المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەخشینی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە عبيد النّعيم الأعظم گەورەترین بەخشینە لە کتێبدا چونکە لە ڕۆژی دوایی ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت جا وەک ئەوەیە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان بەخشیبێت



Admin
13-10-2019, 06:32 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ذو لحجە - 1435 کۆچی
30 - 08 - 2014 زایینی
02:32 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.org/showthread.php?p=157263
ـــــــــــــــــــ

بەخشینی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبيد النّعيم الأعظم) گەورەترین بەخشینە لە کتێبدا، چونکە لە ڕۆژی دوایی ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، جا وەک ئەوەیە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان بەخشیبێت ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان و ئەوەی بە چاکە شوێنیان کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، دوای ئەوە..

ئایا گەورەترین قازانجی بەیعەتتان لە کتێبەکەی اللە پێ بڵێم؟ ئاگاداربن ئەوانە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە یان بەخشیوە! ئاگاداربن ئەوانە لە ناخیاندا ھەرگیز بە مەلەکوتی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵیان ڕازی دەبێت؛ ئەوانە لەلای اللە وەک کەسانێکن ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان بەخشیبێت. چونکە اللە شاھێدە هەرگیز بە ھەموو مەلەکوتەکەشی ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، جا ئەوە بریتیە لە گەورەترین ڕێزو چاکەی بەیعەت لە کتێبەکەی اللە بە ھەموو شێوەیەک، کە اللە دەیدات بەوکەسەی خۆی دەیەوێت، وە لەڕاستیدا اللە داویەتی بەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، جا لەوان ھەیە دەبەخشن و ھەشیانە موجاھیدو تێکۆشەرن بە بانگەوازکردنی حەق بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان و لە لۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن، ئەمەش ڕێزو چاکەیەکە اللە دەیدات بەو کەسەی خۆی دەیەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

جا ئایا (لە ئایەتەکە) دەبینن باسی نیعمەتەکانی بەھەشتی کردبێت؟ بەڵکو تەنھا باسی ئەوانە کراوە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه)! پاشان اللە بەوە وەسفی کردووە ئەمە ڕێزو چاکەیەکی اللە یە؛ بەڵکو گەورەترین ڕێزو چاکەیە لە کتێبەکەی، ھەر بۆیە ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت.

وە نکۆڵیش لەوە ناکەین نێردراوو پێغەمبەران و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیان بەھەمان شێوە وەکو پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی زۆرترین و گەورەترین خۆشەویستیان لە دڵەکانیان بۆ اللە بووە، بەڵام اللە منەتی بەسەر ئەم ئوممەتەدا کردووە بەوەی لەناویاندا ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووە تا ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) یان فێربکات، بەوەی سیفەتێکی ڕاستەقینەی ڕازی بوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی، جا ناخی ئەوانیش پێی دڵنیابووەو ئەوەیان بەدی کردووە هەر بەڕاستی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بڕیارەکەش سەبارەت بەوانە کۆتایی هات، جا لەوەدا ھیچ پاشەکشەکردنێک بۆ دواوە نیە، وە ھەرگیزو بۆ هەمیشە نە لە دنیا نە لە دوایی بە شتێکی تر نایگۆڕنەوە، بەھەمان شێوە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت.

جا لەڕاستیدا ئەوان زانیویانە اللە توڕە دەبێت و ڕازیش دەبێت، وە خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت و خەفەتباریش دەبێت، ھەر بۆیە ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت. وە سوێند بە اللە هەر یەکێک لەوان ئاوات و خۆزگەی ئەوە دەکات ئەگەر بێتو اللە مەلەکوتی دنیای پێبدات ئەوا لەپێناو اللە لەبەر حەزی خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی و هاتنەدی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەی بیبەخشێت تا ڕازی دەبێت، جا ڕێزو پلەو پایەو پێگەکانتان لەلای پەروەردگارەکەتان چەندە گەورەیە ئەی گەلی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە، خۆشم دەوێن لەپێناو اللە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=157263