المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ حبیب الحبیب بە بەیانی ڕاست و دروست کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ



Admin
08-03-2019, 08:42 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
12:21 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3854
ــــــــــــــــــ

وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی ڕاست و دروست کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە..
{ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩].

داوای یارمەتی ھەر لە اللە دەکەم، بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەشم بە وەحی تێگەیشتن پێدەگات نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی ڕاست و دروست بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرای قورئان پشتڕاست دەکەمەوە، کە کتێبکی ڕوون و ئاشکرای اللە یە، جا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی بۆ ڕێگای پەروەردگارەکەم بانگەواز دەکەم و منیش لە موسڵمانانم، دوای ئەوە..

ئەی حبیب الحبیب، ئەوە بەیانی ڕاست و دروستە بۆ تۆ سەبارەت بە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، بەھەمان شێوە بەر لە گفتوگۆکە ئەنجامی سەرکەوتنی خۆم بەسەرتدا ڕادەگەیەنم، جا دواتر ئەوە منم بە حەق بەسەرتدا زاڵ دەبم، جا بە مۆڵەتی اللە بەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت، تا بزانیت من حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، جا ئەگەر بە گوناهو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل گرت دواتر اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت، جا دەیکات بە ھاوەڵێکی نزیکت و لە بەرامبەر هیدایەت دوای ئەوەی هیدایەتت بۆ هاتووە ڕێگات لێدەگرێت، وە ئەگەر بە گوناھو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل نەگرت دواتر اللە ھەڵتدەبژێرێت و دەتکات بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم، لەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و ته‌گه‌رەیان نەخستۆتە سەر ڕێگاکەی و بە خواروخێچیان نەگرتووە، وە قسەش بە ناوی اللە وە ناکەن لەکاتێکدا گومانیان لێ هەیەو نازانن، وە سەرەتا (پێش بڕیاردان) گوێ لە قسەو گوفتار دەگرن ئینجا شوێن چاکترینی دەکەون، جا لەو کەسانە بەو ئومێدیشم لە اللە ئەوەیە ببیتە کەسێک لەوانە، ئایا ئەوە بەس نیە بۆ تۆ پێش ئەوەی ڕایبگەیەنیت ھەواڵی ئەوەم پێدایت دەتەوێت بۆ جیھان ڕایبگەیەنیت خۆت مەھدی چاوەڕوانکراویت و ئەوەم بۆ ڕاگەیاندن کە دەتویست بۆیان ڕابگەیەنیت؟ جا ھەروەک چۆن پەروەردگارەکەم ئیلھامی بۆ کردم بەوشتانەی دەتویست بیڵێیت پێش ئەوەی بڵێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت، هەر بەم شێوەیەش بەیانی ڕاست و دروستی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەش مەبەو بەیانی ڕاست و دروستی ئەو ئایەتەی داوات کردووە بەڕاست دامەنێ ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکەم لە خودی قورئان بۆ نەهێنابویت و بە وردیش باسم نەکردبوو کە پەروەردگارم بە زانستی دڵنیایی و بێ ھیچ گومان و دووڵیەک فێری کردووم، وە لە بەیانی قورئان بە ناوی اللە وە قسە ناکەم ئەگەر گومان هەبێت و نەزانم، جا شوێن گومان ناکەوم، چونکە گومان ھیچ ڕاستیەک بە دەستەوە نادات؛ بەڵکو ڕێنوێنی و دادگەری بە حەق دەکەم و ڕێنمایی بۆ ڕێگای ڕاست دەکەم.

ئەمەش خستنەڕووی بەیانی ڕاست و دروستە بۆ تۆ لە خودی حەق، بە پشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق].

ئەوەش بەیانی گشتگیرو تەواو بۆ ئێوە سەبارەت بە ڕەقیب و عەتید، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان:

ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی اللە ن، بۆ ئەوە ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەو قسەکانی مرۆڤ لە چاکەو خراپەیان، جا ئەگەر مرۆڤ بە زمانەکەی زیکری اللە ی کرد ئەوا ڕەقیب دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وە ئەگەر مرۆڤەکە لە ناخی خۆی بەبێ دەربڕینی بە زمان و لێوەکان زیکرو یادی اللە ی کرد لەو کاتەدا ڕەقیب نازانێت ناخی مرۆڤەکە وەسوەسەی چی دەکات، بەڵام ئەوەی مرۆڤی دروستکردووە بەوە دەزانێت، کە بە زانستەکەی لە شاڕەگی دەماریشی لێی نزیکترە، جا لەوکاتەدا اللە بە هەمان ئەوە وەحی بۆ ڕەقیب دەکات کە ناخی مرۆڤەکە لە زیکرو یادکردنی شاراوە وەسوەسە دەکات، جا وەحیەکە لەلایەن پەروەردگاریەوە دەگاتە ڕەقیب و ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەو کتێبە پاککراوەیەی بە دەستیەوەیەتی.

وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی لە قسەو کردەوەی چاکە پێیدەگات، بۆیە اللە لە قورئان پێی دەڵێت سەفیر، بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی اللە و کردەوەی چاک، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

بەو مانایەی ھیچ تۆمارناکات تەنھا چاکە نەبێت لە قسەو چرپەی مرۆڤ، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

جا سەفیرەکان بریتین لە فریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەک ھەیە کە ناوی ڕەقیبەو لەلای ڕاستی مرۆڤەکەیە، کە هەر لە سەرەتای ئەوکاتەی مرۆڤەکە بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تا کۆتاییەکەی بە ھاتنی چارەنووسە ھەمیشەییە نەمریەکەی ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا بێت.

ھەرچی عەتیدە بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوو نزیکەکانی اللە یە، لە فریشتە توندوتیژەکان بەحەق، کە سەفیرو گەیەنەرە بۆ دۆزەخ، وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناپوخت و خراپ کە بەرەو دۆزەخی دەبات، تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کە بە دڵ و دەروونی مرۆڤەکەدا دێت و ناخی وەسوەسەی بۆ دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤].

بەڵام عەتید نازانێت چی بە دڵ و دەروونی مرۆڤدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات، بەڵکو ئەوەی بە وەحی لەلایەن ئەو زاتەی مرۆڤی دروستکردووە پێدەگات، کە بە زانست و بیستنەکەی لە شاڕەگی دەماری ملیشی لێی نزیکترە؛ ئەو زاتەی لەھەر شوێنێک بن لەگەڵیانەو دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت و پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە، ئەوەی بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە؛ جا ئه‌گه‌ر به‌ ئاشکرا قسه بکه‌یت بێگومان ئه‌و زاته به‌ نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، کە خاوەنی ناوە جوان و پیرۆزو چاکەکانە. ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ بە لێوو زمان دەریدەبڕێت؛ ئەگەر چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت، ئەگەر خراپەش بێت (عەتید) دەینوسێت، جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی مرۆڤ نانوسن، بەڵکو تەنها ئەو قسەی بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی بەرەو ئاگری دەبات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

جا دەبینین فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چرپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی اللە نەبێت، وە ھەموو قسەیەکی چاکیش؛ وەک فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردن و ئاشتەوایی نێوان خەڵکی، جا ھەموو ئەوانە تەنھا بەشێکن لەو ئەرک و کارو گرنگیانەی ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن و ڕاسپێردراون بە ئەنجامدانی.

پاشان دەچین بۆ ئەرکەکەی دووەمیان کە بریتیە لەوەی: ئەگەر ھاتوو مرۆڤەکە چارەنوسی دیاریکراوی مردنەکەی لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە هات و کۆتایی بە کاتە دیاریکراوەکەی هات، کە بۆ ھەموویان کاتێکی دیاریکراو لە كتێبێکی مۆرکراو هەیە کە اللە لە کاتە زانراوەکەی بەڕاستی دەگێڕێت، جا بۆ ھیچ کەسێک نیە بمرێت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت لە کاتێکی دیاریکراو، جا لەو کاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، وە ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا اللە وەحی بۆ عەتید دەکات ببێتە فریشتەی ڕاسپێردراوی مردن و گیان کێشانی مرۆڤەکە، دوای ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەو مرۆڤەی لە ھاوەڵانی ئاگرە، کە اللە شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی، جا بووەتە نزیکێک بۆی و لە بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست ڕێگای لێدەگرێت و بەوە وەسوەسەی بۆ دەکات گوایە لە ھیدایەتدراوانە، جا دواتر فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان کە عەتیدە دەردەچێت کە ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان. جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ بە یادی اللە فریشتەیەک ھەیە کە ناوی عەتیدە، وە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردۆتە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! ئەگەر وابێت چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک کاتدا خەڵکانێکی زۆر لە هەموو شوێنێک بمرێنێت! پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی ڕەحمەت و زانستەکەی هەموو شتێکی گرتۆتەوەو بە توانایەو لە یەک کاتدا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا هەیە، جا ئەوە سیفەتێکە تەنھا بۆ اللە یە پاک و بێگەردی بۆی، وە اللە نە بۆ مرۆڤ نە بۆ جن نە بۆ فریشتە دوو دڵی له ده‌روونیان دانەناوە، بەڵکو ئەوە سیفەتێکی اللە یە کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای نیەو دەتوانێت لە یەک کات و ساتدا گوێبیستی ئەم و ئەویش بێت و ئەم و ئەوەش لە یەک کات و ساتدا دروست بکات، نە ھەڵەش دەکات و نە لە بیریش دەکات و نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت و نە لە شتێکیش بێئاگا دەبێت، بە توانایەو لە یەک کات و ساتدا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ئەمەش چونکە ڕەنگە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١].

دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ی پایەبەرز ئەو فریشتەیەی بەرپرسی مردن و گیان کێشانی بێباوەڕانە بریتیە لە فریشتە عەتید؛ کە باڵندەیەکە لەسەر ملی مرۆڤەکەو (ڕوحەکەی) دەفڕێنێت ئەگەر ھاتوو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس].

بەڵام بۆ هەمووان تەنها یەک باڵندەی فڕێنەر نیە، بەڵکو بۆ ھەموو مرۆڤێک باڵندەیەکی تایبەت بە خۆی تەرخانکراوە کە بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].

ڕەنگە یەکێک لەناو هەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". دوای ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: وەرە تا حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەین، جا کێ ھەیە لە اللە حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کە دەزانن و شوێن گومان ناکەون کە ھیچ سودێکی لە بەرامبە زانینی ڕاستی نیە، وە سوێند بە اللە ئەگەر نەمویستبا پەروەردگارم لە کەموکورتی بە دوور بگرم تا بیسەلمێنم ھیچ کەسێک نیە ھاوشێوەی ئەو بێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم سەبارەت بە باس و خواسی ناوی عیزرائیل نە دەکردەوە، بەڵام بیروباوەڕتان سەبارەت بە عیزرائیل هاوشێوەی یەکێک لە سیفاتەکانی اللە یە، کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای ئەو نیە؛ ئەویش سیفەتی قودرەت و تواناو زانینە بە ھەموو شتێک لە یەک کات و ساتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان سەبارەت بە عیزرائیل لەگەڵ سیفەتێک لە سیفاتەکانی اللە پاک و بێگەردی بۆی بەشداری پێنەکردبووایە ئەوا لە ڕاستی باس و خواسەکەی عیزرائیل قووڵ نەدەبوومەوە؛ کە ناوێکە اللە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی لە قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، بەڵام اللە لە قورئان ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کە ھەموو مرۆڤایەتی دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە، ھەرچەندە ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان دوو ئەوەندەی ژمارەی ھەموو مرۆڤایەتین لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریش، جا اللە لە قورئان ناوی ھەموویانی دابەزاندووەو ھیچ یەکێکیانی لێ جێنەھێشتووە، جا بە هیچ شێوەیەک لە ناویاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نیە ناوی عیزرائیل بێت.

بەھەمان شێوە ئەوەم دۆزیەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن اللە ی زیندووی ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە وەحیان پێدەگات، کە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، ئەو اللە یەی مرۆڤی دروست کردووەو دەشزانێت چی بە دڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کە لە شا ڕەگی دەماریەوە لێی نزیکترە، جا بەوەی ناخی مرۆڤ وەسوەسەی بۆ دەکات وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات، چونکە ئەوان بەم وەسوەسەیە نازانن کە ناخی مرۆڤەکە دەیکات تەنها ئەو زاتە نەبێت کە دروستی کردووە، ئەوەی دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ بە زمان و لێوەکانی دەری دەبڕێت فریشتەکان پێی دەزانن، جا ئەگەر چاکە بوو ڕەقیب دەینوسێت، وە ئەگەر خراپە بوو عەتید دەینوسێت، ئێوەش ئەوە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا بوونیان ھەیە، کە بریتین لە دوو فریشتەو یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، بەھەمان شێوە ئەوە دەزانن تەنھا ئەم دوو کەسە نین بەوە دەزانن کە خەڵکی ئەنجامی دەدەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە؛ ئەوە تەنھا سیفەتی اللە یە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو هەروەک دەزانن لەگەڵ ھەموو مرۆڤێک دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتریش ناوی عەتید، اللە کردوونی بە گەیەنەرەکانی بەھەشت و ئاگر، ئەوانە بریتین لە گەیەنەرە بەڕێزو ملکەچەکان، بە مانای گەیەنەر بۆ نیعمەتی بەهەشت و گەیەنەر بۆ دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت زیکری دەکات پاک بێگەردی بۆی، جا ڕەقیبی گەیەنەری بەهەشتیش زیکرو یادەکەی دەنوسێت.

ئێستاش دەچینە سەر باسی ئەرکەکەی دووەمیان کە لە کاتی مردن دایە، جا با لە ھەموو قورئان بگەڕێین و بزانین فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کە مرۆڤەکە دەمرێنن کێن، جا ئەگەر مرۆڤەکە بەهەشتی بێت یان دۆزەخی، سەبارەت بە ھاوەڵانی دۆزەخ لە قورئاندا ئەوە دەدۆزمەوە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە، بەو مانایەی ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کە پێی ڕاسپێردراوەو ناوی عەتیدە، نەک یەک فریشتە ھەبێت ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەین ئەگەر باوەڕتان پێی ھەیە.

وەک پێشتر بۆمان باسکردن فریشتەی پارێزەر بریتین لەوانەی اللە ناردوونی تا کردەوەکانی مرۆڤ بە چاکەو خراپەیەوە بنوسن، وە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت لەگەڵیدا دەمێننەوە، ئەوکاتە دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، جا تەنانەت لەدوای مردنەکەشی بە جێهێشتنی کەمتەرخەمی ناکەن؛ بەڵکو کەمتەرخەمی ناکەن بە جێهێشتنی و لەگەڵیدا دەمێننەوە، چونکە تەنانەت لەدوای مردنیش بە هاوەڵانی دۆزەخ ڕاسپێردراون تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن.

وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن: پارێزەری کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید، ئەوانەی اللە ناردوونی بۆ ئەوەی تا کاتی هاتنی وادەی دیاریکراوی مردنی مرۆڤەکە بە نوسینی کردەوەو قسەکانی لەگەڵیدا بن، جا ئەوکاتە لەلایەن اللە وە وەحیان پێدەگات بە مراندنی مرۆڤەکە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

بەڵام ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت فەرمانەکە جیاوازە، لەو کاتەدا فریشتە ڕەقیب گەیەنەری بەهەشت ڕاسپێردراوە بەوەی ڕۆحەکەی بە خۆشی و ئارامی بکێشێت، لەو کاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتە ڕەقیب تا ڕوحی باوەڕدارەکە بە خۆشی و ئارامی بکێشێت، بەڵام ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت ئەوەی پێی ڕاسپێردراوە بریتیە لە فریشتە عەتید گەیەنەری ئاگر، دواتریش فریشتە ڕەقیب ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی.

بۆیە هاوەڵانی ئاگرو هاوەڵانی بەھەشت لە مردنەکانیان یەکسان نین و ئازارەکانی مردن جیاوازن، چونکە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید ڕوحی باوەڕدارەکە بە خۆشی و ئارامی دەکێشن، بەڵام ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا بە قامچیەکانیان بە لێدانێکی توندوتیژو بە ئازار لە ڕوخسارو پشتەوەیان ڕوحەکانیان لێ دادەماڵن، جا ھەروەک لە قورئانی گەورە ئەوە دەبینین بە لێدانێکی توندوتیژ دەستیان لێ دەکەنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣].

وە ھەروەک پێمان وتن دەستکردنەوەی فریشتەکان لەوانەی بێباوەڕن بە لێدانێکی توندو تیژە؛ ئەمەش قۆناغی یەکەمی سزایە، جا دواتر لە کاتە دیاریکراوەکەی هەڵیدەگرن و دەیبەن بۆ ئاگری دۆزەخ، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن و بۆ ئاگری دۆزەخی دەبەن تا سزای ئاگری سوتێنەر بچێژێت، بەڵام بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ چونکە زانیویەتی لەدوای لێدانەکە لە ھەموو شوێنێکی پێشەوەو دواوەی ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەو نەفسە تاوانکارە بەرەو ئاگری دۆزەخ، جا لەوێدا ھاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ وە بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی لەدوای ئەوە سزای دۆزەخ ھەیە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

بەھەمان شێوە بەر لەوەی بیھاوێژنە چاڵەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخدا هەڵدەستن بە پرسیار کردن لێی، جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات و دەڵێت: چ ھەڵەو گوناهێکتان کردووە؟ دوای ئەوە مرۆڤی بێباوەڕ بە هێواشی لە حاڵەتی خۆبەدەستەوەدان وەڵامی ئەم تەحەددایە دەداتەوە کە لە پشت سەریەوە ئاڕاستەی دەکرێت، جا دەڵێن: هیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا نکۆڵی لە ھەموو ئەو کارە خراپانە دەکەن کە فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووەو ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، دواتریش اللە بە حەق لە نێوان من و تۆ دادوەری دەکات، بەڕاستی اللە بەوە دەزانێت کە ئەنجامی دەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا لەم شوێنەدا مرۆڤەکە نکۆڵی لەوە دەکات کە عەتید لەسەری نوسیویەتی، ھەرچەندە نەشی خوێندۆتەوە، بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری دەربارەی کردەوەکانی لێکردووەو دەڵێت: چیت دەکرد؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

دوای ئەوە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین بۆ ئەو مرۆڤەی نکۆڵی لەوە دەکات عەتید لەسەری نوسیووە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]

جا ئەوەی دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

ئەوە بریتیە لەم فریشتە (عەتید) ـەی مرۆڤەکە بە ستەمکردن لێی تۆمەتباری دەکات، بۆیە دەڵێت: بەڵێ، کردەوەی خراپت ئەنجام داوەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، دواتریش اللە بە حەق لە نێوان من و تۆ دادوەری دەکات و منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، بۆیە دەڵێت: { إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

واتە دواتر اللە بە حەق لە نێوانمان دادوەری دەکات بەوەی ئایا بە شتێک کە ئەنجامت نەداوە بوختانم بۆ کردوویت!. دواتر لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤە بێباوەڕەکە دێت و فریشتە عەتیدیش دەیگەیەنێت تا اللە دادوەری لە نێوانیان بکات، چونکە ئەم فریشتەیە بە کردەوەی مرۆڤەکە دەزانێت، بۆیە ئەو عەتیدەی مرۆڤە بێباوەڕەکە بە بوختان کردن پێی تۆمەتباری کردووە دەبێتە دژبەری ئەو مرۆڤە، جا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیگەیەنێت و بۆ لای اللە پەلکێشی دەکات تا بە حەق لە نێوانیان دادوەری بکات.

ھەرچی ڕەقیبە لەم شوێنەدا دەبێتە شایەتحاڵێک، ئەمەش چونکە لەسەر ئەنجامدانی کردەوەی خراپی مرۆڤەکە ئامادەیی هەبووە، بەڵام ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵکو شاھێد بووە لەسەر ھەموو کردەوەکان، بۆیە لە ڕۆژی قیامەتدا بە شاھێد، ناودەبرێت، جا دوای ئەوە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت ئەوەی عەتید نوسیویەتی ڕاستە، دواتر مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیبیش دەدات و سوێند بە اللە دەخوات خراپەو گوناھی ئەنجام نەداوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨].

وە لەم شوێنەدا اللە مۆر بەسەر دەمیاندا دەنێت، جا اللە دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسەو ئەوان لەوەی ئەنجامیان داوە شاھێدیان لەسەر دەدەن، دواتر اللە دەمیان دەکاتەوە، ئەوانیش قسە دەکەن و بە دەست و قاچ و پێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت. لەو کاتەدا فەرمانەکەی اللە بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت بەوەی ئەم مرۆڤە فڕێ بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، لەو کاتەدا هاوەڵی نزیکی مرۆڤەکە (کە لە جەستەکەیدایە) ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له‌ خشته‌م نه‌بردووه‌و سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، بەڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقوم بوو بوو. اللە ش دەفەرموێت: دەمەقاڵێ له‌لای من مه‌که‌ن، به‌ڕاستی پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئەو ڕۆژه‌م پێ ڕاگه‌یاندبوون، ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وە، هیچ کاتیش سته‌مکار نیم له‌ به‌نده‌کانم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق].

وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن پارێزەرەکان خودی ئەو فریشتانەن کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ڕاسپێردراون تا لەگەڵ مرۆڤەکەدا بن، بۆشتان ڕوونبوویەوە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە (عەتید)، ھەرچی شاھێدەکەیە ئەوا بریتیە لە نزیک (قەرین) ی فریشتە عەتید کە بریتیە لە فریشتە (ڕەقیب) و نوسەری کردەوە چاکەکانە؛ بەڵام اللە کردوویەتی بە شاھێدێکی بە حەق، چونکە کاتێک مرۆڤەکە کردەوە خراپەکانی ئەنجامدەدا ئامادەیی هەبووە، جا (ڕەقیب) ئەوەی بنینیوە کە مرۆڤەکە ئەنجامی داوەو فریشتە (عەتید) یش لەسەری نووسیووە، جا لەوکاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەمە، بۆیە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ }.

جا ئەوە بریتیە لەو شاھێدیەی نزیک (قەرین) ـەکەی عەتید کە فریشتە ڕەقیبە لەبەردەستی اللە دەیدات و دەڵێت ئەوەی (عەتید) نوسیویەتی ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە مرۆڤەکە نەکردووە.

جا ڕەقیب بریتیە لە نزیک (قەرین) ـی گەیەنەرەکە، گەیەنەرەکەش فریشتە عەتیدە کە مرۆڤەکە بۆ لای پەروەردگارەکەی پەلێش دەکات تا دادوەری لەنێوانیان بکات بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یاخود نا، ئەوەش لەیاد مەکەن مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات، بۆیە مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت: ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە، جا عەتید دەبێتە کەسێکی بوختانکار لەسەری ئەگەر خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، جا سەیری نکۆڵی کردنەکەی بکەن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

بۆیە دەبینین فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا بە حەق دادوەری لەنێوانیان بکات، وە ئەو قسەیەی عەتید بیرخۆتان بخەنەوە کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوا بریتیە لە: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

بەو مانایەی حوکم و بڕیارو دادوەریەکە دەگەڕێنێتەوە لای اللە تا خۆی حوکم و دادوەری لەنێوانیان بکات، بۆیە دەبینین عەتید لە ڕۆژی قیامەتدا بریتیە لە گەیەنەری مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین شاھێدە، چونکە لەگەڵ مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکەو لەگەڵ ئەو عەتیدەی ڕاسپێردراو بوو بە نوسینی کردەوە خراپەکان ئامادەیی هەبووەو شاھێدی ئەوەش نەبووەو نەیبینیوە عەتید شتێکی لەسەر مرۆڤەکە نوسیبێت لەکاتێکدا ئەنجامی نەدابێت، بۆیە اللە دەیکات بە شاھێدێکی بە حەق، جا لەبەرئەوە شاھێدیەکەی لەبەردەستی اللە دەخاتە ڕوو کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم.

وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای نزیکی گەیەنەرەکە، نەک نزیکی مرۆڤەکە، پێشمان وتن گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتید، هەرچی نزیکەکەیەتی ئەوا بریتیە لە ھاوڕێکەی کە بریتیە لە فریشتە ڕەقیب، وە نزیک (قەرین) ـی مرۆڤەکەش بریتیە لە شەیتانێک کە دەڵێت: پەروەردگارەکەم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر وردببنەوە دەبینن لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە فەرمانەکە دەردەچێت، کە ڕاسپێردراون بەوەی لەگەڵ مرۆڤەکە بن و بریتین لە دوو کەس، ئەوانیش: گەیەنەر فریشتە عەتیدو شاھێدەکە فریشتە ڕەقیبن، وە لەدوای ئەوەی فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکەی دەخاتەڕوو دواتر مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی دەدات، جا لەدوای ئەوە دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن، ئینجا فەرمانەکە بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب دەردەچێت بەوەی فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا ئەرکەکەی ئەوان کۆتایی پێدێت، بۆیە دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی دوو کەسی (مثنی) دەردەچێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].

ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی ھەردوو ڕاسپێردراوەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی دوو فریشتەن، کە بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، بۆیە دەبینن فەرمانەکەی اللە دوو جار بە شێوازی دوو کەسی (مثنی) دەرچووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].

کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و مرۆڤەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لە سەرەتاوە تا کاتی مردنەکەی لەگەڵیدان، جا ئەوکاتەی دەشیمرێنن جێی ناھێڵن، بەو مانایەی لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تا ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی فڕێی دەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوحەوە بەردەوامن لە ئەرکەکەیان.

کەواتە فریشتە پارێزەرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کە پابەندن بەوەی لەگەڵ مرۆڤەکە بمێننەوە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت و ئەوکاتیش دەیمرێنن، لەدوای ئەوەش کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن، بەڵکو لەدوای مردنی مرۆڤەکەش لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

جا بە چاکی لە ئایەتەکە وردببنەوە: { وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }.

بەڵام پێتان وایە لەدوای مردنی مرۆڤەکە نێردراوە گیان کێشەرەکان تازەن، بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی اللە لە پێشتردا ناردبوونی، کە بریتین لە عەتیدو ڕەقیب، بۆیە دەفەرموێت: { حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.

ھەموو ئەوەش تەنھا تەفسیری ئەو ئایەتە بوو کە برایەکەم (حبیب الحبیب) داوای لێکردم بۆی تەفسیر بکەم، کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨].

جا بەیانێکی کورت و پوختمان دەربارەی ئەم ئایەتە بۆ نوسین و بە وردیش ڕوونمان کردەوە، وە ھێشتا زۆر بەڵگەی ترمان لەلایە بۆ لێکدانەوەی ڕاست و دروست کە بۆ دوو دڵ و ڕاڕایەکان هەڵیدەگرین و بە تەواوی بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنینەوە، جا ئەی (حبیب الحبیب) وردبەرەوەو بیربکەوە ئەگەر بەیانێکی چاکترت لە لێکدانەوەکەی من لەلایەو باشتریش تەفسیری بکات بۆمانی بھێنەو ئەوە بیسەلمێنە ئەو تەفسیرەی من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام ئەوەت پێ دەڵێم ھەرگیز ناتوانیت بڵێیت ئەوە بەتاڵ و پوچە، چونکە من لێکدانەوەکەم بۆ ئایەتەکە بە گومان و ئیجتیھاد لەسەری خۆمەوە نەھێناوە، بەڵکو ھەموو لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورە ھێناوە، بۆیە ناتوانی نکۆڵی لە قورئان بکەیت، مەگەر تەنھا ئەگەر لەو کەسانە بیت کە باوەڕیان بە قورئانی گەورە نیە.

وە دووبارەی دەکەمەوەو دووبارەی دەکەمەوەو جارێکی تریش دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت، ئەگەر بە قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ کردم و شکستم پێبهێنن ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت، وە ئەگەر من ئێوەم بەزاندو زانیشتان بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایەو پاشانیش دانتان بە حەقەکە دانەنا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت، کەسی بێدەنگبووش لەبەرامبەر ڕاستی شەیتانێکی لاڵە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە نەفرەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی بە دڵنیاییەوە زانیویانە من مەھدی چاوەڕوانکراوم، پاشانیش لە سەرخستنی حەق بێدەنگبوونە ھەروەک بڵێی ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە.

بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا نابینن موسڵمانان چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەیانن بە من تا ئەوکاتەی زانایانی موسڵمانان باوەڕم پێدەهێنن؟ بەڵام ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو، منیش بەردەوام بانگەوازی زانایانی ئوممەت دەکەم بۆ گفتوگۆکردن، جا لە مەیدانی گفتوگۆدا دێم و دەچم و دەڵێم زۆرانبازێک ھەیە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا؟ وە ھەڵیشدەستم بە نکۆڵی کردن لە بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان، جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینم زانایانی ئوممەت قسە ناکەن بۆ ئەوەی بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئایین بکەن ئەگەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن، یان ئەوەتا سەرم بخەن و پشتیوانیم لێ بکەن بەوەی دان بە حەقدا بنێن ئەگەر ببینن بە حەق قسە دەکەم و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکەم، بەڵام ھێشتا لەم نێوانەدا گیریان خواردووەو دوودڵن، نە دژی منن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی اللە منەتی بەسەردا کردبێت و بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لە ئینتەرنێتی جیھانی ئاگاداری کردبێت پاشانیش چەندی بتوانێت بە خەڵکی ڕانەگەیاندبێت ئەوا دڵەکەی گوناھبارەو دواتریش اللە لە ھەڵوێستەکەی دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە دەپرسێتەوە.

وە ئەی ئەوانەی لە ئینتەرنێتی جیھانی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، لە اللە بترسن و فەرمان و بانگەوازەکەم بە ھەموو زانایانی ئوممەت و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بگەیەنن، وە مەبن بە کەسانێکی ساویلکە بەوەی بە تەنھا ئەوەی کە یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرایە ئێوەش بڵێن ڕاستت کرد! جا نەخێر ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا، بەڵکو بەبێ دەسەڵاتی زانست بڕیاری گومڕاییتان لەسەرداین، جا بەبێ بەڵگە لەسەر ئەوە بڕیارتانداو دەربارەی شتێک دوان کە هێشتا زانستان دەربارەی نیە، لەکاتێکدا اللە هۆشداری لەوە پێداون لەسەر شتێک بوەستن لەکاتێکدا زانستان دەربارەی نەبێت، چونکە بیستن و بینین و تێگەیشتن هەمووی بەرپرسیارن لە بەرامبەری. جا هەر زانایەکی ئوممەت نکۆڵی لە فەرمان و بانگەوازەکەم دەکات لەسەریەتی بێت لە ئامێری گفتوگۆی جیھانی ڕووبەڕووم ببێتەوە، جا بە ڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ماڵپەڕەکەم ماڵپەڕی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی ماڵپەڕی بوشرا گفتوگۆم لەگەڵ بکات.

وە ئەی ئیبن عومەر بە اللە ی پایەبەرز سوێندت دەدەم ئەگەر ھاتوو زانایانی ئوممەت یان تەنانەت یەکێکیشیان منیان بەزاند ئەوا وتارەکەی لە ماڵپەڕەکەم جیبھێڵیت و لێی گەڕێیت تا بۆ ئوممەت ڕوون ببێتەوە من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرام ئەگەر ھاتوو بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا شکستی پێ هێنام، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر یەکێک لە زانایانی ئوممەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون بمبەزێنن ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لە ھەموو کات و ساتێک و ھەموو چرکەیەکی ساڵەکان تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن لەسەربێت، بەڵام ناتوانن؛ دەزانن لەبەرچی دڵنیام لەوەی ناتوانن؟ چونکە بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورەی وتەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان پڕ چەکم، جا لەدوای ئەو بە چ وتەیەکی تر باوەڕ دەهێنن؟

وە سڵاوی اللە ش لەسەر حبیب الحبیب و ھەموو موسڵمانان، سڵاو لە ئێمەو ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان.

براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3854

Admin
09-03-2019, 06:09 AM
-2-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
08:45 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3855
ــــــــــــــــ

بۆ حبیب الحبیب ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغير علمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [الحج:٨].

ئەی پیاو چیتە بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا دەربارەی اللە دەمەقاڵێ دەکەیت؟ چۆن بە شوێنکەوتنی گوماناوی دەتەوێت لێکدانەوەکەت بەڕاست دابندرێت، لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستی نیە؟

ھەرچی بەڵگەکەتە سەبارەت بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١].

کە دەڵێی فەرموویەتی شاھێدێک نەک دوو شاھێد، جا وا گومانت بردووە ئەوە یەک فریشتەیە، لەکاتێکدا ئەوەت لەیاد کردووە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتیدی دژبەری مرۆڤەکە، جا ئەوو مرۆڤەکە لەدوای مردن ڕاستەوخۆ دەبن بە دژبەری یەکتر، چونکە مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەو کردەوە خراپانەی عەتید نووسیویەتی دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا ئەگەر لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە وردبیتەوە دەبینیت مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپانە دەکات کە عەتید نووسیویەتی، جا عەتید بەوە تۆمەتبار دەکات ستەم و بوختانی پێکردووە، بۆیە عەتید ڕاستەخۆ وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی عەتید بڕیارەکە بۆ لای اللە دەگەڕێنێتەوە تا دادوەری لەنێوان ئەم و ئەو مرۆڤەی نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپانە دەکات کە عەتید نووسیویەتی دەکات، بۆیە دەبینیت فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای اللە ی ڕەحمان تا بە حەق دادوەری لەنێوانیان بکات، چونکە ئەو زانایە بەوەی مرۆڤەکە کردوویەتی، بۆیە عەتید دەڵێت: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.

بەو مانایەی دواتر اللە بە حەق لەنێوانیان دادوەری دەکات، بۆیە دەبینیت دەیگەیەنێتە لای دادگای دادپەروەری اللە.

ھەرچی فریشتە ڕەقیبە دەبێتە شاھێدێکی بە حەق لەنێوانیان، بەو پێیەی لەگەڵیان ئامادەیی هەبووە، واتە لەگەڵ ئەو مرۆڤەی کردەوە خراپەکەی کردووەو پاشانیش نکۆڵی لێ دەکات، وە لەگەڵ ئەو عەتیدەش بووە کە کردەوە خراپەکانی نووسیوە، بۆیە ڕەقیب لەگەڵ فریشتە عەتید ڕۆڵی شاھێدی دانە بە حەق، جا شاهێدی ئەوە دەدات عەتید ھیچ ستەمێکی لەم مرۆڤە خراپەکارە نەکردووەو ھیچی لەسەر نەنووسیوە جگە لەو حەقە نەبێت کە فریشتە ڕەقیب شاھێدی بینینی کردەوە خراپەکانی مرۆڤەکە بووە ئەی حبیب، جا لە اللە بترسە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێێکی ڕوون و ئاشکرا دەمەقاڵێ مەکە.

ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3855

Admin
09-03-2019, 06:27 AM
- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 01 - 1429 کۆچی
09 - 01 - 2008 زایینی
06:48 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3856
ـــــــــــــــــ

کەواتە ئەی حبیب، مادام نازانیت قسە بەناوی اللە وە مەکە ئەگەر نەتزانی ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر،، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراو پێغەمبەری نەخوێندەوارو هەموو نێردراوان، وە سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و منیش لە موسڵمانانم، پاشان دوای ئەوە..

ئەی حبیب، دەتبینم لە کۆتایی قسەو وتارەکەتدا وتت (والله أعلم)، بەو مانایەی دڵنیانیت لە زانستەکەت، جا لە ڕوانگەی خۆت یان دەبێت ڕاست بێت یان ھەڵە، کەواتە لەسەرت پێویستە ئەوە بزانیت شوێن فەرمانی شەیتان کەوتیت و سەرپێچی فەرمانی اللە ی ڕەحمانت کرد، جا وەرە لای قورئان تا سەیری فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بکەین لەسەر لێکدانەوەی قورئان و سەیری فەرمانی شەیتانیش بکەین، جا ئەی حبیب ھەرچی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمانە ئەوا ڕێگات لێدەگرێت بەناوی اللە وە قسەیەک بکەیت ئەگەر بە دڵنیایی بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕوون و ئاشکرا بە ڕاستی و دروستیەکەیت نەزانی، وە ئەی حبیب ئەگەر نەتزانی و گومانت هەبوو اللە حەرامی کردووە لەسەرت بە لێکدانەوەیەک بە ناوی ئەوەوە قسە بکەیت، چونکە لێکدانەوەی قورئان بریتیە لە مانای ویستراوی وتەکەی اللە، بۆیە ئەگەر نەزانین و گومانمان هەبوو اللە حەرامی کردووە لەسەرمان قسە بە ناویەوە بکەین. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].

پاشان سەیری فەرمانەکەی شەیتان بکە کە فەرمانێکی پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمانە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].

جا ئەی حبیب گوێڕایەڵی فەرمانەکەی شەیتان مەکەو بە ناوی اللە وە قسە مەکە لەکاتێکدا نازانیت و گومانت لێی هەیە، وە دەربارەی اللە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا دەمەقاڵێ مەکە، وە شوێنی من بکەوە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییت دەکەم، وە لەسەر شتێک مەوەستە ئەگەر زانستت دەربارەی نەبێت، چونکە دواتر اللە دەربارەی بیستن و بینین و تێگەیشتن لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات، وە ناصر محمد یەمانی فەرمانت پێناکات بە بێ زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا شوێنی بکەویت؛ بەڵکو بە تۆو جگە لە تۆو ھەموو زانایانی ئوممەتیش دەڵێم شوێنم نەکەون تا ئەوکاتەی بە بەڵگەی ڕاست و دروست گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەم، جا دەسەڵاتی زانستەکەیان لە قورئانەوە بۆ دەردەهێنم، بەو مەرجەی بەڵگە دەرھێنراوەکە لە قورئان ڕوون و ئاشکرا بێت، بە جۆرێک نەزانیش لێی تێبگات چ جای زانا! وە هێشتا دەتبینم مشتومڕم لەگەڵ دەکەیت سەبارەت بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:21].

جا دواتر بە زانست و لۆژیکی ڕاست و دروست لە قورئانی پیرۆزەوە وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێین: ئەی حبیب، بزانە مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەو کردەوە خراپانەی فریشتە عەتید لەسەری نووسیووە دەکات، جا مرۆڤە خراپەکارەکە بە بوختان و قسە ھەڵبەستان لەسەری تۆمەتباری دەکات، وە گوایە ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە، وە پێشتریش بەڵگەی ئاشکرام لە قورئانی گەورەوە بۆ ھێنایت کە ھیچ پێویستیەکی بە لێکدانەوە نیە بەو پێیەی زۆر ڕوون و ئاشکرایەو بەڵگەی قایلکەرو ڕاشکاوە بە حەق. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].

جا ئێستا ئەو ئایەتەت بۆ ڕووندەکەمەوە ھەرچەندە زۆر ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەو کەسەی ڕاستی دەوێت، جا ھەرچی ئەو فریشتانەن کە نەفسەکان بە مۆڵەتی اللە دەمرێنن بریتین لە ڕەقیب و عەتید؛ کە بریتین لە خودی چاودێرە بەڕێزە نوسەرەکان، ئەوانەی ئەوە دەزانن کە مرۆڤ لە چاکەو خراپە ئەنجامی دەدات، بەو پێیەی لێی جیانابنەوە، جا ئەوان ئەو نێردراوانەی اللە ن کە ڕاسپێردراون بەوەی تا ئەوکاتەی مردنی مرۆڤەکە دێت لەگەڵیدا بن، دوای ئەوە ھەڵدەستن بە داماڵینی ڕوحەکەی (ئەگەر بێباوەڕ بوو)، یان کێشانی ڕوحەکەی بە خۆشی و ئارامی (ئەگەر باوەڕدار بوو)، دواتر اللە بۆ ئێمەی ڕوونکردۆتەوە تەنانەت لەدوای مردنی مرۆڤەکەش ئەگەر ھاتوو لە بێباوەڕان بوو کەمتەرخەمی ناکەن و جێی ناهێڵن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].

ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان لەکاتی مراندنەکەدا نەھاتوون، بەڵکو؛ اللە ڕوونی کردۆتەوە ئەوان پێش مراندنەکە ڕاسپێردراون لەگەڵیدا بن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].

بەو مانایەی ئەوان پێش ھاتنی ساتی مراندنەکەش ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤەکەدا بن، بەڵام تەنھا بە مۆڵەتی اللە بە وەحیێکی ڕاستەوخۆی لای اللە دەیمرێنن، ھەروەک چۆن پێشتر بەرامبەر ئەوەی لە چاکە یان خراپە بە دڵ و دەروونی مرۆڤەکەدا ھاتووە وەحی بۆ کردوون تا بینووسن، وە اللە ڕوونی کردۆتەوە نێردراوەکان پێش مراندنی مرۆڤەکە بۆ ئەرکێکی تریش نێردراون تا پێش مراندنەکە ئەنجامی بدەن، ئەویش بریتیە لە نوسینی کردەوە چاک و خراپەکان، وە اللە ڕوونیکردۆتەوە ئەو کەسەی بە نووسینی کردەوە چاکەکانی ڕاسپاردووە بریتیە لە فریشتە ڕەقیب، ھەرچی عەتیدە ئەوا ڕاسپێردراوە تا کردەوە خراپەکان بنوسێت، بەڵام دواتر مرۆڤەکە نکۆڵی لەوە ناکات کە ڕەقیب لەسەری نوسیویەتی، چۆن نکۆڵی لەوە دەکات کە دواتر لە ئاگر ڕزگاری دەکات ئەگەر اللە لێی قبوڵکردبێت، وە ھەرگیزیش اللە قبوڵی ناکات و وەریناگرێت تا ئەوکاتەی کردەوە چاکەکە بە دڵسۆزی تەنھا لەبەر اللە ی بەخشندە نەبێت و خاڵی بێت لە شەریک و ھاوبەشدانان و ڕوپامایی (ڕیا)، بەڵام لەوکاتەی فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب بە سزایەکی بەئێش دەیمرێنن و لە ڕوخسارو پشتەوەیان دەدەن لە کاتی لێدانەکەدا دەڵێن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

لەو کاتەدا مرۆڤەکە درک بە ھۆکاری لێدانی فریشتەکان دەکات و دەزانێت بۆ لێی دەدەن، چونکە کردەوەی خراپی ئەنجامداوەو بێباوەڕبووەو خۆی بە گەورەو زل زانیوە، دەشزانێت لەدوای ئەوە سزایەکی توندتر ھەیە، بۆیە مرۆڤی خراپەکار دەگاتە ئەوەی نکۆڵی لە ھەموو ئەو خراپانەی کردوویەتی بکات، وە ئەی حبیب ئەگەر بێتو وردببتەوەو ئەگەر ڕاستیت دەوێت دەبینیت مرۆڤەکەو شەیتانە نزیکەکەی (قەرینەکەی) نکۆڵی لە ھەموو کردەوە خراپەکان دەکەن، جا دواتر دەبینیت فریشتە عەتید ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].

جا ئایا دەزانیت ئەوەی ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە کێیە؟ ئەوە فریشتە عەتیدە، ئەوکەسەی بە بوختان و قسە ھەڵبەستان و درۆکردن لەسەر ھەموو ئەو خراپانەی نوسیویەتی لەلایەن مرۆڤەکەوە تۆمەتبارکراوە، بۆیە لە خودی ئایەتەکە دەبینیت وەڵامەکەی ڕوون و ئاشکرایە: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.

بەو مانایەی ئەی مرۆڤ ئەگەر قسەم لەسەر تۆ ھەڵبەستابێت و کردەوەیەکی خراپەم لەسەرت نوسیبێت لەکاتێکدا نەتکردبێت دواتر اللە خۆی دادوەری لە نێوان من و تۆدا دەکات، هەرچی فریشتە ڕەقیبە بێگومان دەبێتە شاھیدێکی حەق، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە لەگەڵیان ئامادەیی هەبووەو لێیان جیانەبۆتەوە، بۆیە وەک شاھێدێکی حەق دێت و شاهێدی دەدات بەوەی فریشتە عەتید ھیچی لەسەر ئەم مرۆڤە خراپەکارە نەنوسیوە جگە لەو خراپەیەی ئەنجامی داوە، جا ڕەقیب لەسەر ئەوە دەبێتە شاھێدێکی حەق لەنێوان ھەردوو دژبەرە جیاوازەکە (واتە لەنێوان) مرۆڤەکەو فریشتە عەتید.

وە ئەی حبیب سوێند بە اللە ی پایەبەرز، نە تۆو نە ھەموو زانایانی ئوممەتیش بە ھەموو دەستەو کۆمەڵەکانیان ناتوانن لێکدابەوەیەکی باشترت لە لێکدانەوەکەی من و بە تەفسیرێکی چاکتر بۆ بهێنن، وە ئەی حبیب ئەو ئایەتەی ھەڵتبژاردووە دەکەمە ئایەتێکی تەحەددا، جا ئەگەر تۆو ھەموو زانایانی ئوممەتیش لە ھەموو جیھان توانیتان لێکدانەوەیەکی باشتر لە لێکدانەوەکەی من بهێنن و باشتریش بە زانست و دەسەڵاتێک لە خودی قورئان تەفسیری بکات، جا ئەگەر ھاتن و بەم شێوەیە گفتوگۆتان لەگەڵ کردم و بە حەق بەڵگەتان بەسەرداھێنامەوە ئەوا ھەرگیز بە گوناھو ناڕەوا خۆم بە گەورەو زل ناگرم، جا لەوکاتەدا بۆ ھەموو جیھان ڕایدەگەیەنم من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم و نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەرە، وە ئەگەر بە حەقیش قسەم کرد تا ئەوکاتەی بۆتان ڕوون بوویەوە بە بێ ھیچ گومان و دوو دڵیەک ئەوە حەق و ڕاستەو لەدوای ئەوەش بە گوناھو ناڕەوا خۆتان بە گەورەو زل گرت، دواتر اللە شەیتانێکتان بۆ دەکات بە ھاودەم و نزیک، جا بە نەفرەتێکی گەورە نەفرەتتان لێدەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ} صدق الله العظيم [الزخرف:36].

جا پشت لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی اللە لە قورئانی گەورە مەکە، ئەوە ستەمێکی گەورەیە، بەڵکو من ھاتووم بە ئایەتەکانی قورئان ئاگادارتان بکەمەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:57].

جا ئەی حبیب الحبيب لە اللە بترسە، ئایا خۆشەویستەکەت اللە ی ڕەحمانە یان شەیتان؟ ئەگەر خۆشەویستەکەت اللە ی ڕەحمان بوو ئەوا پشت لە یادو زیکری کتێبەکەی مەکە. ڕەنگە بتەوێت بمپچڕێنیت و بڵێیت: "بەڵام پشتم لە زیکرو یادی کتێبەکەی پەروەردگارم نەکردووە". لەدوای ئەوە وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: بەڵکو پشتت لێی کردووە ئەی حبیب، بەو پێیەی بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبی ڕوون و ئاشکرا بەردەوام دەمەقاڵێ دەربارەی ئایەتەکانی اللە دەکەیت، جا دواتر ئەو دەسەڵاتی زانست و بەڵگەیەی لە قورئان ھێنامەوە پشتگوێ دەخەیت ھەروەک بڵێی دەسەڵاتێکی ئاشکرام بۆ نەھێنابن، جا ئەگەر بێتو لێکدانەوەیەک لە خودی قورئان بۆ ئەو ئایەتەی ھەڵتبژارد بهێنیت و بەڵگەت پێ بەسەر ناصر محمد یەمانی ھێنایەوە لەکاتێکدا بە لێکدانەوەیەکی حەق و باشتر بە زانست و دەسەڵاتێک لە قورئانەوە تەفسیری بکات، ئەو کاتە تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت نەک ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت بەڵگەی ڕاست و دروستمان بۆ بهێنە کە لە لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەی ناصر محمد یەمانی ڕاست و دروستر بێت.
ـــــــــــــــــــــ

لە اللە بترسەو بە زانست گفتوگۆ بکە ئەی حبیبی ھۆشمەند..

بسم الله الرحمن الرحيم
{أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغيرعلمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [لقمان:٢٠].

جا ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرام لە قورئان بۆ بهێنە نەک بە لێکدانەوەیەکی گوماناوی کە ھیچ سودێکی لە بەرامبەر زانینی ڕاستی نیە، جا چۆن دەمەقاڵێ دەکەیت لەکاتێکدا خاوەن ھیچ بەڵگەیەک نیت، منیش لەگەڵ هەر زانایەک گفتوگۆم کردبێت لەو کاتەدا هەر من بە حەق بەسەریدا زاڵبوومەو شکستم پێهێناوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3856

Admin
10-03-2019, 12:13 PM
- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 01 - 1429 کۆچی
09 - 01 - 2008 زایینی
08:33 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3858
ــــــــــــــــــ

حاشا للە بەوەی محمد نێردراوی اللە و چاکەکاران ڕاپێچ بکرێن ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاوی اللە لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی و هاوەڵە چاک و پاکەکانی، پاشان دوای ئەوە..

ئەی (حەبیب) ی خۆشەویست پێویستە مانای ئەوە بزانیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١].

واتە ھەموو نەفسێک اللە نەفسێکی پیس دەکاتە مڵۆزم و ھاودەمی، جا ھەردووکیان لە یەک جەستەدا دەژین، وە ھەردووکیان لەگەڵ یەک لە سزاکە بەشدارن، بۆیە دەبینیت ئەوکاتەی فریشتەکان لە مرۆڤە بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکە دەدەن دەڵێن: نەفسەکەتان دەرکەن؛ مەبەستیان نەفسی مرۆڤەکەو نەفسی شەیتانەکەیە کە لە یەک جەستەدا دەژیان، بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا مرۆڤەکە لەگەڵ شەیتانە نزیکەکەی ڕاپێچ دەکرێن و دەگەیەنرێنە لای اللە ی ڕەحمان، جا تەنانەت شەیتانەکە لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیھانیش لە ڕۆژی دوایی دەیەوێت وای لێبکات نکۆڵی بکات، تا ئەوکاتەی سوێند بە اللە دەخوات خراپەی نەکردووە، بەڵام اللە مۆر دەنێت بەسەر دەمیدا، جا دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی بەوە شاھێدی دەدەن کە کردوویانە، تا ئەوەی دان بە گوناھەکەیدا دەنێت، جا بە پێست و قاچەکانی دەڵێت بۆچی شاھێدیتان لەسەرداین، ئەوانیش دەڵێن ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت.

پاشان مرۆڤەکە بەو شەیتانە نزیکەی (قەرینەکەی) کە لە جەستەکەی لەگەڵیدا دەژیاو دوای ئەوەی وای لێکرد لە دنیاو دوایی بەھەمان شێوە لە دژی شاھێدیداو وتی: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَـٰكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا لەوکاتە مرۆڤەکە بە شەیتانە نزیکەکەی دەڵێت: {يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣٨].

ھەرچی نزیک (قەرین) ی گەیەنەرو ڕاپێچ کارەکەیە ئەوا بریتیە لە (ڕەقیب)، هەروەها وەکو پێمان وتن گەیەنەرەکەش بریتیە لە (عەتید)، تا ئەوکاتەی (ڕەقیب) شاھێدیەکەی پێشکەش دەکات و دەڵێت ئەوەی لەلای (عەتید) ـە لە کتێبی خراپەکان ڕاست و دروستەو ھیچ ستەمێکی لەم مرۆڤە نەکردووە، وە لەدوای ئەوەی ڕاستیەکە ڕوون و ئاشکرابوو فەرمانەکە بۆ فریشتە (عەتید) و فریشتە (ڕەقیب) دەردەچێت، ئەو دوو کەسەی کەمتەرخەمیان نەکردووەو مرۆڤە تاوانکارەکە جێناھێڵن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە، جا لێرەدا ئەرکەکەیان لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆتایی پێدێت، سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان.

بۆیە دەبینن فەرمانەکە بۆ فریشتە (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت تا فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە، جا لێرەدا ئەرکەکەیان کۆتایی پێدێت، لەدوای ئەوە دەڕۆن بۆ کۆبوونەوەی فریشتەکان لە دەوری عەرش، بەم شێوەیە بە حەق لەنێوانیان بڕیاردراو دەوترێت سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان. اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [ق].

ھەرچی ڕێزلێگیراوەکانن ئەی حبیب، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا بە سەربڵندی و شکۆمەندی و ڕێزلێگیراویەوە بەبێ ئەوەی کەسێک ڕاپێچیان بکات ڕووناکیان لە بەردەم و ڕاستیان لێ دەدرەوشێتەوە، جا مانای ئەوەی ھەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە ئەوەیان بە هیچ شێوەیەک بەسەر چاکەکاراندا جێبەجێ ناکرێت، لەدوای ئەوەی لێکدانەوە ڕاستەکەت بۆ ڕوونبوویەوە، بەڵکو مانای ئەوەی هەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە (سائق وشهيد) کاتێکە ئەگەر کەسەکە دۆزەخی بێت، نەک لەگەڵ نەفسێکی ھاوەڵی نیعمەتەکانی بەهەشت کە نە ترسیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3858

Admin
10-03-2019, 12:56 PM
- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 01 - 1429 کۆچی
10 - 01 - 2008 زایینی
11:52 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3859
ــــــــــــــ

پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم و شوێنت بکەوم ئەی حبيب الحبيب..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان. پاشان دوای ئەوە..

ئەی حبیب الحبیب، ئێمە دەربارەی ھەموو نەفسێک کە لە ھاوەڵانی دۆزەخ هاتووە قسەمان دەکرد کە گەیەنەرو ڕاپێچکارەکەی فریشتەیەکە بە عەتید ناودەبرێت، نزیکەکەی عەتیدیش بریتیە لە شایەتحاڵی حەق فریشتە ڕەقیب. ھەرچی چاکەکارانن ئەوا سەربڵندو شکۆمەندو ڕێزلێگیراوی لای اللە ی ڕەحمانن، کە بە ڕاپێچکراوی بۆ لای اللە ی ڕەحمان نایەن، نە ترسیشیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن، وە اللە فریشتەکان دەنێرێت تا پێشوازی و ھاوەڵێتیان بکەن بۆ شوێنەکانیان، جا ئەوەیە گەیاندنی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە و ھیچ یەکێکیان لەگەڵ نیە تا ڕاپێچیان بکەن، بەڵکو فریشتەکان بە فەرمانی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر پێشوازیان لێدەکەن، جا اللە ی پایەبەرز فەرمانیان پێدەکات بڕۆن پێشوازی لە میوانە بەڕێزە نەمرەکانی بکەن، بۆیە اللە فریشتەکانی ڕەوانە دەکات بۆ پێشوازی کردن لە میوانە بەڕێزەکانی تا بیانگەیەنن، جا بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بەخێرھاتنیان بکەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَىٰ أُولَٰئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ ﴿١٠١﴾ لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنْفُسُهُمْ خَالِدُونَ ﴿١٠٢﴾ لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وە ئایا دەزانی کێن ئەوانەی پێشوازیان لێدەکەن؟ ئەوانە بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید، ئەمەش بۆ بەخێرھاتن، جا ھاوەڵێتیان دەکەن و دەیانگەیەنن تا شوێن و جێگاکانیان نیشان بدەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٣٢].

ھەرچی ڕێگای ڕاستە (صراط المُستقيم)، ئەوە لێرەدایە لە ژیانی دنیا، کاتێک چاکەکاران لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆن، ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، ئەو ڕێگایەی بەرەو بەھەشت دەتبات. جا اللە ڕێگای ئاگرو بەھەشتی نەکردووە بە یەک ڕێگا؛ بەڵکو کردوویەتی بە دوو ڕێگا، ڕێگایەک بەرەو بەھەشت دەتبات، ڕێگایەکیش بەرەو ئاگر، جا ئای سەرسامیم لە ئوممەت پێیان وایە ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵ یەک ڕێگان و بەرەو دۆزەخت دەبات، جا ڕێگای ڕاستیان کردووە بەوەی بەرەو ئاگری دۆزەخت دەبات، جا شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئانی گەورە کەوتوون.

وە منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە ڕەت دەکەمەوە کە دەڵێت ڕێگای ڕاست بریتیە لە ڕێگایەک بەرەو ئاگری دۆزەخت دەبات پاشان بەرەو بەھەشت، کە گوایە ڕێگایەکە لە موو باریکترەو لە شمشێریش تیژتر؛ جا بە هەموو شێوەیەک ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە ڕەت دەکەمەوەو بە حەقیش ڕێنمایی دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست؛ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، ئەو ڕێگایەی بەرەو بەھەشتت دەبات، وە ڕێگای شەیتانیش بەرەو ئاگری دۆزەخت دەبات، جا ئەوەی ویستی ڕێگای اللە ی ڕەحمان و بەھەشت بگرێتەبەر لێرەدا ڕێگای ڕاستی گرتۆتە بەر کە تا ئەو کاتەی دەمرێت لەسەریەتی، جا دەیخاتە بەھەشتەوە، ھەرکەسێکیش ڕێگای شەیتان بگرێتەبەرو شوێن ئەوە بکەوێت کە شەیتان پێی ڕازیەو اللە ی ڕەحمان توڕە دەکات و تا دەمرێت لەسەریەتی ئەوا دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە کە خراپترین چارەنوسە، وە ڕێگای حەق و بەتاڵ دوو ڕێگای جیاوازن، جا یان دەبێتە سوپاسگوزار یان بێباوەڕ.

ڕەنگە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵام قورئان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت دەڵێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:٧١]".

دوای ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: بەڕاستی دووڕوەکان ھەندێک فەرموودەیان ھەڵبەستووە کە لە ڕواڵەتیدا بە ھەندێک لە ئایەتەکان دەچێت، بەڵام ئەگەر گەڕانەوە لای ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە، ئەوکاتە دەبینن ئەم ئایەتە دژو پێچەوانەی فەرموودە ھەڵبەستراوە پێکچووەکەیە لە ڕواڵەتی ئایەتێکی تری قورئانی گەورە، چونکە ئێوە ئاگرتان کردۆتە مەلەوانگەیەک، پاشان کردووتانە بە دار یان شمشێرێک یان موو وەک ڕێگایەک بەسەر مەلەوانگەکەدا! دوای ئەوە بەسەر ئەم پردە ھەواییەدا تێپەڕدەبن کە لە موو باریکترەو لە شمشێریش تیژتر، جا دواتر ئەوەی لەسەر پردە ھەواییەکەیە دەکەوێتە ناو ئاگرەکەوەو ئەوەشی نەکەوێتە ناوی تێیدەپەڕێنێت و دواتر دەچێتە ناو بەھەشتەوە!

بە داخەوە بۆ زانایانی ئوممەت لەوەی ئوممەت فێری ھەندێک گێڕانەوە دەکەن کە وەکو چیڕۆکی سەروسەربردەیی و ئەفسانەییەکانن و اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لە قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، بەڵام ئێوە شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئانی گەورە کەوتوون، ئەو ئایەتانەی ھێشتا لەلایەن کەسێکی خاوەن زانستی لای پەروەردگاریەوە کە ئیمام و پێشەوایەکی داناو حەکیمە پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، وە وازتان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکانیش ھێناوە کە پێویستیان بە ئیمام و پێشەوایەک نیە تا ڕوونی بکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی زۆر ڕوون و ئاشکران ھەروەک ڕوونی و ئاشکرایی خۆر لە ئاسمان، بەڵام وازتان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەو شوێن ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوانە کەوتوون کە ڕێگای حەق و بەتاڵیان كردووە بە یەک ڕێگاو بەرەو دۆزەخت دەبات، جا فەرموودە ھەڵبەستراوەکانیان والێکردوون لە ڕواڵەتیان بە ئایەتەکان بچن، لەکاتێکدا ئەم جۆرە ئایەتانە ھێشتا پێویستیان بە زاناو پێشەوایەکی ئاشکرا ھەیە بۆ ئەوەی تەفسیریان بکات و بە وردی ڕوونی بکاتەوە.

منیش بە حەق تەحەددای ھەموو زانایانی ئوممەت دەکەم نەک تەحەددای لە خۆبایی بوون بەڵکو بە بەیانی ڕاست و دروست بۆ ھەموو ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهـ - و مەحکەمەکان، وە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبی ڕوون و ئاشکرا فەتوا دەدەم، جا ئێستا سەبارەت بەم بابەتە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانەوە دەستپێدەکەین، ئەو ئایەتانەی هێندەی ڕوون و ئاشکرایی خۆر لە ئاسمانەوە ڕوون و ئاشکران، لەکاتێکدا کەس لێیان لانادات تەنھا کەسی لەناوچوو نەبێت، بەڵام ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکانتان پشتگوێ خستوەو شوێن ئایەتە پێکچووەکان کەوتوون، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە فەرموودە ھەن بە یەکێک لە ئایەتە پێکچووەکان دەچێت، لەکاتێکدا فەرموودەی پێغەمبەر نیەو بە ناوی اللە و نێردراوەکەیەوە هەڵبەستراون.

جا ئێستاش گفتوگۆکەتان دەست پێدەکەین بەم ئایەتە مەحکەمانەی پشتگوێتان خستوون وەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز لە مەحکەمی کتێبەکەی دەفەرموێت ئاگری دۆزەخ حەوت دەرگای ھەیەو بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو لە خەڵکی هەیە، بۆیە دەبینن بێباوەڕان بە شێوەی دەستە دەستە واتە بەشێوەی چەند کۆمەڵێک بەرەو ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن، ئەمەش چونکە حەوت دەرگای ھەیەو بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە، جا بەسەر ئاگردا تێناپەڕن بۆ ئەوەی لەسەر ڕێگای ڕاست بکەونە خوارەوە! اللە بتانکوژێت چۆن قسەی وا ھەڵدەبەستن. بەڵکو تا ئەوکاتەی دەگەنە لای دۆزەخ ئینجا دەرگاکانی دەکرێنەوە، جا دوای ئەوە دەیانخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەروەک پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

بەڵام ئێوە خەڵکی بەھەشت و ئاگرتان والێکردووە بەرەو لای ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ بکرێن، جا دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم اللە بتانکوژێت چۆن قسەی وا ھەڵدەبەستن و قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو نازانن، وە شوێن ئەوە دەکەون کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا شوێن چەند فەرموودەیەک دەکەون کە بە چەند ئایەتێک دەچێت، لەکاتێکدا ئەم ئایەتانە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان نین و ئایەتە مەحکەم و ڕوون ئاشکراکانیشتان پشتگوێ خستووە، هەروەک بڵێی لەلایەن اللە وە نین، جا سەیری ئەم ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایە بکەن سەبارەت بەو باسە، کە دەبینن بە تەواوی و وردی فەتواکەتان سەبارەت بەوە بۆ ڕوون دەکاتەوەو دەڵێت خەڵکی ئاگر بەرەو ئاگر ڕاپێچ دەکرێن تا ئەوکاتەی دەگەنە لای، جا دەرگاکانی دەکرێنەوە، ئەمەش چونکە حەوت دەرگای ھەیەو بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو لە خەڵکی هەیە، ھەرچی ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوا بەرەو ڕووی بەھەشت دەبرێن، تا ئەوکاتەی دەگەنە لای ئینجا دەرگاکانی دەکرێنەوە، جا اللە لەم بارەیەوە ئایەتێکی بۆ ئێوە دابەزاندووە کە بریتیە لە چیڕۆکێک ھەر لەکاتی زیندووبوونەوە تا کۆتایی فەرمانەکە، جا چیرۆکەکەی بە وردی بۆ باسکردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌگـ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئایا نابینن فەرموودە ھەڵبەستراوەکە بە هەموو شێوەیەک دژو پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایەیە؟ بەڵام ئێوە شوێنی کەوتوون، ئەمەش چونکە بە ئایەتێکی تری قورئانی پیرۆز دەچێت، کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

خۆ ئەگەر حەقتان بوێت ئەوا دەستان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە دەگرت، ھەرچی ئەو ئایەتەیە کە لە ڕواڵەتیدا بە یەکێک لە گێڕانەوەکان دەچێت، جا سەبارەت بەو باسە ئەگەر بەراوردتان کرد لە نێوان ئەم گێڕانەوەیەو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە بێگومان دواتر لەنێوان حەق و بەتاڵەکە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وە ئەم ئایەتە بریتیە لە ئایەتێکی مەحکەم لە خودی بابەتی چیڕۆکە ڕاست ودروستەکە.

دواتر دەگەڕێینەوە بۆ لێکدانەوەی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکە - کە دەربارەی ڕێگای ڕاست بە فەرموودە ھەڵبەستراوەکە دەچێت لە گێڕانەوە بەتاڵەکەدا، کە دەڵێت ڕێگای ڕاست (پردی سیرات) لەسەر ئاگری دۆزەخە بە درۆو بوختانکردن بەناوی اللە و نێردراوەکەیەوە، جا ھەرچی ئەوانەن لاری و لادان لە دڵیاندا ھەیە شوێن ئەو ئایەتانە دەکەون کە بە فەرموودە ھەڵبەستراوەکان دەچن بۆ ئەوەی قورئان لێکبدەنەوە؛ بەڵام لە دڵیدا لاری و لادان بەرامبەر حەقی ڕوون و ئاشکرا هەیە کە پشتگوێی خستووەو شوێن ئەو ئایەتە (پێکچووە) کەوتووە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی بە فەرموودە ھەڵبەستراوەکە دەچێت، جا وا دەزانێت ئەوە لەلایەن نێردراوی اللە وە هاتووە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا بەوپێیەی من لەو کەسانەم کە لە زانستدا ڕۆچووم (الراسخون في العلم) لەوەی پەروەردگارەکەم فێری کردووم بۆیە ئێستا لێکدانەوەی ڕاست و دروستی ئەم ئایەتەتان بە قسەیەکی کورت و پوختی بەسود بۆ دەهێنم لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

جا لەم شوێنەدا مانای (ورود) مەبەست پێی چوونە ژوورەوە نیە؛ بەڵکو گەیشتنە بە مەیدانی ئاگری دۆزەخ، جا دۆزەخ نیشان دەدرێت و دەردەخرێت بۆ ئەوکەسەی دەبینێت، جا چاکەکاران و پێشێلکارانی حەق بە یەکەوە دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

جا مانای لێرەدا مانای (ورود) گەیشتنە بە مەیدانی دۆزەخ، ھەروەک گەیشتنی موسا بۆ ئاوەکەی مەدیەن، بەڵام نەچووە ناو ئاوەکە؛ بەڵکو گەیشتە مەیدانی ئاوەکە، جا خەڵکانێکی بینی ماڵاتەکانیان ئاودەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ} صدق الله العظيم [القصص:٢٣].

ئەمەش پێوانە (قیاس) نیە، بەڵکو بۆ ئەوەیە تا ڕاست و دروستیەکەی (ورود) تێبگەن، کە مەبەستی ئەوەیە دەگەنە مەیدانەکەی ئاگری دۆزەخ، تا چاکەکاران و پێشێلکارانی حەق دەیبینن، جا بە چاوی سەریان بە ئاشکرایی و دڵنیاییەوە دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَنْ يَرَىٰ} صدق الله العظيم [النازعات:٣٦].

بەو مانایەی دەردەخرێت، جا لە ھەمووان دیاردەبێت بۆ ئەوکەسەی چاوی ھەبێت و ببینێت و ئەم کەسە دەیبینێت، بەڵام اللە بۆ ئەوە نیشانی چاکەکارانی نادات تا بیانخاتە ناویەوە یان بەسەریدا تێپەڕبن؛ بەڵکو بۆ ئەوەی سوپاسی ئەو اللە یە بکەن لەو ئاگرەی بڵێسە دەسێنێت ڕزگاری کردن، ئەو ئاگرەی کەس ناچێته ناوی تەنها که‌سانی ناپوخت و دڕنده نه‌بێت نەک بۆ چاکەکاران، واتە هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئەوەی چاکەکاران بەرەو ڕووی بچن و نزیکیشی ناکەون تا بچنە ناویەوەو نە بەسەر بڵێسەکەشیدا تێپەڕدەبن، بەڵکو تەنھا بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:٩١].

جا اللە ڕێگای بەھەشت و ڕێگای دۆزەخی وەکو یەک لێنەکردووە؛ بەڵکو ڕێگای دۆزەخ لەلایەکەو ڕێگای بەھەشتیش لەلایەکی تر. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئێوە ڕێگای دۆزەختان کردووە بە ھەمان ڕێگاکەی نیعمەتی بەهەشت، چۆن بڕیاری ناڕەوای وا ده‌ده‌ن؟ جا ھێشتا بەڵگەی زۆرترو زیاترمان سەبارەت بەوە لەلایە کە بۆ ئەوانەی دوودڵ و ڕاڕاو بە گومانن هەڵیدەگرین و بە بەڵگەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، جا چۆن ڕێگای ڕاست والێدەکەن بەرەو ئاگری دۆزەختان ببات کە ڕێگای گومڕایان و ئەوانەیە خەشم و توڕەیی اللە یان لەسەرە؟ ئایا ئێوە لە ھەموو نوێژێکدا ناڵێن ئەی اللە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتمان بدە، ڕێگای ئەوانەی لە نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نەک ڕێگای ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوە، نە ڕێگای ئه‌وانه‌ش کە گومڕان؟ بەڵام ئەوەتان بەڕاستداناوە کە یەک ڕێگا ھەیە ئەویش دەتانبات بەرەو ئاگری دۆزەخ، لەکاتێکدا ھەڵەن، چۆن ڕێگای حەق و بەتاڵ یەک ڕێگایە کە ھەرھەموویان بۆ ئاگری دۆزەخ دەبات، ئایا تێناگەن؟ بەڵکو اللە چاکەکاران ڕزگاردەکات و بەرەو ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ ناکرێن، بەڵکو بەرەو بەھەشت دەبرێن، جا کەس بەرەو ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ ناکرێت تەنھا ھاوەڵانی ئاگر نەبن، جا اللە بە چۆکیان دادەھێنێت تێیدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

دوای ئەوە ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەریەکەیان دەگرن و بۆ لای دەرگا دیاریکراوەکەی دەڕۆن و فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە، ھەروەک پێشتر بۆمان باسکردن لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا ڕاستیەکەتان بۆ ڕوونبوویەوە نەک وەک ئەوەی پێتان وایە بێباوەڕو باوەڕدار بەسەر ڕێگایەکدا تێپەڕدەبن کە هەروەک مووە، ئەو ڕێگایەی وایان داناوە لە شمشێر تیژترەو ئەوەی ئەم ڕێگایەی بڕی ڕزگاری بووەو ئەوەشی کەوت دەکەوێتە ئاگرەوە، جا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستمان بۆ ئەم قسە ھەڵبەستراوە لە قورئان نەدۆزیەوە، جا ئەوەی ڕەخنەیەکی لەسەر ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان هەیە با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن.

هەرچی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکانە - ئەوا بە لێكدانەوەیەکی باشترو چاکتر لە ھی ئێوە تەفسیری دەکەم وە دەسەڵاتی زانستەکەی لە خودی قورئان بۆ دەهێنم، تا ئەوکاتەی بە درۆی دەزانن، جا بزانن ئەو کاتە ئێوە ئایەتەکانی اللە لە قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانن، اللە ش بە حەق حوکم لەنێوانمان دەکات کە خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

وە ئەی حبیب الحبیب؛ ئەوکەسەی پێتوایە ئەگەر ناوی مەھدی لە قورئان هاتبێت دواتر دەڵێیت: "ئایا دوای ئەوە شوێنم دەکەویت؟". لەپاش ئەوە بە حەق وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ناوی (حبیب الحبیب) یشم بە ڕوون و ئاشکرا لە قورئان بۆ بھێنیت ئەوا ھەر شوێنت ناکەوم، دەزانی لەبەرچی؟ چونکە اللە بەڵگەی لە ناو دانەناوە، بەڵکو لە زانست دایناوە، وە اللە زانستیشی پێنەداویت، بەڵکو بە گومانەوە قسەو دەمەقاڵێ دەکەیت لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا، ھەرچی ناوەکەیە ئەوا اللە ناوی نەکردووە بە دەسەڵاتی زانست ئەی حبیب الحبیب، وە ئەی حبیب الحبیب بۆ ئەوەی تۆو جگە لە تۆش ئەوە بزانن اللە بەڵگەو دەسەڵاتی لە ناو دانەناوە، بەڵکو لە زانست دایناوە بۆیە فەرموویەتی: {وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].

بەڵام کاتێک ئەوھات ناوەکەی (محمد) بوو درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، ئەمەش بۆ ئەوەی بزانن بەڵگە لە ناو نیە، بەڵکو لە زانستدایە، منیش شاھێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە بریتیە لە خودی ئەحمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لە لەوحی مەحفوزی کتێبە نوسراوەکەی لای اللە، جا ئایا دەتەوێت بەڵگە بەسەر باپیرەمدا بێنمەوە بۆ ئەھلی بەتاڵەکان؟ پەنا دەگرم بە اللە لەوانە بم کە بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبی ڕوون و ئاشکرا دەمەقاڵێ لەبارەی اللە وە دەکەن؛ بەڵکو لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی و زانست و کتێبی ڕوون و ئاشکرای لای اللە بانگەواز دەکەم، جا ڕێنمایی خەڵکی پێ دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3859

Admin
10-03-2019, 01:09 PM
- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 01 - 1429 کۆچی
11 - 01 - 2008 زایینی
07:50 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3860
ــــــــــــــــــ

ئەی (حبیب الحبیب)، بۆچی پێداگریت لەسەر بەتاڵ دوای ئەوەی ڕاستیت بۆ ڕوونبوویەوە؟

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا میسکی دوایینیان پێغەمبەری نەخوێندەواری ڕاستگۆی ئەمین، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەران و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..

ئەی (حبیب الحبیب)، بۆچی پێداگریت لەسەر بەتاڵ لەدوای ئەوەی ڕاستیت بۆ ڕوونبوویەوە؟ ئایا لە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ناترسیت؟ جا من دەتبینم پشت لە ھەموو ئەو دەسەڵاتە زانستە ئاشکرایانەی لە قورئانی گەورە دەریدەهێنم هەڵدەکەیت، جا ئەگەر ویستت بمبەزێنیت لەسەرت پێویستە ئەو بەڵگەیە بهێنیت کە لە قورئان بۆتۆم هێناوەتەوە، لەپاش ئەوە بەیانەکەی بە دەسەڵاتی زانست لە خودی قورئان بهێنیت تا بەیانەکەت چاکتر بێت لە لێکدانەوەکەی من و باشتر تەفسیری بکات، جا ئەگەر ئەوەت کردو لەکاتێکدا ھەرگیزیش ناتوانیت بیکەیت ئەوکاتە دەبم بە یەکەم کەسی ھەموو جیھان دان بنێم بەوەی بە ڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر پشت بکەیتە بەڵگەی لێکدانەوەی ئایەتەکان و پاشان پشت بە ئایەتەکانی تر ببەستیت و بتەوێت وتەکەی اللە ی پێ دابپۆشیت ھەروەک ئەوەی بڕوا بە ھەندێکی کتێب بکەیت و کوفر بە ھەندێکی تری بکەیت لەگەڵ ئەوەی ئەو ئایەتانەی پێی دەھێنیەوە لە خودی قورئان تەفسیرەکەی ناھێنیەوە بەڵکو خۆت بە گوێرەی ویست و ئارەزووەکەت تەفسیری دەکەیت ئەوا لە اللە بترسە بەڕاستی من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆ تۆ، جا بەناوی اللە وە بە گومان و دوو دڵی قسە مەکە لەکاتێکدا نازانیت، گومانێک کە اللە پێی ڕاگەیاندوویت شوێنی نەکەویت، چونکە ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە.

پاشان لەسەرتە بزانیت کتێبەکەی اللە (مثاني) ھەندێکی تەفسیری ھەندێکی دەکات، وە لەسەرتە بەوپەڕی وردی لە خودی قورئان بۆ لێکدانەوەی ئەو ئایەتە بگەڕێیت کە دەتەوێت لێکدانەوەی بۆ بکەیت ئەگەر دەترسیت لەوەی قسە بەناوی اللە وە بکەیت لەکاتێکدا گومانت هەیەو نازانیت، وە ئەگەر ھیچت لە کتێبەکەی اللە نەدۆزیەوە بۆت تەفسیر بکات، لەو کاتەدا بۆ بەیانەکەی پشت بە گەڕان لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی دەبەستیت، وە ناکرێت و بۆشت نیە بەر لەوەی لە قورئان بگەڕێیت بچیتە لای سوننەتی پێغەمبەرو لەوێوە دەستپێبکەیت، بەڵکو لە حاڵەتی نەبوونی وەڵامەکەت لە قورئانی گەورە پەنادەبەیتە بەر سوننەت، جا ئەوە یاساو ڕێسا ڕاست و دروستەکەیە ئەگەر لە اللە دەترسیت و ناتەوێت بە جگە لە حەق قسە بە ناوی ئەوەوە بکەیت.

ھەرچی فریشتە (ڕەقیب) و فریشتە (عەتید) ن ئەوا شەیتانەکان لە ئاڕاستەی لای ڕاست و چەپەوە بۆیان نایەن، ھەرچەندە بەوەش ڕانەسپێردراون تا پاسەوانی لە مروڤەکە بکەن؛ بەڵام ئەگەر بێتو حبیب وەستابێت و پیاوێک لەلای ڕاستی حبیب هەبێت و پێوەی لکابێت، بەھەمان شێوە پیاوێکی تر لە لای چەپی حبیب هەبێت و لە تەنیشتەوە پێوەی لکابێت، جا ئەگەر پیاوی سێیەم بیەوێت بگاتە حبیب لەو کاتەدا تەنھا دوو ڕێگا ھەیە، یان ئەوەتا لە پێشەوە لەبەردەمی حبیب، یان لە دواوە دێت؛ بۆیە اللە چەند فریشتەیەکی پاسەوان ڕەوانە دەکات کە ڕۆژانەو شەوانە بە نۆرە بەدوای یەکتردا دێن (المعقبات) کە ڕانەسپێردراون بە پاراستن و تۆمارکردنی کردەوەکان و نوسینیان؛ بەڵکو ڕاسپێردراون بە پاراستنی مرۆڤەکە لە خراپەی شەیتانەکان، ھەرچی فریشتە چاودێرەکانن کە (ڕەقیب) و (عەتید) ن؛ ئەوانە ڕاسپێردراون بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەکان بە چاکەو خراپەیانەوە، بەڵام شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لە لاکانی ڕاست و چەپەوە بۆیان بێن، بەو مانایەی لەلای ڕاستی مرۆڤەکەو لەلای چەپی، ئەگەر وابێت کوا ھەیبەت و شکۆمەندی فریشتەکانی اللە لەو کاتەی شەیتان لەلای ڕاست یان چەپی مرۆڤەکە دێت، جا ئەگەر وابوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەراسان دەبن و پاڵیان پێوە دەنرێت و دووردەخرێنەوە، یان وادەزانیت شەیتان ھەراسانیان دەکەن و لایان دەدەن و دووریان دەخەنەوە؟ بەڵکو شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لەلای ڕاستی مرۆڤ یان چەپی بۆی بێن، بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی (ڕەقیب) لەلای ڕاستی مرۆڤ و (عەتید) لەلای چەپی، کەواتە مرۆڤ لە لای ڕاست و چەپ لە شەیتانەکان پارێزراوە، بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان لەلای ڕاست و چەپی مرۆڤەکە، تەنانەت ئەگەر مرۆڤەکە بێباوەڕێکی پشت ھەڵکەریش بێت لە زیکرو یادی اللە ئەوا شەیتانەکان لە لای ڕاست و چەپی بۆی نایەن، بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید) لە لای ڕاست و چەپی مرۆڤەکە، وە اللە ئەرکی ئەم دوو فریشتەیەی کردووە بە نوسین و تۆمارکردنی کردەوەکانی مرۆڤ، بەڵام مرۆڤ لەلای ڕاست و چەپەوە لە شەیتانەکان پارێزراوە، بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید) لەلای ڕاست و چەپی مرۆڤەکان، جا اللە ھەیبەت و شکۆمەندی پێداون و شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لەلای ڕاست یان چەپ بۆ مرۆڤەکە بێن، بەڵام شەیتان بەڵێنی داوەو وتویەتی: {ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:17].

کەواتە بۆ شەیتان دوو شوێن مایەوە تا بە مرۆڤەکە بگات ئەوانیش لە بەردەم و دواوەیەتی، جا اللە چەند پاسەوانێکی فریشتەی ڕەوانەکردووە کە بە شەوو ئەوانی تریش بە ڕۆژ بە نۆرە ڕێگاکە لەبەردەم و دواوەی مرۆڤەکە دەگرن، بۆ ڕێگری کردن لە شەیتانەکان تا ئەوکاتەی پشتدەکاتە زیکرەکەی اللە، جا ئەگەر مرۆڤ پشتی لە زیکری پەروەردگارەکەی هەڵکرد ئەوا اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵی جا ڕێگاکەی بەردەمی و دواوەی لێدەگرێت بە ڕەچاوکردنی ئەوەی اللە پاسەوانە فریشتەکانی لێ ھەڵدەگرێت، اللە ش لە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەوکاتەی خۆیان لە خۆیان دەگۆڕن، وە ئەگەر اللە بیەوێت مرۆڤ تووشی بەڵایەک بکات ئەوا تووشی زیان و مەسی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دەکات کە دەستی لێدەوەشێنێت و نەخۆشی دەکات، جا زیان و مەسەکە دەبینین هێرشدەکاتە سەر یەکێک لە موسڵمانان، لەو کاتەشدا فریشتە پاسەوانەکە ناتوانێت بیگەڕێنێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَوَاءٌ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ‌ الْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ‌ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِ‌بٌ بِالنَّهَارِ‌ ﴿١٠﴾ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

وە مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يحْفَظونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ}؛ واتە پارێزگاری کردنەکە بە فەرمانی اللە یە لەسەر فریشتەکانی، بەوەی فەرمان بە فریشتەکانی دەکات مرۆڤەکە لەبەردەم و دواوەی بپارێزن، نەک تا لە فەرمانەکانی بیپارێزن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی؛ بەڵکو ئەگەر اللە بۆ مرۆڤەکە خراپەیەکی بوێت تا توشی بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی بکات دەبینین فریشتە پاسەوانەکان ناتوانن بەرپەرچی ئەو مەس و زیانی شەیتانە بدەنەوە کە دەستی لێوەشاندووە، جا ئەگەر مرۆڤەکە موسڵمان بێت یان لە بێباوەڕان بێت، وە اللە دەیەوێت پشت پێبەستن و تەوەکولمان بەخۆی فێربکات، وە ھەرگیز ھیچمان توش نابێت جگە لەوەی اللە بۆی نوسیوین، هەر ئەویش پشت و پەنامانە، کەواتە با باوەڕداران تەنها پشت بە پەروەردگارەکەیان ببەستن کە چاکترین پارێزەرە، جا با بەهۆی فریشتەکانی توشی ئاشوب نەبن، بەڵکو ئەوان بە مۆڵەتی اللە و توانایەکەی بەرپەرچی خراپەکان دەدەنەوە، جا اللە دەیەوێت وانەزانین ئەوان شتێکیان پێدەکرێت، وە دەیەوێت بزانین فریشتەکان ناتوانن بمانپارێزن یان سەرمان بخەن تەنھا بە توانای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ نەبێت، بۆیە اللە وەحی بۆ فریشتەکانی کرد بەوەی: {أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ۚ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ} [الأنفال:12]،

بەھەمان شێوە اللە فێرمان دەکات بزانین دابەزاندنی فریشتەکانی لە جەنگی بەدر کرد بە مژدە، وە بۆ ئەوەی دڵەکانمان پێی ئۆقرەو دڵنیابێت، بەڵکو سەرکەوتن تەنها لەلای اللە ی دەسەڵاتداری دانای کاربەجێوەیە.

وە ئای سەرسامیم لە بڕیارەکەت ئەی حبیب الحبیب! چۆن فریشتە ڕاسپێردراوەکان دەکەیتە تاکە فریشتەیەک؟ بەڵکو دوو فریشتەن کە پاراستنی کردەوەکانی مرۆڤیان پێ سپێردراوە، وە لەلای ڕاستی و چەپیەوەن، بەھەمان شێوە مرۆڤ لە لای ڕاست و چەپی پارێزراوە بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی دوو فریشتە ڕاسپێردراوەکە، جا ئەوان دوو فریشتەی بەڕێزی پارێزەری تۆمارکارن و ئەوە دەزانن کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، جا ئەوان کردەوەکانی دەپارێزن، بەھەمان شێوە لە لای ڕاست و چەپ دەیپارێزن بە ڕەچاوکردنی ئەوەی شوێنەکانیان لەوێدایە، بۆیە لەسەریانە پاسەوانی لە خۆیان بکەن، بۆیە شەیتان لەلای ڕاست و چەپی مرۆڤەکە نایەت تا فریشتەکان لابدات و هێرش بکاتە سەر مرۆڤەکە، ھەرچەندە ئەرکی ئەم فریشتانە پاراستنی مرۆڤەکە نیە، خۆ ئەگەر ئەرکەکەیان ئەوە بووایە ئەوا لە بەردەم و دواوەی دەیانپاراست، بۆیە اللە چەند پاسەوانێکی فریشتەی بە شەوو ڕۆژ ڕەوانەکردووە کە بە نۆرە بەدوای یەکتردا دێن بە بۆ ئەوەی لە بەردەم و دواوەی ھەڵبستن بە پاراستنی مرۆڤەکە لە خراپەی شەیتانەکان، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

جا دەبینین ئەو فریشتە پاسەوانانەی بە نۆرە بەدوای یەکتردا دێن ئەرکەکەیان سنوردارە، ئەویش پاراستنی مرۆڤەکەیە لە بەردەمی و لە دواوەی، ھەرچی لەلای ڕاست و چەپە ئەوا دوو فریشتە هەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەلای مرۆڤەکەن و جێی ناهێڵن، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەرکەکەیان تۆمارکردنی کردەوەکانەو پاشانیش مراندنیەتی، جا لەدوای مردنەکەی بە جێهێشتنی کەمتەرخەمی ناکەن ئەگەر بێتو لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت، بەڵکو هەمان ئەم دوو فریشتەیە بریتین لە خودی گەیەنەرو شاھێدەکە (السائق والشهيد)، تا ئەوکاتەی پاش دەرچوونی بڕیاری دادگای دادپەروەری اللە لەدوای دانپێدانانی مرۆڤەکە بە ھەموو کردەوەکانی ئەرکەکەیان کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی دەستەکانی و پێستەکەی و قاچەکانی شاهێدی لەسەر دەدەن، جا دوای ئەوە بڕیارەکە بۆ (ڕەقيب) و (عەتيد) دەردەچێت لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

ھەرچی بەڵگەیە سەبارەت بەوەی ئەوان دوو کەسن نەک یەک کەس ئەی حبیبی ھۆشمەند ئەوا بەڵگەکان بریتین لە:

یەکەم - ئەوەی لەمەدا ھاتووە کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:١٧].

جا ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە، ئەگەر تۆ خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرایت، جا پێت دەڵێت ئەوان دوو فریشتەن، بۆیە فەرموویەتی: {الْمُتَلَقِّيَانِ}. لەدوای ئەوە بۆت ڕوونبوویەوە یەکێکیان لەلای ڕاستی مرۆڤەو ئەویتر لەلای چەپی، بۆیە فەرموویەتی: {عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ}.

وە دواتر ئەرک و ناوەکانی ئەوانت بۆ ڕوونبوویەوە: {مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} [ق].

وە اللە بۆ ئێمەی ڕوونکردۆتەوە دواتر مرۆڤەکە نکۆڵی لە هەموو ئەو گوناهو خراپانە دەکات کە (عەتید) لەسەری نوسیووە: {مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ} [النحل:28].

پاشان اللە وەڵامی فریشتە (عەتید) ی بۆ ڕوونکردووینەتەوە کە حوکم و دادوەریەکەی گەڕاندۆتەوە لای اللە: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} [النحل:28].

جا فریشتە (عەتید) و مرۆڤەکە دەبن بە دوو دەستەی دژبەیەکی جیاواز، بۆیە مرۆڤەکە ڕاپێچ دەکات و دەیگەیەنێتە دادگای دادپەروەری اللە، بۆ یەکلایی کردنەوەی باسەکە لەنێوانیان بە حەق، تا دەرکەوێت فریشتە (عەتید) ھیچ بوختانێکی بە مرۆڤەکە نەکردووە، ھەرچی فریشتە (ڕەقیب) ـە ئەوا وەک شایەتحاڵێکی حەق ھاتووە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لەلای ئەوان ئامادەیی هەبووە، بۆیە بە حەق شاهێدیەکەی بۆ عەتید دەخاتە ڕوو و دەڵێت: {هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيد} [ق:23]،

بە حەق بەبێ ھیچ گومان و دوو دڵیەک.

دوای ئەوە دەبینیت بە هەمان شێوە فەرمانەکە بە شێوەی دوو کەسی (مثنی) دەردەچێت: {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

کەواتە ھەموو ئایەتەکانی قورئان دەربارەی دوو فریشتە قسە دەکەن ئەی حبیبی ھۆشمەند، جا ببە کەسێکی ژیرو ھۆشمەند، کەسی ژیرو ھۆشمەندیش ھەر بە ئاماژە تێدەگات، ئەی چی سەبارەت بەم ھەموو ئایەتانەی ڕوونم کردنەوە بۆت و بە وردیش باسم کردن، وە نەک وەکو ئێوە بە وردەکاریەک لە سەری خۆمەوە هێنابێتم؛ بەڵکو بەو کتێبەی اللە کە ھەموو شتێکی بە وردی تێدا باسکردووە، جا لەوانە مەبە دوو دڵ و بە گومانن، بەڕاستی من لە ئامۆژگاریکارانم بۆتۆ، جا لەدوای ئەوە بە چ قسەو گوفتارێکی تر باوەڕدەهێنن؟ لەبەرئەوەی ناصر محمد یەمانی بەڵگەی دەسەڵاتی زانستەکەتان لە دەرەوەی قورئان بۆ ناھێنێت، بۆیە ئەگەر بە درۆتان زانیم ئەوا بەڕاستی فەرموودەکەی پەروەردگارم و پەروەردگارەکەتان بە درۆ زانیوە کە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە.

وە قورئان وا لێمەکە بڵێی ناکرێت لێی تێبگەیت، وە بڵێیت نھێنی وای تێدایە کەس لێی تێناگات، جا اللە بەو شێوەیە وەسف دەکەیت وەک بڵێیت ھەروا بێ مەبەست و بۆ گاڵتە قورئانی دابەزاندبێت و ھەرگیز کەس لێی تێنەگات، جا لە اللە بترسە؛ بەڵکو کتێبێکی ئاشکرایە تا لە ئایەتەکانی وردببنەوە، جا خاوەن بیرو ھۆشمەندەکان لێی تێدەگەن، بۆیە کاتم بە فیڕۆ مەدە ئەی پیاو، دواتریش حوکم و بڕیارەکە لەنێوانی من و تۆ بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان جێدەھێڵم بەوەی ئایا ناصر محمد یەمانی بە حەق بە زانست و ڕێنمایی لە کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا قسەی ڕاست و دروست دەکات؟ جا ئەگەر ئەوانەی ھاوشێوەی تۆبن بوارێکیان بۆ جێدەھێڵم تا گفتوگۆم لەگەڵ بکەن و با بێن گومڕاییەکەی من بسەلمێنن ئەگەر ڕاستدەکەن، ئیتر پێنووسەکان بەرزکرانەوەو لاپەڕەکانیش وشک بوونەوە.

مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3860

Admin
10-03-2019, 01:24 PM
- 7 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 01 - 1429 کۆچی
12 - 01 - 2008 زایینی
10:28 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3861
ــــــــــــــــ

اللە م بەسەو باشترین پشت و پەناو یارمه‌تیده‌رە‌ ئەی حبیب الحبیب ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، پاشان دوای ئەوە..

ئەی حبیب الحبیب، ئایا ڕاستیت دەوێت و جگە لە ڕاستی هیچی ترت ناوێت؟ کەواتە بە لێکدانەوەی ناڕەوا بەبێ زانست و دەسەڵاتی مەحکەمی کتێبی ڕوونی قورئانی گەورە بە ناوی اللە قسە مەکە، ھەرچی ئەوەیە وای دادەنێیت ئەوە بەڵگەیەکی تۆیە لە قورئان کاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم [الطارق:٤].

جا وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: بە باشی لە ئایەتەکان وردبەرەوە، جا دوای سوێندەکە بەڵێنی ھەڕەشەی تێدا دەبینیت، بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەو بیرخستنەوەکە باسی باڵندەی مرۆڤە بێباوەڕەکە دەکات کە لەسەر ملیەتی، کە بریتیە لە فریشتە (عەتید) ی نوسەری ئەو کارە خراپانەی دواتر بێباوەڕەکە ئاوات دەخوازێت لەنێوان ئەوو ئەو کردەوە خراپانەی کردوویەتی مەودایەکی دوور ھەبێت، لەو ڕۆژه‌ی هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا دەبن، {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا ﴿١٥﴾} [الإسراء].

بۆیە دەبینن نێردراوانی اللە بەو گەلانەیان دەڵێن کە ئەوان دەکەنە ھۆکار بە مردنیان و مایەی سزا بۆ خۆیان (تطيّروا بهم): {قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ} صدق الله العظيم [يس:19].

جا ئەم ئایەتە باس لە کەسێک دەکات کە بێباوەڕە سەبارەت بە حەق و بە ئەنجامدانی کردەوە خراپەکان تێکدەرو خراپەکارە لە زەوی، جا لە کتێبەکەی اللە ئەو کەسەی بە پاراستنی کردەوەکانی ڕاسپێردراوە بریتیە لە فریشتە (عەتید)، بۆیە دەبینیت ئایەتەکە تەنها دەربارەی (عەتید) قسە دەکات، کە نوسەری خراپەکانی ئەو مرۆڤە بێباوەڕەیە نکۆڵی لە زیندووبوونەوەو لێپرسینەوە دەکات، بۆیە دەبینیت ئایەتەکان ڕوون و ئاشکران و قسە دەربارەی ئەو مرۆڤە دەکات کە نکۆڵی لە حەق دەکات، جا بە چاکی لە ئایەتەکان وردبەرەوە دەبینیت دەربارەی مرۆڤی نکۆڵیکار بە حساب و لێپرسینەوە قسە دەکات، بۆیە دەبینیت کردەوەی خراپ دەکات و گوێشی پێنادات، بۆیە اللە سوێند دەخوات: {وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ ﴿١﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ ﴿٢﴾ النَّجْمُ الثَّاقِبُ ﴿٣﴾ إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ ﴿٤﴾ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ ﴿٥﴾ خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ ﴿٦﴾ يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ ﴿٧﴾ إِنَّهُ عَلَىٰ رَجْعِهِ لَقَادِرٌ ﴿٨﴾ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ ﴿٩﴾ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ ﴿١٠﴾ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ ﴿١١﴾ وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ ﴿١٢﴾ إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ ﴿١٣﴾ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ ﴿١٤﴾ إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].

کەواتە ئەی حبیب ئایەتەکان باس لە خەڵکی بێباوەڕ دەکەن، جا باڵندەکانیان بیر دەخاتەوە کە بریتیە لە فریشتە (عەتیدی) ی نوسەری خراپەکان بە حەق. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:١٣].

کەواتە ئەم ئایەتانە دەربارەی فریشتە (ڕەقیب) و کارە چاکەکان و بەھەشت قسە ناکەن، بۆیە تەنها دەبینیت باسی فریشتە (عەتید) دەکات بەبێ باسکردنی فریشتە (ڕەقیب) کە نوسەری کارە چاکەکانەو بەرەو بەھەشتی دەبات، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەم ئایەتانە بە شێوەیەکی گشتی باس لە مرۆڤی بێباوەڕ بە بێباوەڕی و خراپەو پیلانەکانیان لە دژی حەق دەکات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].

وە لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەوەی لە ئایەتەکان قسەکەی ئاڕاستە دەکرێت ئەو بێباوەڕانەن کە هەڕەشەیان لێدەکرێت و بەڵێنی سزایان پێدەدرێت. لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکە دەربارەی فریشتە (عەتید) قسە دەکات، کە باڵندەن لەسەر ملیان، ئەو فریشتە (عەتیدە) ـەی اللە سوێند بە ڕاستی ئەرک و ڕاسپێردراویەکەی دەخوات کە نووسینی خراپەو بێباوەڕی و پیلانەکانە بە ناڕەوا لە دژی الله و نێردراوەکەی.

وە ئەی حبیب من ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بۆ تۆ بەوەی ئەو ئایەتانەی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا نین بە گومان و دوودڵی تەفسیر نەکەیت، لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە بەرامبەر زانینی ڕاستی، یان تۆ نازانیت گومان چیە؟ گومان ئەوەیە ئایەتێک بخوێنیتەوە مەحکەم نەبێت، جا لەسەرخۆی تەفسیری بکەیت و بتەوێت بە ئەنجامێک لێی دەربچیت، جا ھەرگیز لێی دەرناچیت تەنھا بە ئەنجامێکی گومڕایی و چەواشەکارانە نەبێت کە دژی ڕواڵەتی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورەیە. دواتریش ئەوە لەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە دەبینیت کە دەربارەی خەڵکی باوەڕدارو بێباوەڕ بە یەکەوە قسە دەکەن، جا باسی کردەوە چاک و خراپەکان دەکات، لەبەرئەوەی دەربارەی ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) قسە دەکات، جا بە چاکی ورد بەرەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ ﴿٩﴾ وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿١٣﴾ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ﴿١٤﴾ يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ ﴿١٥﴾ وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].

وە پێموایە دەتەوێت لێکدانەوەی قورئان بکەیت، بەڵام لە دڵتدا لاری و لادان بەرامبەر حەق هەیە، لەبەرئەوە دەبینیت ناخت بەدوای ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - دەکەوێت کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا اللە و ئەوانەی لە زانستدا ڕۆدەچن، جا شوێن ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان ناکەویت و پشتگوێیان دەخەیت و شوێن ئەو ئایەتانە دەکەوی کە لە ڕواڵەتدا بەوە دەچێت تۆ بە ویست و ئارەزووی خۆت و بە گومانەوە قسەی پێ دەکەیت، لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی لە بەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە، بەڵام من نکۆڵی لە ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ناکەم، بەڵکو ئەویش ھەر لەلایەن اللە وەیەو دەڵێم: ئایەتە پێکچوو و مەحکەمەکان ھەموویان لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە، بەڵام شوێن ئەو قسە پوچ و بەتاڵە ناکەوم کە لە ڕواڵەتدا بە ئایەتە پێکچووەکان دەچێت؛ بەڵکو بەیانی ڕاست و دروستی ئایەتە پێکچووەکەم بۆ ھێنایت و بە وردیش لە قورئان باسمکرد، وە ھەبوونی کەموکورتی و دژبەیەکیش لە قورئان لە ڕوانگەی ئەوانەی دوو دڵ و بە گومانن ڕەت دەکەمەوە، جا دژبەیەکی لە قورئان بوونی نیەو هەندێکی دژی ھەندێک نیە، بەڵکو باسەکە ئەوەیە ئێوە بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئان نازانن، جا ئایەتە پێکچووەکان بە گومڕاییەکی دوور ئێوەی گومڕاو سەرلێسێواو کردووە، جا ئەم ئایەتانە ئه‌وه‌نده‌ی تر پیسی و ناپوختی و گومڕاییان لەسەر پیسیەکەیان زیاد دەکات بۆ لاری و لادانیان لە ئایەتی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرای قورئان کە لەگەڵ ویست و ئارەزووەکەیان ڕێک ناکەوێت.

وە دەتبینم داوای ئامۆژگاری لە برایان دەکەیت و داوای ئامۆژگاری بە شێوەیەکی کەسی لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی ناکەیت کە بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینە، سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورە من هەمان ئەوەشم بۆ تۆ پێخۆشە کە بۆ خۆم پێمخۆشەو ناشمەوێت ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئان گومڕاو سەرلێشێواوت بکەن بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی گەورە، وە ئەگەر ئامۆژگاری منت دەوێت دەست بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە بگرە، جا کەس لێیان لانادات تەنھا کەسی لەناوچووی وا کە لە دڵیدا لاری و لادان ھەیە، بۆیە ئەوکەسە پشتگوێیان دەخات و بەدوای ئایەتی پێکچوو دەکەوێت کە لە ڕواڵەتیدا دژی ئایەتی مەحکەمە، وە ئایەتە پێکچووەکە لێکدانەوەیەکی ھەیە جگە لە ڕواڵەتەکەیەتی، کەسیش بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا فێری ئەوکەسانەی دەکات کە لە زانستدا ڕۆچوون.

وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی چاکەخوازی میھرەبان ناتبینم تۆ لەو کەسانە بیت ئەی حبیب، وە بە دڵنیاییەوە دەزانم تووشی زیان (مەس) ی شەیتانی نەفرەتلێکراو بوویت، کە دەیەوێت لە بەرامبەر حەق دوای ئەوەی بۆت هاتووە گومڕات بکات، وە تۆی کردووە بە یەکێک لەوانەی دوو دڵ و بە گومانن، وە وەسوەسەت بۆ دەکات بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت، وە وات لێدەکات شوێن ئایەتە پێکچووەکان بکەویت لەگەڵ ئەو شەیتانە وەسوەسەکارەی خۆی لە سنگتدا شاردۆتەوە، تا وات لێبکات وابزانیت لەسەر حەقیت و ناصر یەمانیش لەسەر بەتاڵەو تۆ ئەو کەسەیت کە مەھدی چاوەڕوانکراویت.

دەشزانم لە سەردەمی دەرکەوتنم ئەوانەی بە ناحەق بانگەشەی ئەوە دەکەن مەھدین زۆر دەبن، ئەمەش پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە تا ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقە بۆ خەڵکی ڕوون نەبێتەوە کە بە حەق بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەت دەدات، وە ئەوانە نەھاتوونەتە ناو ئینتەرنێتی جیھانیەوە تەنھا کەمێکیان نەبن وەک حبیب الحبیب و جگە لە ئەویش، کە ژمارەیان زۆرە لە ھەموو پارێزگاکانی وڵاتانی جیھان، وە ھەندێکیان بە خەڵکی ڕادەگەیەنێت مەھدی چاوەڕوانکراوە، ئەوانیتریش خۆیان بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکەن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن خەڵکی پێیان بڵێن تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت و ھەوڵی ئەوە دەدەن کەسێک ئاوڕێکیان لێبداتەوە بەڵکو ھەندێک خەڵکی پێیان بڵێن تۆ مەھدیت، جا گومڕایی و سەرلێشێواوی زیاتر بکات لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکەی و خەڵکێکی زۆریش بەبێ زانست و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا گومڕاو سەرلێشێواو بکات.

جا دواتر سەبارەت بەوانە فەتوا بۆ ھەموو موسڵمانان دەدەم بەوەی چۆن دەتوانن جیاوازی لەنێوان حەق و بەتاڵ بکەن و دەزانن کامە بانگەشەکاریان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێن حەق بکەوێت نەک ناحەق، جا دەتوانن بزانن کامیان ئەو مەھدیانەن شەیتانەکان وەسوەسەیان بۆ دەکەن و زۆربەشیان نازانن شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەوان لەبەرامبەر ڕێگای حەق ڕێگریان لێدەکەن و وایان لێدەکەن وابزانن ھیدایەتدراون، بەڵام ئەوەی لە ناویان بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل ناگرێت دواتر دەڕوات بۆ لای شێخێک کە بە قورئان خەڵکی چارەسەر دەکات تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە وەسوەسەی بۆ دەکات لەکاتێکدا ناشزانێت و وادەزانێت ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بۆ سەر دڵی لەکاتێکدا اللە ی ڕەحمان ھیچ وەحیێکی بۆ نەکردووە، بەڵکو وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە کە دەیەوێت لە بەرامبەر ڕاستی ڕێگری لێبکات و گومڕاو سەرلێشێواوی بکات و خەڵکی جیھانیشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکات، جا ئەی ئەو گەلەی بەشوێن دۆزینەوەی ڕاستیدا دەگەڕێن وەرن پێتان بڵێم چۆن بەوانە دەزانن و دەیان ناسنەوە، ئەویش بەم شێوەیە:

سەرەتا دەیانبینن شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئانی گەورە دەکەون و مەحکەمی ڕوون و ئاشکراش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان پشتگوێ دەخەن، ئەو ئایەتانەی پێویستیان بە موفەسیر نیە بۆ ئەوەی تەفسیریان بکەن، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لە ڕواڵەت و ناوەوەش زۆر ڕوون و ئاشکران، وە مژدەی ئەوەشتان پێدەدەم دەبینن ئایەتە مەحکەمەکان لە ھەموو بابەتەکاندا زیاترن لە ئایەتە پێکچووەکان لە خودی بابەتەکەدا، جا لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە دەربارەی ئەو بابەتەی حبیب الحبیب لەسەری دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات کە دەڵێت یەک فریشتە ڕاسپێردراوە لەگەڵ مرۆڤەکە بێت نەک دوو فریشتە، دوای ئەوە بەو شێوەیەی شەیتان وەسوەسەی بۆ کردووە بەڵگەکە دەهێنێتەوە لەوکاتەی داوای بەڵگەم لە حبیب کرد، جا ئەوەی بۆ ھێناوم کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم.

لەکاتێکدا لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەی نازانێت، هەرچەندە بەوەش دەچێت کە شەیتانی نەفرەتلێکراو لە دژی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان وەسوەسەی بۆ کردووە، بە ھەمان شێوە پەیوەندی ھەیە بە بابەتی گفتوگۆکە، بەڵام من نکۆڵی لێناکەم، بەڵکو دێم بە چاکترین تەفسیرو لێکدانەوە بەیانە ڕاست و دروستەکەیتان بۆ دەهێنم. بە پشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بالحقّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

جا لەدوای ئەوە ئەو ئایەتە مەحکەمانەتان بۆ دەهێنم کە ئەوە دووپات دەکەنەوە ئەوان دوو فریشتەن نەک یەک فریشتە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [ق].

ئەم ئایەتانەش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانن کە دەڵێن ئەوان دوو فریشتەن، وە ئایەتەکە ژمارەیەک بەڵگە پێشکەش دەکات بەوەی ئەوان دوو فریشتەن، بەڵگەکانیش لە خودی هەمان ئایەتەکەن کە بریتیە لە:

1 - { يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ }: جا ئەوە دەربڕینێکە بە شێوەی دوو کەسی (مثنی) بەبێ ھیچ گومان و دوودڵیەک بە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراییەوە.

2 - { عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ }.

جا چۆن یەک فریشتە لەلای ڕاست و چەپ دەبێت؟ بەم شێوەیە ئایەتەکە زیاتر ئەوە دووپات دەکاتەوە ئەوان دووانن نەک یەک.

3 - { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ }.

وە ئەم ئایەتە ئەوە دووپات دەکاتەوە ئەوان دوو کەسن، کە یەکێکیان ناوی (ڕەقیب) ـەو ئەویتر (عەتید)، کە یەکێکیان قسەو کردەوەی چاکە دەنوسێت و ئەویتر قسەو کردەوەی خراپ.

4 - { وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ }.

بە ھەمان شێوە ئەوەیان دووپاتی دەکاتەوە ڕاسپێردراوەکان دوو فریشتەن کە یەکێکیان گەیەنەرەو ئەویتر شاھێدە.

5 - { أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ }.

بەھەمان شێوە دەبینین بە شێوەی دوو کەسی (مثنی) دەدوێت نەک بە شێوەی تاک، کە ئەوە دووپات دەکاتەوە ئەوان دوو فریشتەی ڕاسپێردراون نەک یەک و نەک سیانیش.

6 - { فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ }.

بەھەمان شێوە ئەم ئایەتە ئەوە دووپات دەکەنەوە ڕاسپێردراوەکان دوو کەسن نەک یەک ھەروەک حبیب دەیڵێت، نەک زیاتریش لە دوو ھەروەک (علم الجھاد) دەیڵێت.

ھەموو ئەم بەڵگانەشمان لەسەر ئەم بابەتە تەنھا لە یەک سورەت دەرهێناوە، ئەویش بریتیە لە سورەتی [ق]، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بالحقّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ وَأُزْلِفَتِ الجنّة لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿٣١﴾ هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ﴿٣٢﴾ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ ﴿٣٣﴾ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا لەدوای ئەوە دەچینە سەر بەڵگەکە لە سورەتێکی تر کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].

ئەم ئایەتەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە ڕاسپێردراوەکە یەک فریشتە بێت، بەڵکو زیاترە لە یەک کە بریتین لە دوو، هەروەک پێشتر لەسەر ئەوە لە ئایەتەکانی سورەتی [ق] بەڵگەمان ھێنایەوە.

ئێستاش بۆ بەڵگەیەکی تر: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون} صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

ئەمەش ئایەتێکی مەحکەم و ڕوونە کە ئەوە ڕووندەکاتەوە پارێزەری کردەوەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان کە اللە ناردوونی بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی کاتی دیاریکراوی مردنەکەی دێت لەگەڵ مرۆڤەکە بن، جا لەپاش ئەوە دەیمرێنن، پاشانیش ڕووندەبێتەوە بە جێهێشتنی کەمتەرخەمی ناکەن، بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەکەیان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ئاگری دۆزەخەوە یان ھاوڕێیەتی دەکەن بۆ بەھەشت. بەڵام دەبینن ئایەتێکی تر ھەیە کە لە ڕواڵەتدا بە قسەی پوچ و بەتاڵ دەچێت، جا دەبینن ڕواڵەتی ئایەتەکە فریشتەکانی مردن ڕەت دەکاتەوەو دەیانکات بە یەک فریشتە، وەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:١١].

بەڵام ئەگەر بۆ ئایەتە مەحکەمەکان گەڕایەوە دەبینیت فریشتەکانی مردن و گیان کێشان زیاترن لە یەک، کەواتە مەبەست چیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ}؟

جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئایەتی مەحکەم ئەوا دەبینن بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە، وە مانای فریشتەی مردن و گیان کێشانیش واتە سەرکردەی مرۆڤە بێباوەڕەکە لەدوای مردن، بۆیە دەبینن فریشتە (عەتید) دژبەرەکەی کە مرۆڤە بێباوەڕەکەیە ڕاپێچ دەکات و لەوکاتەشدا فریشتە (ڕەقیب) ھاوڕێیەتی فریشتە (عەتید) دەکات، بەڵام (ڕەقیب) ھیچ فەرمانێکی بەدەستەوە نیە، بەڵکو فەرمانەکە بە فەرمانی فریشتە (عەتید) ـە، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر مرۆڤەکە چاکەکار بوو ئەوا بە فەرمانی فریشتە (ڕەقیب) ـەو فریشتە (عەتید) ھیچ فەرمانێکی بەدەستەوە نیە، جا ھەموویان ھەڵدەستن بە ھاوڕێیەتی کردنی مرۆڤی چاکەکار بۆ بەھەشت تا فریشتە (ڕەقیب) شوێنەکەی لە بەهەشت نیشان بدات، جا ئەوەی دەستدەگرێت بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە دواتر لە بەرامبەر ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان گومڕاو سەرلێشێواو دەبێت کە فەتوای ئەوەی بۆ دەدات بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە دەیمرێنێت و فریشتەکەی تریش لە مراندنەکە یارمەتی دەدات، جا ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بوو ئەوا فریشتە (عەتید) دەیمرێنێت و سەرکردایەتیەکە دەگرێتە دەست، فریشتە (ڕەقیب) یش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی، جا فەرمانەکان بۆ فریشتە (عەتید) دەبێت، بەھەمان شێوە فریشتە ڕەقیب لەگەڵیدا دەبێت بە شاھێد ھەروەک پێشتر ئەمە بە وردی لە کتێبی ئاشکرای اللە باسکرا.

وە ئەی حبیب بە هەمان شێوە دەتبینم بەو ئایەتە دەمەقاڵێ دەکەیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَتَرَىٰ كُلَّ أمّة جَاثِيَةً كُلُّ أمّة تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾ هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الجاثية].

جا دواتر وەڵامتان دەدەینەوەو دەڵێین: ئەمە لەگەڵ بێباوەڕە خاوەن کردەوە خراپەکان دەدوێت و فریستەی ڕاسپێردراویش بە نوسینی خراپەکانیان بریتیە لە فریشتە (عەتید)، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم.

مەبەستیش لە کتێبەکە ئەوەیە کە بە حەق بە خراپەکان قسە دەکات و ئەوانیش نکۆڵی لێ دەکەن بە قسەکانیان و دەڵێن: "ئێمە خراپەمان ئەنجام نەداوە"، ئەمەش بریتیە لە کتێبەکەی فریشتە (عەتید)، جا چیتە لە قسەی ڕاست و بەجێی کتێبەکەی اللە تێناگەیت و دەتەوێت قورئان وا لێبکەیت دژبەیەکی تێدا بێت بە گوێرەی لێکدانەوەکەت ئەی حبیب؟ ئایا دەتەوێت موسڵمانان کوفر بە قورئان بکەن و وایان لێ بکەیت بەرامبەر قورئان گومان و دوودڵیان بۆ دروستبکەیت؟ جا ئەو شەیتانەی لە سنگتدا وەسوەسەت بۆ دەکات ئەمەی دەوێت، بۆیە شوێنی مەکەوەو شوێن من بکەوە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییت دەکەم، وە هۆشداری بەو شەیتانەی لە ناخت دایە دەدەم ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە وەسوەسە کردن بۆ تۆ بە ناحەق ئەوا دواتر داوا لە اللە دەکەم جەستەو ڕوحی حبیب الحبیب بکات بە ئاگرێکی بڵێسەداری گەورە لەسەر ئەو شەیتانە نەفرەتلێکراوەی دەزانێت من بە ڕاست و دروستی قسە دەکەم و ڕاستیشم دەوێت و ئەویش بەتاڵی دەوێت، جا لەدوای ئەوە داوا لە پەروەردگارەکەم دەکەم ناخۆشی و خراپیەکەی لەسەر حبیب الحبیب ساردو سەلامەت بکات.

جا ئەگەر تەحەددای منت کرد ئەی ئەو شەیتانەی وەسوەسە بۆ حبیب الحبیب دەکەیت ئەوا سوێند بە اللە ی پایەبەرز دەخۆم - بە مۆڵەتی اللە - حبیب دەکەم بە شوێنێکی دۆزەخ بۆ تۆ، جا من هۆشداریت پێدەدەم دەست لە وەسوەسە کردنی ناحەق بۆ ئەو هەڵبگریت، ھەرگیزیش حبیب الحبیب توشی خراپەو ئازارەکەی نابێت ئەگەر بێتو لەوانە بێت کە هه‌وڵ و کۆششەکەیان له‌ ژیانی دنیادا به‌زایە چووەو گومڕابوون و واش ده‌زانن کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو لە شەیتانە مرۆڤەکان بێت دواتر ھەردووکیان بە هێزو توانایەکەی اللە سزا دەچێژن، هەرگیزیش خودی خۆم سزایان نادەم، بەڵکو بە دوعایەکی یەقین و دڵنبیایی، جا اللە ی باڵادەست و بە تواناش کە ھەموو شتێکی بە دەستەوەیە بەسەریاندا سەرم دەخات، ئەوانیش بەوە دەزانن لە تووش بوون بە پیلانەکەی دڵنیا نین، وە بەوەی اللە بەسەر ھەمووشتێکدا بە توانایە. جا ئایا لە ھەواڵەکە تێگەیشتی یان تەحەددای مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەیت و دەتەوێت گومان و دوودڵی لە بەرامبەر زیکری کتێبەکەی اللە دروست بکەیت؟ وە بەر لەوەی دوعاکە بکەم پرسیارێک ئاڕاستەی براکەم حبیب الحبیب دەکەم وەک ئامۆژگاریەک کە دەتوانێت بەشێوەیەکی نھێنی ئەنجامی بدات، ئەویش ئەوەیە بڕواتە لای شێخێک کە بە قورئان خەڵکی چارەسەر دەکات و داوای لێبکات بە درێژایی کاتژمێرێکی تەواو لە ئایەتەکانی زیکری حەکیمی بەسەردا بخوێنێتەوە؛ ئەو ئایەتانەی شەیتانەکان دەسوتێنێت، تا ڕاستیەکەی بۆ ڕوون ببێتەوە ئەگەر ڕاستی بوێت، جا لەدوای ئەوە دێت و بە حەق شاھێدی دەدات جا بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل ناگرێت و دواتریش سەرکەوتن و سەرفرازیەکی مەزن بە دەست دەھێنێت و اللە ش بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدات، وە لەلایەن خۆیەوە شکۆیەکی گەورەی لە دنیاو دوایی پێدەدات، وە ئەگەر بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل گرت ئەوا دۆزەخی بەسە کە خراپترین چارەنوسە.

جا چەندە دەسەڵاتی زانستەکەم سەبارەت بە (ڕەقیب) و (عەتید) دووبارە کردەوەو بە وردیش باسم کرد، بەڵام ھەروەک بڵێی ھیچم نەوتبێت، جا دەسەڵاتەکەی لە قورئانی مەحکەم پشتگوێ خست و پشتی بە ئایەتە پێکچووەکان بەست، جا قورئانی والێکرد وەک بڵێی بە گوێرەی لێکدانەوەکەی دژبەیەکی تێدابێت، ئەمەش چونکە دەست بە ئایەتە پێکچووەکان دەگرێت و ئەو ئایەتانەش پشتگوێ دەخات کە گفتوگۆی پێ لەگەڵ دەکەم، جا تانە لە مەحکەمی قورئان نادات، بەڵکو پشتگوێی دەخات ھەروەک بڵێی شتێکە باسیش نەکراوە، جا دەڕوات تا ئایەتە پێکچووەکانی قورئان بهێنێتەوە تا بیکات بە دژی ئەو ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایانەی گفتوگۆم پێ لەگەڵ کردووە، بەڵام من وەک ئەو نیم، بەڵكو مەحکەمەکە دەهێنمەوە، جا لەپاش ئەوە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکەشی لە قورئان بۆ ڕووندەکەمەوەو بە وردی باسی دەکەم، ھەڵبەستراوی هەبوونی دژبەیەکیش لە قورئان ڕەت دەکەمەوە، جا ئەمە لە پیلانی شەیتانە جن و مرۆڤەکانە، بۆیە کۆتایی بەوە بێنە ئەی حبیب الحبیب، وە ئامۆژگاریەکەم وەربگرە، ئایا نابینیت زۆربەی کات ئەگەر گوێت لە قورئان بێت کاتێک دەخوێندرێتەوە سنگ و دڵت تەنگ دەکات ئەی حبيب الحبيب؟ ئومێدیشم لە اللە ئەوەیە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتت بدات ئەگەر ڕاستیت دەوێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3861

Admin
10-03-2019, 03:05 PM
- 8 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 09 - 1430 کۆچی
31 - 08 - 2009 زایینی
12:23 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=90284
ـــــــــــــــــــــ

گێڕانەوەیەکی درۆی دژو پێچەوانەی زۆربەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە بریتین لە دایک و بنچینەی قورئان..


موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، وە درودو سڵاوو بەرەکەت لەسەر بەڕێزمان محمد درودو سڵاوی اللە ی لەسەر، وە لەسەر هەموو چاکەکاران..

لەلای یەکێک لە مەشایەخەکان و بەھەمان شێوە لە ئینتەرنێتدا گێڕانەوەیەکم خوێندەوەو بینیم دەربارەی موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان قسە دەکات کە وای لێکردم گرنگی پێبدەم و زۆرتری لێبزانم و پرسیاری تری دەربارە بکەم، گێڕانەوەکەش بەم شێوەیە:
لقد سخر للنبي سليمان مالم يسخر لغيره من ملك و سلطان ولقد كانت الإنس و الجن و الريح و الطيور و الحيوانات تأتمر بأمره و تنفذه وكان مجلسه عليه السلام يحضره الجميع ومن ضمنهم ملك الموت عزرائيل وكان بمثابة الصديق للنبي سليمان و كان دائم يخبر النبي سليمان عن من أنتزع أرواحهم اليوم ويخبره قصصهم و لقد سئل نبي الله سليمان عليه السلام ملك الموت عن أصعب موقف مر عليه وهو ينزع روح إنسان فقال أصعب موقف حينما أمرت بنزع روح أمرأه في الصحراء حان أجلها ولقد كانت قد ولدت للتو ولم يكن أحد معها وهي في الصحراء فكان منظر الطفل الصغير الذي سوف أنتزع روح أمه محزناً حيث سيكون لوحده في هذه الصحراء , ويكمل ملك الموت قوله بان مرت السنين و أمر بنزع روح أحد الملوك وهو في وسط جنده و لقد كان ذلك الملك الطفل الصغير الذي توفت أمه وهو وليد وحيد في الصحراء حيث ان الله عز وجل كتب له أن يعيش و يصبح ملك . و عندما أمر الله ملك الموت بأخذ روح نبيه سليمان عليه السلام ذهب ملك الموت إلى مكان تواجد النبي سليمان حيث كان حينها واقف يشرف على الإنس و الجن وهم يعملون متكىء على عصاه فإذا بملك الموت يأتي إلى النبي سليمان حيث أستغرب عليه السلام حضور ملك الموت إلى هذا المكان وفي هذا الوقت حيث تعود على زيارته فقط في مجلسه عندما يجلس به , فلاحظ أن ملك الموت يجول ويدور حول نبي الله سليمان مستحي من أن يقدم أليه لينزع روحه وهو نبي الله وصديقه الذي يجالسه فأحس نبي الله سليمان أن ملك الموت لم يحضر ألا من اجل أن يستلم روحه فقال له أقترب و لا تستحي من أمر أمرك به الله فتقدم ملك ونزع روحه عليه السلام فمات وهو واقف متكىء على عصاه ولم يدل الإنس و الجن على موته إلا لما وقع بعد أن أكلت حشرة الخشب أطراف العصي فوقع عليه السلام وعلم حينها الجن أن ليس لهم من علم الغيب ألا ما أراد الله أن يعلموه.
پرسیارەکەم بۆ ئیمام و پشتیوانەکان ئەوەیە:
ئایا ئەم گێڕانەوەیە ڕاستە؟ یان زێدەڕەوی تێدایە؟
جا ئەگەر بێتو فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕامھێنرابێت بۆ بەڕێزمان سولەیمان بە مۆڵەتی اللە ئایا ئەوە مانای ئەوەیە ھەندێک لە فریشتەکان ڕامھێنراون بۆی،
وە ئایا ئاشوبەکەی سولەیمان توند بووە لەسەری؟ وە ئایا ئەم ئاشوبە چی بووە؟ وە ئایا ماوەی ئاشوبەکە چەند بووە؟ ھەموو ساڵێکیش لە خێرو خۆشیدا بن، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە شتان لەسەر.


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لە نێرداوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشێش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برای بەڕێزم، سڵاوی اللە تان لێبێت، وە لەسەر هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان و ھەموو موسڵمانان، بەحەق فەتوات بۆ دەدەم اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی ئەم گێڕانەوەیە دانەبەزاندووە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە چاکەکاران یەک فریشتە نیە بەڵکو بریتیە لە ڕەقیب، ھەموو مرۆڤێکی چاکەکاریش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ڕەقیبی لەلایە، کە لە کاتی فەرمانەکەی اللە ئەرکی کێشانی ڕوحەکەیەتی بە خۆشی و ئارامی، فریشتە عەتیدیش لەوکاتەدا ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی، بەڵام ئەوکەسەی بە کێشانی ڕوحی چاکەکارەکان بە خۆشی و ئارامی ڕاسپێردراوە بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیب، جا ھەموو مرۆڤێکی چاکەکار فریشتەیەکی لەلایە پێی دەڵێن ڕەقیب کە گەیەنەری بەھەشتیەکانە، ھەرچی بێباوەڕو خراپەکارانن ئەوا فریشتەی ڕاسپێردراو بە داماڵینی ڕوحەکانیان بریتیە لە فریشتە عەتید، جا ھەموو مرۆڤێکی دۆزەخی فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیەو ناوەکەی عەتیدە، کە گەیەنەری ئاگرە، بەھەمان شێوە بە پاراستنی کردەوە چاک و خراپەکانیش ڕاسپێردراون، جا بە درێژایی ژیان ئەرکیان ئەوەیە لەگەڵ مرۆڤەکەدا بن تا ئەوکاتەی کاتی دیاریکراوی مردنەکەیان دێت، پاشان ئەرکیان داماڵینی ڕوحەکەیەتی (ئەگەر بێباوەڕبێت) یان کێشانی ڕوحەکەیەتی بە خۆشی و ئارامی (ئەگەر باوەڕدار بێت) لە کاتە دیاریکراوەکەی دێڕە نوسراوەکەی کتێبەکەی اللە، جا دوای مردنەکەشی جێی ناهێڵن، بەڵکو بەوە ڕاسپێردراون تەنانەت دوای مردنەکەشی تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە ناو ئاگری دۆزەخ لەگەڵیدا بن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا ئەگەر لە هاوەڵانی ئاگر بێت ئەوا فریشتە عەتید ڕاپێچی دەکات و دەیگەیەنێت، فریشتە ڕەقیبیش دەبێتە شاھێدێکی حەق و شاھێدیەکەی لەبەردەستی اللە دەخاتە ڕوو، بەوەی فریشتە عەتید ھیچ خراپەیەکی لەسەر نەنووسیوە تەنھا ئەوە نەبێت کە ئەویش لە کردەوە خراپەکان بینیویەتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ (19) وَنُفِخَ فِى الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (20) وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (21) لَقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (22) وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ (23) أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (25) الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26) قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلْ امْتَلأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30)} صدق الله العظيم [ق].

لە میانەی ئەم ئایەتانەدا لە بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت تێدەگەین: {وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم.

واتە دوای مردنەکەی جێی ناهێڵن تا ئەوکاتەی دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە سزایەکی توندوتیژەوە، بۆیە دەبینن فەرمانەکە بۆ ھەردوو فریشتە ڕەقیب و عەتید دەردەچێت، {أَلْقِيَا} بەھەمان شێوە {فَأَلْقِيَاهُ} جا ڕوونبوویەوە پارێزەری کردەوەکان بریتین لە ڕەقیب و عەتید، کە بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، کە یەکێکیان گەیەنەری بەھەشتەو ئەویتر گەیەنەری ئاگر، بەھەمان شێوە دوای مردنەکەی کەمتەرخەمی ناکەن بە جێهێشتی تا ئەوکاتەی دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە، جا لە بەرپرسیاریەتیەکەیان ناکشێنەوە تا ڕۆژی زیندووبوونەوەو دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە، جا ناکرێت و نابێت یەک فریشتەی مردن و گیان کێشان ھەموو خەڵکی بمرێنێت، وە ناکرێت و نابێت بۆ هیچ دروستکراوێک بە ڕوحی ھەموو مرۆڤەکان بزانێت و لە یەک کات و ساتدا لێرەو لەوێ بیانمرێنێت، جا ئەوە دژو پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیکە؛ بەڵکو تەنها اللە خۆی ئەو زاتەیە بە زانست و تواناو هێزیەوە لە یەک کات و سات بە ھەموو شتێک دەزانێت، ھەرچی دروستکراوەکانن ئەوا اللە دوو دڵی لە ناخ و دەروونیان بۆ دانەناون.

ڕەنگە یەکێک بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: بەڵام اللە فەرموویەتی: "{قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:11]".

جا دەڵێین بەڵام ئەوە یەک فریشتە نیە بۆ ھەموو خەڵکی، بەڵکو بۆ ھەر مرۆڤێک فریشتەیەک ھەیەو ناوەکەی عەتیدە کە ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕان، وە ئەوەی ڕاسپێردراوە بە کێشانی ڕوحی چاکەکاران بە خۆشی و ئارامی فریشتە ڕەقیبە، وە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ھەڵدەستن بە لێدان لە بێباوەڕەکە تا ئەوکاتەی ڕوحەکەی دەردەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُواْ الْمَلائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ} صدق الله العظيم [الأنفال:50].

دوای ئەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەوان دوو فریشتەن نەک زیاتر لە دوو کە بریتین لە ڕەقیب و عەتید. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ (25) الَّذِى جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَفَأَلْقِيَاهُ فِى الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26)} صدق الله العظيم.

جا بۆتان ڕوون دەبێتەوە ئەم گێڕانەوەیە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا ھەڵبەستراوەکەیان ئاشکرا بوو بەوەی گومانیان وابوو فریشتەی مردن و گیان کێشان تەنھا یەک فریشتەیەو ناوەکەشی (عیزرائیل) ـەو نەفسەکان دەمرێنێت، جا لەسەر ئەوە ھەڵبەستراوەکەیان بە ناڕەوا بنیات ناوە، بۆیە بینیمان لە نێوان ئەوەو قورئان دژایەتیەکی زۆر ھەیە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=90284

Admin
10-03-2019, 03:18 PM
- 9 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=92338
_________________

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ }
صدق الله العظيم.

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو لەسەر نێرداوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشێش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيءٍ قدير} صدق الله العظيم [البقرة‏:‏284‏]‏.

بەو مانایەی ڕەقیب و عەتید لەلای ڕاست و چەپی مرۆڤەوە ئەرکیان نوسینی کردەوەی چاک و خراپی مرۆڤەکەیە لە کتێبەکانیان، جا کتێبەکانیان دەبێتە وێنەیەکی تەواو بۆ خودی کردەوەکانیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

بەڵام هەردوو فریشتەکە ڕەقیب و عەتید نازانن چی بە دڵ و دەروونی مرۆڤەکەدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات، بۆیە لەم بارەیەوە وەحیان لەلایەن اللە وە پێدەگات بە کۆپیەک لەو چاکە یان خراپەیەی بە ناخی مرۆڤەکەدا ھاتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17)} صدق الله العظيم [ق].

جا ئەوەی دوو فریشتە چاودێرەکە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە پێیان دەگات بریتیە لە وەحیێک کە کۆپیەکە بە هەمان ئەوەی وەکو خۆی لە ناخی مرۆڤەکەدا هەیە، ئەوانیش ھەڵدەستن بە کۆپی کردنی وێنەیەک لە خودی ئەوەی بە ناخی مرۆڤەکەدا ھاتووە، جا ئەگەر لە ئایندەدا اللە لێی خۆشبێت یان لێپرسینەوەی لەسەر بکات ھەردەبێت ئەوەی بە ناخی بەندەکانیدا دێت کۆپی بکات، جا اللە ئەوە بە هەردوو ڕاسپێردراوەکە کە فریشتە ڕەقیب و عەتیدن دەڵێت، بۆیە ئەوان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوەیان پێدەگات کە دەرون و ناخی مرۆڤەکە وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەگەر وەسوەسەکە بەتاڵ بوو ئەوا لە کتێبەکەی عەتید کۆپی دەکەن، جا شەیتان گومان و دوودڵیەک لەبارەی حەق دەخاتە ناخی مرۆڤەکەوە، وە ئەگەر کەسەکە پێغەمبەر بوو ئەوا ئەوەی شەیتان پێی گەیاندووە اللە کۆپی دەکات، جا وەحی بۆ عەتید دەکات لە کتێبەکەی تۆماری بکات، پاشان اللە ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاوو دامه‌زراو کردووه‌و سەبارەت بەوە لێی خۆشبووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آَيَاتِهِ} صدق الله العظيم [الحج:52].

وە مانای (نسخ) لێرەدا ئەوەیە: وەحی بۆ ئەو فریشتەیە دەکات بە نوسینی وەسوەسەی گومان و دوودڵی ڕاسپێردراوە بە کۆپیەک وەکو خۆی لە خودی وەسوەسەی کتێبەکە بۆ لێپرسینەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيء قدير} صدق الله العظيم [البقرة:284].

جا بۆمان ڕوونبوویەوە نەسخ بریتیە لە: وەحی لەلایەن اللە وە بۆ فریشتەکانی بۆ نوسینی ئەوەی لە ناخی مرۆڤەکەدایە بە کۆپیەک لە ھەمان ئەوەی وەسوەسەی دەکات بە بێ زیادو کەم لە کتێبەکە، وێنەیەک بە ھەمان ئەو گومان و دوودڵیەی بەرامبەر بەحەق بە دڵ و دەروونیدا هاتووە، پاشان اللە ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاوو دامه‌زراو دەکات‌، جا خۆشدەبێت لەوکەسەی دەیەوێت و ئەوکەسەشی بیەوێت سزای دەدات.

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:284].

{هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

جا کتێبەکەی دەبینێت کۆپیەکی تەواوە لە کردەوەو نیازو مەبەستەکەی و ئەوەی دڵ و دەروونی وەسوەسەی بۆ کردووە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=92338

Admin
10-03-2019, 03:31 PM
- 10 -
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=235215
__________

ئیمام مەھدی فەرمانتان پێدەکات سەبارەت بەو فەرموودانەی کە ئیمام مەھدی فەتوای ڕاست و دروستیەکەی نەداوە گفتوگۆ لەگەڵ نەزانان نەکەن
ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان لەسەر شێوەی بەرانێک سەر دەبڕدرێت ..



ئەم بەشداریە لەلایەن (البصيرة) نوسراوە:
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته اهلا ومرحبا بك ياخ احمد عادل وان سؤالك لايدل الا على عقل متدبر وانشاء الله تكون من الذين يستمعون القول فيتبعون احسنه لذا انصحكم فى قراءة مختلف المواضيع للامام المهدي المنتظر ناصر محمد اليماني ولنعد الى سؤالك فاصدقنى بفهمي لسؤالك انت تقول لكن بغمز دون ذكر الحديث والذي انا اتيك به تقول كيف ان يوتى بطير قد مات وقد ذبح الموت بين الجنة والنار اليس كذلك؟ إن هذا الحديث صحيح متفق عليه، لم يطعن فيه بأية شبهة سندا ولا متنا بين نقاد الحديث. فعن أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «يؤتى بالموت كهيئة كبش أملح، فينادي مناد: يا أهل الجنة، فيشرئبون وينظرون، فيقول: هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم، هذا الموت - وكلهم قد رآه - ثم ينادي: يا أهل النار، فيشرئبون وينظرون، فيقول هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم. هذا الموت، وكلهم قد رآه. فيذبح، ثم يقول: يا أهل الجنة، خلود فلا موت. ويا أهل النار، خلود فلا موت. ثم قرأ: )وأنذرهم يوم الحسرة إذ قضي الأمر وهم في غفلة وهم لا يؤمنون (39)( (مريم)» وسؤالي الثاني مالذي انت تفهمه من الحديث


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم ..
فەرمانتان پێدەکەین سەبارەت بەو فەرموودانەی ئیمام مەھدی فەتوای ڕاست و دروستیەکەی نەداوە گفتوگۆ لەگەڵ نەزانان نەکەن، ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان لەسەر شێوەی بەرانێک سەر دەبڕدرێت، جا ئەم فەرموودەیە ھەڵبەستراوو بوختانەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە پێشتریش بە حەق دەربارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان فەتوامان داوە بەوەی بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید.

وە سەبارەت بە مردنیش ئەوا ھەموو شتێک دەمرێت و ھەموو شتێکیش لەناودەچێت تەنھا اللە نەبێت پاک و بێگەردی بۆی، کە زیندووکەرەوەو مرێنەرە، بەڵام ئەوان بە پشت بەستن بەم فەرموودە ھەڵبەستراوەوە وادەزانن ئەگەر مردن کۆتایی پێھات ئیتر دوای ئەوە مردن نامێنێت و لەبیریشتان کردووە اللە خۆی زیندووکەرەوەو مرێنەرە، وە هەر ئەوە ھەمیشە زیندووەو نامرێت.

جا پاک و بێگەردی بۆ اللە، هەروەک بڵێی اللە ھیچ پەیوەندیەکی بە مراندنی ڕوحەکانەوە نەبێت! لەکاتێکدا ھەر ئەوە دەمرێنێت لەساتی مردنیدا: {وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ كِتَابًا مُؤَجَّلًا} صدق الله العظيم [آل عمران:145].

بە ھەرحاڵ پێشتر وردەکاری سەبارەت بە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان باسکراوە، وە بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە ناوی (عەتید) ـە، بۆ ھەموو باوەڕدارێکیش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو ھەیە کە ناوی (ڕەقیب) ـە؛ ئەوانە بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان. وە فریشتە عەتید ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕو تاوانکاران چونکە گەیەنەری ئاگرە، لەو کاتەشدا فریشتە ڕەقیب ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی و شاھێدێکی بە حەقیشە لەگەڵیدا بەبێ ستەمکردن لە مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا نوسەری کارە چاکەکانەو گەیەنەری هاوەڵانی بەھەشتە، جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی چاکەکار فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە لە کاتی مراندنی مرۆڤەکە ڕاسپێردراوە بە کێشانی ڕوحەکەی بە خۆشی و ئارامی، کە ناوی ڕەقیبەو لەوکاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی، بەڵام فریشتەی ڕاسپێردراو بە کێشانی ڕوحی چاکەکارەکان فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیبە، جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی چاکەکار فریشتەیەک ھەیە کە ناوەکەی ڕەقیبە، وە پێشتریش لە ژمارەیەک بەیان بە وردی باسی فریشتەکانی مردن و ئەرکەکانیانمان کردووە، چونکە لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی کاتی دیاریکراوی مردنی مرۆڤەکە دێت ئەرکەکەیان نوسینی کارە چاک و خراپەکانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

ھەرچی سەبارەت بەو پیاوەیە کە ناوی (ئەحمد عدلی) ـە، ئەمە وەکو ئەوانەی جگە لە خۆی لە نەزانەکانە لەگەڵ ڕێزم بۆی، بەڵام نکۆڵی لەوە دەکات کە اللە توڕە دەبێت و ڕازیش دەبێت و خۆشحاڵ و خەفەتباریش دەبێت، لەکاتێکدا ئەوانە کۆمەڵە سیفەتێکن لە سیفاتە نەفسیەکانی اللە کە بەندەکانیشی لەگەڵیدا لەم سیفاتانەدا بەشدارن. ھەرچی سیفاتە زاتیەکانی اللە ن ئەوا ھیچ ھاوشێوەو هاوتایەکی لە سیفاتە زاتیەکان نیە. بەڵام ئێوە سیفاتە زاتیەکانی اللە و سیفاتە نەفسیەکانتان تێکەڵ بە یەکتر کردووە! وە ئەی پیاو ئایا اللە وەسفی نەفسی خۆی نەکردووە بە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر (ٲرحم الراحمین)؟ ئەمە مانای ئەوەیە سیفەتی ڕەحمەت سیفەتێکی نەفسیە کە کەسە میهرەبانەکان لەناو بەندەکانی تێیدا بەشدارن، بەڵام اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بەھەمان شێوە بەخشندەیی سیفەتێکی نەفسی اللە یە کە تێیدا بەندە بەخشندەکان بەشدارن، بەڵام اللە لە هەموو بەخشندەیەک بەخشندەترە..

بەھەرحاڵ (ئەی ئەحمد عدلی) ئەگەر تۆ ھاوتای گفتوگۆکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیت ئەوا لەسەرتە بزانیت لە ھەمان ئەو بابەتانەی نکۆڵیت لێکردووە زۆر کەس گفتوگۆیان لەگەڵ کردووین و بە ھەموو پێوەرەکانیش بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردوون، لەوانە دکتۆر ئەحمد عمرو، جا ئەو بەندەیەی هیدایەتی بوێت اللە هیدایەتی دەدات و ئەوانەش گومڕا دەکات کە دڵیان لە ڕاستی داماڵراوە و لایانداوە لێی.
بەھەرحاڵ وەڵامەکانمان بۆیان وەربگرە سەبارەت بە ھەمان ئەو بابەتەی نکۆڵیت لێ کردووە، جا دواتر ھەڵدەستیت بە وەڵامدانەوەیەکی ڕاست و دروست ئەگەر حەق لەلای تۆ بێت، جا ئەوەی لەلاتە بە دەسەڵاتی زانستی ڕازیکەر بیهێنە.

وە ئەی پیاو، پێشتر فەتوای ڕاست و دروستمان داوە بەوەی حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە نایەت تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی خۆیان دێت لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردوویانە، جا (ئەی ئەحمد) لەو بەیانانەی بە چڕی ئەم بابەتە باس دەکەن ورد بەرەوە، دواتر بە بەڵگە لە بەڵگە بدەرەوە. جا سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە تۆ لەوکەسانەیت کە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی، وە پەروەردگارەکەت نەناسیوە بەو شێوەی شایەنیەتی بیناسیت، بەڵێنەکەشی ڕاستەو ھەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=235215