١﴾ ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ ﴿٣٢﴾ إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ الْعَظِيمِ ﴿٣٣﴾ وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [الحاقة].

جا لە اللە بترسن ئەی گەلی عاشقانی دەسەڵات، وە ڕازیش بوونە بە ژیانی دنیا، ئەمەش ڕاددەی زانستەکەتانە لە ژیانی دنیا؛ خۆشەویستی دەسەڵات یان بەدەستھێنانی ماڵ بەھەر ڕێگایەک بێت ئەگەر بەڕێگایەکیش بێت ببێتە ھۆی ڕشتنی خوێنی خەڵکیش، وە سەربازەکانیشیان خۆیان لەناودەبەن! ئای چەندە سەیرە، ئایا یەکێکیان بیریان لەوە نەکردۆتەوە کاتێک کەسێک دەکوژن چارەنووسیان بۆ کوێ دەبێت؟ سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەگەر ھەر یەکێکیان پڕ بە زەویش بە ھەموو کێوو چیاو خۆڵیەوە ئاڵتون بھێنێت و بیەوێت بیکاتە فیدیە لە بەرامبەر دەرچوونی لە ئاگری دۆزەخ ئەوا بە ھیچ شێوەیەک اللە ئەو زەویە پڕ لە ئاڵتونەی لێ قبوڵ ناکات، کەواتە بۆچی ئەوەندە حەزتان لە ماڵ و سامانەو خوێنی یەکتریش دەڕێژن لە پێناو ماڵ و دەسەڵات؟ جا ئەی گەلی موسڵمانان بۆچی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە نادەنەوە ئەگەر بەڕاستی دەسەڵاتتان دەوێت تا بیکەن بە ھۆکارو ئامراز بۆ حوکم کردن بەوەی اللە دایبەزاندووە بۆ ھەڵگرتنی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی ئەگەر ڕاستدەکەن؟ وە ئەگەر کەسانێک بن بانگەشەی ئایین و دینداری بکەن وەکو هۆکارو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و ماڵ ئەوا ھەرگیز وەڵامی ئەوە نادەنەوە، جا با یەکێکتان وای دابنێت گەیشتۆتە کورسی دەسەڵات و سەد ساڵیش چێژو خۆشیتان لە ماڵ و دەسەڵاتەکە وەرگرت، پاشانیش مرد لەکاتێکدا فەرمان ڕەواو کاربەدەستێکی ستەمکار بوو بەرامبەر ئەو کەسە چەوساوەو ھەژارو نەدارانەی لەژێر دەستیدا بوون، پاشان اللە لە ئاگری دۆزەخ بە نەمری بۆ ھەتاھەتایە بەندی کرد، جا ئایا ئەوەی چێژو خۆشیتان لە ژیانی دنیا لێ بینی چ سودێکتان پێدەگەیەنێت؟ ئایا تێناگەن! جا وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە بدەنەوە ئەگەر ئێوە ھەمووتان دەتانەوێت دەسەڵات بگرنە دەست تا حوکم بکەن بەوەی اللە دایبەزاندووە، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوکاتە درۆدەکەن و هیچ نین جگە لەوانەی بانگەشەی ئایین و دینداری دەکەن لە پێناو دەسەڵات، جا مژدەتان پێدەدەم بە جەنگێک لەلایەن اللە وە لە کەش و ھەواو وشکانی و دەریا؛ ئەمە بریتیە لە سزای ڕۆژە نەزۆک و بێبەرهەمەکە (یوم عقیم) لەو ھەسارە سزایەی دواتر لە باشوری زەوی بەسەر زەوی مرۆڤدا ھەڵدێت؛ کە بریتیە لە ھەسارەی سەقەر، کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت، وە لە ناکاویش بۆتان دێت، جا ڕیسواو شەرمەزارتان دەکات و لەکاتی تێپەڕبوونەکەی بە ئاسمانی زەویەکەتان تاتوانن بیگەڕێننەوەو بە بەردی ئاگر بەردبارانتان دەکات، پاشانیش مۆڵەتتان پێنادرێت، ئەمەش بەڵێنێکی مۆرکراوە.

وە جگە لەوە دەترسم موسڵمانان سزایەکی تریشیان توشبببێت بە ڕەشەبای وێرانکەرو سەخت، یان نەیزەکی ئاگری وەکو پارچە ئەستێرە زەبەلاحەکەی گەلی سەمود بەر زەویەکەتان بکەوێت بەھۆی پشتھەڵکردنتان لەوەی لە کتێبەکەی اللە بۆتان دابەزیوە، ئەو قورئانە گەورەیەی باوەڕتان پێی ھەیەو جێبەجێ کردنی حوکم و بڕیارو سنورەکانیشیتان پشتگوێ خستووە، وە ھەرگیزیش بەھۆی بێباوەڕبوون بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سزاتان نادات، جا منیش وەکو ئێوە مرۆڤێکم، بەڵکو توڕەییەکەی اللە بەھۆی پشتھەڵکردنتانە لەوەی اللە ببێت بە دادوەر لەنێوانتان، وە ھیچیش لەسەر بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نیە تەنھا ئەوە نەبێت لە ناکۆکی و جیاوازی ئایینەکەتان حوکمەکەی اللە تان بۆ بھێنێت، ئێوەش تەسلیمی حوکمەکەی اللە بن لەنێوانتان چاکترە بۆتان ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر بڕواتان بە کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی نێردراوەکەی ھەیە کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نیە، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش دەزانێت ئێوە بە چی لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان تێدەگەن، حوکمیش ھەر بۆ اللە یەو ھەرئەویش خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

بەندەی اللە و خەلیفەکەی بۆ حوکم کردن بەوەی اللە دایبەزاندووە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=230844