تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ئەو بێباوەڕانەی اللە ویستی لەسەر ھەبێت جا با مەسیحی درۆزن توشی ئاشوبتان نەکات جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لە اللە بترسن



Admin
30-06-2019, 10:42 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - ذو لحجە - 1433 کۆچی
13 - 10 - 2012 زایینی
03:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=65346#post_65346
ـــــــــــــــــــــ

بەیانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ئەو بێباوەڕانەی اللە ویستی لەسەر ھەبێت، جا با مەسیحی درۆزن توشی ئاشوبتان نەکات، جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لە اللە بترسن ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان و کەس و کارە چاکەکانیان و شوێنکەوتووانیان بە چاکە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دوای ئەوە..

ئەی گەلی هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان و هەموو خەڵکی، هۆشداری ئاشوبی ئەو مەسیحە درۆزنەبن کە بە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەمی زانیوەو دەیەوێت بیقۆزێتەوە تا زیندووان و مردووانی پێ تووشی ئاشوب بکات، جا بۆ خەڵکی دەربچێت و بڵێت: "خەڵکینە، من مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم، وە من اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانم، ئەوەی ئەو مردووانە زیندوو دەکاتەوە کە لە گۆڕەکانیان بوون، وە بەھەشت و ئاگریشم لەلایە، جا وا بە ئاشکرا دۆزەخمان نیشان دان و بە بەر چاوتاندا تێپەڕی، وە ئەوەی کوفری بەوە کرد اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بێت خستمانە ناویەوە، بۆیە لە نێو زیندووکراوەکانی زەوی نایانبینین". وە دەڵێت: "من خۆم ئەوكەسەم قورئانم دابەزاندۆتە خوارەوە، بەڵام لەدوای دابەزاندنی دەستکاری کراوەو وەکو ئەوکاتە نەماوەتەوە کە دامبەزاندبوو". جا دواتر ئەوەی ڕاست بێت بە بەتاڵی دادەنێت و ئەوەشی بەتاڵ بێت بە ڕاستی دادەنێت، نەفرەتی اللە ی لەسەر. جا هۆشداری ئاشوبەکەی بن، ئەمەش پێش ئەوەیە کە اللە لەدوای پەردەوە دابەزێت تا لەدوای پەردەوە قسە لەگەڵ بێباوەڕە زیندووکراوەکان و ھەموو خەڵکیش بکات.

خەڵکینە، ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لە حەق و ڕاست و دروست نەبێت، جا هۆشداری ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن و بەڕاستدانانی پەروەردگارێتیەکەی بن، ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە درودو سڵاوی لێبێت؛ بەڵکو بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە قسەیەک بکات لەکاتێکدا مافی ئەوی تێدا نەبێت؛ بەڵکو ئەو کەسە خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و ئەو نیە، بۆیە بە مەسیحی درۆزن دەوترێت مەسیحی درۆزن (مسيح الكذّاب)، چونکە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە، وە ھەر لەبەرئەوە اللە بڕیاری گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی داوە وەکو شاھێدێکی حەق لەسەر نەصاراو جولەکەو موسڵمانان، جا پێتان دەڵێت: "من بەندەی اللە م". وە لە تەمەنی گەورەیی قسەتان لەگەڵ دەکات و ھەمان ئەوە بە خەڵکی دەڵێت کە پێشتر لە بێشکەدا پێی وتن: "من بەندەی اللە م". بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:46].

وە خەڵکینە، ئەگەر بەدڵنیایی نەزانن زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ بێباوەڕانە بە بێ چاکەکاران دواتر مەسیحی درۆزن ئێوەو مردووە زیندووکراوەکانیش توشی ئاشوب دەکات، جا ئەوکات ئێوەش بەڕاستی دادەنێن بەوەی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە.

خەڵکینە، ھەمیشە ھیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم جگە لە ڕاست و دروست نەبێت، وە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراشم لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بۆ هێناون، جا ئاگادار بن و بەدڵنیاییەوە بزانن لە دنیادا زیندووبوونەوەیەک ھەیە بۆ ئەو بێباوەڕانەی اللە بیەوێت، بەو مانایەی اللە لە زیندووکردنەوەی یەکەم لە ھەموو ئوممەتێک تەنھا لەوانەی ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانیوە دەستەیەک کۆدەکاتەوە، ئەمەش لە کاتی ڕەوانەکردنەوەی (دابە)، لەوکاتەی مەسیحی درۆزن لە بەھەشتی ئاشوب (بەهەشتی ژێر خاک) دەردەچێت بۆ ئەوەی زیندووان و ئەو مردووە بێباوەڕانەش کە زیندوودەبنەوە توشی ئاشوب بکات، جا ئەگەر شوێن ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نەکەون دواتر ئێوە ئەوە بەڕاست دادەنێن اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی درۆزن بێت، ئەو کەسەش مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و دایکی؛ بەڵکو ئەوەی بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات و دەڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە کەسە درۆزنەکەیەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە، بۆیەش بە مەسیحی درۆزن (مسيح الكذّاب) وەسف دەکرێت، چونکە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە، لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق بانگەشەی پەروەردگارێتی ناکات و بۆشی نیە شتێک بڵێت مافی ئەوی تێدا نەبێت، بەڵکو دواتر اللە لە تەمەنی گەورەییدا دەینێرێتەوە، جا هەمان ئەوەتان پێ دەڵێت کە لەوکاتەی لە بێشکەدا ساوا بوو بەوانەی پێش ئێوەی وتووە، کە دەیوت: "من بەندەی اللە م".

وە ئەی گەلی موسڵمانان، ئەگەر شوێن ئەو ئیمام مەھدیە نەکەون کە لە بەرامبەر ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن ڕێگای ڕزگاریتانە دواتر مەسیحی درۆزن بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و ئێوەش شوێن شەیتان دەکەون تەنھا کەمێک نەبن لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "چۆن مەسیحی درۆزن بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ دەکات ئەگەر ئیمام مەھدی بەڕاستدانەنێین و شوێنی نەکەوین؟". لەدوای ئەوە بەحەق وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: ئەگەر ئەوە بەڕاستدانەنێن زیندووکردنەوەیەک ھەیە بۆ ئەو بێباوەڕانەی اللە دەیەوێت بێگومان دواتر ئەو تووشی ئاشوبتان دەکات تەنھا کەمێک نەبن لە پشتیوانە دڵنیایەکان بە بەیانی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان، چونکە ئێوە ھەرگیز ناتوانن زیندووکراوەکان بەدرۆبخەنەوە، لەبەرئەوەی اللە لە گۆڕەکانیان زیندوویان دەکاتەوەو لەو کاتەشدا ئێوە سەیریان دەکەن و قسەیان لەگەڵ دەکەن و ئەوانیش قسەتان لەگەڵ دەکەن، بۆیە ھەرگیز ناتوانن بڵێن ئەوە جادووە؛ بەڵکو زیندووبوونەوەیەکی ڕاستیە لەبەردەستی خۆتان.

ڕەنگە زۆرێک لەو زانا موسڵمانانەی عەقڵیان بەکارناھێنن بڵێن: "بەڵکو ئەوە مەسیحی درۆزنە زیندوویان دەکاتەوە، چونکە ئەو مردوو زیندوو دەکاتەوە تا ھەموو خەڵکی تووشی ئاشوب بکات". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت: بەڕاستی ئەم بیروباوەڕە ناپەسندە لە دڵەکانتان درۆو ھەڵبەستراوو بەتاڵێکی گەورەیە، چۆن اللە بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان پشتگیری لە مەسیحی درۆزن دەکات لەکاتێکدا مەسیحی درۆزن خۆی لە خۆیدا بەتاڵە! جا بزانن ئەم بیروباوەڕەتان کە دەڵێت بە مۆڵەتی اللە بەتاڵ مردوو زیندوو دەکاتەوە دژو پێچەوانەی ئەوەیە کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ ئێوەی دابەزاندووە، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ} صدق الله العظيم [سبأ:49].

ئایا بە تەحەددایەکەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی نازانن کاتێک پێی وتوون ئەگەر توانیان یەک مردووش زیندوو بکەنەوە ئەوکاتە لە بانگەوازە بەتاڵەکەیان بۆ لای جگە لە اللە ڕاستیان کردووە؟ کەواتە چۆن اللە خۆی خۆی بەدرۆدەخاتەوە - پاک و بێگەردی بۆی- تا بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان پشتگیری لە بەتاڵ بکات! ئایا تێناگەن؟ سوێند بە اللە ئەگەر ئەم بیروباوەڕەتان بەڕاستدانا کە دەڵێن مەسیحی درۆزن مردوو زیندوودەکاتەوە ئەوکاتە شەیتانی نەفرەتلێکراو مەسیحی درۆزن ڕاستگۆیەو اللە ش پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی درۆزنە، پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! ئایا تەحەددای پەروەردگاری خەڵکی جیھان لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی دانەبەزیووە بە گەڕاندنەوەو زیندووکردنەوەی ڕوحی یەک مردووش؟ وە اللە فەرموویەتی ئەگەر بێتو ئەوەیان کردو ڕوحیان بۆ جەستەی مردوو گەڕانەوە ئەوکاتە لە بانگەوازە بەتاڵەکەیان بۆ لای جگە لە اللە ڕاستیان کردووە. ئایا تێناگەن؟

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی ئوممەت و ئوممەتەکانیان ئەوانەی وردبوونەوە لە قورئانی گەورەیان پشتگوێ خستووە بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، کوا تەحەدداکەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی بەوەی بتوانن ڕوحی یەک مردووش بگەڕێننەوە؟ جا پێمان وانیە ئەم تەحەددایە لە قورئانی گەورە دابەزیبێت، چۆن اللە تەحەددای بەتاڵ و پاڵپشتەکانی دەکات و ڕوحی مردوو بۆ جەستە بگەڕێننەوە جا لەپاش ئەوە بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مەسیحی درۆزن پشتگیریان لێ بکات؟ جا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ئەو تەحەددایەی اللە مان بهێنە کاتێک تەحەددای بەتاڵ و پاڵپشتەکانیان دەکات بتوانن ڕوحی تەنھا مردووێکیش بگەڕێننەوە". لە دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76) إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (77) فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ (78) لّا يَمَسُّهُ إِلاَّ الْمُطَهَّرُونَ (79) تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ (80) أَفَبِهَذَا الْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ (81) وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (82) فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا سەیری تەحەدداکەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بکەن بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی: {فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم.

جا سەیری تەحەدداکە بکەن بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی: {تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

بەڵام زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان کوفریان بەم تەحەددایە کردووەو بڕوایان بەوە کردووە مەسیحی درۆزن پیاو دەکات بە دوو نیوەوەو ئینجا بەنێوان دوو پارچەکەیدا تێپەڕدەبێت و لەدوای مردنەکەی ڕوحەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، ئەم بیروباوەڕەشتان لەسەر فەرموودەیەکی پوچ و بەتاڵی ھەڵبەستراوی کەم و کورت دامەزراوە کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە، ئێستاش‌ ئەو گێڕانەوە دەهێنینەوە کە بەناوی اللە و نێردراوەکەی هەڵبەستراوە کە گوایە مەسیحی درۆزن دەڵێت: [أرأيتم إن قتلت هذا ثم أحييته؛ أتشكون في الأمر؟ فيقولون: لا. فيقتله ثم يحييه].
واتە [ئایا ئەگەر بینیتان ئەوەم کوشت پاشان زیندووم کردەوە؛ ئایا گومان و دوودڵیەکتان دەمێنێت؟ ئەوانیش دەڵێن: نەخێر. ئەویش دەیکوژێت و پاشان زیندووی دەکاتەوە].

لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: ئایا ئەم گێڕانەوەیە دژی تەحەدداکەی اللە نیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەتاڵ و پاڵپشتەکانی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم؟

جا سەیری حوکمەکەی اللە بکەن لەسەر نەفسی خۆی: {تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

بەڵام ئەگەر بێتو اللە ئەم گێڕانەوە پوچ و بەتاڵە بەڕاست دابنێت و بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان پشتگیری لە مەسیحی درۆزن بکات لێرەدا بەڕاستی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەسەر نەفسی خۆی حوکمی داوە بەوەی مەسیحی درۆزن و پاڵپشتەکانی ڕاستگۆن و اللە و بەندە دڵسۆزەکانیشی درۆزنن، نەفرەتی اللە لەسەر بوختانکاران بێت بە نەفرەتێکی گەورە. ھەرچی ئەوانەشن شوێن بوختانە پوچ و بەتاڵەکە کەوتوون گەلێکن تێناگەن.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، شاھێدی بە اللە دەدەم زیندوو بوونەوەیەک لە دنیادا هەیە بۆ ئەو بێباوەڕانەی اللە ویستی لەسەر بێت، جا دواتر اللە لەم زەویە لەدوای مردنەکەیان بۆ لاتان دەیانگەڕێنێتەوەو ئێوەش سەیریان دەکەن، چونکە زیندووبوونەوەکەیان پەیوەستە بە دەرچوونی مەسیحی درۆزنی شەیتانی نەفرەتلێکراو لە بەھەشتی فیتنە (بەهەشتی ژێر خاک)، چونکە اللە تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم مۆڵەتی پێدا تێیدا بمێنێتەوە، کە زیندووبوونەوەیەکە بۆ ئەو بێباوەڕە بەدرۆزانانەی اللە ویستی لەسەرە لە ژیانی دنیا زیندوویان بکاتەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى} صدق الله العظيم [طه:55].

ڕەنگە دکتۆری خاوەن پیت و ئامرازە پەیوەندیەکان ئەحمەد عمرو بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، بەڕاستی فەتوامان بۆ دایت گەڕانەوە لە زەوی واتە گەڕانەوەیان بۆ خۆڵ". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرە ئەی دکتۆر ئەحمەد عمرو، ئەگەر توانیت تەنها یەک بەڵگەش لە مەحکەمی قورئانی گەورە بهێنی بەوەی اللە ی پایەبەرز مەبەستی لەوەی دەفەرموێت: {وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ} بە مانای گەڕانەوەی دروستکراو بێت بۆ خۆڵ؛ جا ئەگەر ئەوەت کرد ئەوا بەڕاستی ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکارە نەک مەھدی چاوەڕوانکراو، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت نە تۆو نە هەموو زانایانی مرۆڤ و جنیش ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر ناتوانن تەنھا بەڵگەیەکیش لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەیانەکەتان سەبارەت بەو ئایەتە بهێنن بەوەی مەبەستی گەڕانەوەکە شیبوونەوەی جەستە بێت بۆ خۆڵ.

بەڵام منی ئەو ئیمام مەھدیەی بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە کە مایەی یادەوەریە بۆ ئەوانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن بە هەموو ئایەتەکانی گەڕانەوەی دروستکراوان لە کتێبەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە، جا دواتر سەیر دەکەین ئایا مەبەست لە گەڕانەوەی دروستکراو شیبوونەوەیە بۆ خۆڵ هەروەک ئێوە پێتانوایە، یان مەبەستی سەرلەنوێ دووبارە گەڕانەوەی دروستکراوە لە زەوی؟ جا وەرن بۆ لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان حوکم بکەین و دەڵێین:
ئەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان تۆ چاکترین جیاکەرەوەیت، وە کێ ھەیە حوکمی لە اللە چاکتربێت بۆ گەلێک باوەڕدەھێنن، ئەی اللە فەتوامان بۆ بدە مەبەست لە گەڕانەوەی دروستکراو چیە، ئایا مەبەستت شیبوونەوەی جەستەیە بۆ خۆڵ یان سەرلەنوێ گەڕاندنەوەیەتی؟ دوای ئەوە سەیری حوکمەکەی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەکەین لەنێوانمان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلِ اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ} صدق الله العظيم [يونس:34].

بەڵام ئەی پەرستراوی خەڵکی جیهان بەیانی ڕاست و دروستی فەرموودە حەقەکەتمان زانی کە دەفەرمووی: {يَبْدَأُ الْخَلْقَ} کە بریتیە لە دروستکردنی مرۆڤ لە قوڕ، بەڵام فەتوامان بۆ بدە مەبەستی ئەم فەرموودە حەقەت چیە کاتێک دەفەرمووی: {ثُمَّ يُعِيدُهُ}، ئایا مەبەستت لەوەیە تۆ بۆ خۆڵ دەیگەڕێنیەوە؟ جا دەڕۆینە لای وەڵامەکەی پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی :{كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِين} صدق الله العظيم [الأنبياء:104].

کەواتە گەڕانەوەکە بریتیە لە سەرلەنوێ زیندووکردنەوەی دروستکراو، وە مەبەستی لە گەڕانەوە نیە بۆ خۆڵ ھەروەک تۆ پێت وایە ئەی دکتۆر ئەحمەد.

وە سەبارەت بە شیبوونەوەی جەستە بۆ خۆڵ ئەوە ھیج قسەیەکی لەسەر نیەو نە نکۆڵیشی لێ دەکرێت، بێباوەڕانیش وتویانە؛ {وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُ‌فَاتًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ كُونُوا حِجَارَ‌ةً أَوْ حَدِيدًا ﴿٥٠﴾ أَوْ خَلْقًا مِّمَّا يَكْبُرُ‌ فِي صُدُورِ‌كُمْ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا قُلِ الَّذِي فَطَرَ‌كُمْ أَوَّلَ مَرَّ‌ةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُ‌ءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ قُلْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَرِ‌يبًا ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا لەوەدا بەیانی ڕاست و دروستی مەبەستی گەڕانەوەکە دەردەهێنین کە سەرلەنوێ گەڕانەوەو دروستکردنەوەیانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ﴿٢٩﴾ فَرِ‌يقًا هَدَىٰ وَفَرِ‌يقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ} صدق الله العظيم [الأعراف:29-30].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کەواتە مەبەستی اللە چیە لەوەی پایەبەرزی بۆی دەفەرموێت: {{{كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ}}} دواتر وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە بەوەی مەبەستی گەڕانەوەیە، بەو مانایەی گەڕانەوە بۆ سەرەتا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: بۆچی اللە هاوەڵ و شەریکەکانیشیان لەگەڵ زیندوو ناکاتەوە؛ ئەوانەی کردبوویان بە شەریک و ھاوەڵ بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان، چونکە لە زیندووبوونەوەکەی یەکەم بوونیان نیە، ئەمەش لەوە دەردەھێنین کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم.

جا ئایا ئەم زیندووبوونەوەیە تەنھا تایبەتە بەو کەسانەی اللە بیەوێت لەناو ئەو بێباوەڕانەی نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِنْ كُلِّ أمّة فَوْجًا مِمَّنْ يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النمل]؟

وە کاتی ئەم زیندووبوونەوەی یەکەمەش کە بۆ ئەو بێباوەڕانەیە اللە ویستی لەسەر بێت لە کات و سەردەمی دەرچوونی (دابە) و دەرچوونی مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج و مەئجوج و سەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ڕوودەدات، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ (82) وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجاً مِّمَّن يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ (83)} صدق الله العظيم [النمل].

بەڵام ئەم زیندووبوونەوەیە ھاودەمە لەگەڵ ئەو کات و سەردەمەی مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج تێیدا دەردەچن لەگەڵ دەرچوونی (دابە) و ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن. ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَحَرَ‌امٌ عَلَىٰ قَرْ‌يَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٩٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ ﴿٩٦﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

ئەمەش لەدوای تێکشکانی بەربەستەکەی ذولقەرنەین بۆ دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج و پادشاکەیان [کە مەسیحی درۆزن - دەجال - ئیبلیسە] ڕوودەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقّاً (98) وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعاً (99) وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً (100)} صدق الله العظيم [الكهف].

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم بەیانی ئەوە چیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً (100)} صدق الله العظيم؟".

دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە ڕۆژێکە بەربەستەکەی ذولقەرنەین بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر بەلای زەوی مرۆڤدا تێکدەشکێت و دەڕوخێت، جا ھەموو بێباوەڕان دەیبینن بەلای زەوی مرۆڤدا تێپەڕدەبێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً} صدق الله العظيم.

جا نیشاندانەکە (عرض) پێش ئەوەی بێباوەڕە زیندووکراوەکان لەکاتی تێپەڕبوونیدا بخرێنە ناویەوە ڕوودەدات، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، مەسیحی درۆزن دەیەوێت ئەم زیندووبوونەوەیە کە بۆ بەشێک لە خەڵکی بیباوەڕە بقۆزێتەوەو بانگەشەی پەروەردگارێتی پێبکات و دەڵێت ئەوە ڕۆژی زیندووبوونەوەی تەواوەتیە، وە دەڵێت خۆی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانەو دەشڵێت بەھەشت و ئاگری لەلایە، جا دەڵێت: "ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا پێمان نیشاندان و بە بەرچاوتاندا تێپەڕی، ھەرچی بەھەشتیشە ئەوا لەژێر خاکە لە ناوەوەی زەویەکەتان، ھەرچی ئەو مردووانەشن کە لەگەڵ زیندووکراوەکان نایانبینن ئەوانە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوون، بۆیە ئەوانمان ھەموو خستە ناو ئاگری دۆزەخەوە، ھەرچی ئەو زیندووکراوانەشن ئەوا لەسەر حەقی ئاشکراو ڕوونن و بەڕاستیش لێیان خۆشبوومەو دواتریش دەیانخەمە ناو بەھەشتەکەم لە ناوەوەی زەویەکەتان". پاشان ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی دوژمنی اللە ئایا حەقت کرد بە بەتاڵ و بەتاڵیشت کرد بە حەق؟ دوورەو زۆر دوورە، ئەی گەلی شەیتانەکان سوێند بە اللە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ھەموو پیلانەکانتان بەتاڵ دەکەمەوەو شکستی پێدەهێنم، ئێمەش بەسەرتاندا زاڵ دەبین و بەسەریشتاندا سەردەکەوین، دواتریش دەزانن سەرەنجام هەر بۆ لە اللە ترسەکانە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ڕەنگە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، ئەو بەیانەت ئاماژە بەوە دەکات بێباوەڕان دوو ژیان و دوو مردنیان لەم ژیانی دنیایەدا هەیە، جا ئایا بەڵگەیەکی ئاشکرای مەحکەمت لە کتێبەکەی اللە هەیە بەوەی بێباوەڕان دوو مردن و دوو ژیان و دوو زیندووبوونەوەیان ھەیە؟.

لە دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَيْفَ تَكْفُرُوْنَ بِاللهِ وَكُنْتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيْتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيْكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُوْنَ} صدق الله العظيم [البقرة:28].

دەڵێن: {قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ (11) ذَلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ (12) هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ رِزْقاً وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم [غافر].

ڕەنگە پرسیارکارێکی تر پرسیارێکی ترمان لێبکات و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەگوێرەی ئەو بەیانە ئاشکرایەت بەندە دڵسۆزە چاکەکارەکانی اللە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم، بوونیان نیە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

جا ئەوە مانای ئەوەیە چاکەکاران تەنھا یەک مردن و یەک زیندووبوونەوەیان ھەیە، وە ئەوان لەناو ئاگر نین وەک مەسیحی درۆزن ئەم درۆیە دەکات، جا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان وەڵامەکەمان بۆ بهێنە تا وێناکە تەواو لەلامان ڕوون و ئاشکرا بێت و بەیانی ڕاست و دروستی قورئانمان بە قورئان دەربارەی زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ڕوون ببێتەوە"، پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَىٰ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

بەڵام دکتۆر ئەحمەد عمرو بەبێ زانست لەلایەن اللە وە پێی وایە خەڵکی پێش دروستبوونەکەیان مردوو بوونە! وە وتەکەی اللە دەشێوێنێت و لە شوێنێکی دادەنێت کە جێگای مەبەستەکەی نیەو بە تۆمەت ھەڵبەستان لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی قسە دەکات بەوەی گوایە قسەکان دەگۆڕێت و لە شوێنێکی دادەنێت کە جێگای مەبەستەکەی نیە. ئایا اللە چاکترین دادوەر نیە ئەی دکتۆر؟ وە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانیش ڕوون بوویەوە کێ بە ڕاست و دروستی قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=65346