المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی وەسیلەو زانستی زیاتر سەبارەت بە ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە اسم الله الأعظم



Admin
14-10-2019, 06:14 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 10 - 1430 کۆچی
08 - 10 - 2009 زایینی
11:39 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1355
ــــــــــــــــــــــــ

بەیانی وەسیلەو زانستی زیاتر سەبارەت بە ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران و چاکترین و زاناترین و خۆشەیسترین و نزیکترینیان لەلای اللە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە تۆبەکارە پاک و خاوێنەکەی - دواتر..

ئەی مەحمود لەنێوان من و تۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ ھەیە کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هێناویەتی، وە خەڵکیش لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بانگەواز دەکەم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ على بصيرةٍ أَنَا وَ مَنِ اتَّبَعَنِي وَسبحان اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ} صدق الله العظيم [يوسف:108].

وە اللە فەرمانی بە بەندەو نێردراوەکەی کردووە بەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیە ڕاست و دروستە جیھادو تێکۆشانێکی گەورەیان لەگەڵ بکات بۆ ھیدایەت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا تُطِعِ الكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:52].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا ئەم بەڵگەو بەرچاو ڕوونیە چیە کە اللە فەرمانی پێ بە محمد بەندەو نێردراوەکەی کردووە تا بەڵگەی پێ بەسەر بێباوەڕاندا بھێنێتەوە؟
وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ}} صدق الله العظيم [النمل:92].

پرسیارێکی تر: ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەرمانی بەوە پێکردوون وەسیلە (کە بەرزترین شوێنە لە بەھەشت) تایبەت بکەن بە ئەو بەبێ خۆیان؟ وە ئایا ڕێگری لەوان کردبوو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ خۆی و ھەموو بەندە ڕێزلێگیراوەکان بکەن؟ وەڵامەکەی ئەوەیە: اللە ی پایەبەرز لەسەر زمانی نێردراوەکەی لە قورئانی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

پرسیارێک: ئایا ئامانجی دڵ لە بەدەستھێنانی وەسیلە بۆ لای پەروەردگار چیە؟ وەڵامەکەی: بۆ ئەوەیە تا بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ بکەن، تا دەرکەوێت کامیان لەلای خۆشەویسترو نزیکترە.

پچڕاندنێک: ئایا بەڵگەو دەسەڵاتی زانستی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا لە کتێبەی اللە بۆ ئەم فەتوا گەورەیە چیە؟ وەڵامەکەی: بەڵگەو دەسەڵاتی زانستەکە لە کتێبەکەی اللە بۆ ئەم فەتوا گەورەیە (لەسەر پێشبڕکی کردنی ھەموو بەندەکان بۆ لای اللە ی پەرستراو) بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە ئایا ئەوەی پێغەمبەران و ئەو باوەڕدارە ڕێزلێگیراوانەی باوەڕیان بە نێردراوانی لای پەروەردگارەیان هەبوو ئاواتیان دەکرد لە پێشبڕکێ کردنەکە بۆ لای پەروەردگار بەدەستی بهێنن چی بوو؟ وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبدایە، لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

پرسیارێکی تر: ئایا ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی نێردراوانی اللە و ئەوانەی شوێنیان کەوتبوون و باوەڕیان بە بانگەوازەکانیان ھێنابوو چیە کە لە پەروەردگارەکەیان ئومێدیان پێدەخواست؟
وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجََ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًً وَأَجْرًا عَظِيمًا} صدق الله العظيم [الفتح:29].

پرسیارێک: جا ئایا اللە لێیان ڕازی بوو و ئەوانیش لە اللە ڕازی بوون؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جنّات تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:100].

وە ئایا ئامانجی نێردراوو پێغەمبەران و ئەوانەی شوێنیان کەوتبوون لە پەرستنی ڕازیبوونی اللە چی بوو، جا ئومێدی چیان لە پەرستنی ڕازیبوونی اللە دەکرد؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا} صدق الله العظيم [الفتح:29].

پرسیار: وە ئایا ئەم فەزڵ و ڕێزەی اللە چیە کە پێی ناساندوون و بۆی باسکردوون؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيُدْخِلُهُمُ الجنّة عَرَّفَهَا لَهُمْ (6)} صدق الله العظيم [محمد].

وە ئایا لە کتێبدا پێناسەی بەھەشتەکەی چیە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَّثَلُ الجنّة الَّتِى وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ أُكُلُهَا دَآئِمٌ وِظِلُّهَا تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَواْ وَّعُقْبَى الْكَـفِرِينَ النَّارُ} [الرعد:35].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَّثَلُ الجنّة الَّتِى وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَآ أَنْهَارٌ مِّن مَّآءٍ غَيْرِ ءَاسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِّن لَّبَنٍ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِّنْ خَمْرٍ لَّذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِّنْ عَسَلٍ مُّصَفًّى وَلَهُمْ فِيهَا مِن كلّ الثَّمَرَتِ وَمَغْفِرَةٌ مِّن ربّهم كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِى النَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيماً فَقَطَّعَ أَمْعَآءَهُمْ} [محمد:15].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَبَشِّرِ الَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّـلِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقاً قَالُواْ هَـذَا الَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ وَأُتُواْ بِهِ مُتَشَـبِهاً وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَـلِدُونَ} [البقرة:25].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا ﴿١٤﴾ وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا ﴿١٥﴾ قَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا ﴿١٦﴾ وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا ﴿١٧﴾ عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا ﴿١٨﴾ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا ﴿١٩﴾ وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا ﴿٢٠﴾} [الإنسان].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فِي جنّة عَالِيَةٍ (10) لاَّ تَسْمَعُ فِيهَا لَاغِيَةً (11) فِيهَا عَيْنٌ جَارِيَةٌ (12) فِيهَا سُرُرٌ مَّرْفُوعَةٌ (13) وَأَكْوَابٌ مَّوْضُوعَةٌ (14) وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ (15) وَزَرَابِيُّ مَبْثُوثَةٌ (16)} [الغاشية].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤاً وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ} [الحج:23].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {عَـلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّواْ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ ربّهم شَرَاباً طَهُوراً} [الإنسان:21].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِىٍّ حِسَانٍ} [الرحمن:76].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الاَرَائِكِ لاَ يَرَوْنَ فِيهَا شَمْساً وَلاَ زَمْهَرِيراًض} [الإنسان:13].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِى مَقَامٍ أَمِينٍ (51) فِى جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (52) يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَابِلِينَ (53) كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ (54) يَدْعُونَ فِيهَا بِكلِّ فَاكِهَةٍ ءَامِنِينَ (55)} [الدخان].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَـفٍ مِّن ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الاَنْفُسُ وَتَلَذُّ الاَعْيُنُ وَأَنتُمْ فِيهَا خَـلِدُونَ} [الزخرف:71].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فِيهِنَّ قَـاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلاَ جَآنٌّ (56) فَبِأَىِّ ءَالاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (57) كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ (58)} [الرحمن].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (70) فَبِأَىِّ ءَالاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (71) حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِى الْخِيَامِ (72)} [الرحمن].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلاَ تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءً بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ} [السجدة:17].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ وَلاَ يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلاَ ذِلَّةٌ أُوْلَـئِكَ أَصْحَـبُ الجنّة هُمْ فِيهَا خَـلِدُونَ} صدق الله العظيم [يونس:26].

لەسەرخۆ لەسەرخۆ، ئایا ئەم زیادەیە چیە لەسەر نیعمەتەکانی بەھەشت؟
وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا} صدق الله العظيم [الفتح:29].

کەواتە ئەو نیعمەتەی لەسەر نیعمەتەکانی بەھەشت زیاد دەکرێت بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە بۆ سەریان، جا پرسیارکارەکە دەڵێت: لەسەرخۆ لەسەرخۆ، نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی چۆنە؟ ئایا نیعمەتێکی ڕوحیە لە دڵەکانیان یان نیعمەتێکی ماددی؟
وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە کە بریتیە لەوەی: بەڵکو نیعمەتی ڕازیبوونی پەروەردگار، ڕوحێکە دەیخاتە دڵەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمقربين ﴿88﴾ فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّت نَعِيمٍ ﴿89﴾ } صدق الله العظيم [الواقعة].

ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا نیعمەتی بەھەشت گەورەترە یان نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جنّات تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جنّات عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

وە دواتر دەربارەی ئەم گەورەترین نیعمەتە (النّعيم الأعظم) لێیان دەپرسرێتەوە، چونکە لەوەدا نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەیان هەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3) ثمّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيقِينِ (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ (6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7) ثمّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم (8)} [التكاثر].

پرسیارێکی تر، ئایا نھێنی حیکمەتەکەی اللە لە دروستکردنی بەندەکانی چیە؟ ئایا بۆ ئەوەیە تا بیانخاتە ناو بەھەشتەکەی یان بۆ ئەوەی بە ئاگرەکەی سزایان بدات؟
وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ } [الذاريات:56].

{ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كلّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ } [النحل:36].

{ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ } [الإسراء:23].

{ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا } صدق الله العظيم [النساء:36].

پرسیارێکی گرنگ، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنيا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثمّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثمّ يَكُونُ حُطَامًا} صدق الله العظيم [الحديد:20].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ کهُمُ الْخَاسِرُونَ} [المنافقون:9].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النّاس إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنيا وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ} صدق الله العظيم [فاطر:5].

پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر ژیانی دنیا لەبەرامبەر حیکمەتی دروستکردنەکەیان بێ ئاگاو سەرقاڵی کردن تا ئەوکاتەی کاتی دیاریکراوی مردنەکەیان ھات، ئایا دواتر لەو ڕۆژەی پێی دەگەنەوە اللە دەربارەی چی لێیان دەپرسێتەوە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3) ثمّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيقِينِ (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ (6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ(7) ثمّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم (8)} [التكاثر].

ئێستا حیکمەتی دروستکردنەکەیان بۆ خەڵکی ڕوون بوویەوە، جا نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەیان لەم نیعمەتە دێتەدێ کە کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت و ڕازاوەییەکانی ژیانی دنیا بێئاگاو سەرقاڵی کردن لێی، جا دواتر سەبارەت بەو نیعمەتەی کۆکردنەوەی ژیانی دنیا سەرقاڵ و بێئاگای کردن لێی لێیان دەپرسرێتەوە، چونکە ئەوە حیکمەتی دروستکردنەکەیانە لەم ژیانی دنیایەدا هەروەک لە کتێبەکەی اللە بۆ خەڵکیم ڕوونکردەوە.
پرسیارە گرنگەکە: ئایا بەڕاستی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی اللە بەڵێنی پێداون گەورەترە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جنّات تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جنّات عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

کەواتە ئەو نیعمەتەی بۆ سەر نیعمەتەکانی بەھەشت زیاد دەکرێت بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ وَلاَ يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلاَ ذِلَّةٌ أُوْلَـئِكَ أَصْحَـبُ الجنّة هُمْ فِيهَا خَـلِدُونَ} صدق الله العظيم [يونس:26].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ﴿٣٤﴾لَهُم مَّا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا ڕوونبوویەوە زیادەکە (المزيد) بینینی اللە نیە ھەروەک ئەوانە دەیڵێن کە قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانیان هەیەو دڵنیا نین و نازانن؛ بەڵکو نیعمەتە زیادەکە بریتیە لە نیعمەتێکی زیادکراو بۆ سەر نیعمەتەکانی بەھەشت؛ بەڵکو گەورەترو مەزنترە لەوە، کە بریتیە لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جنّات تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جنّات عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم.

کەواتە ئەی ناصر محمد یەمانی فێرم بکە ئایا پلە هەرە بەرزو بڵندەکە (الدرجة العاليّة) چیە لە بەھەشتدا، کە ھەموو بەندەیەک لە بەندەکانی اللە لە نێرداوو پێغەمبەران و چاکەکارە ڕەببانیەکان ئاواتی پێدەخوازن تا خۆی ببێتە ئەوکەسەی بەدەستی دەھێنێت؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە: ئەو بەھەشتەی اللە بەڵێنی پێ بە لە اللە ترسە پارێزکارەکان داوە بریتیە لە یەک ژوور کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَعِبَادُ الرَّ‌حْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْ‌ضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿٦٣﴾ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَ‌بِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ﴿٦٤﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَ‌بَّنَا اصْرِ‌فْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَ‌امًا ﴿٦٥﴾ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّ‌ا وَمُقَامًا ﴿٦٦﴾ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِ‌فُوا وَلَمْ يَقْتُرُ‌وا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ﴿٦٧﴾ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ‌ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّ‌مَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ﴿٦٨﴾ يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ﴿٦٩﴾ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَـٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿٧٠﴾ وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّـهِ مَتَابًا ﴿٧١﴾ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ‌ وَإِذَا مَرُّ‌وا بِاللَّغْوِ مَرُّ‌وا كِرَ‌امًا ﴿٧٢﴾ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُ‌وا بِآيَاتِ رَ‌بِّهِمْ لَمْ يَخِرُّ‌وا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ﴿٧٣﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَ‌بَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّ‌يَّاتِنَا قُرَّ‌ةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿٧٤﴾ أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْ‌فَةَ بِمَا صَبَرُ‌وا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا ﴿٧٥﴾ خَالِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّ‌ا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

کەواتە ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە پێکدێت لە ژوورێکی گەورە کە لەناوەوەیدا چەند ژوورێکی لەسەر یەک بنیاتنراو ھەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا ربّهم لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ} صدق الله العظيم [الزمر:20].

وە بەرزترین و بڵندترین ژووریش تێیدا بە عەرشی اللە ی ڕەحمانەوە لکاوە، وە بە تەنھا بۆ یەک بەندەیە لە ناو بەندەکانی اللە، جا ئەگەر ئەو بەندەیە لە بەندە چاکەکارەکانی اللە بێت یان لە نێردراوو پێغەمبەران، جا کامیان لەلای اللە نزیکتربێت ئەو کەسە تێیدا نیشتەجێ دەبێت، جا ئەوانەی دەیانەوێت بە دەستی بێنن لەسەریان پێویستە پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان لەلای اللە نزیکترە تا ئەو پلەیەی بەهەشت بەدەست بێنێت، وە ھەموو بەندەیەکیش لە بەندە ڕەببانیەکانی اللە ی ڕەحمان ئومێدی ئەوە دەکات ئەو بەندەیە خۆی بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرمودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا بۆ لای پەروەردگاریان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە تا ببێتە خاوەنی ئەم ژوورە بڵندو بەرزەی لوتکەی بەھەشت، بەڵکو بریتیە لە لوتکەی ھەرە بەرزی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، جا (پێغەمبەر) سولەیمان گومانی وابوو وەسیلە بە واتای جیھاد کردنە لەپێناو اللە و بەرزکردنەوەی وشەی اللە یە لە زەوی و ھێنانە ناوەوەی خەڵکیە بۆ ئیسلام بە ویستی خۆیان یان بە ناچاری، بۆیە وتی: {رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لا يَنْبَغِي لأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ} صدق الله العظيم [ص:35].

وە لەوکاتەی زانی لە سەبەء گەلێک ھەن جگە لە اللە دەپەرستن نامەیەکی بۆ نوسین و وتی: {إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ﴿30﴾ أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مسلمين ﴿31﴾} صدق الله العظيم [النمل:30].

وە لەوکاتەی پادشا ئافرەتەکەی سەبەء دیاریەکی چەندین تۆن لە ئاڵتونی خاوی بۆ نارد وتی: {فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِي بِمَالٍ فَمَا آتَانِي اللَّهُ خَيْرٌ مِمَّا آتَاكُمْ بَلْ أَنْتُمْ بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36) ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ (37)} صدق الله العظيم [النمل:37].

جا پێغەمبەر سولەیمان ویستی ئەم ڕێگایە لە بەندەکانی تری اللە ی ڕەحمان بپچڕێنێت تا خۆی ئەوکەسە بێت پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بەدەست بێنێت، بەڵام اللە موڵکێکی پێدا کە بە کەسی تری لەدوای خۆی لە کەس و کارەکەی نەدا، جا بوو بە پادشای جن و باڵندەو با، کەواتە چۆن کەس و کارەکەی دەتوانن ببنە میراتگری و لەدوای خۆی بەم شتانە جێگای ئەو بگرنەوە؟ جا ھەرچی پلە بەرزو بڵندەکەی بەھەشتە ئەو بەدەستی نەھێنا، وە اللە ژووری پێغەمبەرەکانی پێداوە نەک ئەم ژوورە، وە اللە پاداشتەکەی بە زایە نەداوە، بەڵام ئەو بە مانای ڕاستەقینەی وەسیلەی نەزانی.

بەم شێوەیە بەندە نزیکەکانی اللە بەدوای وەسیلە ڕاستەقینەکەدا دەگەڕێن تا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بەدەست بێنن ھەروەک لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە پێمان ناساندن بەوەی بریتیە لە بڵندترین ژووری بنیاتنراو لە لوتکەی نیعمەتەکانی بەھەشت، کە بنمیچەکەی ڕاستەخۆ عەرشی اللە ی ڕەحمانەو ھیچ شتێکی تر لەنێوان ئەوو زاتی اللە ی ڕەحمان نیە تەنھا پەردە (حیجاب) نەبێت، بۆیە هەموو بەندە نزیکەکانی اللە پێشبڕکێی لەسەر دەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

کەواتە ئەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، کێیە ئەوکەسەی لەناو بەندەکانی اللە بەدەستی دێنێت؟ دوای ئەوە ئیمام مەھدی ڕێنماییکار بۆ لای گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوەی لە جیھانی کتێبەکەی اللە بە دەستی هێناوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە، ھەروەک محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی مژدەی بەوە پێدا لەوکاتەی لە ڕوئیایەکی حەق بە دیداری شاد بوو، پاشان محمد نێردراوی اللە بە مۆڵەتی اللە مژدەی پێداو دواتر ئەویش کردی بە دیاری بۆ باپیرەی بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی، وەکو وەسیلەیەک (هۆکارێک) بۆ لای اللە ی ڕەحمان بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەم نیعمەتە گەورەترە؛ تا تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، پەناش دەگرم بە اللە پێی ڕازی بم، لەکاتێکدا دەزانم اللە ی ڕەحمان بەھۆی ستەمی بەندەکانی لە خۆیان لە نەفسی خۆی چی دەڵێت: {يَاحَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لا يَرْجِعُونَ (31) وَإِنْ كلّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32)} صدق الله العظيم [يس:30].

لەسەرخۆ لەسەرخۆ؛ کەی اللە لە نەفسی خۆی ئەوە دەڵێت؟ وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبدایە: لەو کاتەی بەھۆی بە درۆزانینی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان لەناویان دەبات. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلاً أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ (١٣) إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُمْ مُرْسَلُونَ (١٤) قَالُوا مَا أَنْتُمْ إِلاَّ بَشَرٌ مِثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمَنُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلاَّ تَكْذِبُونَ (١٥) قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ (١٦) وَمَا عَلَيْنَا إِلاَّ الْبَلاغُ الْمبين (١٧) قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٨) قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ (١٩) وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَى قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمرسلين (٢٠) اتَّبِعُوا مَنْ لا يَسْأَلُكُمْ أَجْراً وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٢١) وَمَا لِي لا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٢) أَأَتَّخِذُ مِنْ دُونِهِ آلِهَةً إِنْ يُرِدْنِي الرَّحْمَنُ بِضُرٍّ لا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً وَلا يُنقِذُونِ (٢٣) إِنِّي إِذاً لَفِي ضَلالٍ مبين (٢٤) إِنِّي آمَنْتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ (٢٥) قِيلَ ادْخُلْ الجنّة قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ (٢٦ )بِمَا غَفَرَ لِي ربّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ (٢٧))وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُندٍ مِنْ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ (٢٨) إِنْ كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (٢٩) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (٣٠) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لا يَرْجِعُونَ (٣١) وَإِنْ كلّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (٣٢)} صدق الله العظيم [يس].

وە ھەرگیزیش گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) نایەتەدی، جا اللە لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی ڕازی بێت تا ئەوکاتەی هەموو خەڵکی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوەو دەیانکات بە یەک ئوممەت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لآمَنَ مَنْ فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِنْ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ(48)} صدق الله العظيم [المائدة].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إِلا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لأَمْلأنَّ جهنّم مِنَ الجنّة وَالنّاس أَجْمَعِينَ(119)} صدق الله العظيم [هود].

لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، ئایا اللە دروستی کردوون بۆ ئەوەی جیاوازو ناکۆک بن؟ ئەی اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النّاس أمّةً واحدةً وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إِلا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لأَمْلأنَّ جهنّم مِنَ الجنّة وَالنّاس أَجْمَعِينَ(119)} صدق الله العظيم [هود]؟

وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە؛ اللە بۆ جیاوازبوون و ناکۆکی دروستی نەکردوون، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

کەواتە ئەی ئیمام، مەبەستی ئەم فەرموودەیەی چیە پایەبەرزی بۆی: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النّاس أمّة واحدة وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118)} صدق الله العظيم [هود]؟

وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە: {فَرِيقًا هَدَى وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلالَةُ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْْ مُهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:30].

کەواتە ئەی ئیمام، بۆچی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { إِلا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ } صدق الله العظيم [هود:119]؟

ئەوەیان خاوەنی گەورەترین ئامانجەکە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەیە (عبد النّعيم الأعظم)، بەندەی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، ئەو بەندەیەی بۆ ئەوە بەدوای گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) نەکەوتووە (کە ڕازی بوونی اللە یە لە نەفسی خۆی) تا بیکات بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە پلە هەرە بڵندو بەرزەکەی نیعمەتی بەھەشتە؛ بەڵکو پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی نیعمەتی بەھەشت (الدرجة العاليّة الرفيعة) ی کردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم)، جا بەخشیویەتی بە باپیرەی بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە گەورەترە، ئەمەش بۆ ئەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تا ئەوکاتەی سەرجەمی ھەموو خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمام، ئایا مەبەستت لەوە ئەوەیە اللە لە پێناو مەهدی دروستی کردوون؟
وەڵامەکە: پەنا دەگرم بە اللە لە توڕەییەکەی، من جگە لە بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکان هیچی تر نیم؛ بەڵکو مەبەستی اللە لەوەی دەفەرموێت: {إِلا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:119].

واتە اللە ڕەحم بە ئیمام مەھدی دەکات بە ھێنانەدی ئەو نیعمەتەی بەندەکانی لەپێناودا دروست کردووە، تا ئەو نیعمەتەی ئیمام مەھدی بێنێتەدی کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تا ئەوکاتەی ھەموو خەڵکی دەکات بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، کە بە تەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.

جا ئەی مەحمود ئایا نابینی ستەمێکی گەورەت لە ئیمام مەھدی کردووە، وە ھا ئێمە بەڕاستی بەو بەیانە گەورەیە ڕێزمان لێ گرتیت ئەگەر ھیدایەتت بوێت وەکو ھەوڵێکی کۆتایی بۆ دەربازکردنت ئەگەر لە شەیتانە مرۆڤەکان نەبیت، وە بە حەق بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردی و دەشبێت بە مایەی ڕاوەستاوی و جێگیربوون بۆ پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، ئەوانەی توشی دڵە لەرزەیەکی گەورەت کردن ئەی مەحمود تەنھا کەمێکیان نەبن، جا چۆن اللە لێت توڕە نابێت ئەی مەحمود، چونکە ئەی مەحمود لە کتێبەکەی اللە گوناهو تاوانی دروستکردنی ئاشوب لە بەرامبەر حەق کاتێک باوەڕدارێک لەبەرامبەر حەق تووشی ئاشوب دەکەیت لە گوناھی کوشتن گەورەترە؟ جا کاتژمێرێک دێیت لە بەرگی مێ دا قسە دەکەی و کاتژمێرێکیش لە بەرگی نێر! لاشم گرنگ نیە نێر بیت یان مێ؛ بەڵکو ئەوەی لەلام گرنگە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەت بدرێیت، جا بە تەنها اللە بپەرستی بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێی، جا نە ئیمام مەھدی و نە ھیچ یەکێکیش لە نیردراوو پێغەمبەرانی اللە لە ڕووی خۆشەویستی و نزیکی لە اللە بە باڵاترو باشتر لە کەسانی تر مەزانن، جا ئەی مەحمود ئایا ئەوەت بەدی کردووە یەکێک لەو پێغەمبەرانەی اللە ڕێزو پلەی ھەندێکیانی بەسەر ھەندێکیاندا باڵاتر کردووە جا ئایا بینیوتە ئەوەی نزمترین ڕێزو پلەی ھەبوبێت ھاتبێت دەستبەرداری نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی بوبێت لەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەی پلەو ڕێزیان لە ئەو بەرزترە؟ وەڵامەکەی: نەخێر پاشانیش نەخێر؛ بەڵکو پێشبڕکێیان کردووە لەسەر پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن، بەھەمان شێوە بە داخەوە ئەوانەی باوەڕیشیان ھێناوە کەمێکن، بەڵکو زۆربەیان باوەڕیان نەھێناوە تەنھا بە شەریک و ھاوەڵ دانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەیان بەھۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].

وە ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، چۆن ئەو ئیمام مەھدیەی بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکات لەسەر گومڕاییە؟ جا ئەگەر شوێنم کەوتن دەبینن ئێوە بە پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لە رێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بن؟ ئایا لە اللە ناترسن ئەی گەلی موسڵمانە باوەڕدارەکان بە قورئانی گەورە؟ جا ئایا بە جگە لەم قورئانە عەرەبیە ئاشکرایەی بەڵگەم بەسەردا ھێناونەتەوە قسەم لەگەڵ کردوون بۆ زاناو نەزانەکانتان؟ بەڵام کێشەکەتان بریتیە لەوەی ئەوە ڕەتدەکەنەوە اللە بە تەنها بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن و لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن ھەروەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

بەو مانایەی بۆلای پەروەردگارەکەتان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەس دەبێت لەلای. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا سوێند بە اللە ئەگەر ئیمام مەھدی پرسیار لە گەورەترین زانایانی نەصاراکان بکات و بڵێم: پێت وایە دەبێت بۆ تۆ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی و بنەماڵەی عیمڕان - بکەی؟ ئەوکاتە بەڕووی مەھدی چاوەڕوانکراودا هاوار دەکات و دەڵێت: "چۆن لە منت دەوێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ کوڕی اللە بکەم؟ بەڵکو کوڕی اللە لە من شایستەترە بۆ باوکی! بەڵکو من مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەپەرستم بۆ نزیکبوونەوە لە اللە، چونکە کوڕی اللە لە پەروەردگارەکەم نزیکم دەخاتەوە". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە ی مەزن لەوەی دەیکەن بە شەریک و ھاوەڵی!

بەھەمان شێوە ئەگەر ئیمام مەھدی لە گەورەترین زانا نەخوێندەوارەکانی ئوممەتی ئیسلام لە شوێنکەوتووانی باپیرەم پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بپرسێت: ئایا پێتان وایە دەبێت بۆ ئێوە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بکەن؟ بەھەمان شێوە دواتر بە دەنگێکی بەرز بەسەرماندا هاوار دەکات و دەڵێت: "چۆن لەمنت دەوێت پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بکەم کە دوایین نێردراوو پێغەمبەرانەو لە ڕۆژی دوایی لەبەردەستی اللە شەفاعەتکارمانە؟ جا دوورکەوە ئەی شێت". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت؛ ئایا تۆ اللە دەپەرستی یان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەویش وەڵاممان دەداتەوەو دەڵێت: "بەڵکو تەنها اللە دەپەرستم بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێم". دواتر ئیمام مەھدی جارێکی تر لێی دەپرسێت و دەڵێت: جا ئایا محمد نێردراوی اللە ت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - خۆشتر دەوێت یان اللە؟ ئەویش وەڵاممان دەداتەوەو دەڵێت: "بەڵکو اللە م زیاتر لە محمد بەندەو نێردراوەکەی خۆشتر دەوێت". دواتر ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بزانە سوێند بە اللە ئەگەر خۆشەویستیەکەت بۆ اللە لە خۆشەویستیت بۆ محمد نێردراوی اللە زیاتر بووایە ئەوکاتە لەبەر زۆری و گەورەیی و خۆشەویستیەکەت بۆ پەروەردگارەکەت غیرە لەسەر پەروەردگارەکەت دەیگرتیت و لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێت لەگەڵ هەموو نێردراوو پێغەمبەران دەکرد، بۆیە سوێند بە اللە ئەگەر ھێشتا ئێوە لەسەر ھیدایەت بونایە ئەوا اللە ئیمام مەھدی بۆ ڕەوانە نەدەکردن تا بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییتان بکات.

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێدبە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4712