المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی ئیمام مەھدی ئیمامی خەڵکانی جیھان بۆ سەلەفیەکان و زانایانی شیعەو سوننەو هەموو زانایان و ئوممەتی ئیسلام



Admin
07-10-2019, 08:49 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 04 - 1434 کۆچی
14 - 02 - 2013 زایینی
04:32 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?11208
ـــــــــــــــ

بەیانی ئیمام مەھدی ئیمامی خەڵکانی جیھان بۆ سەلەفیەکان و زانایانی شیعەو سوننەو هەموو زانایان و ئوممەتی ئیسلام ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە چاکەکانیان و ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دوای ئەوە..

لە ڕاستیدا (مەقامی کەریم) بریتیە لە پێگەی شکۆمەندی و موڵک، جا ئەگەر لە دنیا بێت یان دوایی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَاتْرُ‌كِ الْبَحْرَ‌ رَ‌هْوًا إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَ‌قُونَ ﴿٢٤﴾ كَمْ تَرَ‌كُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٢٥﴾ وَزُرُ‌وعٍ وَمَقَامٍ كَرِ‌يمٍ ﴿٢٦﴾ وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ ﴿٢٧﴾ كَذَٰلِكَ وَأَوْرَ‌ثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِ‌ينَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

جا سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كَمْ تَرَ‌كُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٢٥﴾ وَزُرُ‌وعٍ وَمَقَامٍ كَرِ‌يمٍ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم.

لەوەدا بەیانی ڕاست و دروستی (مەقامی کەریم) دەردەھێنین کە بریتیە لە پێگەی شکۆمەندی و موڵک، جا ئەگەر لە دنیا بێت یان لە دوایی، ھەروەک اللە بەڵێنی بە پێغەمبەرەکەی داوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ {وَالضُّحَىٰ ﴿١﴾ وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ﴿٢﴾ مَا وَدَّعَكَ رَ‌بُّكَ وَمَا قَلَىٰ ﴿٣﴾ وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾ أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ﴿٦﴾ وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ﴿٧﴾ وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ﴿٨﴾ فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ‌ ﴿٩﴾ وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ‌ ﴿١٠﴾ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَ‌بِّكَ فَحَدِّثْ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الضحى].

ئەمەش بەڵێنێکە لەلایەن اللە وە بۆ نێردراوەکەی بە (مەقامێکی کەریم) لە نیعمەتەکانی بەھەشت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم.

ئەوە بریتیە لەو (مەقامی مەحمود) ـەی اللە سوپاسی ئەوی لەسەر دەکات و باپیرەشم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی پێی ڕازی دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا} صدق الله العظيم [الإسراء:79].

ئەوە بریتیە لەو پێگەیەی اللە سوپاسی محمد بەندەو نێردراوەکەی لەسەر دەکات و ئەویش درودو سڵاوی لێبێت پێی ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم.

کەواتە (مەقامی مەحمود) پێگەی شکۆو موڵکە، چونکە پێگەکانی ئەھلی بەھەشت جیاوازن، وە پێگەی ئەھلی بەھەشتیش لە پێگەی ئەھلی ئاگر چاکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا﴿٧٥﴾خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم[الفرقان].

ھەرچی پێگەی ئەھلی ئاگرە، ئەوا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا} صدق الله العظيم [الفرقان:66].

کەواتە (مەقامی مەحمود) بریتیە لە شوێنێک اللە وەکو ڕێزێک بۆ پێغەمبەرەکەی ئامادەی کردووەو ئەویش پێی ڕازی دەبێت، وە چەند پێگەیەکی جیاواز لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو بۆ بەندەکان هەیە، جا ھەموو کەسێک بە گوێرەی پلەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان پێگەیەکی دیاریکراوی خۆی لەلای اللە ی خاوەن عەرش هەیە، تەنانەت فریشتەکانیش یەکسان نین.

جا فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان دەڵێن: {وَمَا مِنَّا إِلَّا لَهُ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ ﴿١٦٤﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ ﴿١٦٥﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الْمُسَبِّحُونَ ﴿١٦٦﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

بەڵام ئەوانەی بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن لەوانەی باوەڕیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆ اللە فەتوایان بۆ موسڵمانان داوە بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە کە دەفەرموێت: {وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا} صدق الله العظيم.

جا دەڵێن ئەوە بریتیە لە مەقامی شەفاعەت بۆ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی. لەدوای ئەوە بە حەق فەتوایان بۆ دەدەین و دەڵێین بەڵکو ئەوە بریتیە لە مەقام و پێگەی بەندەیەک لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەلای اللە ی خاوەن عەرشی گەورە، چونکە بەھەشت چەند ژوورو نھۆمێکە کە لەسەریەک بنیات نراون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ} صدق الله العظيم [الزمر:20].

وە شوێنە ھەرە بەرزو بڵندەکەشی بریتیە لە ژوورو نھۆمی وەسیلە لوتکەی هەرەبەرزەکەی بەھەشت کە لەدوای ئەو عەرشی اللە ی ڕەحمان دێت، وە لە دوای عەرشی اللە ی ڕەحمانیش پەروەردگارە کە لەسەر عەرشی گەورە ئیستیوای کردووە؛ کە ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، جا تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ بەندەیەکی مەکەن تا بە بڕوای خۆتان لەلای ئەو زاتەی بۆ ئێوە لە بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە شەفاعەتتان بۆ بکات؛ کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی بە حەقم، جا ئایا ڕێنمایی و ھیدایەت وەردەگرن؟

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەكانیان، ئایا دەزانن دوعاکردن و پاڕانەوەی كەسێک لەگەڵ اللە دوعاو پاڕانەوەیەکە لە گومڕاییەکی ئاشکراوەیە؟ ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەم فەرموودەیەی اللە ی مەزنمان بۆ ڕوون ناکەیەوە کە دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} [الجن:18]".

دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە بریتیە لە دوعاو پاڕانەوەی ئەوانەی ڕاستەوخۆ لە اللە ناپاڕێنەوە بە بیانووی ھەبوونی گوناھەکانیان؛ بەڵکو داوا لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن لە اللە بۆیان بپاڕێنەوە، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئایا بەندە نزیکەکان لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بۆیان بە ڕەحم و میھرەبانترن؟ وەرن سەیری مەحکەمی کتێبەکەی اللە بکەین تا بزانین ئایا دوعاو پاڕانەوەی بەندەکان لە بەندەکان بۆ ئەوەی بچن لەلای پەروەردگاری پەرستراو شەفاعەتیان بۆ بکەن دوعاو پاڕانەوەیەکی بێ سودو گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ‌ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَ‌بَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].

جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە اللە سوێندتان دەدەم بیر لەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بکەنەوە سەبارەت بە دوعاو پاڕانەوەی ئەوانەی لەگەڵ اللە داوا لە بەندەکانی اللە دەکەن لەبری ئەو تا بچن لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن، جا ئایا دوعاو پاڕانەوەکەیان لە گومڕاییدا نیە؟ جا بە وردی بیر لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەنەوە: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ‌ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَ‌بَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم.

واتە دوعاو پاڕانەوەی ئەم بێباوەڕانە لە بەندەکانی اللە لەبری اللە تا بڕۆن لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن بۆ ئەوەی ڕۆژێک سزایان لەسەر سوک بکات دوعاو پاڕانەوەیەکە لە گومڕاییدایەو بێ سودە، چونکە اللە لەسەر بەندەکانی قەدەغە کردووە لەگەڵ اللە داوا لە هەرکەسێک بکەن، بەڵکو خۆتان ڕاستەوخۆ داوا لە اللە بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاء الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [النمل:62].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} صدق الله العظيم [غافر:60].

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە، کێ ھەیە لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بۆتان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت؟ بەڵام دوعاو پاڕانەوە لە بەندەکانی تا بڕۆن لەلای اللە داواتان بۆ بکەن کوفرکردنە بەوەی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بێت، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟جا لە اللە بترسن ئەی ئەوانەی بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن، بەڕاستی بەھۆی قسە بە گومانەکانتان بەناوی اللە وە کە ھیچ سودێکیان لە بەرامبەر زانینی ڕاستیەکان نیە خۆتان و ئوممەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووەو پێشتان وایە ھیدایەتدراون.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە بەڕاستی تۆ هەبوونی شەفاعەتی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو ڕەتدەکەیەوە؟". لەدوای ئەوە وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەهێڵین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

جا ئایا ئەم ئایەتە پێویست بە لێکدانەوە دەکات؟ وەڵامەکەی؛ ئەوە ئایەتێکی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن کە قەدەغەی ئەوانە دەکات چاوەڕێی شەفاعەتی بەندەکانن بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم.

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بَيْعٌ فِيهِ وَلا خُلَّةٌ وَلا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} [البقرة:254].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لا يُؤْخَذْ مِنْهَا} [الأنعام:70].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "کەواتە چۆنیەتی ئەو شەفاعەتەی لەلای اللە لە قورئان باسکراوە چۆنە؟". لە دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە، ئایا پەرستراوێکی تر جگە لە اللە هەیە تا اللە شەفاعەتی لەلا بکات پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! تا بڵێت: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّه مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم؟

لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو مەبەستی ئەوەیە جگە لە ڕەحمەتەکەی اللە لە نەفسی خۆی هیچی ترتان نیە شەفاعەتتان بۆ بکات لەبری سزاو توڕەییەکەی ئەگەر بەدڵنیایی و بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک بڕواتان بەوە ھەبێت اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.

جا لەگەڵ ھێنانەوەی ئەم ئایەتە مەحکەم ڕوون و ئاشکرایانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ش دەربارەی ڕەتکردنەوەی شەفاعەتی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو ئەوا ھەرچی ئەوانەن زیغی لاری و لادان دەربارەی ڕاستی لەدڵیاندا هەیە - زیغی لاری و لادانیش بریتیە لە شیرک - دواتر ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە دەربارەی ڕەتکردنەوەی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو پشتگوێ دەخات و شوێن ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھ - ی کتێبەکەی اللە سەبارەت بە باسی شەفاعەت دەکەوێت، ئەو ئایەتانەی لێکدانەوەکانیان جگە لە ڕواڵەتیانە، پاشان شوێن ڕواڵەتی ئەو ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهانە - دەکەوێت و لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو دەبێت.

وە خەڵکینە، بەڵکو باسەکە ئەوەیە اللە مۆڵەتی کەسانێک دەدات لەو بەندانەی خۆی دەیەوێت بۆ هاتنەدی شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە، جا ڕەحمەتەکەی اللە بۆ بەندەکانی لەبری سزاو توڕەییەکەی شەفاعەت دەکات، وە ئەوانەی اللە مۆڵەتیان پێدەدات بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، وە اللە بۆ ئەوە مۆڵەتیان پێدەدات تا قسەی لەگەڵ بکەن، ئەوانیش بە قسەیەکی بەجێ و ڕاست قسە دەکەن و داوای شەفاعەتیش بۆ ھیچ کەسێک ناکەن و بۆشیان نیە ئەو داوایە بکەن، وە بە حەق دەربارەی ئەوانە فەتواتان بۆ دەدەم و دەڵێم سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەوانە ھەرگیز بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەشیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، چونکە ڕازیبوونی اللە وەکو ئامانج دەپەرستن نەک وەکو هۆکارو ئامراز تا اللە پێی بیانخاتە بەھەشتەکەیەوە، نەخێر، وە ئایا دەزانن ئەوە لەبەرچیە؟ لەبەرئەوەی سەبارەت بەوان ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، کە ئیستا دەیبینن و لەسەر ئەوەش شاھێدن.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "چۆن دەبینن ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟"، دوای ئەوە ئیمام مەھدی بەندەی ئەو نیعمەتە وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوان بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه)، لەبەر گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان دەڵێن: چۆن بە نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی بین لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەلامان (اللە) لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبار بێت؟ دوورەو زۆر دوورە ڕازی بین تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ھەر لەبەرئەوەش لەلای ئەوانە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؛ ئەوانە وەکو ئامانج شوێن ڕازی بوونەکەی اللە کەوتوون، جا ھەرچەندە اللە موڵک و مەلەکوتی زیاتریشیان پێبدات ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ئەوانیش شاھێدن لەسەر ئەوە؛ جا ئێستا ئێستا ئێستا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بوونیان هەیە.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی ڕەوانەکردنیانی داوە زیاتر لە خۆشویستنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان اللە یان خۆشدەوێت؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بھاتبا پێغەمبەرەکانیش بە حاڵی پەروەردگارەکەیان زانیبوایە بەوەی خەفەتبارە ئەوانیش بە نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی نەدەبوون تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبوو، بەڵکو ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ڕازیبوونی اللە یان کرد بە ئامانج کاتێک ئەو کەسەی شارەزایە بە حاڵی اللە ی ڕەحمان (کە ئیمام مەھدیە) ھەواڵی ئەوەی پێدان پەروەردگارەکەیان خەفەتبارە، جا لێرەدا وەستان بۆ بیرکردنەوەو وردبوونەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

لێرەدا چاوەکانیان پڕ بوو لە فرمێسک و ھەریەکێک لەوان وتیان: "کەواتە بۆچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوی خەڵکی جیهان؟ جا مادام بۆ بەندەکەت ڕوونبوویەوە تۆ خەفەتباری ئەوا سوێند بە شکۆمەندیەکەت ھەرگیز بە حۆریە چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی نابم تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبیت، جا ئەی پەرستراوی خەڵکی جیهان چ سودێک لە حۆریە چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشتدا هەیە ھەرچەندە موڵک و مەلەکوتی زیاتریشم پێ بدەیت لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لە ناخمان خەفەتبار بێت؟ دوورەو زۆر دوورە، ھەرگیز بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی ڕازی نابین تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر".

جا ئەوانە ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەوشێوەیەی ڕەوایەو شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، وە بەو شێوەیە پەرستویانە کە ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، چونکە ڕازی بوونەکەی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز تا اللە پێی بیانخاتە بەھەشتەکەیەوە، نەخێر.
وە سوێند بەو اللە مەزنە دەخۆم کە ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزی بووە ھەموو ئەوانەی لەو گەلەن اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئێستا کە ھێشتا لەم ژیانی دنیادان لە ناخ و دەرونیاندا ئەوە دەبینن تەنانەت بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەشیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر یەکێکیان پلە ھەرە بەرزو بڵندی نیعمەتەکانی بەھەشتیشی بەدەستھێنا (الدرجة العاليّة الرفيعة) ئەوا ھەرگیز پێی ڕازی نابێت و لە بەرامبەر ڕازی بوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی دەیکاتە ھۆکارو وەسیلەو دەیبەخشێت بەو کەسەی اللە بیەوێت تەنانەت ئەگەر اللە بشیکات بە زبڵ و خاشاک (پاشماوەی) نیعمەتەکانی بەھەشتیش، پاشان پەروەردگارەکەی پێی بڵێت: مادام پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی نیعمەتەکانی بەھەشتت بەخشی تا لە بەرامبەردا پەروەردگارەکەت لە نەفسی خۆی ڕازی بێت ئەوا اللە ئەوەت بۆ بەدی دەهێنێت، بەڵام لە بەھەشت دەرتدەکاتە دەرەوە بۆ پاشماوەکانی ئەھلی بەھەشت، جا ئایا بەوە ڕازی دەبیت؟ لەو کاتەدا ھەر یەکێک لەوانەی لەو گەلەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت دەڵێن؛ ڕازیمە پەروەردگارەکەم مادام تۆ گەورەترین نیعمەتەکەت بۆ بەدی هێنام کە ڕازی بوونی نەفسی خۆتە ئەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم، جا چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکان بکەم لەکاتێکدا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبار بێت! دوورەو زۆر دوورە ڕازی بم تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت، تەنانەت ئەگەر نرخ و بەھای هاتنەدی ئەوە بگاتە ئەوەی لەبەرامبەردا خۆم بخەمە ناوەندی دۆزەخیشەوە ئەوا خۆم دەخەمە ناویەوەو ھیچیش گوێی پێ نادەم، جا نەک ھەر بە دەرکردنم بۆ پاشماوەکانی ئەھلی بەھەشت، بەڵکو بەوەش ڕازیدەبم.

جا ئەی گەلی زانایانی ئوممەت سەیری گەورەیی پێداگری ئەو گەلە بکەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەسەر هاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی، جا ئەوان تەنها بەوە وازناهێنن ئامانجەکەیان ئەوەبێت اللە تەنها لەسەرخۆیان ڕازی بێت و ئەوەشیان بەس بێت، نەخێر؛ بەڵکو بەھەمان شێوە ڕازیبوونی اللە یان لەسەر هەموو بەندەکانی کردووە بە ئامانج، چونکە ئامانجەکەیان لە نەفسی اللە دایە (تا ڕازی بێت)، ھەرگیزیش ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەدی نایەت تا ئەوکاتەی بەندەکانی سوپاسگوزار دەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

هەر لەبەرئەوەش لەم ژیانی دنیایەدا دەژین تا لە تەنیشت ئیمام مەھدی بوەستن بۆ ھاتنەدی ھیدایەتدرانی هەموو ئوممەت، تا بەوە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەدی بێت، چونکە ئامانج و ئەوپەڕی دوایین ئاواتەکەیان لە نەفسی پەروەردگارەکەیانە؛ چونکە وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتوون نەک وەکو ئامرازو ھۆکار بۆ ھاتنەدی نیعمەتەکانی بەھەشت.

وە شاهێدی بە اللە دەدەم بە شاهێدیەکی ڕاست و دڵنیایی ئامانجی ئەوگەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پێچەوانەی ئامانجی شەیتانەکانە، چونکە شەیتانە جن و مرۆڤەکان تەنھا بە توڕەییەکەی اللە لەسەرخۆیان وازناهێنن و ئەوەشیان لەلابەس بێت، نەخێر؛ توڕەیی نەفسی پەروەردگاریان کردووە بە ئامانج، جا بەوپێیەی زانیویانە اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو ئەگەر سوپاسگوزاری بکەن ئەو کات ڕازی دەبێت بۆیە شەیتانەکان شەوو ڕۆژ کۆشش بۆ نەهاتنەدی ھیدایەتدرانی ئوممەتەکان دەکەن، ئەمەش تا لە سوپاسگوزاران نەبن، وە تا ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، چونکە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:28].

هەر بۆیە شەیتانەکان لە ھەموو سەردەم و کات و شوێنێک کۆشش بۆ نەھاتنەدی ھیدایەتدرانی ئوممەتەکان دەکەن تا نەبن بە سوپاسگوزار، تا بەم ھۆیەوە اللە ڕازی نەبێت؛ چونکە اللە بە سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

جا شەیتانە جن و مرۆڤەکان زانیویانە اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت، ھەر لەبەرئەوەش شەیتانی نەفرەتلێکراو لە چیڕۆکەکانی قورئانی گەورە وتوویەتی: {ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:17].

کەواتە شەیتانەکان تەنها بە ھاتنەدی توڕەییەکەی اللە لەسەرخۆیان وازناهێنن بەوەی شوێنی ویست و ئارەزووەکان بکەون و وازیش لە نوێژەکان بھێنن و ئەوەشیان لەلابەس بێت، نەخێر؛ بەڵکو شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەن و ماندووش نابن و سڵ ناکەنەوە بۆ نەھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی، بۆیە بەردەوام کۆشش بۆ گومڕاکردنی ئوممەتان و شوێن نەکەوتنی پێغەمبەرانیان دەکەن تا لە سوپاسگوزاران نەبن و ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەدی نەیەت، بەڵام ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەو هەموو بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکەش بەدوای ئامانجێکی پێچەوانەی ئامانجی شەیتانە جن و مرۆڤەکان کەوتووین، جا شەوو ڕۆژ کۆشش بۆ ھاتنەدی ھیدایەتدرانی ھەموو ئوممەت دەکەین، چونکە ئامانجەکەمان لە نەفسی اللە یە تا ڕازی بێت، جا بەوپێیەی اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت، بۆیە کۆشش دەکەین خەڵکی ببن بە یەک ئوممەت و ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانەنێن، وە هیچیش لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان ناترسین بە هەموویانەوە، بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانیش بەسەریاندا زاڵین و بەسەریشیاندا سەردەکەوین.

بەڵام جگە لەوانە گەلانێکی تر لە سەلەفیەکان و جگە لەوانیش هەن جەنگیان لە دژی ئیمام مەھدی و پشتیوانەکانی ڕاگەیاندووە، وە شەوو ڕۆژ کۆشش بۆ ڕێگری کردن لە شوێنکەوتنی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکەن، پاشان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی سەلەفیەکان، ئایا ئێوە لە حزب و دەستەی اللە ن یان لە حزب و دەستەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا ئایا بەڵگەتان لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی چیە ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ڕەنگە یەکێک لە نەزانەکانیان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئێمەی سەلەفیەکان خاوەنی زانستی فەرموودەین و شوێن سەلەفی ساڵح دەکەوین، وە بۆیە جەنگمان لە دژی تۆ ڕاگەیاندووە چونکە بڕوات بە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر نیە، بەڵکو تەنها دەتەوێت شوێن قورئان بکەویت و ئەوەشت لەلا بەس بێت". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە من زیاترو توندو تۆڵتر لەئێوەو ھەموو موسڵمانانیش بڕوام بە سوننەتی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هەیە، وە دڵنیاییەکەم بە فەرموودە ڕاست و دروستەکانی لە دڵنیاییەکەی ئێوە گەورەترە، چونکە ئێوە کە قسە بە فەرموودەیەک دەکەن دەڵێن: (والله أعلم فإن أصبتُ فمن الله وإن أخطأتُ فمن نفسي والشيطان- اللە زاناترە، ئەگەر پێکابم لە اللە وەیە، وە ئەگەر ھەڵەشم کردبێت لە نەفسی خۆم و شەیتانەوەیە)، بەڵام کە ئیمام مەھدی قسە بە فەرموودەیەک دەکات دەڵێت: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت من قسە ناکەم تەنھا بە حەق و ڕاست و دروست نەبێت بە بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک، چونکە دەستم بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی گرتووە کە ڕووناکی لەسەر ڕووناکین، بەڵکو تەنھا کوفر بەو فەرموودانەی سوننەت دەکەم کە دژو پێچەوانەن لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا لەپاش ئەوە دەزانم ئەم فەرموودەیە درۆو ھەڵبەستراوو بوختانە لەلایەن شەیتانە جن و مرۆڤەکانەوە کە ھەندێکیان بە قسەی ھەڵبەستراوی ‌زل و ڕازاوه به‌ گوێی یه‌کتر وەحیان بۆ ھەندێکیان کردووە تا خەڵکی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکەن، جا ئەی گەلی سەلەفیەکان و سوننەو شیعە چیتانە وەستاون بۆ ڕێگری کردن لە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، بۆ ئەوەی شوێن ویست و ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت؟ لە دوای ئەوە پێتان دەڵێم: دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان تا لەژیاندا زیندوو بم هەرگیز حەق شوێن ویست و ئارەزووەکانتان ناکەوێت، جا ئەگەر پیلانێکتان ھەیە بۆم پیلانم لە دژ بگێڕن و پاشانیش چاوەڕێ مەکەن، دواتریش دەزانن کێ به‌ تێکشکاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای اللە و چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن، جا ئایا پیاوێک دەکوژن کە دەڵێت پەروەردگارم اللە یەو بانگەوازتان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ وە بانگەوازتان دەکات بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەر؟ بەڵکو بانگەوازتان دەکەم تەنها بۆ کوفرکردن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر بێت یان لە کتێبی تەورات یان لە ئینجیل.

وە خەڵکینە، ئەوە پرسیارێکی ئیمام مەھدیە بۆ ئێوە بە عەقڵ و لۆژیک: بۆچی اللە فەرمانی بە محمد بەندەو نێردراوەکەی نەکردووە بانگی خاوەن کتێبەکان بکات بۆ لای حوکم کردن بە تەورات و ئینجیل؟ وەڵامەکەی لە پەروەردگارەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەدۆزنەوە: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:78].

کەواتە کتێبی تەورات و ئینجیل لە دەستکاری و شێواندن پارێزراو نین، وە زۆربەی دەستکاری کراوەو شێوێندراوە، بۆیە اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی کردووە بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە بانگیان بکات، جا دەستەیەکیان ڕوویان وەرگیڕا ھەروەک چۆن زانایانی موسڵمانان لە سەردەمی بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان کردە حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو بە توندی شوێن پێی ئەو جولەکانە کەوتن کە ڕوویان وەرگیڕاو پشتیان کردە بانگەوازی حوکم کردن بە قورئانی گەورە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَابِ اللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِنْهُمْ وَهُمْ مُعْرِضُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:23].

چونکە اللە قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) و دادوەر بۆ ئەو باس و بابەتانەی لە تەورات و ئینجیل جیاوازو ناکۆکن لەسەری. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْ‌آنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَ‌ائِيلَ أَكْثَرَ‌ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾ وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَ‌حْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾ إِنَّ رَ‌بَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿٧٨﴾ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ ﴿٧٩﴾ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِ‌ينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [النمل].

جاپشتم ھەر بە اللە بەستووەو باشترین پاڵپشت و یاوەرەو باشترین بەسەرخەریشە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=85890