المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : سوننەت بریتیە لە بەیانی ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی لە یەکترەوە بە میرات دەیگرن



Admin
26-09-2019, 03:22 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 11 - 1430 کۆچی
13 - 11 - 2009 زایینی
02:52 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5570
ــــــــــــــــــــــــ

سوننەت بریتیە لە بەیانی ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی لە یەکترەوە بە میرات دەیگرن ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای بەڕێزو خۆشەویستی دڵم (باوکی محمد کەعبی) اللە پاداشتت بداتەوەو تۆو ھەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیش لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرو ڕاوەستاو بکات، وە سەبارەت بەم فەرموودە ڕاست و دروستە: [إني تارك فيكم ما أن تمسكتم به لا تضلوا بعدي أبداً كتاب الله وسُنتي].
واتە [من دوو شتم بۆ جێ ھێشتوون، ئەگەر دەستیان پێوەبگرن ھەرگیز لەدوای من گومڕا نابن، ئەوانیش کتێبی اللە و سوننەتەکەمە].

ئاگاداربە سوننەت بریتیە لە بەیانی ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی لە یەکترەوە بە میرات دەیگرن، چونکە بەیانەکەی بۆ هەموو مرۆڤەکان کردەیی (عەمەلی) ـە، جا سوێند بە اللە ئەگەر ئەوان بە فەرمانەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە نەنوسینەوەی فەرموودەکان پابەند بووبان ئەوا شەیتانە مرۆڤەکان نەیاندەتوانی گومڕایان بکەن، چونکە خەڵکی بە شێوەیەی کردەیی سوننەت لە یەکترەوە بە میرات دەگرن، جا بەو شێوەیە لەلای موسڵمانان ناسراو دەبێت بەوەی چۆن نوێژ دەکەن و چۆن زەکات دەدەن و چۆن بەڕۆژوو دەبن و چۆنیش حەج دەکەن، جا بە جێبەجێ کردنی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بە کردەیی لە یەکترەوە بە میراتی دەگرن، بەڵام لەوکاتەی بە چەند ساڵێكی زۆر لەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەر - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - پێچەوانەی فەرمانەکەی نێردراوی اللە یان کردو فەرموودەکانیان نووسیەوە دوای ئەوە دەرفەتی ئەوە بۆ دوژمنانی اللە هاتە پێش تا بە پیلانێکی زۆر وردو شاراوە دەستکاری فەرموودەکان بکەن و ھەڵی ببەستن تا لە بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست بە چەند فەرموودەیەک کە نێردراوی اللە نەیوتوون - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ڕێگری لە خەڵکی بکەن بۆ ئەوەی لە سوننەتی کردەیی دەریان بێنن بەرەو سوننەتی خوێندراوە، جا زانایانی ئوممەت شوێن سوننەتی دەستکاریکراوو شێوێندراو کەوتن لەکاتێکیشدا نازانن، جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون و خەڵکیشیان گومڕاو سەرلێشێواو کرد تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت.

وە سەبارەت بە هۆکاری ڕێگریەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە نووسینەوەی فەرموودەکانی سوننەت لەبەرئەوەبوو چونکە اللە پێی ڕاگەیاند دەستەیەک ھەن لەڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، جا بە پیلانێکی زۆر وردو نھێنی دەستکاری فەرموودەکان دەکەن و بە ناوی پێغەمبەرەوە ھەڵیدەبەستن لەکاتێکدا پێغەمبەر نەیوتوون درودو سڵاو لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا بەم شێوەیە لەڕێی فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەرەوە دەیانەوێت موسڵمانان بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی دوور گومڕاو سەرلێشێواو بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ} صدق الله العظيم [النساء:81].

بۆیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ویستی موسڵمانان لە ئاشوبی ئەو شەیتانە مرۆڤانە ڕزگاربکات کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بۆیە فەرمانی بە موسڵمانان کرد فەرموودەکان نەنووسنەوە، بەم شێوەیە گەرەنتی ئەوە دەکرێت هەرگیزاو هەرگیز شەیتانە مرۆڤەکان نەتوانن لە ڕێی فەرموودە ھەڵبەستراوەکانی سوننەتی پێغەمبەر تووشی ئاشوبیان بکەن، جا سوننەت دەبێتە جێبەجێ کردنێکی كردەیی (عەمەلی) کە موسڵمانان نەوە لەدوای نەوە بە میرات لە یەکتری وەریدەگرن، وە قورئانیش لە دەستکاریکردن و شێواندن پارێزراوە، بەڵام سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و نێردراوەکەیان کردو فەرموودەکانیان نووسیەوە پاشانیش دەرفەت بۆ شەیتانە مرۆڤەکان هاتە پێش ئەو فەرموودانە هەڵببەستن کە پێشتر بە وردی و پیلانێکی تۆکمەو شاراوەوە ھەڵیان بەستبوون، پاشان موسڵمانانیان لەدوای باوەڕهێنانەکەیان بۆ بێباوەڕی ھەڵگەڕاندنەوە.

وە ھا ئەوە دەبینن چۆن ناصر محمد یەمانی بە شەوو ڕۆژ لەڕێی ئەم ئامێری ھەواڵەوە بانگەوازتان دەکات و دەڵێت: ئەی گەلی مرۆڤایەتی شوێنی زیکر (قورئان) ی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن بکەون؛ کە پەیامی اللە یە بۆ هەموو خەڵکی، بەڵام یەکەم کەس ڕێگریان لە مەھدی چاوەڕوانکراو کردو ڕووبەڕووی بوونەوە موسڵمانان بوون و وتیان: "تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت، چۆن فەرمانمان پێدەکەی شوێن زیکری (قورئان) بکەوین و واز لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە بھێنین درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟". پاشان مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دانەوەو وتی: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم؛ منی مەھدی چاوەڕوانکراو دەستم بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەریشەوە گرتووە، بەڵکو تەنھا کوفر بەوە دەکەم کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان لە سوننەتی پێغەمبەردا، ئەمەش بەپێی فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی کە دەفەرموێت ئەوەی لە فەرموودەکانی سوننەت دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت بەدڵنیاییەوە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، بەو مانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە، ئەمەش چونکە قورئان و سوننەتی بەیان ھەردووکیان لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەن، جا ناکرێت و نابێت و نەبووە سوننەتی بەیان دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت، بۆیە ئاگاداربن قورئان پێوەرو جیاکەرەوەی نێوان حەق و بەتاڵە، بەڵام زانایانی ئوممەت تا ئەم کاتژمێرەش لە دەرچوونی ئەم وەڵامەم ھێشتا پشتدەکەنە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە، دەزانن لەبەرچی؟ چونکە دەزانن سەرپێچی زۆرێک لەو بیروباوەڕەیان دەکەم کە ئەوان لەسەرینە، بۆیە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە و حوکم کردن بۆ لای سەرسامی نەکردوون و بەدڵیان نیە! ئایا نازانن من بەوە ڕاسپێردراوم قورئان بەیان بکەم هەروەک چۆن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بۆ خەڵکی بەیانی دەکرد؟ جا موسڵمانان بۆ سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم دەگەڕێنمەوە ھەروەک چۆن موسڵمانان لە سەردەمی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لەسەری بوون، بێگومان ڕاستیش دەکەین.

وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو بڕوام بە قورئان و سوننەتی بەیانیش ھەیە، وە بەڵگەشتان لە خودی قورئان بۆ سوننەتی بەیانی پێغەمبەر دەهێنم، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر زانایانی ئوممەت وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە ئەوا بە حەق شتی زۆر سەرسوڕهێنەر دەبینن بە جۆرێک ھەروەک بڵێی ئەمڕۆ قورئانیان بەسەردا دابەزیبێت، چونکە لێی تێدەگەن و بیری لێدەکەنەوەو زانیویانە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس گوزارنین.

جا ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمەکەی و کاتە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە، بەڕاستی اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی لە نەوەی ئەم ئوممەتە ڕەوانەکردووە، جا ئایا نابن بە کەسانێکی سوپاسگوزار؟

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، چۆن لەکاتێکدا مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواتان بۆ دەدات بەوەی ڕەوانیە بۆ ئێوە بە ئیجتیھادەوە بە بێ زانست فەتوا بدەن پاشانیش خۆی درۆو بوختان بەناوی اللە وە هەڵببەستێت و بڵێت مەھدی چاوەڕواکراوم؟ ئەگەر بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، ئەگەر بینیتان بەدڵنیاییەوە اللە بە دەسەڵاتی زانست پشتگیری لێ کردووە؟ جا خەڵکینە چۆن ڕووناکی و تاریکاییەکان کۆدەبنەوە، ئایا تێناگەن؟

سوێند بە اللە ئینتەرنێت نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە، جا بانگەوازو بەڵگەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو نوسراوەتەوەو شەو ڕۆژ دەخوێندرێتەوە، جا ئەوەیان چاکترە لەوەی بەیانێک بخوێنمەوە جا گوێی لێدەگرێت و پاشانیش بڕوات و وازی لێ بهێنێت؛ بەڵکو بەیانێکی پارێزراوەو شەوو ڕۆژ لە ھەموو ناوچەو شوێنەکان دەخوێندرێتەوە، وە ھەرچەندە بە ھەزاران خەڵکی بەسەریدا ئاگاداربوونەو ھێشتا بەردەوام لە ماڵپەڕەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەر بەیانە ڕاست و دروستەکانی زیکری کتێبەکەی اللە ئاگادار دەبن و بە یەکتریش ڕادەگەیەنن، بەڵام بەداخەوە ھێشتا لەوە دڵنیانەبوونە ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوە! بەو مانایەی بەڕاستیان دانەناوەو بە درۆشیان نەزانیوە، جا ھێشتا زۆرێکیان لە دوودڵی و گوماندان بەوەی ئایا دەبێت بەڕاستی ئەوکەسە مەھدی چاوەڕوانکراو بێت یان درۆزنێکی خراپەکارە؟ بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر لە ناخ و قوڵایی خۆتانەوە بە قسەیەکی بەپێزو ڕەوان پێتان دەڵێت: ئەی خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە ھەموو موسڵمانان لە نێرو مێ، سوێند بە اللە لەپێناو اللە خۆشمدەوێن و زەلیلم بۆتان، جا لە ڕەقی و توندی ھەندێک بەیانەکانم مەترسن، بەڵکو دەمەوێت لە تاریکاییەکان بتانبەم بەرەو ڕووناکی، ھەرچی قسە بە پێزو ڕەوانەکەیە ئەوا بریتیە لەوەی لە خەڵوەتێکدا خۆتان لەگەڵ پەروەردگارە تاک و تەنهاو بێ شەریکەکەتان تەنها بکەن، جا لە شوێنێک کە جگە لە اللە کەسی تر گوێی لە موناجاتەکانتان نەبێت موناجات لەگەڵ اللە بکەن، پاشان بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە بپاڕێنەوەو بڵێن:

(ئەی اللە، تۆ حەقیت و بەڵێنەکەشت حەقە، جا لەگەڵ شاھێدەکان بمان نوسە، ئەی اللە تۆ دەزانی و بەندەکانت نازانن، وە ھیچ زانستێکمان نیە جگە لەوەی تۆ فێرت کردووین، بەڕاستی تۆ باڵادەست و داناو کاربەجێیت، ئەی اللە ئەگەر دەزانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتیە لە ناصر محمد یەمانی ئەوا مەیکە بەھۆی حەسرەتی پەشیمانی لەسەر بەندەکەت (یان بەندە ئافرەتەکەت)، جا دواتر پەشیمان ببمەوە لەسەر ئەوەی نەبووم بە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی، جا ئەی اللە بیناو بەرچاوڕوونم بکە بە بەیانەکەی بۆ کتێبەکەت تا ئەوکاتەی دەزانم ئەو بە ڕاست و دروستی قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، ئەی اللە ئەگەر ئەو بۆ حەق ڕێنمایی دەکات و حەق لەگەڵ ئەودایە ئەوا ئەی اللە دڵم بۆ شوێنکەوتنی حەق هیدایەت بدە بە حەقی گوفتاری حەقی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی).

پاشان پاڕانەوەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی دڵەکەی ملکەچ دەبێت و دەترسێت و چاوەکانی فرمێسکی لێ دەڕژێت، جا لە ناخیدا ھەست بە خۆشەویستیەکی گەورە بۆ ناصر محمد یەمانی دەکات، ئەمەش نیشانەی تەقوای ئیمام ناصر محمد یەمانیە بەوەی ئەو بانگەواز بۆ حەق دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَـٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].

وە بینیم برایەکەم (عبد الله ئیبن عەبدولعەزیز) سەبارەت بە ئیرەیی ئامۆژگاریتان دەکات، جا ئەم پیاوە ڕاستی کرد، چونکە ھەندێک لەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن پێیان وایە خۆیان مەھدی چاوەڕوانکراون تا ئەوکاتەی حەق دەدۆزێتەوە ئەوکاتە شەیتان بە ئیرەیی (حەسودیەوە) لە ناخیاندا وەسوەسەیان بۆ دەکات و نایەوێت بۆی ڕوون ببێتەوە ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، وە ئاواتی ئەوە دەکات ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت تا ئاواتەکەی بەردەوام بێت لەوەی خۆی مەھدی چاوەڕوانکراوە، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ئایا پۆست و پلەو پایەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان اللە ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن! خۆزیا منیش سەربازێکی ون دەبووم لەڕێگای پەروەردگارەکەم، جا من فەرمان و پۆست و پلەو پایەی مەھدی چاوەڕوانکراوم لا گرنگ نیە، وە خەڵکینە، چیتان لە ڕازاوەیی و ماڵ و موڵک دەوێت؟ سوێند بە اللە ئەگەر دەتانزانی چێژ لە خۆشەویستیەکەی اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر نزیکبوونەوەو خۆشەویستیەکەی چەندە ئەوا مەلەکوتی دنیاو دواییشتان فڕێدەدایە دوای خۆتانەوەو ھەرگیزیش بە جگە لە خۆشەویستی و نزیکی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی اللە ڕازی نە دەبوون و بۆ هەمیشەش بە هیچ شتێکی تر نەتاندەگۆڕیەوە.

وە ئەی گەلی موسڵمانان، دەتانەوێت اللە خۆشتانی بوێت؟ جا ببن بە کەسانێکی چاک و پاک کە لەوانە دەبورن ستەمتان لێدەکەن، وە ببەخشن بەوانەی پێتان دەبەخشن و ببەخشن بەوانەش کە بێبەشتان دەکەن، وە ببن بەوانەی بە چاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بە هەڵەو خراپەکاریەوه دەنێن، ئەو کاتە لە ڕوانگەی مرۆڤەوە گەورە دەبن، پاشان اللە ی دروستکاری گەورەش شاھێدیتان بۆ دەدات بەوەی ئێوە لەسەر ڕەوشتێکی مەزنن، ئەمەش بریتیە لە ڕەوشتی نێردراوو پێغەمبەرو بەندە نزیکەکانی اللە، ئەوانە بەندەکانی اللە ی ڕەحمانن کە خۆیان بە گەورەو زل نازانن و بە لەسەرخۆیی و بێ فیز بەسەر زەویدا دەڕۆن و ئەگەر نەزانەکان بە قسە ئازاریان بدەن پێیان دەڵێن سڵاوتان لێبێت (واتە لێیان دەبورن).

جا با ژیانتان لە پێناو اللە بێت، سوێند بە اللە ئەوانەی لە پێناو اللە ناژین اللە یان نەناسیوە و ڕێزیشیان نەگرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایە ڕێزی بگیرێت، جا چیتان لەم ژیانەو کەل و پەل و خۆشیەکانی دەوێت؟ جا شوێنم بکەون ئەوکات چێژ لەو نیعمەتە وەردەگرن کە لە نیعمەتی مەلەکوتی دنیاو مەلەکوتی ئەو بەھەشتەش کە پانتاییەکەی هێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە گەورەترە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە ئەگەر بێتو اللە خۆشتانی بوێت، ھەرگیزیش اللە خۆشتانی ناوێت تا ئەو کاتەی شوێن بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان دەکەون، جا اللە دەپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت و واز لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی دەھێنن و دڵتان ڕوودەکاتە ئەوەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی بە پەلەکردن لە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراوو هەموو نێردراوو پێغەمبەران دەکەن، ئەوکاتە دەبن بە کەسانی دڵسۆز بۆ اللە و لە اللە ترس، جا چەندە جوانە ئەم حەسودی و ئیرەییە لە پەلەکردن بۆ ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک، جا حەسودەکە ھەست بە حەسودی و ئیرەییەکی جوان دەکات لەوکاتەی ئەو برایەی دەبینێت ماڵی ھەیەو بە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی پەلە دەکات، پاشان ئەویش دەستدەکات بە گریان و دەڵێت:

(ئەی پەروەردگار، تۆ دەزانیت من لەسەر ماڵی دنیا ئیرەیی بە خەڵک نابەم، بەڵام کاتێک خەڵکی بە ماڵە حەڵاڵەکانیان لە تۆ نزیک دەبنەوە ئیرەییان پێ دەبەم، جا ئەی اللە دەرگاکانی چاکەو ڕەحمەتەکەت بەسەرماندا بکەوە، وە جێگیرو ڕاوەستاویشم بکە لەسەر پێشبڕکێ کردن بۆ خۆشەویستی و نزیکیەکەت، تۆ پەروەردگاری منی و منیش بەندەی تۆم، خۆشەویستی و نزیکیەکەت دەپەرستم تا ئەوکاتەی ڕازی دەبیت، گەورەترین نیعمەتیش لە ڕازیبوون و خۆشەویستی و نزیکبونەوەکەتدایە، جا ئەی پەرستراوەکەم تۆ چەندە جوانیت و سیفاتەکانیشت چەندە جوانن ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر).

خەڵکینە: لە پەروەردگارەکەتان بترسن و واز لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی بە ھەموویانەوە بهێنن، ھەر لەو ھەشت فریشتانەی عەرشیان ھەڵگرتووە تا دەگاتە بچوکترین مێشوولە، جا ھەموویان ئەوەی لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن وەکو ئێوە بەندەی اللە ن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەڵکو پێغەمبەرو نێردراوەکانیش وەکو ئێوە چەند بەندەیەک بوون و سەبارەت بەو مافەی بەرامبەر پەرستنی زاتی اللە هەیانە تۆزقاڵێکیش لە سەرووی ئێوەوە نین؛ بەڵکو ئەو پەروەردگاری ھەمووتانە، بەڵام کێشەی مرۆڤ ئەوەیە کاتێک دەبینن اللە ڕێز لە مرۆڤێک دەنێت لەبری ئەوەی پێێشبرکێی لەگەڵ بکەن تا وەکو ئەو ئەم ڕێزە لەلایەن پەروەردگارەکەیان بەدەستبێنن دێن ڕێگای خواروخێچ دەگرنەبەر، جا پشت بەو بەندەیە دەبەستن کە اللە ڕێزی لێگرتووەو خۆیان بە گۆڕەکەنیاندا هەڵدەسون و تەوەسولی پێ دەکەن و دەیانکەن بەنێوەند لەنێوان خۆیان و پەروەردگارو لێی دەپاڕێنەوە بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەیان تا لەلای ئەو شەفاعەتیان بۆ بکەن، جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لە ڕێگای ڕاست.

خەڵکینە، منی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەتان پێناڵێم پەروەردگارەکەم تەنھا تایبەت بە منە، نەخێر، بەڵکو پێویستە لەسەر خۆشەوستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێم لەگەڵ بکەن، جا ئاگادار بن ئەگەر بەوە فەتواتان بۆ بدەم ھیچ کەسێک لە ئاسمانەکان زەوی ناتوانێت لەلایەن اللە سودێکم پێبگەیەنێت و لە سزادراوان دەبم، پەناش دەگرم بە اللە قسەیەک بکەم و مافی منی تێدا نەبێت؛ بەڵکو ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، وە اللە دەکەم بە شاھێدو تا لە ناویشتاندا بم منی بەسەرتاندا کردووە بە شاهێد، جا بە حەق لەسەر بانگەوازەکەم ببن بە شاهێد، منیش وەکو ئێوە مرۆڤێکم و ئەوەی سەبارەت بە اللە بۆ من ھەیە بۆ ئێوەش ھەیە، وە پێگەو فەرمان و کاروبارەکەی ئیمام مەھدی وەکو پێگەو فەرمان و کاروبارەکەی پێغەمبەرو نێردراوەکانە، نە پێغەمبەرەو نە نێردراویش، بەڵام اللە ڕێزێکی زۆری لێناوەو چەند نێردراوێکی کردووە بە وەزیری ئەو، ئەمەش بەدڵنیاییەوە پێگەو ڕێزێکی گەورەیە، ئەوەش ھیچم بۆ زیاد ناکات جگە لە زەلیلی لەبەردەستی اللە، وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە وەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، جا لە دوای مەهدی بەرەو اللە هەنگاو بنێن و با کەسێکتان ھەوڵ بدات کراسەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لە پشتەوە ڕابکێشێت تا بە پەلەکردن و پێشبڕکێ کردن بە کاروکردەوە چاکەکان و پەرستن و بەندایەتیکردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ لای اللە پێشی بکەوێتەوە ئەگەر دەتوانێت، جا بەتەنها اللە بپەرستێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێت و مەھدی چاوەڕوانکراو بە گەورە نەگرێت و لە اللە ڕێزدارتری نەکات.

ڕەنگە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو لە اللە ڕێزدارتر دەکەین! پەنا دەگرین بە اللە لە ئەنجامدانی ئەوە"، لەدوای ئەوە بە حەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراو لە اللە ڕێزدارتر دەکەن کە وایدادەنێن لەلای اللە لە ئێوە خۆشەویسترو نزیکترە، جا ئەوکاتە بەڕاستی ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراوتان لە اللە ڕێزدارتر کردووە! پاشانیش مەھدی چاوەڕوانکراو لەلایەن اللە وە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت. جا ئەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وەڵامی اللە بۆ ژیاندنەوەی دڵەکانتان بدەنەوە، وە وەڵامی فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بدەنەوە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾} [البقرة]،

وە {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

جا نێردراوو پێغەمبەرانیش وەکو ئێوە چەند بەندەیەک بوون، ئەوەی سەبارەت بە اللە بۆ ئەوان ھەبوو بۆ ئێوەش ھەیە، جا لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن، ئایا نابینن ئەوان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ دەکەن و لەلای اللە کەس لە خۆیان باشترو ڕێزدارتر ناکەن، چونکە دەزانن لەلای اللە ڕەوا نیە کەسانی تر لە خۆیان باشترو ڕێزدارتر بکەن؛ بەڵکو پێشبڕکێ دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لەلای پەروەردگار نزیکترە، جا ئەگەر لەلای اللە کەسێکت لە خۆت باشترو ڕێزدارتر کرد ئەوکاتە بەدڵنیایەوە لە موشریک و ھاوبەشدانەرانیت، جا سەیرکەن ئایا هەندێکیان لەلای اللە خۆیان لە هەندێکی تر باشترو ڕێزدارتر کردووە؟ بەڵکو ڕێزدارکردن بە دەستی اللە یە نەک بە دەستی مرۆڤ، مرۆڤ ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللَّـهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ۚ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَـٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿٢٥٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

کەواتە خەڵکینە، بەدڵنیاییەوە اللە فەرمانی پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستنی اللە و نزیکیەکەی تایبەت نەکردووە بە نێردراوو پێغەمبەران، بۆیە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دامەنێن، بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم، جا ئەی بەندەکانی اللە هەمووتان شوێن نێردراوو پێغەمبەران بکەون و بۆ لای اللە پێشبڕکێ بکەن، تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای، جا اللە تایبەت مەکەن بە نێردراوەکانی بەوەی تەنھا ئەوان پێشبڕکێی لەسەر بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، ئایا فەتواکەی اللە سەبارەت بە نێردراوو پێغەمبەران نابینن: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} [الإسراء:57].

وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} [المائدة:35] صدق الله العظيم؟

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.. ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ببن بە شایەتحاڵی حەق لەسەر ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو سپارده‌کەی ڕاگەیاند، جا ئەم دیوارو بەربەستەی تێکشکاند کە بە گەورەگرانی بەندەکانی اللە ھەڵیانبەستووەو دەریخست ئەم بیروباوەڕە ھی بەندە زێدەڕەوەکانەو بە گەورەگرتنی پەروەردگارەکەشیان لەبیرکردووە، جا گومڕاو سەرگەردان بوون و ڕێگای ڕاست و دروستیان ون کرد.

خەڵکینە، ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، جا ئەی گەلی پشتیوانەکان و هەموو سەردانیکاران سەرزەنشتم مەکەن لەوکاتەی دەمبینن وەڵامتان دەدەمەوەو زانستان زیاتر دەکەم، بەڵکو بیرخستنەوەی مافی پەرستن و بەندایەتیکردنی پەروەردگارتان بۆ دووبارە دەکەمەوە پاک و بێگەردی بۆی، چونکە بیرخستنەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5570