تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : خەڵکینە وای دەبینم ھیچ شتێک ئەم ئوممەتە چاک ناکات تەنھا ھەسارەی سزا نەبێت تا بە ڕاستیەکە بزانن و لە بەتاڵی جیابکەنەوە



Admin
07-10-2019, 11:20 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎13 - 01 - 1430 کۆچی
‎10- 01- 2009 زایینی
‎12:11 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=6514
‎ــــــــــــــــــــ

خەڵکینە وای دەبینم ھیچ شتێک ئەم ئوممەتە چاک ناکات تەنھا ھەسارەی سزا نەبێت تا بە ڕاستیەکە بزانن و لە بەتاڵی جیابکەنەوە ..

‎بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر ، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ھیچ لەسەر ئێمە نیە تەنھا ئەوە نەبێت خەڵکی لە شوێنەکەی (ھاوەڵانی ئەشکەوت) و شوێنی تابوتی ئارامی (تابوتی سەکینە) ئاگاداربکەینەوە، ئەمەش فەرمانێکە اللە خۆی سەرپەرشتی دەکات، جا ئەگەر بە شوێن دۆزینەوەی ڕاستیەکە لەسەر ئەرزی واقع نەگەڕێن دواتر اللە زیندوویان دەکاتەوە، جا لەکاتە دیاریکراوەکەیان لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە بۆ خەڵکی دەردەچن، بەڵکو ئێمە تەنها دەمانویست بیاندۆزنەوە تا خەڵکی بەسەریاندا ئاگاداربن بەڵکو دڵنیابن، بەڵام ھیچ چاکەیەک لە حکومەتی یەمەنیدا نیە، وە ھەرگیز هێشتا لەسەر ئەرزی واقع بە شوێن ڕاستیەکەدا نەگەڕاوە.

بەھەرحاڵ، ئەی محمد عەرەبی نیشانەی تریش ھەیە بۆ پشتڕاستکردنەوە؛ جا ئایا لەسەر ئەرزی واقع نەیاندۆزیەوە وەکو پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ بەیانە ڕاست و دروستەکە؟ وە ئەی برا محمد - ڕۆڵەکەم - پێم چاکە خۆت بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە سەرقاڵ بکەیت نەک بە زۆر پرسیارکردن، جا بەم ھۆیەوە منیش لە نوسینی چەند بەیانێک کە گرنگترن سەرقاڵ و بێ ئاگا بکەیت، جا ناچارم بکەیت بە دواخستنی ئەو بەیانانە بە وەڵامدانەوەی تۆ، اللە پاداشتت بداتەوە، بەھەمان شێوە ئەوە لەبیرمەکە دەرکەوتنی ئیمام مەھدی دوای بەڕاستدانان لەلای ماڵی دێرینی اللە (کەعبە) یە نەک لە پارێزگای ذمار لە گوندی ئەقمەر، تەنھا ئەگەر پەروەردگارم شتێکی تری بوێت، بەڕاستی زانستی پەروەردگارەکەم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، ھەموو ڕۆژێکیش (بەھۆی نزای بەندەکانی) لە فەرمانێک دایە، جا ئێمە چاوەڕێی فەیسەڵ یەمانی بووین بۆ پێدانی ھەواڵێک لەم بارەیەوە، بەڵام ھێشتا بە ھیچ شێوەیەک ھەواڵێکی بۆ نەھێناوین، نە دەربارەی ھۆکاری سەرنەکەوتنەکەی لەو ئەرکەی خۆی بەڵێنی پێدابووین، یان ڕەنگە یەکێک لەوانەی نازانن لەوانەی پێیان وایە لە زانایانن توشی ئاشوبیان کردبێت، لەکاتێکدا نە لەسەر کتێبەکەی اللە ن، نە لەسەر سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، بەڵام لە زۆر گێڕانەوە (ڕیوایەتەکان) قوڵ دەبنەوە کە زۆربەیان دژو پێچەوانەن لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی و بە توندیش دەستیان پێوە گرتوون، تەنانەت زیاترو گەورەتریش لە قورئانی گەورە دەستیان پێوە گرتوون! وە دەڵێن کەس بە لێکدانەوەکەی (قورئان) نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا ئەم فەرموودەو گێڕانەوانە بەسمانە؛ تەنانەت ئەگەر ھەزار دەسەڵاتی زانستی ئاشکراو ڕوونیشیان لە قورئان بۆ بهێنین ئەوا پشتگوێی دەخەن و دەڵێن: "بەڵکو ئەم گێڕانەوەیە لەلایەن فڵان و فڵانە کەسەوە چەسپاوەو سەلمێندراوە" وە دێت گێڕانەوەیەکمان بۆ دەھێنێت دژو پێچەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانە، پێشیان وایە لەسەر کتێبی اللە و سوننەتی نێردراوەکەینە، لەکاتێکدا نە لەسەر کتێبەکەی اللە و نە لەسەر سوننەتی نێردراوەکەینە، جا ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو پێشیان وایە کاروکردەوەی چاک دەکەن، ئەوانە بریتین لە خراپترین زانای ژێر بنمیچی ئاسمان، جا ئەگەر لە شیعە بن یان لە سوننە یان لە ھەر مەزھەبێکی تر لەو مەزھەبانەی بەش بەش و جیاوازبوون، لەوانەی بە توندی ڕێگا لە ڕاستی دەگرن بەھۆی ئاشوبی ئەو فەرموودەو گێڕانەوانەی جولەکە کە بەو پەڕی نھێنی ھەڵیان بەستوون کە جگە لەوەیە پێغەمبەر درودو سڵاوی لەسەر فەرموویەتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].

وە ھیچ چاکەیەک نە لە خۆیان و نە لە زانستەکەشیاندا نیە، ڕەنگە یەکێکیان بیەوێت بە یەکێک لە بەڕاستدانەرەکانی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی بڵێت: "بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم بە شوێن نەکەوتنی ئەم پیاوە بانگەشەکارە کە ناصر محمد یەمانیە، وە ئامۆژگاریت دەکەم شوێن کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بکەویت". هەروەک بڵێی ناصر محمد یەمانی بۆ ئایینی جولەکە بانگەواز بکات، اللە بیان کوژێت چۆن شتی وا ھەڵدەبەستن! جا من ئەوان و ھەموو خەڵکیش تەنھا بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بانگەواز دەکەم، بەڵکو تەنھا بۆ لای ئەوە بانگەوازیان ناکەم دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە؟ بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی هەموو گێڕانەوەو فەرموودەکانیشی وەرگرتووە تەنھا ئەوانە نەبن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان، چونکە بە دڵنیاییەوە دەزانم ئەم گێڕانەوە یان ئەم فەرموودەیە لەم فەرموودانە ھاتووە کە جولەکە دوای ئەوەی گوێیان لە ڕاستی بووە بە پیلانێکی زۆر نھێنی ھەڵیان بەستووە، بە ھەڵبەستانی فەرموودەکان بەناوی اللە و نێردراوەکەی، بەڵام ئەوان دەستیان بەم ھەڵبەستراوانەی جولەکەوە گرتووەو بەم پوچ و بەتاڵەش دەمەقاڵێ دەکەن تا پێی لە حەق بدەن.

وە خەڵکینە، وای دەبینم ھیچ شتێک ئەم ئوممەتە چاک ناکات تەنھا ھەسارەی سزا نەبێت تا بە ڕاستیەکە بزانن و لە بەتاڵی جیابکەنەوە لە ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی سەقەر ھەسارەی دەیەم، ئەو ڕۆژەی دڵەکان دەگەن بە گەروو، وە لەو کاتەشدا بە دڵنیاییەوە دەزانن من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە بەداخەوە ئەو موسڵمانانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن عەقڵەکانیان بەکارناھێنن تا سەیربکەن کام لە ئێمە دەسەڵاتی زانستەکەی بەھێزترە تا شوێنی بکەوێت، ئایا ناصر محمد یەمانی یان ئەوانەی فەرمان و بانگەوازەکەی ڕەتدەکەنەوە، وە ئەگەر وردبوویەوەو ڕاستی بوێت دواتر بیناو بەرچاوڕوون دەبێت بەوەی جیاوازیەکە یەکجار گەورەیە وەک جیاوازی نێوان ڕووناکی و تاریکاییەکان، بەڵام زۆربەی خەڵکی عەقڵیان ناخەنەکارو تێناگەن؛ بەڵکو وەک ئاژەڵ وان و لە ئاژەڵیش گومڕاتر ڕێگایان گرتووە. خۆ ئەگەر سەرنجی ناصر محمد یەمانیان دابوایە ئەوکاتە دەیانبینی بە شوێنکەوتوو و یاوەرەکانی دەڵێت: نا بۆ شوێنکەوتنی کوێرانە، جا ئەگەر یەکێکتان زانایەکی ئوممەتتان بینی بە زانستێکی چاکترو باشتر لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و چاکتریش قسەی دەکرد بەسەر ئێمەدا سەرکەوت ئەوکاتە لەسەریەتی پاشەکشە لە شوێنکەوتنی بکات و خۆشی بە گوناهو ناڕەوا بە گەورەو زل نەگرێت، چونکە من دەزانم بەڵگەو دەسەڵاتەکە بریتیە لەو زانستە ڕاست و دروستەی لەلایەن اللە وە ھاتووە نەک لەو قسە ھەڵبەستراوو بێ نرخ و هەڵیت و پەڵیتانەی زۆربەی لەلایەن شەیتانە مرۆڤەکانەوەن و اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
‎ــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=6514